پلینۆمی دووه‌می کۆمیته‌ی  ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق سه‌رکه‌وتوانه‌ ئه‌نجام درا

      

له‌ ماوه‌ی هه‌ردوو رۆژی 16 و 17 ی مانگی حزیراندا سه‌رجه‌م کاره‌کانی  پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له‌ شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا به‌ به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و  مشاوره‌کانی و ژماره‌یه‌ک له‌ کادرانی حیزب له‌ شاره‌کانی به‌غدا و که‌رکوک وه‌ به‌ به‌شداری  هاورێ حه‌میدی ته‌قوایی لیده‌ری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی  و کادرانی هه‌مان حیزب و چه‌ند میوانێک سه‌رکه‌وتوانه‌ کۆتایی هات.

له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا زۆر مه‌سه‌له‌ و بابه‌تی سیاسی گرنگ تاوتوێ کران که‌ بۆ بریار له‌ سه‌ر دانیان خرانه‌ ده‌ستوری پلینۆمه‌ وه‌   هه‌ندێکیان به‌ بریانه‌مه‌ی پلینۆم په‌سه‌ند کران ده‌نگیان بۆ درا هه‌ندیکێشیان  درانه‌ مه‌کته‌بی سیاسی تا په‌سه‌ندیان بکا و رایان بگه‌یه‌نێ. وه‌ سکرتێر ی کۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردران.

پلینۆم به‌ به‌ سروودی ئه‌نته‌رناسیونال و ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیان به‌ختکردووانی رێگای سۆشیالیزم ده‌ستی پێ کرد . عصام شوکری سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ خێر هاتنی به‌شداربوانی کرد و وه‌ ره‌سمی بوون و یاسایی بوونی پلینۆمی راگه‌یاند. لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی پلینۆم هه‌ڵبژێدرا که‌ بریتی بوون له‌ هاورێ یان سه‌میر نوری و خه‌بات مه‌جید. بابه‌ته‌کان و په‌یره‌وی  ناوخۆ ی پلینۆم وه‌ک ده‌ستوری پلینۆم په‌سه‌ند کران.

له‌ سه‌ره‌تادا عصام شوکری راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی خوێنده‌وه‌. ئه‌وه‌ی له‌ راپۆرته‌که‌دا هاتبوو ده‌سکه‌وته‌کانی حزب و چالاکیه‌کانی بوو له‌ ماوه‌ی نێوان دوو پلینۆمدا. وه‌ کۆسپه‌کانی به‌رده‌م حیزب و چۆنیه‌تی لابردنیان هه‌لسه‌نگێندران و ئه‌وله‌ویه‌ته‌کان و کاره‌ ده‌ستبه‌جێ یه‌کان بۆ ماوه‌ی داهاتووی حیزب دیاری کران.

حه‌میدی ته‌قوایی لیده‌ری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران  ووته‌یه‌کی سیاسی گرنگی پێشکه‌ش  کرد. پلینۆمی به‌رزنرخاند وه‌ باسه‌که‌ی له‌ سه‌ر بار ودۆخی سیاسی عێراق و گرنگی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق بوو وه‌ک ته‌نها لایه‌نێکی کۆمۆنیزمی کرێکاری و هه‌لگری ئاڵای سۆشیالیزم له‌ عێراقدا  ، وه‌ باسی له‌ مه‌یدانه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی له‌ عێراقدا کرد ‌ ئه‌وه‌ی ووت که‌ بۆرژوازی چ جیهانیه‌که‌ی بێ یا ناوخۆ‌یه‌که‌ی نه‌ ڕێگا چاره‌یان پێ یه‌ بۆ بارو دۆخی ئێستا نه‌ ئه‌توانن گیر وگرفته‌کانی به‌رده‌م خه‌لک که‌م بکه‌نه‌وه‌  بۆیه‌ تاکیدی کرده‌وه‌ له‌ سه‌ر به‌ هێز کردنی خه‌باتی حیزب و وه‌ حیزب ده‌بێ  زیاتر ئه‌م واقعیه‌ته‌ بداته‌ به‌ر ره‌خنه‌ له‌ دیدگای سۆشیالیزمه‌وه‌ وه‌ک رێگا چاره‌ی  دروست و کارساز ی هه‌نوکه‌یی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانه‌ی کۆمه‌ڵگا و خه‌لک روو به‌رووی بووته‌وه‌ .

سه‌میر نوری بریارنامه‌یه‌کی پێشنیار کرد سه‌باره‌ت به‌ بارو دۆخی سیاسی عێراق و پاشه‌کشه‌ی نه‌ز‌می نوێ ێ جیهان ، ئه‌وه‌ی له‌و پێشنیاره‌دا هاتبوو هه‌ندێ ده‌قی تازه‌ بوو سه‌باره‌ت به‌ ئیسلامی سیاسی و پاشه‌کشه‌ی نه‌زمی نوێ ی جیهان و شکستی نیوکۆنسه‌رڤه‌تیڤ و سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی چه‌پ بوو له‌ سه‌ر ئاستی جیهان . ئه‌م باسه‌ تاو توێ کرا به‌ شێوه‌کی فراوان و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیش له‌ ناوه‌وه‌ی عێراقه‌وه‌ ‌را گۆرینه‌وه‌یان  له‌ سه‌ر کرد. له‌ دواییدا پلینۆم په‌سه‌ند کردنی ئه‌م بریارنامه‌یه‌ی سپارد به‌ مه‌کته‌بی سیاسی  له‌ به‌رکه‌می کات نه‌کرا له‌وێدا گۆرنکاریه‌ پێویسته‌کانی  تیابکرێ. به‌ دوای ئه‌وه‌دا هاورێ سه‌میر نوری بریار نامه‌ی  په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی حیزبی پێشنیار کرد . پاش ئه‌وه‌ی پرۆژه‌که‌ تاوو توێ کرا به‌ کۆی ده‌نگ له‌ لایه‌ن پلینۆمه‌وه‌ په‌سه‌ند کرا.

له‌ رۆژی دووه‌مدا کاره‌کانی پلینۆم درێژه‌ی کێشا به‌ باس کردن له‌ سه‌ر پرۆژه‌ی بریارنامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ فه‌له‌ستین  ده‌ستی پێ کرده‌وه‌ له‌ لایه‌ن عصام شوکری یه‌وه‌ وه‌ تاکیدی له‌ سه‌ر زیاتر قسه‌کردن و تاوتوێ کردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی کرده‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی چڕو  پڕتر له‌ ناو مه‌کته‌بی سیاسیدا و وه له‌وێدا‌ په‌سه‌ندبکرێ . دوای ئه‌وه‌ سه‌میر نوری بریارنامه‌ی سه‌باره‌ت به‌ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له‌ عیراقدا پێشنیار کرد و پلینۆم ده‌نگی له‌ سه‌ردا به‌ڵام ده‌بێ مه‌کته‌بی سیاسی پاش هه‌ندێ گۆرانکاری که‌ له‌ تێبینی هاورێکانه‌وه‌ بۆی پێشنیار کرا بوو بریانامه‌که‌  هه‌ندێ ده‌سکاری بکا ئه‌نجا رای بگه‌یه‌نێ .  به‌ دوای ئه‌وانه‌دا  پلینۆم بریانه‌مه‌یه‌کی تری پێشنیار کراوی سه‌میر نوری په‌سه‌ند کرد له‌ سه‌ر به‌ستنی کۆنگره‌ی دووه‌می حیزب که‌ له‌ نێوان مانگه‌کانی ئازار و نیسانی 2008 دا بێت. ئه‌نجا له‌ کۆتایدا عصام شوکری بریارنامه‌ی ڕۆڵی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراقی له‌ جیهانی عه‌ره‌بدا پێشنیار کرد وه‌ به‌ تێکرای ده‌نگ په‌سه‌ند کرا وه‌ ئه‌رکی چاک کردن و ده‌رکردنی بریارنامه‌که‌  به‌ مه‌کته‌بی سیاسی سپێردرا. وه‌ له‌ به‌ر نه‌بوونی کات عصام شوکری بریاری دا ‌ باسه‌که‌‌ی نه‌کا که‌ به‌ ناوی " بینای حیزب " بوو  هه‌رچه‌نده‌ پێشنیاری کردبوو بۆ پلینۆم.

به‌ تێکرای ده‌نگ  عصام شوکری وه‌ک سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌. وه‌ ئه‌م هاورێ یانه‌ش به‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێدران :

سه‌میر نوری ، خه‌بات مه‌جید ، فاتیح به‌هرامی ، صباح ابراهیم ، سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه‌ ، ئازاد حه‌مه‌که‌ریم وه‌ له‌گه‌ڵ عصام شوکری ‌ سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب.

 

مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

18/6/2006