بەییانامە لەسەر
ڤیدیوی ئەو ژن و پیاوەی کە لە فەیس بوکدا بڵاو بوەتەوە!!
حکومەتی هەرێم بەرپرسیارە لەژیانی ئەو ژنەی لە ڤیدیوکدا دەردەکەوێ!!
ئەمڕۆ فلمێکی کورتی ڤیدیویی لەسە فەیس
بوک بڵاو بوەتەوە ، لە ڤیدیوکەدا ژن و پیاوێک دەردەکەون و پیاوەکە ڤیدیوکەی گرتوە
دەڵی ئەو ژنەی لەگەڵێتی ژنی ئەوەو دوای دوو شەو لەگەڵیدا خەوتوە و ئەوپەردەی کچێتی
نەبوە. ژنەکە لەوپەڕی شەڵەژاوی وترس دایگرتوە، دەیان کەس و چالاکی مودافیع لە ژنانی
هێناوەتە قسە، ئەو
پیاوەی ئەو پارچە ڤیدیویەی بڵاو کردوەتەوە هەر مەبەستێکی هەبێ کارێکی زۆر بێ
شەرمانەو درندانەی ئەنجام داوە.
هەموو خەڵکی کوردستان دەزانن ئەم کارە چی کارەساتێکی لێدەکەوەێتەوە کوردستان لە ٢٦
ساڵی ڕابردوودا سەدان کارەساتی دڵ تەزێنو دڕندانەیان بینیوە بە دژی ژنان و دوعاکان
و پرشنگەکان و دونیاکان و خەڵتانی خوێن کراون و بکوژەکانیان ئێستاش بە ئازادانە و
سەرشۆڕانە لە ناو کۆمەڵگادا دەسوڕێنەوە. ناسێونالیزمی کورد بە حزبەکانی
وکەسایەتیەکانی و حکومەتەکانیەوە، شەریکی ئەم تاوانەن و دەستیان بە پشتی ژن کوژاندا
هێناوە. بوار بۆ هەڵخڕاندنی کۆنەپەرستانەترین سونەت وعادەت و ڕێ و ڕەسم ئەم
ئەدەسەڵاتە داتەپیەوە هێناوەیەتە ئاراوە.
ئێمە لە ڕیگای ئەم بەیانەوە ڕایدەگەیەنین بەرپرسیارێتی ژیانی ئەو ژنەی لەو ڤیدیوەدا
دەردەکەوێ لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە و ئەوان ئەرکیانە فریای ئەو ژنە بکەون و
ئەوان ئەوەندە دام دەزگایان لەبەردستدایە لە چەند خولەکێکدا ئەو ژنە بدۆزنەوە
بیپارێزن ئەگەر بیانەوێ. ئەرکی حکومەتی هەرێمە ئەو پیاوە دەسگیر بکات و زیندانی
ودادگایی بکات و ئەو بەهێج جۆری ناتوانی ئەو ژنە ئەتک بکات و ڕسوای بکات، بەپیی
هەوڵەکان پۆلیس لەم ڤیدیویە ئاگادارە هەر دەرنجامێکی نەخوازراو ئەوان لێی
بەرپرسیارن.
هەروەها ڕایدەگەیەنین کەس بۆی نیە ئەو ژنە بکوژێت یان ئەتکی بکات لەبەر ئەوەی
تاوانی ئەوەی خراوەتە پاڵ لەپێش زەواج سێکسی کردوە، سێکس کردن تاوان نیە نابێ کەسی
لەسەر بکوژری یان ئەتک بکرێ یان دادگایی بکرێ وسێکس کردن بێ ئابڕویی نیە ئەو کەلە
پوتەش کە ئەم ڤیدیویەی گرتوە دەبێ لەوە تێ بگات.
بانگەوازی سەرجەم یەکاسانی خوازان و ئازادیخوازانی کوردستان دەکەین کە بەهەر
شێوەیەک بۆیان دەکرێت ناڕەزایەتی ڕێک بخەن لە دژی حکومەتی هەرێم وناچاری بکەن ئەو
ژنە بپارێزی، ڕێکخراوەکانی ئازایخواز و یەکسانی خوازی ژنان نابێ تەنها چاوەڕوانی
ڕەحمەتی حکومەتی هەرێم بکەن، ئەرکمانە بەهەر شێوەیەک ئیمکانی هەیە ئەو ژنە لە دەستی
دواکەوتوی و پیاو سالاری دوربخرێنەوە ژیانی بپارێزرین.
حزبی کۆمۆنستی کرێاکری چەپی عێراق
https://www.facebook.com/…/videos/1322893027790865/
١٨\٣\٢٠١٧