لە خۆپیشاندانی تۆرۆنتۆ لە دژی حوکمی ئیعدام وبەرگری لە ژیان بەشداری بکەن!
ڕۆژی ١٠/١٠ ڕۆژی جیهانی بەرەنگار بونەوەی حوکمی سێدارە(ئیعدام)ە بەشداربون لە چالاکی خۆپیشاندانە کانی دژی یاساو حوکمی لە سێدارە ئەرکی هەموو ئینسانیەتە ،حوکمی سێداراە کوشتنی بەئەنقەست ونەخشە بۆداڕیژراوی دەوڵەتیە و ئەم یاسایە ئەبێت لە هەموو جیگائەکی دونیا قەدەغە بکرێت ،ئەگەرچی هەتا ئیستا لە ژێر فشارو هەوڵەکانی ئینسانیەتی ئازادیخوازدا ١٠٢دەوڵەت یاسای حوکمی لە سیدارەیان هەڵوەشاندوەتەوە ،بەڵام بەداخەوە کە هێشتا لە زۆریک لە وڵاتانی وەک عیراق وئیران وسعودیەو چین ...هتد سزای لە سیدارەدان کاری پێدەکریت وڕۆژانە چەندین کەس لەم ووڵاتانەدا بە بیانوی جۆراوجۆر وبە شیوەیەکی نەخشە بۆ داڕیژراو بە یاسای سەدەکانی ناوەڕاست مافی ژیانیان لێ دەسەنرێتەوە ،ئەبێت بزوتنەوەی دژی سیدارەو بەرگری لە ژیان هەر چی زیاتر فراوان و کۆمەڵایەتی تر بکەینەوە لە بپیناوی نەهیشتنی ئەم حوکم ویاسا دژی مرۆڤانەیەو بەدی هینانی دنیایەکی ناتوندو تیژو ئارام بۆ ئینسانەکان .
ئیمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری چەپی عیراق هەمیشە خۆمان لە پێشی ئەم خەباتەوە ئەبنین ولە پیناوی بەدیهینانی دنیایەکی دور لە سیدارەو حوکمی هەتا هەتایی ولە دژی هەر جۆرە توندو تیژیەکی فیزیکی ودەرونی دژ بە ئینسانەکانە لەژیر هەر بیانویەکدا ئەوەستینەوەو بە پشتیوانی ئینسانیەتی مرۆڤ دۆست وپێشکەوتوخواز کوتایی بە دنیایی توندوتیژی دیکتاتۆرە هەوسار بچراوەکانی سەدەکانی ناوەڕاست و سیستەمی سەرمەیەداری کەهۆکارو سەرچاوەیەتی لە ئیستادا ئەهینین،
ئیستا لە عیراق و ئیران وچەندین ووڵاتی تر حوکمدراوانی سیدارە چاویی ئومیدیان بڕیوەتە هاتنە مەیدانی ئیمە بۆ ئەوەی مافی ژیانیان بۆ بگەڕینینەوە ، وەرن با بە هەموامانەوە بزوتنەوەی دژی سیدارە بە هیز بکەین وڕۆژی ١٠/١٠ لە هەرکویەکی دنیا هەین و بەهەر ڕیگایەکی کارسازو گونجاو کە بۆمان دەکریت بەشدار بین تێیدا.
سەرکەوتوبێت بزوتنەوەی دژی لە سیدارەدان
بژی بزوتنەوەی بەرگری لە ژیان
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عیراق-تەشکیلاتی کەنەدا