داواكاریه ده‌ست به‌جیَكانی خه‌ڵكی كوردستان
خه‌ڵكی كوردستان ده‌میَكه ده‌ستیان داوه‌ته خه‌باتیَكی فراوان له دژی ناسیَونالیزم و هیَزه كۆنه‌په‌رسته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستی ژیانیان تا ئاستی مرۆڤی سه‌رده‌م و به‌هره‌مه‌ندبوون له‌لانی كه‌می ژیانیَكی ئینسانی. خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاری هه‌ڵبژاردن و هه‌موو ئه‌و هیَزانه‌ی خۆڵ ده‌كه‌نه چاوی خه‌ڵك، و بۆ ریَگه گرتن له داسه‌پاندنی ده‌ستووریَكی سه‌رتاپا كۆنه‌په‌رستانه كه ئیستا هه‌ڵای له‌سه‌ر نراوه‌ته‌وه، بۆ دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵگه‌یك كه لانی كه‌می ئیستاندارده ئینسانییه‌كانی تیَدا بیَت، ئه‌م داواكاریانه‌ی خواره‌وه وه‌ك داواكاری ده‌ست به‌جیَ و بنچینه‌ی هه‌ر ده‌ستور و یاسایه‌ك ده‌خه‌نه روو:
1- ئازادی بیَ قه‌ید و شه‌رتی سیاسی، زیندانی سیاسی قه‌ده‌غه‌یه، كه‌س نابیَ له‌به‌ر فعالیه‌تی سیاسی هیچ فشاریَكی ئابوری و روحی و سیاسی بۆ بیَت.
2- ئازادی مانگرتن ، كۆبوونه‌وه ، خۆپیَشاندان ، ریَكخرابوون چی حزبی ویا جه‌ماوه‌ری.
3- ئازادی بیَ قه‌ید و شه‌رتی ده‌ربرین و بیرباوه‌ر، رۆژنامه‌گه‌ری و نووسین.
4- جیایی دین له‌ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌و فیَر كردن.
5- دین ده‌بیَ وه‌ك یه‌ك مه‌سه‌له‌ی شه‌خسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكریَت، هه‌ركه‌سیَ ئازاده دینی هه‌بیَ یا نه‌بیَ، هیچ دین و شه‌خسیه‌ت و ره‌مزیَك موقه‌ده‌س نىیه.
6- یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و یاسانه‌ى ژیَر ده‌سته‌یى ژنان ده‌كه‌نه یاسا.
7- دیاری كردنی لانی كه‌می كریَ به‌پیَ دابیَن كردنى ژیانی خیَزانیَكی پینج كه‌سی، به ره‌سمی ناسینی نویَنه‌رانی كریَكاران له دیاری كردنی لانی كه‌می كریَدا.
8- قه‌ده‌غه‌كردنی حوكمی له سیَداره دان.
9- دانی بیمه‌ی بیَكاری بۆ هه‌موو كه‌سیَكی بانتر له 18 ساڵ چی ژن بیَت یا پیاو.
10- دانی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایتى تیَر و ته‌سه‌ل به‌پیَی ستاندارده جیهانیه‌كان، به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای كاركردنیان نیه‌و به هۆی پیری یان كه‌م ئه‌ندامی یه‌وه.
11- ده‌وڵه‌ت مه‌سئوله له دابیَن كردنى ژیانی ئه‌و منداڵانه‌یَ كه سه‌ر په‌رشتیان نى یه.
12- فه‌راهه‌م كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه، فه‌راهه‌م كردی كاره‌با ، ئاوی پاك، پاك وخاوین كردنه‌وه ناوشار و شویَنی نیشته‌جی بوون و دابین كردنی خان‌و به‌ره بۆ هه‌موو كه‌س، دابین كردنى قوتابخانه و خه‌سته‌خانه، به‌پیىَ ستانداری مرۆیى و جیهانی.
13- ده‌رخستنی سه‌روه‌ت سامانی به‌رپرسان و سه‌رچاوه‌كانی بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه، موحاكه‌مه كردنی ئه‌وانه‌ى سه‌روه‌ت سامانی كۆمه‌ڵگه به‌تاڵ ده‌به‌ن و تا ئیستا ده‌ستیان هه‌بوو له‌م تاڵان برۆیه‌دا (گه‌نده‌ڵیه‌دا).
14- موحاكه‌مه كردنی ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان هه‌یه له كوشتنی فعالینی سیاسی و جه‌ماوه‌رى له كوردستان دا له موحاكه‌مه‌یه‌كی عه‌له‌نیدا.
15 _ به‌ره‌سمی ناسینی گه‌رِانه‌وه بۆ ره‌ئی خه‌ڵك له‌دیاری كردنى كیَشه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا له ریَگای ده‌نگدانی گشتیه‌وه(ریفرانۆم) وه‌ك ده‌نگ دان له‌سه‌ر یه‌گاڵاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسی سیاسی كوردستان و ده‌نگ دان له‌سه‌ر ده‌ستوور...هتد
حزبی كۆمۆنیستی كریَكاری چه‌پی عیَراق
4 ته‌مووزی 2009