دانی موچە بەرپرسیارێتی حکومەتی هەرێمە، دەبێ بەهێزی جەماوەری لە قورگیان دەری
بهێنین!!
لە دیفاع لە خۆپێشاندانەکانی دهۆک و زاخۆ وشیلادزێ!!
لە ڕۆژی شانزەی مانگی مایس خەڵکی دهۆک و زاخۆ و شیلادزێ ڕژانە سەرشەقامەکان وبۆ
دانی موج کە ئەمساڵ ئەوە مانگی شەشە
موچەی مانگی یەک نەدراوە. ئەم کۆبونەوەو خۆپێشاندانە کەوتنە بەرهێڕشی دڕندانەی
پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێم دەیان کەسیان لێ گرتن، و هێڕشیان کردە
سەر ڕۆژنامە نووسان و مۆبایلەکانیان لە خەڵک داگیرکرد تا وێنەکان نەگیرێن و کارە
قێزەون و دژی ئازدیەکانیان پێشان جیهان نەدرێت.
پارتی دڕندانە ڕووبەڕووی
خۆپیشاندانەکان بووە و هەموو ڕێگەکانی ڕۆیشتنی بۆ پارکی ئازادی لە دهۆک داخست،
سەرەڕای ئەوە ١٥٠٠ کەس بەشداریان لە خۆپێشاندنەکاندا کرد، پارتی زیاتر لە ١٠٠
کەسیان دەسگیر کرد و جلیان لەبەر ژناندا دڕاند و سوکایەتیان بە ژنانی تێکۆشەر کرد،
دواتر بە کەفالەتێکی زۆر خەڵکیان ئازاد کردوە و ڕووی حکومەتە دکتاتۆریەکانی
ناوچەکیان سپی کرد و تا ئێستا کەسانێک لە زیندانەکان هەر دەست بەسەرن. هەمان
سیناریویان لە شێلادزی و زاخۆش دوبارە کردەوە.
پارتی بەناوی ئەوەی ئەمە دەستی سیاسی لە پشتەو ئامانجی سیاسی لە پشتە خۆپێشاندنەکان
سەرکوت دەکات، وەک بڵێی نەدانی موچە دەستی پارتی
و یەکێتی حکومەتەکەیان نەبێ یان بەرپرسیارێتی ئەوان نەبی، دیارە ندانی موچە و برسی
کردنی خەڵکیش کارێکی سیاسی و ئامانجێکی سیاسیە و لەهەمان کاتدا دزی و تاڵانیە.
خۆپێشاندنان بۆ هەرچیەک بێ چالاکیەکی سیاسیە و حزبی سیاسی و هێزی سیاسی یان دژی
دەوەستێ یان هاوشانی و هاوپشتی دەبێ هەر لایەنە بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆی.
بوونی ئەحزاب و بەشداری لە خۆپێشاندانەکان
و ئامانجی سیاسی نە تاوانە نە قەدەغەیە. ئەوەی ئەبێ قەدەغە بکرێت سەرکوت و
دەستدرێژی کردنە بۆ سەر خۆپێشاندانەکان، خۆپێشاندان مەدەنیانە ترین و هاوچەرخترین
شێوە و ڕێشوێنی دیفاعی کۆمەڵانی خەڵکە لە خۆیان لەدژی بەربەریەت و هەژاری زوڵم نە
عەدالەتی.
پارتی و یەکێتی وشەریەکاکنیان وحکومەتەکەیان بە نەدانی موچە تاوانێکی گەورە لە دژی
کۆمەڵانی خەڵک ئەنجام دەدەن برسی کردن و هەژار کردنی خەڵک ڕاستەوخۆ لە ئەستۆی
ئەوانە، سەرکوت و هێڕش کردنە سەرخۆپێشاندەران تاوانێکی ترە کە ئەنجامی دەدەن. پارتی
ناوچەی دهۆک و بادینانیان قۆرخ کردوە بەعەس ئاسا بە سەرکوت و تیرۆر و زیندانی کردن
ئەم ناوچەییان داگیر کردوە خۆیان بە زەبری چەک داسەپاندوە.
خەڵکی کوردستان گەیشتونەتە شوێنێک کە یا ئەبێ لەبرسا بمرن یان ئەوتا ڕوو بەڕووی ئەم
هێزە درندەو سەرکوتگەرانەیە ببنەوە. حکومەتی هەرێم بەرپرسیارە موچەی خەڵک لە کاتی
خۆیدا بدات و هەروەها بێمەی کۆمەڵایەتی بداتە ئەو خێزانانە هیچ موچەیەکیان نیە پێی
بژین. ئەوان لەماوەی سی ساڵدا هەرچی سەروەت و سامانی کۆمەڵگە هەیە تاڵانیان کردوە،
سەروەتی کۆمەڵگە لەبن دەستی ئەواندا کۆبوەتەوە، دەبی ژیانی خەڵک مەیسەر بکەن و
بەرپرسی یەکەمن لە ژیانی خەڵک. خەڵکی کوردستان بە چاوسورکردنەوە تەسلیمی ئەم هێزانە
نابن.
ئێمە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ خۆپێشاندانەکانی دهۆک و زاخۆ
و شیلادزێ ڕادگەیەنین داواکارین دەسبەجێ
گیراوەکان ئازاد بکرێن، پارتی بۆی نیە هیچ کەسێ دەسگیر بکات لە خۆپێشاندەران بۆی
نیە کەفالەت لە خەڵک وەربگرێ، ئازادی خۆپێشاندن و چالاکی سیایسی مافێکی بێ ئەملاو
ئەولای خەڵکە.
ئێمە بانگەوازی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ دیفاع و پشتیوانی لە خەڵکی دهۆک و
بادینان و هەروەها بانگەوازیان دەکەین بۆ هاتنە مەیدان بۆ دیفاع لە مافە
سەرەتایەکان و دیفاع لەمافی ژیان و بۆ
دانی موجە لە کاتی خۆێدا و دانی بیمەی کۆمەڵاتی بە هەموو ئەو هاوڵاتیانەی چ ژن چ
پیاو کە سەرچاوەیەکیان بۆ بژیویان نیە.
هەروەها بانگەوازی خەڵک دەکەین بۆ پێک هینانی ڕێکخراو و کۆمیتەو شورا و سازمانی
جۆراو جۆر، بۆ ڕێکخراو بۆنی فراوان و هاتنە مەیدانی جەماری لە هەموو شارو
شارۆچکەکانی کوردستان لەدژی برسێتی و هەژاری و نەدانی موچە. هەروەها سەرنجی خەڵک
ڕادەکێشین کە چۆن قەیرانی کۆرۆنا پێشانی دا تا نیزامی سەرمایەداری لە کاردا بێ
چارەنوسی بەشریەت لەبەردەم مەترسیدایە، خەبات بۆ " دابێن کردنی ژیان بۆ هەموو کەس"
بوەتە دواکاریەکی گشت گیر ئەمەش هیچ شتێ نیە بێجگە لە سۆشیالیزم.
بەڵی بۆ ئازادی خۆپێشان دان و کۆبونەوە و ڕێکخراو بون !!
دانی موچە ودابێن کردنی ژیان بۆ
هەموو هاوڵاتیان هەر ئێستا !
بژی سۆشیالیزم!!
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
١٨ مایس ٢٠١٠