ڕاگەیاندنی
پەیوەست بوونی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق ب " بەیاننامەی هاوبەشی حزبە چەپ وکۆمۆنیستەکان لە دژی دەوڵەت و هێزە ئیسلامیەکانی ناوچەکە"
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق هاوڕا بوونی خۆی و پەیوەست بوونی بە "بەیاننامەی هاوبەشی حزبە چەپ وکۆمۆنستەکان لە دژی دەوڵەت و هێزە ئیسلامیەکان ناوچەکە" ڕادەگەیەنێ. حزب هێزیكی سەرەکیە لە هێزە خەباتگێڕە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕزگاریخوازەکانی عێراق لە پێناو جیای دین لە دەوڵەت و لە پێناو بەرگریکردن لە تەمەدون و یەکسانی و مرۆڤایەتیدا و بەشێکی دانەبڕاوە لە بەرەی جەماوەری ڕاپەڕیو و هێزە چەپ و کۆمۆنستە کرێکاریەکان لە ناچەکە لە دژی دەوڵەت و هێزو دەستەو تاقمەکانی ئیسلامی سیاسی. ئێمە پەیوەست بوونی خۆمان بەم بەیانە و بەم بزووتنەوەیەوە ڕادەگەیەنین.
٨\١٠ ٢٠١٥
دەقی بەییانەکە:
راگەیاندنی هاوبەشی ئەحزابی چەپ و کومونیست
لەدژی دەوڵەت و هێزە ئیسلامیەکان لە ناوچەکەدا
خاوەرمیانە شاهیدی شکڵ گرتن و سەرهەڵدانی بزوتنەوەیەکی بەرینی سیکۆلاریستی و خەبات بۆ رزگار بوونی کۆمەڵگا لە بارودۆخێکی کارەساتبارە کە لە ئاکامی دهخاڵەتگەری ئامریکا و هاوپەیمانەکانی و پەرەسەندنی کێشمەکێشە خوێناوی و کۆنەپەرستانەکان و بەهێز بوونی هەرچی زیاتری دەوڵەتانی ئیسلامی و هێزە تیرۆریستە ئیسلامیەکان لەم ناوچەیەدا و لە ناوچەکانی باکور و ناوەندی ئافریقا بەدیهاتووە. خەباتی بەردەوامی خەڵکی ئێران لەدژی کۆماری ئیسلامی و قانونە ئیسلامیەکانی، ناڕەزایەتی خەڵکی تورکیە لەدژی حیزبی ئیسلامی حاکم، خەباتی قارەمانەی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە کوردستانی سوریە لەدژی داعش، پەرەسەندنی بزوتنەوەی سیکۆلاریستی لە تونێس، خەباتی ئازادیخوازانە لە ئەفغانستان لەدژی کۆنەپەرهستی مەزهەبی و بە تایبەت لەمرۆدا بزوتنەوەی جەماوەری لە عێڕاق لەدژی حکومەتی ناوەندی و دارودەستە کۆنەپەرستە ئیسلامیەکان و بۆ دیفاع لە سیکۆلاریسم، دەرکەوتەی دیاری ئەم حەرەکەتە بەرین و هیوا بەخشەیە. ئەمە کاردانەوەی مافخوازانە و ئازادیخوازانەی دەیان ملیۆن خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و ژنان و لاوانە کە هەژاری، بێبەشی، بێمافی و نائەمنی بەتەواو مانا لەلایەن دەوڵەتانی حاکم بەسەر ئەم وڵاتانەدا بەسەر ژیانیاندا سەپاوە. ئەم خەباتە تا ئێرە زەرفیەتی بەرینی هێزی ئازادیخوازی خەڵک بۆ گێڕانی دەور و نەخشێک لە ئاڵوگۆڕە سیاسیەکان و ئیجادی گۆڕانی بنەڕەتی و ئەساسی بە قازانجی زۆربەی خەڵکی کۆمەڵگای نیشان داوە و هیوایەکی نوێی لەنێویاندا بەدی هێناوە. ئەم خەباتە لە ئەگەری قوڵ بوونەوە و ڕێکخران و بەهرەمەند بوون لە رێبەریەکی چەپ و رادیکاڵ دەتوانێ زەبرێکی یەلاکەرەوە لە بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسی و دەوڵەت و جەریانە کۆنەپەرستە مەزهەبیەکان بدات و بارودۆخەکە لە خاوەرمیانە بە قازانجی خەڵک و ئازادیخوازی و مەدەنیەت و ئینسانیەت هەڵگێڕێتەوە.
لە ئاوا بارودۆخێکدا ئێمە واژۆكارانی ئەم بەیانیە عەزمی خۆمان بۆ بەرەنگار بوونەوەی لێبڕاوانە لەگەڵ هێز و دەوڵەتە ئیسلامیەکان و نیزامی حاکم بەسەر ئەم وڵاتانە و پشتیوانی و بەهێز کردنی خەباتی جەماوەری خەڵکی ناوچەکە رادەگەیەنین. بەرنامەی عەمەلی هاوبەشمان بریتیە لە هەوڵدان بۆ بەهێز کردن و قوڵ کردنەوەی ئەم خەباتە لەدژی دەوڵەت و هێزە ئیسلامیەکان لە وڵاتانی ناوچەکەدا، وشیار کردنەوەی رای گشتی دنیا لە جەنایەتەکانیان و دەستەبەر کردنی پستیوانی خەڵکی دنیا بۆ خەباتی خەڵک لەدژی ئەم هێزانە.
ئێمە کە ئەم بیانیەمان ئیمزا کردووه، پشتیوانی لە هەوڵ و خەباتی هێزە سیکۆلار و ئازادیخواز و چەپ و کومونیستەکان لە وڵاتانی ناوچەکەدا دەکەین.
ئێمە داواکاری ئەوەین کە:
١ – دین لە دەوڵەت و ئاموزش و پەروەرش و نیزامی قەزایی و قانونی پەیڕەو کراو لە
کۆمەڵگەدا جیا بکرێتەوە. باوەر و هەڵسوکەوتی ئاینی هەر کەسێک، ئەمری شەخسی و وەک
ئازادی ویژدانی کەسەکە چاولێبکرێت. دەبێ ئەم ئەسڵە بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا لە
قانونی ئەساسی و هەموو سەنەدێکی حقوقی پایەیی خەڵکی ئەم کۆمەڵگایانەدا شەرح بدرێت و
سەرجەم قانونەکانی مەوجود و پێچەوانەی ئەم ئەسڵە هەڵبوەشێندرێنەوە.
٢ – گۆڕینی نیزامی سیاسی حاکم بەسەر کۆمەڵگای ئیسلامی کراودا بۆ نیزامێکی سیاسی
ئازاد، یەکسان و سیکۆلار، پێویستیەکی ئازادیخوازانەی هەنوکەییە و دەخوازێ کە هێزە
ئازادیخوازەکان، بە جیدیەت و هاوبەشی هەوڵدانەوە بۆ دەستەبەر کردنی بکۆشن.
٣ – ئێمە لەسەر پێویستی روخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕاستای لاواز کردن و
پاشەکشە کردن بە ئیسلامی سیاسی لە رۆژههڵاتی نێوەڕاست و باکور و ناوەندی ئافریقا
پێداگری دەکەین.
ئێمە ئەحزاب و سازمانە چەپ و کومونیستەکانی واژۆكاری ئەم بەیانەیە ئامادەیی خۆمان
بۆ بەرەوپێش بردنی ئەو ئامانجانەی سەرەوە و شکڵدان بە بزوتنەوەیەکی جیهانی بۆ دیفاع
کردن لە سكۆلاریزم و لەدژی هێز و دەوڵەتە مەزهەبیەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و
باکور و ناوەندی ئافریقا، رادەگەیەنین و هەموو هێزە جەپ، سیکۆلار و ئازادیخوازەکان
بۆ پەیوەست بوون بەم حەرەکەتەوە بانگەواز دەکەین.
ئیمزاکان:
حیزبی کومونیستی ئێران
حیزبی کومونیستی کارگەری ئێران
حیزبی کومونیستی کارگەری ئێران- حیکمەتیست
٣ ی رەزبەری ١٣٩٤
٢٥ی سیپتامبری ٢٠١٥
Top of Form
Bottom of Form