ڕێگا چارەی خەڵکی کوردستان مانگرتن و خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیە!!

 

ئەمڕۆ چوار حزبی دەسەڵاتدار لە سلێمانی یەکێتی و گۆڕان ویەکگرتو و کۆمەڵ کۆبونەوەیەکیان ئەنجام داوە، دوای کۆبونەوەکە زۆربەی قسەکەرەکان قسەکانیان ئەوە بوو ڕێگا چارە خۆپێشاندان نیە یا ئەوەتا هێشتا ماوەیەتی، وەک بڵێ خۆپیشناندان لە دژی ئەوان نەبێت و ئەوان خۆیان وەک دەم ڕاستی خەڵک پێشان دەدا.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەوە پێنج مانگە خەڵکی کوردستان موچەیان وەرنەگرتوە، ڕۆژ دوای ڕۆژ ئابوری کوردستان زیاتر دادەتەپێ، خەڵکی کوردستا بونەتە ژیر باری ئام داتەپینەوە، سەرمایەداران بۆ یەک چرکە دەستیان لە بەرژەوەندی و قازانج کۆکردنەوە هەڵنەگرتوە.

خەڵکی کوردستان ئەوە باش دەزانن بەرپرسانی کوردستان زۆربەی سەروەت و سامانی کوردستانیان دزیوە و تاڵانیان کردوە، ئەوان بەرپرسی یەکەمن لەم قەیرانەی کە کوردستانی تێکەوتوە ، حکومەتە بنکە فراوانەکە بەرپرسیارە، دەبی ئەو سەروەت وسامانە بگێڕنەوە، بۆ خەڵک ئەمە ڕیگا چارەیە نەک برسی کردن و نەدانی موچە و زیاد کردنی زەریبە لەسەر خواردن وپێداویستەکانی خەڵک.

کرێکاران و خەڵکی بەشەرەفی کوردستان!!

ئێمە بانگەوازتان دەکەین بۆ گوێ نەگرتن لە حزبە دەسەڵاتدارەکان، ئەوان لەدژی ئێوە و لەسەر دزینی لوقمەی دەمی منداڵەکانی ئێوە خۆیان دەوەڵمەندکردوە. ئێمە رێک بە پێچەونەی ئەوانەوە، بانگەوازتان دەکەین بۆ ناڕەزایەتی و خۆپێشان دان و مانگرتنی گشتی و ڕایدەگەینین تاکە ڕێگەی خەلك ناڕەزایەتی و خەباتی سەر شەقام وکارگە وگەڕەک وشوێنە گشیەکانە، ئەوان لە ناڕەزایەتیەکانی ئێوە زەندقیان چووە. هەر خیاڵ خاویەک بە قسەکانی ئەم حزبانە ماڵ وێرانی زیاترتان بۆ دەهێنی. ئەم دەسەڵاتە دەبێ کۆتایی بێت و هەرچی سەروەت سامانی کۆمەڵگە هەیە بگڕێنرێتەوە بۆ دەستی خەڵک ئەوەش بە پێچانەوەی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ ودژی خەڵکیە و دامەزراندنی حکومەتی خەڵک خۆیان دەبێت، بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد ویەکسان وخۆشگوزان.

بەڵێ بۆ مانگرتن و خۆپێشاندان!!

نا بۆ حکومەتی گەندەڵی کوردستان

بژی سۆشیالیزم

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق !!

١٨\١\٢٠١٦