هەڵبژاردنەکانی کوردستان رەفز " بایکۆت"دەکەین!!

 

بەپێی هەواڵەکان حزبەکانی کوردستان لە کۆتاییدا بڕیاریاندا هەڵبژارنێکی تر لە ٣٠ ئەیلولی داهاتودا ئەنجام بدەن، گەڵتەجاریەکی تری هەڵبژاردن بخەنە پاڵ گاڵتە جاڕیەکانی تریان. هەموو ئەو حزبە قەومی و ئیسلامیانەی کە ٢٧ ساڵە بە شەریکی و برابەش کوردستانیان تاڵان کردوە و هەژاری و بێکاری و بێ مافیان بەسەر خەڵکی کوردستاندا دابەش کردوە، دەیانەوێ جارێکی تر پەنجەی خەڵک بکەنە بەمەرەکبدا بۆ لانی کەم چوار ساڵی تر بۆ درێژدان بە دەسەڵاتی گەندەڵ و دژی خەڵکی نەگریسی خۆیان.

خەڵکی کوردستان تەجروبەیەکی تری ئەم جۆرە گاڵتەجاڕیەی عێراقیان لە بەردەستدایە کە ئەم حزبانەی کوردستانیش بەشێک بوون لەو پرۆسێسە لەچەند مانگی ڕابردوودا. خەڵکی عێراق بەڕێژەی ٨٠%  هەڵبژاردنەکان و حزبەکانیان ڕەفز کردو ودەنگیان نەدا،  دەرسێکی تاڵێان دەرخواردی هێزە تایفی و قەومی و گەندەڵەکاندا دادا، خەڵکی کوردستان دەبێ وەک باقی خەڵکی زەحمەتکێشی عێراق هەمان دەرس و بە بەهێز تر پێشانی ئەحزابی گەنەڵ و بێ ئابڕوی کوردستان بدەین.

کوردستان ٢٧ ساڵە تاڵان دەکرێت و بەرەو دواوە دەبرێت لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەوە لەسەر دەستی چێنی باڵا دەست و حزبە قەومی و ئیسلامی و میلیشیاکان و بەتایبەت لەلایەن هەردوو بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانیەوە، بە سود وەرگرتن لە گاڵتە جاڕی هەڵبژاردن و وەرگرتنی شەرعیەتی دەسەڵات کردن لە رێگای ئەم گاڵتەجارێانەوە. لە کاتێکدا خۆیان هیچ پابەندیکیان نەبوو بە هێچ هەڵبژاردنێکەوە، پەرلەمانەکەییان هەمیشە شوێنی بەرپاکردنی جەنگ و یەکلاکردنەوەی سەهمی هەرلایەکیان بووە لە سەروەت و سامانی کۆمەڵگەو ناوچەی نفوز و دەسەلات، لەڕێگەی جەنگ و خوێن ڕێژیەوە هەر کاتێ وستبێتیان دەرگاکەیان داخستوە، کاتێکی تریش لە پشتی دەرگاکانەوە بە جەماوەر قاقی پێکەنیان لێداوە.

ئەم هەڵبژاردنانە پرۆسەی بێ ئیرادە کردنی خەڵکە، پرۆسەی لێسەندنەوە و بەشداری خەڵکە لە چارەنوسی سیاسی کۆمەڵگە، بێ بەشکردنی کۆمەڵگەیە لەسەرچاوەکانی خزمەتگوزاری و ڕفاه، ئەم هەڵبژاردن و پەرلەمانە منبەری بڕێن موچەکانتانە، شوێنی دەرکردنی یاسا کۆنەپەرستەکانە، شوێنی شەڕکانی باڵە جیاجیاکنی بورژوازی کوردە لەسەر سەهمی دەسەڵات و سەروەت، زورایەتی خەڵک ٩٩% خەڵکی کوردستان هیچ بەرژەوەندیەکی نیە لەم هەڵبژاردنانەدا، ئامانجەکانیان بەدی نایەت لەم ڕێگەیەوە. بە پێچەوانەوە نەخشەی بێ مافیەکردنەکانی تێدا دادەڕێژرێت.

دەسەلاتێک ئەتوانی ئامنجەکانی خەڵک و ئارەزوکانیان دابێن بکات کە لەلایەن خەڵک خۆیانەوە بینا بکرێت و بەشداری ڕاستەخۆی جەماوەری تێدا دابێن کرابێ لە ڕووی سیاسی و ئابوریەوە. دەسەڵاتدارێتی  شورایی و سۆشیالیزم ئەتوانی ئامانجە نزیک و دوورەکانی خەڵکی کوردستان دابێن بکات، بەپێچەوانەی پەرلەمان و گاڵتەجاڕی پەرلەمانەوە کە مەحروم کردنی زۆرایەتی کۆمەڵگەیە لە کەمترین ئاستی ڕفاه و ئازادی سیاسی و پراکتیکردنی دەخاڵەتی سیاسی.

ئێمە وەک حزبی کۆمۆنستی کرێکری چەپی عێراق ئەم هەڵبژاردنە بە هەموو شێوەک رەفز دەکەینەوە، ووشەی "بایکۆت" کە مانا کۆمەڵایەتیەکەی ئەم ڕەفزکرنەیە بەکار دەبەین، بە هەموو خەڵکی کوردستان دەڵێین ئەم هەڵبژاردن و ئەم گاڵتە جاڕیە بایکۆت بکەن، سەندوقەکانی دەنگدان بەسەر سەری سەرانی دەسەڵاتدار و فرعەونەکانی کوردستاندا بشکێنن و ڕسوایان بکەن بە بەشداری نەکردن پێیان بڵێن کە خەڵک ئێوەی ناوی و بڕۆن و دەست لە یەخەی خەڵکی کوردستان بەردەن.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

٩\٨\٢٠١٨