چالاکییه‌کانی حیزب له 8 ی مارسدا
که‌رکوک
کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیان وه به به‌شداری هه‌ندێ له هه‌ڵسوراوانی دیفاع له مافی ژنان له شاری که‌رکوک کۆمیته‌ی 8ی مارسیان پێک هێنا له پێناو گۆڕینی ئه‌م ڕۆژه به رۆژی خه‌بات له پێناو به‌رگری له مافی ژنان .وه ئه‌م کۆمیته‌یه چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا که چه‌ندین بابه‌ت له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژن و داواکاریه ده‌ست به‌جێکانی و شتی تری تێدا تاووتوێ کرا.
وه کۆمیته به‌یانێکی ده‌رکرد له سه‌ر مه‌راسیم له که‌رکوک وه سه‌ردانی چه‌ندین لایه‌ن کرا له‌م پێناوه‌دا و له پێناو زیندوو ڕاگرتنی ئه‌م ڕۆژه.کۆمیته زیاتر له 17 لافیته‌ی له سه‌رانسه‌ری شاردا هه‌ڵواسی کهناوهرۆکیان بریتی بوو له (نا بۆ ده‌ستوری کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی وه داخوازی ئه‌وه‌ی که 8 مارس ببێته رۆژی پشووی ره‌سمی وه نا بۆ تووند و تیژی له دژی ژنان )
چه‌ندین کۆمیته‌ی مالی و په‌یوه‌ندی و هونه‌ری و ئه‌منی پێکهات. به هۆی هه‌ڵه‌یه‌کی هونه‌ری مه‌راسیم نه‌کرا به‌ڵام پیکنیکێ ئه‌نجام درا به‌م بۆنه‌وه که زیاتر له 50 که‌س به‌شداریان تێدا کرد .
وه شانه‌یه‌کی حیزبی پۆسته‌ری حیزب که له سه‌ری نوسرا بوو نا بۆ حیحاب نا بۆ هه‌ڵاواردنی ژنان و بژی سۆشیالیزم له شوێنه گشتیه‌کان و شه‌قامه سه‌ره‌کیه‌کان وه‌ک شه‌قامی الجمهوری شه‌قامی باباگوڕگوڕ و ناوچه‌ی سینه‌ما صه‌لاحه‌دین و ناوچه‌ی المجیدیه و پردی یه‌که‌م و پردی دووه‌م و امام قاسم هه‌ڵواسی . ئه‌م کاره ئیسلامیه‌کان و ناسیۆنالیسته‌کانی تووڕه کرد و ده‌ستیان کرد به لێ کردنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌کی ترسنۆکانه له پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تیمه‌که‌ی حیزب بۆ نۆسینگه‌ی حیزب . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پۆسته‌ره‌که ببووه جێگای سه‌رنج و پێشوازی خه‌ڵکی موته‌مه‌دین و ئازدیخواز و بۆیه داوای پۆسته‌ره‌کانیان ده‌کرد که به ده‌ستی پێیان بگه‌یه‌نرێ
به‌غدا
له 8ی مارس به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنه‌وه تیمێکی حیزب پۆسته‌ره‌کانی حیزبی له چه‌ندین شوێنی جیا جیا شاری به‌غدا هه‌ڵواسی و پاشان ژماره‌یه‌کی زۆریان به سه‌ر خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی مۆستهنصریه و کۆلێجی اداره و اقتصاد له طالبیه دابه‌ش کرد وه پێشوازی یه‌کی گه‌رم کرا له‌م تیمه‌ی حیزب له لایه‌ن خوێندکاران ئ مامۆستایانه‌وه . هاورێانی حیزب پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نیو سه‌عاتی له گه‌ل خوێندکاران و قسه و باس له سه‌ر 8 ی مارس و سیاسه‌تی حیزبمان ئه‌و ناوه‌یان به جێ هێشت به‌ڕێ که‌وتن به‌ره‌و چه‌ندین ته‌له‌فزیۆنی سه‌ته‌لایتی له به‌غدا وه‌ک آبوطبی و الحره و الدیار وه پۆسته‌ره‌کانیان به ده‌ست گه‌یه‌نرا.
ناصریه
ڕۆژی هه‌ینی 9/3 تیمه‌کانی حیزب پۆسته‌ر و به‌یاننامه‌ی حیزبی یان سه‌باره‌ت به 8 ی مارس له مه‌یدانی الحبوبی وه له سه‌ر دیواری گه‌ڕه‌که‌کان و دادگا‌و خوێندنگا کانی ئاماده‌یی هه‌ڵواسی ، هاوڕێ یان به پشتیوانی هێزی به‌رگری حیزب ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجامدا . لایه‌نکانی ئیسلامی سیاسی خۆیان پێ ڕا نه‌گیرا وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یان ده‌ستیان دایه دراندنی پۆسته‌ر و به‌یانه‌کانی حیزب له سه‌ر دیواره‌کان.
که‌سی تایبه‌تیان نارد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بفرۆشن به هاوڕیانی حیزب وه پێ یان ده‌ووتن بۆتان نیه پۆسته‌ر هه‌ڵبواسن بڵێن نابۆ بۆ حیجاب به‌ڵام هاوڕێ یان بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه داواکای ئه‌وان به‌ڵام خۆیان له‌م شه‌ڕه لادا .
هه‌مان رۆژ هاورێیانی حیزب له شاری السماوه و الشطره پۆسته‌ر و به‌یانی حیزبیان بڵاو کرده‌وه.
که‌نه‌دا _تۆرنتۆ
کۆمه‌ڵێک له هاوریانی حیزب به هاوکاری رێکخراوی یه‌کگرتووی ئازادی ژنانی عێراق و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران چه‌ندین چالاکییان له رۆژی9 ی مارس به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنه‌وه ئه‌نجام دا وه‌ک بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی حیزب به زمانی ئینگلیزی وه به شێوه‌یه‌کی فراوان له مه‌راسیمێکدا که به‌م بۆنه‌وه سازدرابوو له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی ژنان وچه‌پ وئازادیخوازانهوه .له‌م نێوه‌دا هاوڕێ سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د رۆڵێکی سه‌ره‌کی بینی .
له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجاده ناو شاری تۆرنتۆ هه‌ڵسوراوانی حیزبی ئێمه و حیزبی ئێرانی و هه‌لسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان دا هاورێیانمان له بڵند گۆی ده‌نگ به‌رزه‌وه به زمانی ئینگلیزی و شیعاره‌کانی حیبزیان به‌رز راگرت وه‌ک : نا بۆ حیجاب نا بۆ ههلآواردنی ژنان نا بۆ ئیسلامی سیاسی و بژی 8 ی مارس و بژی سۆشیالیزم و ئه‌مه‌ریکا بڕۆ ده‌ره‌وه له عێراق و نا بۆ میلیتاریزم و بروخی سه‌رمایه‌داری و دابین کردنی دایه‌نگا بۆ مناڵان ..هتد له‌م نێوه‌دا هاورێ سه‌ردار عبدوڵا حمه رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوو.
له خۆپیشاندانێ که به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه ساز درابوو وه زیاتر له هه‌زار که‌س به‌شدار بوون تێیدا هاوریان لافیته‌ی حیزبیان به‌رز راگرت که له سه‌ری نوسرابوو بژی 8 ی مارس رۆژی هاوپشتی نێو نه‌ته‌وه‌یی ژنان وه هه‌مان ئه‌و شیعارانه‌ی پێشوو ده‌ووترانه‌وه به بڵند گۆی گه‌وره که سه‌رنجی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی پیاده ره‌وی جاده‌کانی ناو شاری تۆرنتۆ ی راکێشا و به‌شێک لهوخهڵکانه ده‌یانووته‌وه.
له سه‌رجه‌م ئه‌م چالاکیانه‌دا هاورێیان خه‌یاڵ ابراهیم و صه‌باح ابراهیم و کاوه عومه‌ر ده‌وری به‌رچاویان هه‌بوو.