برٍیارنامه‌ی پلنیَومی چواره‌می
كۆمیته‌مه‌ركه‌زی حزبی كۆمۆنیزمی كریَكارى چه‌پی عیراقَ
سه‌باره‌ت به باردۆخی سیاسی عیَراق له
سایه‌ی ئاڵوگۆرٍه سیاسی و ئابوورىیه جیهانیه‌كاندا
عیَراق ئه‌و وڵاته نمونه‌یى یه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ونه‌زمی نویَ جیهانیه‌كه‌ی ویستیان وه‌ك نمونه‌ی دابه‌ش كردنی قه‌ومی و دینی و تایفی و داماڵینی مرۆڤ له پیَناسه‌ی ئینسایى و داسه‌پاندنی پیَناسه‌ی دینی و قه‌ومی و رٍه‌گه‌زی و تایفی به‌سه‌ریاندا جیَبه‌جیَ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای 11 سیپته‌مبه‌ر. شكستی ئه‌م نمونه‌یه كه بووه هۆی له‌ناوبردنی سه‌دان هه‌زار گیان و ئاواره كردنی ملیونان هاوڵاتی و خیَزان و داته‌پاندنی ژیَرخانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تى عیَراق به‌ته‌واوه‌تى كه خۆی هه‌ر له‌پیَشه‌وه به هۆی جه‌نگه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانه‌وه و به‌هۆی ئابلوقی ئابوریه‌وه دارٍوخابوو، بووه هۆی شكستی ته‌راحانی ئه‌م پرۆژه‌یه و نمونه‌كه‌یان و بن به‌ست و داكشانیان. داكشانی نه‌زمی نویى جیهان و رٍووبه‌رٍووبوونه‌وه‌ى به قه‌یرانیَكی ئابوری و سیاسی و ئایدیولوجی جیهانی، رٍاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌وزاعی عیَراق له هه‌موو ئاسته‌كاندا رٍه‌نگی داوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌رٍای دابه‌زینی رٍیَژه‌یى ئاستی كاره تیرۆرستیه‌كان و ته‌قینه‌وه‌كان و كاره خۆكوژیه‌كان و كوشتن له‌سه‌ر پیَناسه، تا ئیَستاش عیَراق به زنجیره‌یه‌ك له ئاڵ و گۆرٍی سیاسی و ئه‌منى ترسناكدا تیَده‌په‌رٍیَ،. تا ئیَستا حكومه‌تى عیَراق حكومه‌تیَكی تایفی_قه‌می_ئیسلامی میلیشیایىیه، هه‌موو دام ده‌زگاكان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ئه‌و میلیشیانه‌دا كه كه‌وتونه‌ته كه‌وڵی یه‌ك.كیَشمه‌كیَشیَكی توند له‌نیَوان هیَزه‌كانی سیناریوى رٍه‌شدا هه‌یه. كۆمه‌ڵگه‌ی عیَراق به ناو كیَڵگه‌ی مین و ترسی ته‌قینه‌وه‌ى كیَشمه‌كیَشی خویَناوی تایفی_ قه‌ومی له‌نیَوان ئیسلامی سیاسی و ناسیَوناڵزمی عه‌ره‌ب و ناسیَوناڵزمی كوردا گوزه‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌تی كیَشه‌ى نیَوان حكومه‌تی به‌غدا و ناسیَونالسته كورده‌كان هه‌رٍه‌شه‌ی به‌رپابوونی جه‌نگ، له‌جه‌ماوه‌ر ده‌كات. ئه‌مه ته‌نها لوتكه‌ی كیَویَكی سه‌هۆڵینه.
ئاڵ‌و گۆرٍی سیاسه‌تی ئه‌ه‌ریكا دوای هاتنه سه‌ركاری باراك ئۆباما وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و رٍاگه‌یاندنى كشانه‌وه‌ى هیَزه‌كانی ئه‌مریكا له عیَراق، ئاڵوگۆرٍی جدی له‌سه‌ر ئه‌وزاعی عیَراق به‌دوای خۆیدا ده‌هیَنیَ و ته‌قینه‌وه‌ى وه‌زعه‌كه له‌نیَوان هیَزه میلیشیا قه‌ومیه ئیسلامیه چه‌كداره‌كان یه‌كیَكه له ئه‌گه‌ره‌كان،و ئه‌وه پیَشان ده‌دا، كه كیَشه‌ی ده‌سه‌ڵات تا ئیستا یه‌كاڵا نه‌بووه‌ته‌وه و تا ئیَستا كیَشه‌ى عیَراق به‌ده‌وری یه‌كاڵاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ته‌وه‌ره‌ی به‌ستووه. به‌ڵام به‌كۆتای هاتنی داگیركاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر عیَراق و نزیك بوونه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاو ئیسلامی سیاسی، جیاوازیه‌كانی نیوان ئیسلامی سیاسی لایه‌نگرانی ئه‌مه‌ریكا و شه‌رٍكه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چیَ و هه‌ردوو لایه‌نه‌كه له‌یه‌كتری نزیك ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ریكا و ئیسلامی سیاسی و ناسیَونالسته‌كان و عه‌شایره‌كان هه‌موویان یه‌ك به‌ره پیَك ده‌هیَنن له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ردا. ئه‌مه واده‌كات كیشمه‌كیَشی چینایه‌تى له‌عیَراق زۆر تر پۆلاریزه و رٍووشنتر بیَته‌وه.
قه‌یرانی ئابوری جیهانی كه به‌دوای خۆیدا قه‌یه‌رانی ئایدیولۆجی بۆرجوازی جیهانی هیَناوه، له‌سه‌ر عیَراقیش رٍه‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆرجوازی عیَراقی كه رٍایگه‌یاندوه یاساكانی بازارٍی ئازاد و تایبه‌تی كردنه‌وه‌ى ئابوری عیَراق جیَبه‌جیَ ده‌كات، به‌دوای قه‌یرانی ئابروی بازاری ئازاد و یاساكانی و قه‌یرانیَكی قوڵ كه تیَكه‌وتووه‌و له قه‌یرانی ئابوری گه‌وره‌ی سیه‌كانی قه‌رٍنی بیست زۆر زیاتره، بورجوازی عیَراقی توشی سه‌رلیَشیَواوی زیاتر كردوه. بورجوازی جیهانی كه پیَش دوو ده‌یه سه‌ركه‌وتنی خۆی به‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تیدا رٍاگه‌یاند، به دوای دارٍوخانی سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تى و ته‌رویج كردنى " كۆتایى میَژوو"، ئیستا بیَ توانایه له وه‌ڵام به‌رامبه‌ر قه‌یه‌رانیَك كه تیَى كه‌وتووه. بۆرژوازی عیَراق له‌هه‌مان بارودۆخدا ده‌ژی و هه‌مان بیَ ئاسۆیى دایگرتووه، قه‌یه‌رانی ئابوری جیهانی سه‌رلیَشیواوی ئابوری بۆرجوازی عیَراقی كه له قه‌یرانی سیاسیه‌كه‌یوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه قوڵتر كردوه‌ته‌وه. به‌ڵام كیَشه‌ی سه‌ره‌كی عیَراق ناگه‌ریَته‌وه بۆ ناوه‌رٍۆكی كام شیَوازى ئابورى پیاده ده‌كات، به‌ڵكو كیَشه‌كه به‌ستراوه‌توه به سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه. به‌بیَ یه‌كاڵا كردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و وه‌ڵام به بۆشایى ده‌وڵه‌ت و هیَنانه كایه‌وه‌ی ئاسیش كه كیَشه‌ى سه‌ره‌كی و كلیلی چاره‌سه‌ری كیَشه‌كانی ترن، قسه كردن له‌سه‌ر شیَوازی ئابوری ده‌بیَته شتیَكی بۆش و به‌تاڵ.
بۆرژوازی جیهانی و ناوخۆیى بۆ رزگار كردنى گیانی خۆیان سه‌نگینترین بارودۆخی گوزه‌ران و باری ئسایشی ناله‌بار به‌سه‌ر جه‌ماوه‌رى عیَراق دا داده‌سه‌پیَنن، ئه‌ویش به‌كۆمه‌كی بانقی جیهانی و سه‌ندوقی پولی جیهانی به توند كردنه‌وه‌ى بیَكاری به‌ره‌بڵاو كه خۆی به‌رده‌وامه و كه‌م كردنه‌وه‌ى كریَ و لیَسه‌نده‌نه‌وه‌ى مافه‌كانی كریَكاران و و بیمه‌ی بیَكاری و بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك په‌روه‌رده‌و فیَركردن و ته‌ندروستی.داسه‌پاندنی سیاسه‌تی ئابوری توندكردنه‌وه‌ى كه‌مه‌ربه‌نه‌كان به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری برسیدا بنچینه‌ی سیاسه‌تی بۆرژوازی ئیسلامی_ قه‌ومی پیَك ده‌هیَنیَ. به‌ڵام بۆ جه‌ماوه‌رى بیَبه‌ش دیفاع كردن له لانى كه‌می ئاستی ژیان مه‌یدانی سه‌ره‌كی كیَشمه‌كیَشی رٍۆژانه به‌توند ترین شیَوه پیك ده‌هیَنیَ: كیَشمه‌كیَش له‌نیَوان مه‌رگ و ژیاندا.
ده‌وره‌یه‌كی تازه كه به‌دوای كشانه‌وه‌ى هیَزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیَراق و كۆتای هاتنی جه‌نگ و داگیركاری له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، كیَشمه‌كیَشه‌كه جیَگای خۆی ده‌دات به كیَشمه‌كیَشی نیوان هیَزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناو عیَراق و ده‌بیَته چه‌ڵه‌نجی نیَوان هیَزه بۆرژوازیه عیَراقیه رٍه‌نگاورٍه‌نگه‌كان له‌لایه‌ك و به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و هیزه سۆشیالستیه رزگاری خوازه‌كان و كۆمۆنیزمی كریَكاری لایه‌كی تره‌وه. سه‌ره‌رٍای ئه‌وه‌ى جه‌نگ و پیَكدادان له‌نیَوان هیَزه تایه‌فی و دینی و قه‌ومیه‌كان ده‌چیَته سه‌ره‌وه‌و توندتر ده‌بیَته‌وه وله‌وانه‌یه كۆمه‌ڵگه رٍاكیَشیَته ناو جه‌نگیَكی ناو خۆیَی ویران كه‌ره‌وه، به‌ڵام جه‌نگی نیَوان ئه‌م هیَزانه و كیَمه‌كیَش و جه‌نگی نیَو خۆی خیَزانی بۆرژوازى دایه‌و نویَنه‌رایه‌تی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی جه‌ماوه‌ر ناكات.
رزگاری خه‌ڵكی عیَراق ئیمكانی نیه له عیَراق به‌بیَ به‌هیَزكردنى به‌ره‌ی كریَكارو جه‌ماوه‌ری بیَبه‌ش. به‌هیَز كردنی ئه‌م به‌ره‌یه له‌گره‌وی به‌هیَزكردنی كۆمۆنیزمی كریَكاری و حزبی كۆمۆنیستی كریَكاری چه‌پی عیَراق دایه و گۆرٍینیتی به‌هیزیٍكی به‌توانای سیاسی، و یاریكه‌ریَكی سه‌ره‌كی گۆرٍه‌پانی سیاسه‌ت له عیَراق دا.
پلنیۆمی چواره‌می كۆمیته
مه‌ركه‌زی
حزبی كۆمۆنیستی كریَكاری چه‌پی
عیَراق
20_4_2009