هەڵکوتانە سەر چالاکەوانانی کرێکاری و "ناوەندی خەباتی کرێکاری" مەحکومە!!
میلێشیا
چەکدارەکانی کوردایەتی لە پەلەقاژەی مانەوەیان لەسەر کورسی دەسلات بۆ درێژە دان بە
دزی و تاڵانی سەروەت سامانی کۆمەڵگە و یاری کردن بە چارەنوسی سیاسی خەڵکی
کوردستانەوە ، دەست لە هێج سەرکوت و کوشت کوشتارێک ناپارێزن، ڕووی حکومەتە
سەرکوتگەرەکانی خەڵکی کوردستانیان سپی کردوە.
بەپێی
ئەو هاوڵانەی پێمان گەیشتوە، هەڵیان کوتاوەتە سەر " ناوەندی خەباتی کرێکاری"
وکەسایەتیە ناسروەکانی ئەم ناوەندە کرێکاریە و بەعس ئاسا
کەتونەتە گەڕان بەدوای چالاکەوانانی کرێکاری و کۆمۆنستیدا، بەم کارەیان دەیانەوێ
جەماوەری ڕاپەڕیوی کوردستان مەحروم بکەن لە ڕابەرانی سۆشیالستی شێلگیرو خەباتگێڕی
جەماوەر.
"ناوەندی خەباتی کرێکاری" دەورێکی
بەرچاوی هەبووە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە ڕابەرایەتی خۆپێشاندنانەکان لە شاری
سلێمانی و فرسەتیان نەدا بەوانەی کە دیانەویست جەمار ڕابکێشنە بەردەم نوسینگەی
عەبادی بەڵکو ڕابەری خۆپێشاندانەکانیان کردوە بەرەو بەر دەرکی سەرا.
ئێمە وێڕای مەحکوم کردنی ئەم کارە
ترسنۆکانەیە دژی کرێکاریە ، بانگەوازی چێنی کرێکار دەکەین پشتی ڕابەرانی کرێکاری و
کۆمۆنستی بگرن و خەڵکی کوردستان لە هەموو شتێ زیاتر پێویستان بە ڕابەرانی کۆمۆنست و
کرێکاری بەرچاو ڕۆشن هەیە بۆ ڕابەرایەتی خەباتی ئەوان بەرەو دامەزراندنی
دەسەڵاتدارێتی شورایی خەڵک ولێ سەندنەوەی دەسەڵاتی ئابوری آو سیاسی بۆرژوا-
ناسیونالستی کورد وهاوپەمانە ئیسلامیەکانیان.
حزبی کۆمۆنستی کرێاکری چەپی عێراق
٢١\١٢\\٢٠١٧