دەستی دەسڵاتی ناسیونالیزم کورد و حزبە قەومی و ئیسلامیەکان لە ژیان خەڵی کۆتا!!
بە هەموو تونامانەوە پشتیوانی لە خۆپێشاندانی ١٨\١٢ جەماوەری کوردستان دەکەین!!
ئەمڕۆ خەڵکی زۆربەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان ڕژانە سەرشەقامەکان لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەر پێنج حزبە دەسەڵاتدارەکەی کوردستان بە تایبەت لە شارەکانی (سلێمانی، تەکیە، پیرەمەگرون ، عەربەت، سەیدسادق، دەربنیخان، ڕانیە ، قەلادزێ، سەنگەسەر، ڕەواندوز، چەمچەماڵ ..هتد) لەبەرامبەر بێ موچەیی و نەبونی وخزمەتگوزاریەکان و سەرکوت و دزی و جەردەیی حزبەکان و لە دژی هەردوو بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی، ئەم خۆپێشاندانانە بە دوای شکستی ناسیونالزمی کوردا دێت لە پرۆسەی ڕفراندۆمدا. لە بەشیک لە شارەکانی وەک پیرەمەگرون و سەنگەسەر بارگای یەکێتی و پارتی و گۆڕان وکۆمەڵ و یەکگرتوو، ئاسیش و مەرکەزی پۆلیس سوتێنران و بەشێک لە جادەسەرەکیەکان گیران وەک جادەی کەرکوک - سلێمانی، جادەی سالم لە سلێمانی، لە شاری ڕانیە مانگرتنی گشتی ڕاگەینرا وا بڕیارە خۆپێشاندانەکان بەردەوام بێت و فراوان بوونەوەیەکی زۆر بەخۆیەوە ببینی.
دەسەڵاتدارە گەندەڵ و سەرکوتگەرەکەی حکومەتی هەرێم بەییانەمەیەکی دەرکردوە، باسی توند تیژ دەکەن لە کاتێکیدا ئەوان دەستیان سورە بە خوێنی خەڵکی کوردستان ، هەر ئەمڕۆ چەند بریندارێک هەیە و ژمارەکەیان تا ئێستا ڕۆشن نیە. هەرەوەها حکومەتی هەرێم لە بەیانەمەکەیدا دەڵێت وەزعی کوردستان زۆر نالەبارە ئەم خۆپێشاندانە "خزمەت بە نەیارانی کوردستان دەکات". لە کەتێکدا ئەم دەسەڵاتە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی لە سازش و خۆفرۆشی و ڕاکێشانی دەستی حکومەتە فاشستەکانی ناوچەکە مێژوویەکی ڕەشیان هەی ئەوە ئەوانن بوون بە عەبا سوری بەر لەشکری داگیرکەران وسەرچاوەی مەترسی و زیان گەیاندن بە خەڵکی کوردستان نەک خەڵکی ڕاپەڕیوو تێکۆشەر.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق ڕاشکاوانە ڕایدەگەیەنێت پشتیوانی لە خۆپێشاندنی خەڵکی کوردستان دەکات، خەڵکی کوردستان بەهەر شێوەک ناڕەزایەتی و ڕق توڕەیی خۆیان دەربڕێن بەرحەقن لە سوتاندنی بارەگا حزبیەکان و مەرکەزەکانی سەرکوتی پۆلیس و ئاسایش تا دەگا بە ڕاپەرینی جەماوەری بۆ ڕاماڵینی دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کورد و هەموو حزبەکانی کوردایەتی و ئەو حزبانەی بەشدار بوون لە دەسەڵاتی گەندەڵ و دژی خەڵکی کوردستان لە بەرەی کوردستانیەوە لە ساڵی ١٩٩١ تا دەگات بە ئەمڕۆ. هەروەها حزب ئیدانەی هەموو ئەو هەڕەشەو گوڕەشانەی حکومەتی هەرێم و دارو دەسەتە چەکدارو بکوژەکانی ئەحزابە کۆنەپەرست دژی خەلكیەکانی کوردستان دەکات، لە ژێر ناوی ئەوەی کە وەزعیەتی کوردستان ڕوو بەڕووی تەنگ وچەڵمەی زۆر بوەتەوە.
حکومەتی هەرێم بۆی نیە باسی مافی خەڵک بکات بۆ خۆپێشاندن و ئەو دوو ڕوویە بە خەڵ بفرۆشێت و هەر ئێستا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی خۆپێشاندان و نارەزایەتی جەماوەری بە زەبری چەک سەرکوت دەکرێت. خەڵکی کوردستان ئەم مافەیان بەزۆر بە سەردەسەڵاتی میلیشیایی ناسیونالیزمی کوردا داسەپاندوە. دەبێ لە هەولێر و دهۆکیش خەڵک ئەمە قبوڵ نەکەن بێنە سەر جادەو دەزگا داپڵۆسنەرەکانی پارتی دەم کوت بکەن، لە هاوشانی سەرجەم خەڵکی کوردستاندا ڕابوەستن.
دەسەڵاتی کوردی و ئەزمونەکەی شکستیان خواردوە ناتوانین و نایانەوێ وەڵامی داواکاری و نیازەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە، بۆیە پێچانەوەی ئەم دەسەڵاتە ڕۆژی زووتر دەرەنگە. خەڵکی کوردستان دەبێ لە خەمی دامەزارندنی دەسەڵاتداری خۆیاندا بن و لە چوارچێوەیەکی شۆڕشگێرانەدا خۆیان ڕێکبخەن و پرۆڤەی بەرێوەبردنی کۆمەڵگە دەست پێبکەن لە خوارەوە و لە شوراکان و ئورگانە شۆڕشگێریەکانی خەڵکدا. هێزەکانی ناسیونالێزم و بزووتنەوەی ئیسلامی بەتەواوەتی دوژمنایەتی خۆیان بۆ خەڵک پێشاندا، هیچ هێزێکی تری بورژوازی لەوان باشتر نابێت، تاکە هێزێکی سیاسی کە بتوانی خەڵکی کورستان ڕزگار بکات و ڕابەرایەتی بکات وبەرەو دامەزراندنی دەسەڵاتدارێتی خەڵک، بزووتنەوەی کۆمۆنستی و چینی کرێکارە.
هەر ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق هەڕەشەی راکێشانی هێز دەکەن بۆ سلێمانی. ئێمە سەرەڕای ئەوەی ئیدانەی ئەم دەربڕێنانە دەکەین، بانگەوازی خەڵک دەکەین بیری جدی لە چارە نوسی کوردستان بکەنەوە لە پەیوەند بە حکومەتی عێراقەوە، ڕێگە نەدەن ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە دژی ناسیونالیزمی کورد کە خۆێ شەریکە بەشی حکومەتی عێراقە، بە زەرەری ئەوان و گەڕانەوەی دەسەڵاتدارێتی حکومەتە تایەفی و دینیەکەی عێراق بۆ کوردستان تەواو بێت، کە ئێستا هەندێک لە سەرانی ناسێونالیزمی کورد ڕێگە بۆ ئەوە خۆش دەکەن و نابێ ڕیگە بدرێت حکومەتی عێراق زەفەر بهێنی دەستی ڕەشی بگاتە کوردستان.
ئێمە بانگەوازی خەڵکی سەراسەری عێراق دەکەین بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان، پێویستە بێنە مەیدان لە دژی هەر دەخاڵەتێکی حکومەتی عێراق لە کارو باری کوردستاندا. هەوروەها بانەگەوازی خەڵکی موتەمەدین و ئازادیخوازی جیهان دەکەین پشتیوانی لە جەماوەری کوردستان بکەن لە خەباتیاندا لە دژی دەسەڵاتی کوردی، لە پێناو دامەزراندنی دەسەڵات دارێتی خەڵک لە شوراکاندا و دابێن کردنی ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
١٨\١٢\٢٠١٧