داخستنی کەناڵی ئێن ئار تیNRT  لەلایەن پارتیەوە دژی ئازادی دەربڕینە، مەحکومی دەکین!!

بە پێی بەییانەمەیک" دامەزراوەی میدیای نالیا" بڵاوی کردوەتەوە، دوێنی شەو هێزێکی زۆری ئاسیش لە شاری هەولێر و دهۆك هەڵیان کوتاوەتە سەر نوسینگەی تەلەفزیونەکەیان و بە شێوەیەکی زۆر سەرکوتگەرانە کارمەندەکانیان ڕفاندوە و دواتر کارمەندەکانی هەولێریان ئاودیونی دێگەڵە کردوە وهەردوو نوسینەگەکایان داخستوە. بەبێ ئەوەی هێچ ڕێگایەکی یاسایی یان هەر توهمەیەکیان بەرەو ڕوویان کردبێتەوە، بەپێێ قسەی کارمەندەکان ئەو هێزە چەکدارەی هەڵێان کوتاوەتە سەریان سەدان کەس بوون و ئاسیش بوون ئیهانەو بێ ڕێزیان پێیان کردوە.

ئەم کارەی پارتی دیمکراتی کوردستان خۆی هەنگاوێکی سەرکوتگەرانەیە و مەبەست لێی بێ دەنگ کردنی کۆمەڵگەو شاردنەوەی ڕاستیاکان و خەفە کردنی دەنگی ناڕەزایەتیە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی. هەنگاوێکە پێش ئەوەی ڕووی لە ئەو تەلەفزیونە وکارمەندەکانی بێت ڕووی لە خەڵکی کوردستانە، پێشان دانی چاوی سور و تۆقاندنە بە دژی خەڵک.

داخستنی تەلەفزیونی ئێن ئاڕ تیNRT  هەر کەناڵێکی ڕاگەیاندن لەم دەڤەرە کارێکی دژی ئازادی دەربڕێن و ڕۆژنامەگەری و سەرکوت کردن وخنکاندنی ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستانی کردوەتە ئامانج. بەڵام پارتی نەدەتوانی خەڵک بێ دەنگ بکات و نە دەتوانی هەواڵ و ڕاپۆرتی سەرکوت و کەتنەکانی لەم ناوچەیە بشارێتەوە. ئەمڕۆ میدیای کۆمەڵایەتی، جیهانی بەستوە بەیەکەوە لە هێچ شوێنێکی جیهان کەس ناتوانی کامیراکان دابخات هەرچەندە هێزی سەرکوتی زۆری هەبێ. ئەمڕۆ هەموو لاوێک بۆ خۆی بووەتە سەرچاوەی هەوال بلاکردنەوەی و ڕاستیەکان.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق ئەم کارە قێزەونە ئیدانە دەکات، ڕایدەگەیەنێ پارتی بەم کارەی ڕق و قینەی خەڵک زیاتر دەکات و دەسەڵاتە لەرزۆک و گەندەڵەکەی زیاتر دەخاتە ژێر فشار و شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵکەوە.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

١١\١٠\٢٠١٥