به‌ییانامه له‌سه‌ر
کێشه‌ی به‌نزین و ئاشکرا بوونی گه‌نده‌ڵیه‌کان، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران!!
دوێنی دوو شه‌ممه خۆپێشاندان زۆربه‌ی شاروشارۆچکه‌کانی کوردستانی گرته‌وه، له دژی بڕیاری دیاری کردنی نرخی به‌نزین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کانه‌وه له پێناو دابێن کردنی موچه‌دا، ئه‌م خۆپێشاندانانه شاره‌کانی سلێمانی وهه‌ولێر و ڕانیه شاره‌کانی ده‌ورو به‌ری و عه‌ربه‌ت وسه‌ی‌د سادق و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵی گرته‌وه و له زۆربه‌ی شوێنه‌کان شۆفێران و جه‌ماوه‌ر جاده سه‌ره‌کیه‌کانی نێوان شاره‌کانیان داخست. به‌ته‌واوه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی شپرزه‌کرد و ناچار حکومه‌ت به‌ڕه‌سمی پشتیوانی خۆی بۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان ڕابگه‌یه‌نێ. ىریاره ئه‌م خه‌باته جه‌ماوه‌ریه ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا هێزه‌کانی ناو په‌رله‌مان و ناو حکومه‌ت که حکومه‌تی بنکه فراوانیان به قه‌ولی خۆیان دروست کردوه، که‌وتونه‌ته سه‌روپۆته‌ڵاکی یه‌ک و ئه‌سپه‌کان گاز له بان سه‌ری یه‌کتر ده‌گرن. یه‌ک به‌دوای یه‌کدا لستی گه‌نده‌ڵی بڵاو ده‌که‌نه‌وه و زایاتر له 82 هه‌زار که‌س خانه‌نشینیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه به مانگانه‌ی به‌رزو که له پله‌ی وه‌زیره‌وه ده‌ست پێده‌کات ده‌یان ملیون دۆلار مانگانه ده‌ده‌ن به ده‌ست وپێوه‌نده‌کانی خۆیان به‌بێ ئه‌وه‌ی کارێکی به سود پێش که‌ش به کۆمه‌ڵگه بکه‌ن، وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه ته‌نها لا‌یه‌نێکه له گه‌نده‌ڵیه‌کان له بواری بڕینه‌وه‌ی مانگانه و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه. نیشانده‌ری قه‌یرانی قوڵی نێوان ئه‌م هێزانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبه گه‌نده‌ڵانه پێشان ده‌دات.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و کرێکارانه‌ی که ڕۆژانه ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌ن هێشتا زۆربه‌یان زیاتر له دوو مانگه مانگانه‌کانیان وه‌ر نه‌گرتوه. هێشتا که‌م ئه‌ندامان به مانگانه‌یه‌ک ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن که به‌شی ژیانی مه‌مره‌و مه‌ژی ناکات، هێشتا که‌س وکاری ئه‌نفال کراو قوربانیه‌کانی کیمیاباران و ئه‌وانه‌ی گیانیان خستوه‌ته پێنا وئازادی مانگانه‌کانیان به هه‌زار ده‌ردو مه‌ینه‌تی پێده‌درێت. له هه‌مان کاتدا په‌یتا په‌یتا که‌سانی تر له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه به پله و پایه‌ی به‌رز داده‌مه‌زرێنن، ئه‌و حزبانه‌ی ناویان ئۆپزسیون بوو له پێشبڕکێی به ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وتن له دمه‌زراندنی لاینگرانیان.
ناسێونالیزم و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و حکومه‌تی بنکه فراوانه که‌ی له جیاتی که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌نگینی باری ژیانی خه‌ڵک ڕۆژ له دوای ڕۆژ هه‌ژاری و نه‌داری و گرانی داده‌سه‌پێنن به سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا و جه‌نگ بووه‌ته ئه‌و فرسته خوا پێداوه که ئه‌وان سه‌رمایه و سه‌روه‌ت و سامانیان ئه‌وه‌نده‌ی تر زیاد بکه‌ن و هه‌ژاری ئه‌وه‌نده‌ی تر توند تر بکه‌نه‌وه. ملیاردێره ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، فرعه‌ونه‌کانی کوردستان له هیچ شتێ سڵ ناکه‌نه‌وه بۆ زیادکردنی سه‌رمایه‌کانیان و ئاماده نین یه‌ک فلس له قازانجی خۆیان که‌م که‌نه‌وه و له هه‌مان کاتدا کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان خوێنیان کردوه ته کاسه له به‌رامبه‌ر دوژمنانی کوردستان و به هه‌ژاری و نه‌داری و بێ مه‌عاشی و بێ به‌نزینی ژیانی ماڵ و منداڵه‌کانیان دابێن ده‌که‌ن.
کرێکاران ! زه‌حمه‌تکێشان ! خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان!!
هه‌ر چۆن دوێنی شه‌قامه‌کانی کوردستانتان کرده سه‌کۆی ڕسوا کردنی حکومه‌تی بنکه فروان و په‌رله‌مانی کوردستان و ده‌رتان خست که ئاماده نین چیتر به درۆ و ده‌له‌سه‌کانی ئه‌وان هه‌ڵ بخه‌ڵه‌تێن، به هه‌مان شێوه ئه‌م خه‌باته‌تان درێژه پێبده‌ن و به‌رفراوانی بکه‌نه‌وه وسه‌رتاپای کوردستان بکه‌نه مه‌یدانی ئازادی و خه‌بات بۆ به ده‌ست هێنانی مافه‌کانتان، ئه‌وان و دار‌و ده‌سته‌کانیان سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه به تاڵان ده‌به‌ن ئه‌وه ئێوه‌ن باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق پشتیوانی ته‌واوی داوکاریه‌کانتان ده‌کات ده‌نگی ئێوه ده‌گه‌ینێته هه‌موو لایه‌ک. هه‌روه‌ها بانگه‌وازتان ده‌کات بۆ خه‌بات له پێناو دامه‌زراندنی حکومه‌تێک که نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک بکات حکومه‌تی خه‌ڵک بێت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زۆرایه‌تی خه‌ڵک دابێن باکت حکومه‌تێک بێت ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزاری مه‌یسه‌ر بکات. ئه‌م حکومه‌ته بنکه فروانه به پراکتیک پێشانیداوه نوێنه‌ری سه‌رمایداران و که‌مایه‌تیه‌کی که‌می خواپێداوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات. ئه‌وان به ڕۆژی ڕوناک سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌دزن وده‌یکه‌نه سه‌روه‌ت وسامانی که‌ڵکه بووی خۆیان تا دێت له‌سه‌ر هه‌ژار کردنی ئێوه خۆیان قه‌ڵه‌و ده‌که‌ن.
ئێمه بانگه‌وازتان ده‌که‌ین به‌هێچ درۆ و ده‌لسه‌یه‌کی حزبه گه‌نده‌ڵه‌کانی کوردستان ده‌ست له دواکاریه‌کانتان و خه‌پات و مانگرتن وخۆپێشاندان هه‌ڵمه‌گرن به‌ڵکو ده‌بێ فراوانتر بکرێته‌وه، ئێوه به‌رپرس نین له ناکۆکیه‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته شه‌راکه‌ته‌که‌یان له به‌غدا به‌چی ده‌گه‌ن.
ئه‌م داواکاریانه بکه‌نه سه‌رله‌وحه‌ی داواکریه‌کانتان:
1- دانی موچه‌ی مانگانه‌ی هه‌موو کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و که‌م ئه‌ندامان و هه‌موو ئه‌ونه‌ی مانگانه وه‌رده‌گرن له حکومه‌ت.
2- دیاری کردنی نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی خه‌ڵکه‌وه و ڕێگه مه‌ده‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان خۆیان بکه‌ن به ده‌م ڕاستی ئێوه.
3- دادگای کردنی ئه‌و که‌سایه‌تی و حزبانه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌وڵه‌تیان به تاڵان بردوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و لستانه‌ی که ده‌ر خراون، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی بردویانه بۆ خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت.
4- دامه‌زراندن له‌سه‌ر بنچینه‌ی توانایی و ئه‌وله‌ویه‌ت دیاری بکرێ و ڕێگه نه‌درێت حزبه‌کان ئه‌م مافه‌ی خه‌ڵک قۆرخ بکه‌ن.
سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی جه‌ماوه‌ری کوردستان
بژی ئازادی ویه‌کسانی
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چه‌پی عێراق
2\2\2014