سەبارەت بە ئازادکردنی سێ زیندانی سیاسی لە گیراوەکانی دهۆک،و ئازادکردنی هەموو زیندانیەکان!!

بەپێی قسەکانی پارێزەری خۆبەخش ئەحمەد یوسف سێ کەس لە زیندانیانی سیاسی بە ناوەکانی(بەدەل بەرواری،ئەیاز ئەکرەم ، سەباح عەبدول) بە کەفالەت لە زیندان ئازادکراون. وەک پێشتر ڕامانگەیاندبوو لە ٢٦\١ \٢٠١٩ وە ١٨ کەس لە زینداندا مابوونەوە کە بەشێکیان لە خۆێشاندانەکانی شیلادزێدا گیرابوون و پێنج کەسی تریانن لە دهۆک دەسگیرکرابوون، بە تۆمەتی" خەیانەتی مەزن و تێکدانی ئاسایشی گشتی" کە بەپێ مادەی ١٥٦ سزادانی عێراقی، سزاکەی لەسێدارەدانە، زیندانی کرابوون.

بەردانی ئەو سێ چالاکە وانە دەستکەوتی ناڕەزایەتی خەڵکە، خەڵکی نابێ دەست لە ناڕەزایەتی وخەبات هەڵگرن تا تەواوی زیندانیەکان ئازاد نەکرابن، هەروەها دەبێ پشتیوانی فراوانی خەڵک بە دەست بهێنن تا نەتوانن زیندانیەکان ناچار بە پڕ کردنەوەی کەفالەت بکەن، خەڵکی بترسێنن. خۆپیشاندن و چالاکی سیاسی و حزبی مافێکی سەرەتایی خەڵکی کوردستانە، حکومەت بۆی نیە کەس لە سەرچالاکی سیاسی زیندانی بکات.

ئێمە ڕایدەگەینین تاقە ڕێگایەک بۆ ئازادکردنی سەرچەم زیندانەیەکان، فراوان کردنەوەی ناڕەزایەتی و کەمپین و کۆڕ ۆکۆمەڵ و ناڕەزایەتی دەستە جەمعی و خەباتی جەماوەری فراوانە تا دەسەلاتداران و حزبە گەندەڵە دژی خەڵکیکان لە کوردستان نەتوانن مافەکانیان پێشێل بکەن و ئازادی سیاسی زەوت بکەن، زیندانەکان بە چالاکەوانانی سیاسی پڕ بکەن. ئازادی سیاسی و فەزای نیمچە ئازادی کوردستان بەرهەمی خەباتی جەماوەری خەلکی کوردستان هەر بە خەباتی جەماوەری فروانتر دەکرێتەوە تا دەگات بە شکست هێنان بە دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کوردو حزبە دەسەڵاتدارەکان و دامەزراندنی دەسەڵاتی جەماوەری.

حزبی کۆمۆنستی کرێکار چەپی عێراق

١٧\٢\٢٠١٩