خۆسوتاندنی سالار مەحمەد رەفزکردنەوەی دڕندایەتی ناسیونالیزمی کورد پێشان دەدات!!
ئەمڕۆ چوارشەممە هاوڵاتیەک بە ناوی سالار مەحەمد دانشتوی ناحیەی چوار قورنە سەر بە پارێزگای سلێمانی کە لە پێشمەرگایەتیدا کەم ئەندام بووە، بۆ بژێوی خۆی خێزانەکەی خەریکی دەستفرۆشی و پاکەتە جگەرەو وردەواڵا فرۆشتن بوو لە ناو بازاڕی چوار قوڕنە، دوای ئەوەی فشاری بۆ دێ لەلایەن شارەوانیەوە دیانەوی دەری بکەن لە شوێنی کارەکەی، دەست بۆ خۆسوتاندنی خۆی دەبات، باری تەندروستی ناجیگیرەو لە نەخٶشخانە لە ژێر چارەسەردایە.
خۆسوتاندنی مەحەمەد بوعەزیەزی بەرجەستەی ناڕەزایەتی قوڵ و ڕقی چینی کرێکارو توڕەی خەڵکی تونس بوو بە دژی بورژوازی و دەسڵاتی بن عەلی و حکومەتەکەی وپرشکی ئاگری شۆڕشی بەهاری عەرەبی بوو. خۆسوتاندنی ساڵار مەحمەد لە کونجێکی تری جیهان و لە شوێنێکی تری دنیا کە کوردستانە هەمان ناوەڕۆک و هەمان پەیامی هەیە.
بەربەریەتی بورژوا ناسیونالستی کورد و حکومەتی قەومی تایەفی و عەشیرەتی لە کوردستان و عێراق هەرچی مرۆڤایەتی و تەمەدون و شارستانیەن و رفاهی ئینسانی هەیە خستویانەتە ژێر پێوە. ناڕەزایەتی و ڕاپەرینی لاوان و بێکاران وجەماوەری خەڵکی ناوەڕاست و جنوب لەبەرامبەر هەمان وەزعیەت دایە. خەڵکی کوردستان دەبێ دەست بخەنە ناو دەستی هەموو خەڵکی عێراق بۆ روخانی ئەو دەسەڵاتە دژی ئینسانیە.
ئێمە وێڕای ئیدانەی حکومەتی هەرێم و هەموو حزبەکانی بەشدار لە دەسەڵات و هەرچی سەرانی دەسەڵاتداری تاڵنچی و گەندەڵی کوردستان هەیە ، تاوانی خۆسوتاندنی سالار لە دەخەینە ئەستۆی ئەوان. ئەم دەسەڵاتە و ئەم حزبانە ڕۆژی زووتر دەسەڵاتەکەیان بپێچرێتەوە لەکۆڵی خەڵک بکرێنە درەنگە، لە شوێنیدا دەسەڵاتدارێتی خەڵک دبمەزرێ کە ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی ئامانجی سەرەکی بیت، چیتر خەڵکی هەژار و بێکار ناچار بە خۆسوتاندن و خۆکوژی نەبن لە ژیانێکی سەربەرزانەدا بەهرەمەند ببن.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
١\٨\٢٠١٨