هێرش بۆسەر چالاکوانانی خەستەخانەکان مەحکوم دەکەین!!

 

 

بەپێی ئەوهەواڵانەی کەلە هەندێ لەدەزگاڕاگەیاندنەکان وتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوکراوەتە،دەسەڵاتداران لە سلیمانی لە دوینێ ١\٤وە هێرشەکانی خۆیان بۆ سەرکوتی خۆپیشاندانەکان وهەڵسوڕاوڕابەرانی خۆپیشاندانەکان توندتر کردوەتەوەو بەتایبەتیش خۆپیشاندانی کارمەندانی تەندروستی ،دوێنی بەیانی لە ناونەخۆشخانەی فریاکەوتن لەلایەن هیزەسەرکوتگەرەکانی ئاسایش وبەڵتەجیەکانەوە هیرشی توندکراوەتە سەر (بێستون فەتاح)ئەندامی بۆردی ناڕەزایەتی کارمەندانی نەخۆشخانەکان ولێیانداوە وبرینداریان کردوە،پاشان لەڕیگەی ژمارە تەلەفۆنی نەناسراوەوە پەیوەندی بەهەڵسوڕاوان وبەشداربوانی خۆپیشاندانەکانەوە کراوەوهەڕەشەیان لیکردون کە دەبێت وازلەخۆپیشاندان بهێنن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە درێژەی هیرش وپەلامارەکانیاندا هیزەکانی ئاسایشی یەکێتی بەشیوەیەکی فراوان ڕژاونەتە دەوربەری نەخۆشخانەکان بەمەبەستی ڕیگری لەخۆپیشاندان و هەوڵی فڕاندنی هەڵسوڕاوی ناسراووکەسایەتی دیاروبەرجەستەی ناڕەزایەتیەکانی کوردستان وبەدیاری کراویش ئەندامی بۆردی ناڕەزایەتیەکانی نەخۆشخانەکان (خالید مەجید )دراوە لەلایەن هیزەکانی ئاسایشی سەربەیەکێتی نیشتیمانی بەڵام خۆشبەختانەلەلایەن کارمەندانی تەندروستیەوە ڕیگری لەو هەوڵەکراوە وهەوڵکە پوچەکراوەتەوە.

خەڵکی کوردستان لەم قوناغە سەراسەریەی خۆپیشاندانەکانیاندا زۆر ڕاشکاوانە کۆتایی هینان بەدەسەڵاتی گەندەڵ وسەرکوتگەریان ڕاگەیاندو بەدەنگی بەرز وتیان نابۆ دز شەریکی دز ،وتیان کش مەلیک و وتیان بارزانی تاڵەبانی ئەندازیاری تاڵانی ،ڕاستەیەکەی ئەوەیە کە دەسەڵاتی ناسیۆنالیزمی کوردوئیسلامی سیاسی لە ڕوی ئابوری وسایسی وکۆمەڵایەتی وئیداریەوە شکستیان هیناوە وتەنها بەزۆری چەک وپشتبەستن بە دەستەوتاقمی چەقۆ وەشین وبەڵتەجی خۆیان ڕاگرتوەو ناتوانن خۆیان لەژیر نەفرەت وبیزاری خەڵکی ناڕازی وئازادی خوازوئینساندۆست وتامەزرۆی ژیانێکی شایستەی ئینسانی وئازادوبەرابەری کوردستان دەربازبکەن وچارەنوسی دەسەڵاتەکەیان لەسەرکات وەستاوە.

هەر بۆیە ئیمە بانگەوازی کەخەلکی کریکارو زەحمەتکیشی کوردستان دەکەین کە هەر ئیستا لە شوینی کارو ژیان ولەڕگەی کۆبونەوە گشتیەکانەوە دەستبەرن بۆ دامەزراندنی شوراکان بۆ بەڕیوەبردنی ئیدارەوبەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی جەماوەریان.

ئیمە لەحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عیراق وێڕای ئەوەی کە ئەم کاروکردەوە توندوتیژ ودژی ئازادیانەی هیزەئەمنیەکان ودەسەڵاتدارانی کوردستان بۆسەر خۆپیشاندەران وهەڵسوڕاون وڕابەرانی خۆپیشاندانەکان بەتوندی مەحکوم وشەرمەزاردەکەین،هاوکات داوا لەهەمووڕیکخراو ئەحزابی چەپ وکۆمۆنیست وئینساندۆستەکان وخەڵکی ئازادیخوازوئینسان دۆست دەکەین کە بەتوندی وجدی لەبەرامبەر ئەم هیرش وپەلامارەی دەسەڵاتدارانی ناسیۆنالیست ومەزهەبی کوردستاندا بوەتنەوەو بۆپشتوانی لە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان لەناوەوەی کوردستان ولەدەروەی وڵات بینەمەیدان و فشار بۆ دەسەڵاتداران بهێنن هەتا ناچار بکرێن کە واز لەتوندوتیژی بهێنن وەڵام بەداخوازیەکانی خۆپیشاندەران بدەنەوە.

سەرکەوتوبێت ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان لەپێناو بەدهێنانی داخوازیەڕەواکانیان

سەرکەوتوبیت خەباتی کارمەندانی تەندروتی ومامۆستایان وکارمەندانی کارەبا

بژی سۆشیالیزم

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق

٢\٤\٢٠١٨