پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ دکتۆرە نشتەجێکان ڕادەگەیەنین!! 



ئەمڕۆ ٦\٦\٢٠٢٠ دکتۆرە نشتەجێکان( مقیم) کە ژمارەیان هەزار دکتۆرە دەستیان لە کارکێشایەوە لە دژی نەدانی موچەکانیان لە کاتی خۆیدا. ئەوان داوا دەکەن کە دبێ هەموو سی ڕۆژ جارێک موچەکنیان لە کاتی خۆیدا بدرێت، ئەگەر نا ئەوە کار ناکەن و بەرپرسیارێتی هەر سەرنجامێکی نەخوازراو لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە. ئەوان ڕایان گەیاند، ئەوان هیچ سەرچاوەیەکی بژیوی تریان نیە جگە لە موچەکانیان نەبێت و ناتوانن بێ موچە بژین بۆیە کار ڕادەگرن.
هەروەها ڕایەنگەیاند لە بەرەی جەنگی دژی کۆرۆنەدا لە بەرەی پێشەوەی جەنگەکەدان و تا ئێستا ٢٠ دکتۆر توشی پەتای کۆرونا بوون. حکومەتی هەرێم لە جیاتی پاداشت و هاوپشتی و هاوکاری دکتۆرەکان و کارمەندان و کڕیکارانی بواری تەندروستی، هەتا موچەکانیان لە کاتی خۆیدا نادات. ئەمەش بەشێکی ترە لە نابەرپرسیارێتی حکومەتی گەندەڵی هەرێم و بێ دەربەستی لە بەرامبەر ژیان و تەندروستی سەرجەم خەڵکی کوردستاندا.
ناسیونالیزمی کورد و حکومەتە قەیراناوی وگەندەڵەکەی هەرێم لەبەامبەر ژیانی تەواوی کۆمەڵگەی کوردستان هیچ بەرپسیاریەک ناخەتە ئەستۆی خۆی لەجیاتی ئەوەی ژیانی خەڵک تەزمین بکات، موچەی کرێکاران و کارمەندانیش نادات کە بە ڕنجی شانی خۆیان دەژین کرێکانیان نادات. ئەم حکومەتە هەر ڕۆژە بیانویەک دێنێتەوە ، نەوت دەفرۆشی، بودجە لە بغدا وەردەگرێ ، پێشەسازی و کیشاوەرزی و بازگانی سیاحەت بەردەوامی هەیە، سواڵ و سیقەی وڵاتەکانیش لوش دەکات هەر دەڵێ پارەمان نیە موچە بدەین. ئەم دەسەڵاتە بە غەیری تاڵان و بڕۆ و دزی گەندەڵی و ئاو دیو کردن هێچ شتێکی لێ چاوەڕوان ناکرێت. نەدانی موچەی خەڵک هیچ تەبریرێک هەڵ ناگری و قبوڵ ناکرێت. ئەوان دەستیان ناوەتە بیناقاقای کۆمەڵگە هیچ هەڵبژاردەیەکیان بۆ خەڵکی کوردستان نەهێشتوتە بە غەیری ڕووبەرووبونەوەی سەرشەقام نەبێ و پێچانەوەی ئەم دەسەڵاتە نەبێ لە ڕێگای شۆڕشێکی جەماوەریەوە. 
ئێمە بەتەواوی هێزمانەوە پشتیوانی لە مانگرتنی دکتۆرەکان دەکەین، دەبێ دەسبەجی موچەکانیان بدرێت، ئەوە حکومەتی هەرێمە کە دەبێ دەستبەجی موچەکانیان بدات تا بگەرێنەوە سەرکارەکانیان. هەروەها ئێمە بانگەوازی سەجەم خەڵکی کوردستان دەکەین پشتیوانی لە مانگرتنی دکتۆرەکان بکەن و کۆبوونەوە و خۆپێشاندان لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن لە دژی نەدانی موچە و نەدانی بیمەی کۆمەڵایەتی بە گشتی، موچەی دکتۆرەکان بە تایبەتی تا بتوانن خزمەت گوزاری تەندروستی بۆ کۆمەڵگە ئەنجام بدەن، حکومەتی هەرێم بەرپرسیارە لە خراپ بونی باری تەندروستی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئەم حکومەتە هیچ بەرپسیارێتیەک لە ئەستۆ ناگرێت، هەقی دەسەڵادارێتی کوردستان و چەند ملیون ئیسانی نیە، ڕوخانی ئەم دەسەڵاتە دەبێ سەرقافڵەی ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان بێت ڕۆژێ زووتر درەنگە.

 
سەرکەوتن بۆ مانگرتنی دکتۆرەکانی کوردستان
ئازادی، یەکسانی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو خەڵک
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
٦\٦\٢٠٢٠