هه‌واڵ و چالاکی حیزب له  يه كي ئايار دا

 

    رێکخره‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق   له‌ شاره‌کانی  عێراق و له‌ که‌نه‌دا هه‌ستان به‌ ئه‌نجام دانی چه‌ندین چالاکی  وهه‌ڵسوران . ئه‌و شارانه‌ی که‌ مه‌یدانی ئه‌نجام دانی ئه‌م چالاکیانه‌ بوون بریتی بوون له‌ شاره‌کانی به‌غدا و ناصریه‌ و میسان و به‌صره‌ و که‌رکوک و سلێمانی و شاری تۆرنتۆ له‌ که‌نه‌داکه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو :

 

سلێمانی :

له‌ رۆژی 30/4/2007 له‌ شاری سلێمانی  13 لافیته‌ی حیزب به‌ بۆنه‌ی یه‌کی  ئایاره‌وه‌ له‌م شوێن و جاده‌ و گه‌ره‌کانه‌ هه‌ڵواسران :

به‌رده‌م زانکۆ ، نه‌خۆشخانه‌ی علی که‌مال ،نه‌خۆشخانه‌ی بوژانه‌وه‌ی  دڵ ، پارکی ئازادی ، ئه‌منه‌ سووره‌که‌  ، موزه‌خانه‌ی سلێمانی، پارکی نالی ، به‌رده‌رکی سه‌را ،کارگه‌ی جگه‌ره‌ ، باخی گشتی . ئه‌م شیعارانه‌یه‌یان له‌ سه‌ر نوسرا بوو : نا بۆ تایفه‌ گه‌ری نا بۆ ئیسلامی سیاسی به‌ڵێ بۆ سکۆلاریزم و یه‌کسانی و ته‌مه‌دون، با یه‌کی ئایار بکه‌ینه‌ رۆژی خه‌بات له‌ پێناو سۆشیالیزم و دونیایه‌کی باشتر، بژی رۆژی یه‌کی  ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێکار بژی جمهوری سۆشیالیستی ، با 1 ی ئایار بکه‌ینه‌ رۆژی ناره‌زایه‌تی له‌ دژی ئه‌مه‌ریکا و ئیسلامی سیاسی ،بژی شۆرا کرێکاریه‌کان و چه‌ندین شیعاری تر. له‌  سه‌رجه‌م ئه‌م چالاکیانه‌دا هاورێ ڕێبین فاروق و له‌ گه‌ڵ هاوڕیان و دۆستانی حیزب له‌ سلێمانی  رۆلێ سه‌رکیان بینی .

 

که‌رکوک:

رێکخراوی که‌رکوکی حییزب به‌ هاوکاری دۆستانی حیزب له‌ رۆژی 27/4 لافیته‌ی حیزبیان له‌  چه‌ندین شوێنی جیا جیای شاری که‌رکوک هه‌ڵواسی که‌ ئه‌م هاورێیانه‌ رۆڵی سه‌ره‌کیان بوو له‌م چالاکیه‌دا (موسا حسین وحسین عبداللطیف واحمد عبدالجبار و صدیق حسین و ده‌ریا ). له‌ رۆژی 29/4 پۆسته‌ره‌کانی حیزب به‌ بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه‌  له‌  چه‌ندین شوێنی جیا جیا ی که‌رکوک هه‌لواسران له‌ لایه‌ن هاوری موسێ و رائد ماجد ه‌وه‌ .وه‌ له‌ لایه‌ن هاورێ موسێ  و ثائره‌وه‌ به‌یاننامه‌ی یه‌کی ئایاری حیزبمان به‌ ده‌ستی کرێکارانی شه‌ریکه‌ی نه‌وتی باکور گه‌یه‌نرا له‌ کاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی کرێکاراندا .

له‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ یه‌کی ئایار دا هاوری موسی حسین پێشوازی کرد له‌ میوانه‌کانی که‌ به‌ به‌ بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه‌ سه‌ردانی باره‌گای حیزبیان ده‌کرد له‌ که‌رکوک وه‌ شیرنیان به‌ سه‌ردا دابه‌ش کردن . هه‌روه‌ها هاورێ له‌ چندین لاوه‌ هاوڕێ  رائد جد شیرینی دابه‌ش کرد به‌ سه‌ر چندین کۆمه‌ڵ له‌ کرێکاران.

 

به‌غدا :

خۆپیشاندانێ له‌ شاری به‌غدا به‌ بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌یان که‌س له‌ هاورێ یان دۆستانی حیزبه‌وه‌ به‌ رێ  خرا  . سه‌ره‌تا   خۆ پیشانده‌ران له‌ گۆره‌پانی فێردۆس کۆبوونه‌وه‌وه‌  و ئه‌و رێگایانه‌ به‌ستران که‌  به‌ره‌و که‌راده‌ و جاده‌ی سه‌عدون  ده‌هاتن ئه‌ مه‌ له‌لایه‌ن پۆلیس و سوپاوه‌ .پاشان به‌ سه‌دان کۆپی له‌ به‌یانی حیزب به‌ بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه‌ و به‌ ده‌یانکۆپی  بلاوکراوه‌ی عه‌ره‌بی النحو الاشترکیه به‌ ده‌ستی ئاماده‌بوانی خۆپیشاندانه‌که‌ی حیزب گه‌یه‌نرا.ئه‌نجا  له‌ لایه‌ن عباس عبدالرحمن کادری حیزب  ووته‌یه‌ک به‌م بۆنه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا که‌ تیایدا ئیشاره‌ی دا به‌ گرنگی ئه‌م رۆژه‌  بۆ کرێکارانی جیهان  و عێراق ، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ی حیزب خوێنرایه‌وه‌ ناو به‌ ناو له‌ لایه‌ن جه‌ماوه‌روه‌ شیعارات و هوتاف به‌ ده‌نگ به‌رز ده‌وترایه‌وه‌ وه‌ک نا بۆ  سه‌رمایه‌داری  نا بۆ بۆرژوازی  بژی یه‌کی ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێکار وبژی ئازادی بژی  یه‌کسانی بژی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری. ئه‌م خۆپیشاندانه‌  له‌ زۆرێک له‌لایه‌ن ‌که‌ ناله‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ ئاسمانیه کانی‌ جیهانی و عه‌ره‌بی مه‌حه‌لیه‌کانه‌وه‌ ته‌صویر کرا وه‌  چه‌ندین چاو پێ که‌وتنیان له‌ گه‌ل هاورێ یانی حیزبمان ئه‌نجامدا .

 

ناصریه‌ :

رێکخراوه‌کانی حیزب له‌ ناصریه‌  به‌ بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه‌  به‌یاننامه‌کانی حیزبیان  به‌ فراوانی بڵاو کرده‌وه‌ وه‌ پۆسته‌رکانی حیزبی یان به‌م بۆنه‌وه‌  له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌کان  ‌ هه‌ڵواسی . وه‌ چه‌ندین لافیته‌یان به‌ ناوی حیزب  و شورای خزمه‌ت گوزارانی ته‌ندروستی ناصریه‌ هه‌لواسی . له‌ ئێواره‌ی یه‌کی ئایار له‌ ئاهه‌نگێکی یه‌کیتی سه‌ندیکا کرێکاری یه‌کانی ناصریه‌ سازیان کردبوو هاورێ ابو اثیر سکرتێری شورا  و هاورێی له‌ده‌ست چوومان عبدالمجید راضی به‌شداریان کرد و آبو اثیر شیعرێکی تیدا خوێنده‌وه.

 

به‌صرة :

هاوریان و دۆستانی  حیزب له‌ به‌ صره‌ به‌ سه‌ر په‌رشتی ‌ هاورێ احمد  له‌ چه‌ندین شوێنی سه‌ره‌کی ئه‌و شاره‌

پۆسته‌ری حیزبیان به‌ بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه‌ هه‌ڵواسی ئه‌و شوێنانه‌ش بریتی بوون له‌ : گۆره‌پانی ئوم البروم ،صبخة عرب ،التنومه‌ ، زانکۆی به‌سره‌ . هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ی حیزب به‌ بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه‌  له‌م  شاره‌دا به‌ فراوانی بڵاو کرایه‌وه.

 

 ده‌ره‌وه‌ی وڵات

یه‌کی ئایار  له‌ شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا

 ڕێکخراوی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق به‌شداریه‌کی گه‌رمی ئه‌و رێپێوانه‌ی کرد که‌ له‌ لایه‌ن رێکخراوی نۆ وان ئیلیگیل( هیچکه‌س نا یاسایی نیه‌ )ه ‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا که‌ له‌ کریستی پارک ده‌ستی پێ کرد و له‌ دۆفرین پارک کۆتایی هات.  ئه‌م ڕێپێوانه‌ ‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌ستانه‌وه‌ له‌ دژی دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌ڕێ خرابوو وه‌ نزیکه‌ی 1500 که‌س ئاماده‌ی بوون . حیزبی ئێمه‌  له‌م خۆپیشاندانه دا‌ به‌شداربوون  چ وه‌ک پشتیوانی له‌م داوایه‌ چ وه‌ک یادی 1 ایار . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لافیته‌یه‌ک که‌ ناوی حیزبی له‌ سه‌ر نوسرابوو له‌ گه‌ڵ چه‌ندین پلاکارت له‌ لایه‌ن هاورێ یان به‌رز کرایه‌وه‌ وه‌‌ ئه‌م شیعارانه‌ی له‌ سه‌ر بوو ( بژی یه‌کی ئایار رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار) و ( بژی جمهوری سۆشیالیستی ) و ( نا بۆ شه ڕی تایفه‌ گه‌ری له‌ عیراق نا بۆ ئه‌مه‌ریکا نا بۆ ئیسلامی سیاسی ) و ( ده‌بێ رۆژی یه‌کی ئایار ببێته‌ پشووی ره‌سمی له‌ که‌نه‌دا ) و ( کرێکاران پشتیوانی بکه‌ن له‌ کرێکارانی عێراق )  هه‌روه‌ها به‌ چه‌ندین شیعار وه‌ به‌ بڵندگۆ ده‌وترانه‌وه ‌ وه‌ك :  ( له‌ عێراق تا فه‌له‌ستین داگیر کردن تاوانه‌ )‌ و ( سنور نیه‌ بۆ هیچ که‌س و نابێ که‌س دیپۆرت کرێته‌وه‌ و هه‌موو که‌س مافی نیسته‌جێ بوونی هه‌یه‌ له‌م وڵاته‌ ).

له‌ کاتی کۆبونه‌وه‌ی خه‌لکه‌که‌ هاوری سه‌ردار عبدوڵا حه‌مه‌ به‌رپرسی حیزب له‌ که‌نه‌دا و هاوریانی تری حیزب چاویان که‌وت به‌ چه‌ندین که‌سایه‌تی چه‌پ و ئازادی خواز وه‌ حیزبیان پێ ناساندن و ئه‌وانیش خوازیاری په‌یوه‌ندی نزیک بوون له‌ گه‌ل حیزبدا.

 له‌ ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا له‌ سه‌عات 7 ی سه‌ر له‌ ئێواره‌ له‌ 5110 شه‌قامی یه‌نگ مه‌راسیمێکی شکۆدار  له‌ لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران ئه‌نجام درا  سه‌ره‌تا به‌ سروودی ئه‌نته‌ر‌ناسیۆنال ده‌ست پێ کرد میترا دانیشی به‌رێوه‌ به‌ری مه‌رایسمه‌که‌ پێشه‌کیه‌کی ووت له‌ سه‌ر یه‌کی ئایار و سه‌رده‌می ئه‌مرۆ  و پاشان هه‌ر یه‌ک له‌مانه‌ وته‌ی خۆیان پێشکه‌س کرد : موحسن ئیبراهیمی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و سه‌میر نوری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق و بروس ئالین سکرتێری یه‌کێتی کرێکارانی پیشه‌سازی ئۆتۆمۆبیل و علی مشرف یه‌کێ له‌ رابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی ئه‌فغانستان. ئه‌نجا سه‌ردار عه‌بدولا حه‌مه‌ ئاگاداریه‌کی را گه‌یاند سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ حیزبی ئیمه‌ پێویستی به‌ کۆمه‌کی مالیه‌ هه‌ر ‌ بۆیه‌ زۆربه‌ی ئاماده‌ بووان به‌شدار یان کرد به‌ کۆمه‌ک کردن به‌ حیزبی ئێمه.

پاشان گۆرانی بێژ دانا چاوشین چه‌ند گۆرانی کوردی پێشکه‌ش کرد . به‌شی کۆتایی به‌رنامه‌که‌ بریتی بوو له‌ ئاهه‌نگی مۆسیقا و دانس و سه‌ماو هه‌ڵپه‌رکێ تا کاتژمێر 12 نیوه‌ شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو ،  به‌شدار بووان به‌ خۆشحالیه‌وه‌ ئه‌و شه‌وه‌یان به‌ رێ کرد.