خۆپێشاندانەکانی کوردستان بە کوشتنی مەحەمەد ڕسوڵ  ودوو کەسی تر چووە قۆناغێکی ترەوە!!

ئەمڕۆ خۆپێشاندانەکەنی قەڵادزی چوە قۆناغێکی ترەوە کە ئەوێش خوێناوی کردنی ئەو خۆپێشاندانەیە لە لایەن چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە و کوشتنی سی کەس و بریندار کردنی  زیاتر لە ١٧ کەس ودواتر سوتاندنی ناوچەی پارتی وژاراوە و کۆبونەوەش لەدەورو بەری ناوچەی پارتی لە حاجیاوە پەیدا بووە، پێدەچی هەرچی مەقڕ و ناوچەی پارتی هەیە لە چەند کاژێر تردا بپێچترێتەوە. 

ئەوە زیاتر لە هەفتەیەکە مانگرتن و خۆپێشاندان سەرتاپای کوردستانی داگرتوە زۆربەی دام ودەزگاکان مانگرتنی سەراسەریان ڕاگەیاندوە ، ئەم مانگرتنانە هەموو شارەکانی سلێمانی و هەڵبەجە و شارەکانی گەرمیان و چەمچماڵ کۆیە وقەڵادزێ وڕەواندوز وهەولێر چەندان شارو شارۆچکەی تری گرتوەتەوە. ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بۆ موچە دەستی پێکرد بەڵام ئێستا زۆر لەوە زیاتر فراوان بوەتەوە بەتایبەت قەیرانی ئابوری و قەیارانی سیاسی سەرتاپای کوردستانی گرتوەتەوە ناسیونالیزم و حزبەکانی دەسەڵاتی خەریکە  ئابڕوی یەکتری دەبەن هەرچی لەژێر بەڕە بوو هیناویانەتە سەر بەڕە، ناڕەزایەتیەکانی خەڵک قەیرانەکەی ئەوەندەی تر قوڵتر کردوەتەوە.

کوردستان وەک هەر وڵاتێکی تری ئەم ناوچەیە بچوک ترین ناڕەزایەتی تێدا دەکێشێتە ڕوو بەڕوو بونەوەی بەکار هێنانی هێز و خوێناوی کردنی مانگرتوان و خۆپێشاندەران، لە ١٧ شوباتدا بە هەمان شێوە چەندان کەس کوژران و خۆپێساندانەکان بە هیز سەرکوتکراو کوتای پێهێنرا. ئەمڕۆ هێزو خێڵەکیەکانی کوردستان ئەوە بۆ جاریکی تر دەستیان دایە تەقە کردن و کوشتن و بریدار کردنی خەڵک.

ئێستا لە کوردستان خەڵک هاتونەتە ناو هاوکێشەکانەوە لە دەروەی هێزە کۆنەپەرستەکان ناو دەسەڵاتی سیاسی وەک یاریکەرێکی تری مەیدانی سیاسی هاتوەتە ناوەو ، بەڵام هێزە سیاسیە دەسەڵاتدارەکان دەیانەوەی ئەم ناڕەزایەتیانە لە ناو بەرن یان ئەوەتا سواری ملی ببەن بەرەو لایەکی تری ببەن.

ئێمە بەکار هێنانی چەک لە بەرامبەر خۆپێشاندەران مەحکوم دەکەین دەبێ موحاکەمەی ئەو کاسانە دەستوریان داوە بەتەقەکردن ئەوانەی تەقەیان کردوە ببێتە داواکاریەکی سەرەکی خەڵک. ئێستا  بارو دۆخەکە چوەتە ئاستێکی ترەوە هیزە سیاسیە دەسەڵاتدارەکان دەیانەوی ناڕەزەیاتیەکانی خەڵک نوقمی کێشمەکێشەکانی خۆیان بکەن. بۆیە خەڵکی ناڕازی کوردستان دەبیت لە دەرەوەی کێشمەکێشەکانی ئەم حزبانە خەباتی خۆیان لەدەوری داواکاری و ئامانجەکانی خۆیان ببەنە پێشەوە. ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دژی زۆرایەتی خەڵکە بەرهەمی سیستەمی نوێی جیهان و داسەپاندنی برسی کردن و بێ ماف کردن خەڵک بینا کراوە.

خەڵکی کوردستان وەک خەڵکی میسرو تونس و وەک خەڵکی ئێران و وەک هەموو خەڵکی سەراسەری عێراق لەبەرامبەر هێزە ناسیونالست وئیسلامیەکانەوە هاتونەتە مەیدان. دامەزراندنی دەسەڵاتێکی سکیولارو موتەمەدین و خۆشگوزەران داواکاری زۆربەی هەرە زۆری خەڵکە.

خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەی بەری ڕەنجیان نەبێ بە سەرمایەی هێزە کۆنەپەرسەتەکانی کوردستان، پێویستە هەنگاو بەهەنگاو ناڕەزایەتیەکان بەرەو پێش ببرێ و خەڵک ئورگانەکانی بەڕێوە بردن و پراکتیک کردنی دەسەڵات دامەزرینن و خەڵک لە ئورگانە جەماوەریەکانی خۆیان ڕێک بخەن.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

١٠\١٠\٢٠١٥