جەنگی نێوان پەکەکە و پارتی جەنگی خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان نیە، مەحکومە!!
دەنگۆی شەڕی نێوان پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستان کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کورەکەی زیاتر بۆ گەرم دەکرێت، سەرانی هەردوو حزب وتارو راگەیاندنی ئاگرین بە دژی یەک بڵاو دەکنەوە پیی دەچیت پێ نابێتە ئاستی ڕودانیەوە و هەموو کۆمەڵگەی کوردستان بە ترس و دڵە ڕاوکێیەوە تەماشای ئەم سیناریوە دەکەن. نێچیرڤان بەرزانی ووتویەتی "بە بڕوایەكی تەواوەوە دەڵێین پەكەكە دەبێ شنگال جێبهێڵێت و بۆ دەركردنیان پەنا بۆ هێزی سەربازی دەبەین" و پەکەکش دەڵیت شەری شەنگاڵ دەکیەنە شەرێکی سەراسەری. هۆی ڕاگەندراوی ئەم جەنگە دەرکردنی پەکەکەیە لە شەنگال، بەڵام هۆ ڕانەگیەنراوەکەی پێ دەچێت جێ بەجێ کردنی ئەجەندای دەوڵەتانی ناوچەکە بێت بەتایبەت تورکیا، حکومەتی عێراق هێزە ناوچەیەکانی تر.
ناسێونالیزمی کورد لە کوردستانی عێراق بەتەواوەتی بە بن بەست گەیشتوەو جەماوەری نارازی ئەم دەسەڵاتەیان ناوێ و شیعاری بڕوخی ئەم دەسەلاتە " بڕوخی دز" لە کۆچەو کۆڵانەکانی شارەکانی کوردستان دەنگدەداتەوە، بەرپا کردن جەنگ بۆ نوقم کردنی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە خاک و خوێندا یەکەم دەسکەوتی ئەم جۆرە جەنگانیە بۆ ناسێونالیزمی کورد. ئامانجی خەفەکردنی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکە بۆ موجە و ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاریەکان. لە هەمان کاتدا دڵڕازی کردنی دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکەیە.
خەڵکی کوردستان جەندان جار جەنگی نێوان ئەم جورە حزبانەیان تاقی کردوەتەوە. خوێناوی ترینیان جەنگی نێوان پارتی و یەکێتی بوو کە لەناوبردنی سەدان گەنجی کوردستان و کاول کردنی شارەکان و دەربەدەرکردنی خەڵکی بەدوای خۆێدا هێنا، هەروەها دەرگای بۆ حکومەتی بەعس و جمهوری ئیسلامی ئێران خستە سەرپشت تا مەرامەکانی خۆیان لە کوردستاند بەدی بهێنن. ڕوودانی ئەم جەنگە نەک لە بەرژەوەندی خەڵکدا نیە بگرە زەرەرمەندی یەکەم جەماوەری بەش مەینەتی کوردستانە.
خەڵکی شەنگال کە گەوەرترین زوڵمیان لێکراو ذڕندانە ترین تاوان بەرامبەریان ئەنجام درا ، مافی خۆیانە ڕێگە نەدەن حزبە کۆنەپەرستە قەومیەکان قبوڵ نەکەن ودەستی حزبە خێڵکیەکان لە ژیانیان کۆتا بکەن، دەسەڵاتێک هەڵبژێرن بەرژەوەندیەکانیان بپارێزێت و زەمانەتی بەشداری فراوانی خەڵک بکات لە بەڕیوەبردنی شارەکەدا.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق گەرم کردنی فەزای جەنگ و ڕوو دانی جەنگ مەحکوم دەکات، بانگەوازی خەلكی شەنگال وخەڵکی کوردستان دەکات خەباتی فراوانی و جەماوەری لەدژی ئەم حزبانە و خولقاندنی فەزای جەنگ بەڕی بخەن، بەتایبەتی لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبەکانی دەسەڵات لە کوردستان و خەباتی دژی جەنگ تا ئاستی پێچانەوەی دەسەڵاتی ئەم حزبانە و دامەزراندنی دەسەڵاتدارێتی شورایی و جەماوەری ببەنە پێشەوە، تەنها ئەم دەسەڵاتەیە دەتوانی بەرژەوەندیەکانیان و دەخاڵەتیان لە سیاسەت و ئابوریدا زامن بکات.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
٢٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦