ده‌بێ جیهان بۆ به‌رگری له‌ کۆبانی،یه‌کده‌ست له‌دژی داعش ڕابوه‌ستن!!

به‌ییانامه‌ی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چه‌پی عێرق!

 

هێزه‌ تیرۆرست وه‌قۆکێشه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق وشام له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ په‌لاماری شاری کوبانیان داوه‌ و به‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌کێک تۆپ وتانک و چه‌کی قورس ئه‌م شاره‌یان خستوه‌ته‌ ژێر خه‌تری داگیر کردن و کاول کردن و خولقاندنی جینۆسایدێکی مرۆی گه‌وره‌ وترسناک. تا ئێستا ده‌یان دێهاتی سه‌ر به‌م شاره‌ داگیر کراون و ماڵ کاول کراوه‌ سه‌دان بریندا رو کوژراو هه‌یه‌. ده‌یان هه‌زار که‌س که‌ زۆربه‌یان منداڵن ڕوویان کردوه‌ته‌ سنوره‌کانی تورکیا و له‌ بارودۆخێکی زۆر ناله‌باردان و ده‌وڵه‌تی تورکیاش که‌ به‌ نزیکایه‌تی له‌ گه‌ڵ داعش تاوانباره‌ تا ئێستا که‌مترین کۆمه‌کی به‌ وهاوڵاتیانه‌ نه‌گه‌یاندوه‌.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چه‌پی عێراق وێڕای مه‌حکوم کردنی ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی سڤیلی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ هاوپشتی ته‌واوی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌کات داوده‌کات له‌ خه‌ڵکی جیهان به‌ده‌نگی ئه‌م خه‌ڵکه‌وه‌ بێن، ڕایده‌گه‌یه‌نێت نابێ جێهان ده‌سته‌وه‌ستان ڕابوه‌ستن تا خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ قه‌تڵ عام ده‌كڕێن.

به‌شێکی به‌رپرسیاره‌تیه‌که‌ ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا هه‌موو کۆمه‌کێک به‌ خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ بکه‌ن ڕێگه‌ نه‌درێت داعش تاوانه‌ گڵاوه‌کانی دوباره‌ بکاته‌وه‌.

له‌ هه‌مان کاتدا حزبی ئێمه‌ خه‌ڵکی هانده‌دات به‌ رووی ئه‌م جانه‌ورانه‌ی ئیسلامی سیاسیدا چه‌ک هه‌ڵبگرن و به‌رگری میللی و جه‌ماوه‌ری دروست بکه‌ن و له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌بێ هه‌ڵبکوترێته‌ سه‌ریان.

 

سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌ڵکی کۆبانی!!

 ڕسوایی بۆ ئیسلامی سیاسی و داعش!!

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چه‌پی عێراق

20\9\2014