بەییانامەی پشتیوانی لە بایکۆتی کردنی دەوامی مامۆستایانی کورستان !!

ئەوە بۆ دووەم دەورە دەچی لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا مامۆستایان و کرێکاران و فەرمانبەرانی کوردستان دەست دەدەنە خەباتی جۆراو جۆر وەک مانگرتن و کۆبنەوە و خۆپێشاندان وچەندان شکڵ شێوەی تری خەباتی جەماوەری پێشکەوتخواز و تێکۆشەرانە، لەبەرامبەر نەدانی موچەکانیان بۆ چەند مانگ لەسەریەک و نەبوونی خزەمتگوزاری و وەزعی نالەباری ژیانی زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان.

مامۆستایان لەم خەباتەدا بونەتە سەرچەشمەی خەباتی جەماوەری کوردستان لە ڕیزی پێشەوەی ناڕەزەیاتیەکانەوە راوەستاوەن، لە ٢٦\١\٢٠١٦ وە جارێکی تر ماموستایان دەستیان داوەتەوە بایکۆتکردنی دەوام و داخستنی دەرگاکانی خوێندن، سەرەتا مامۆستایانی شارەکانی سلێمانی وهەڵەبجە و گەرمیان وزۆربەی شاروشارۆچکەکان دەستیان داوەتە بایکۆت کردن وئەوە ئەمڕۆ ٢٧\١ بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی هەولێر و دهۆکیش هاتونەتە سەر خەت و بایکۆتی دەوامیان کرد، لەبەرامبەر نەدانی موچەی.

کوردستان بە قەیەرانی ئابوری و سیاسیدا تێدەپەڕی و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ئەم قەیرانانە قوڵتر وهەمە لایەنەتر و گشتگیر تر دەبن. ناسێونالیزمی کورد و دەسەڵاتەکەی کەوتونەتە بەردەم هەڕەشەی ڕێشەیەوە لەیەن جەماوەرەوە، لە هەموو شوێنێک دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بووەتەوە خەڵک بە گشتی باسی ڕاپەڕێنی سەراسەری و ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتە دەکەن. بەشە جاجیاکانی دەسەڵاتی ناسێونالیزمی کورد و هێزە ئیسلامیەکان کەوتونەتە وێزەی یەک و سەرو پێێ یەک دەشكێنن و یەک پارچەی و یەکدەستیان بەتەواوەتی لەبەرامبەر جەماوەردا لەدەستداوە، حکومەتی بنکە فراوانەکەیان لەبەرامبەر خڵکدا شکستی هێناوە.

لەهەمان کاتدا بۆ بەلاڕێدا بردن و ئیعترازاتی جەماوەری کوردستان بۆ بەفریاوە هاتنی دەسەڵاتەکیان حزبەکانی دەسەڵات بەبانگەوازی مەسعود بەرزانی ئەمڕۆ یەکەم کۆبونەوەیان بەست کە گۆران و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری کۆبونەوەکەیان نەکرد، بێ ئەوەی هیچ ڕێک کەوتنێکی بەدوای خۆێدا هێنابێ، ڕفراندۆمی سەربەخۆی وەک وەرقەیکی سوتاو جارێکی تر هێنرایە ناو دەنگ وباسەکانەوە بۆ خەفە کردنی ناڕەزایەتیەکان.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق بە هەموو هێزیەوە پشتوانی لە هەموو داخوازیەکانی جەماوەری ناڕازی خەلكی کوردستان و پشتیوانی خۆی بۆ سەرجەم ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان ڕادەگەیەنێت. بانگەوازی ماموستایان و سەجەم جەماوەر دەکات بۆ خۆ ڕێک خستن لە شوێنی کار وژیانیاندا لە شوراو شیوەی تری ڕێکخراوابوونی شۆڕشگێرانە و ڕایدەگەینێت هەر چاکسازیەک کە دەسەڵاتدارانی کوردستان باسی دەکەن تەنها چاکسازیە لە بەرژەوەندی بۆرژوازی و دەوڵەمەندان و بەرپرسە گەندەڵەکانی کوردستان و سک هەڵگوشێن و برسیکردنی زیاتر بۆ خەڵک دەکاتە ئامانج. نابێ خەڵک مل بدەن بەم پرۆژە چاکسازیانەی کە تڵانچیەکان و ملێاردێرەکانی کوردستان بۆ ڕزگارکردنی سەرمایەکانیان و سەرمایەداری دەیخەنە ڕوو لەسەر حسابی جەماوەری مەحرومی کوردستان. هەروەها بانگەوازی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین پشتیوانی لە ماموستایان بکەن و ناڕەزایتیەکان فراوانتر بکەنەوە بەرەو دەسەڵاتدارێتی خەڵک هەنگاو هەڵبهێننەوە.

سەرکەوتو بێت ناڕەزایتیەکانی خەڵکی کوردستان!

هێز لە ڕێکخراو بوندایە!

بژی سۆشیالیزم!

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

٢٧\١\٢٠١٦