نا بۆ جه‌نگ!

هه‌ڕه‌شه‌ جه‌نگی یه‌کانی تورکیا له‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ راگیرێت!

 

ده‌سه‌ڵاتدارنی تورکیا  زمانی جه‌نگ و ملليتاريزميان زیادی کردوه‌ ‌ هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ده‌ست ببه‌ن بۆ  جه‌نگێکی فراون له‌ ناه‌وه‌ی خاکی کوردستانی عێراق به‌ بیانووی راوودوونانی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک) که‌ ئۆپۆزسیۆنی حکومه‌تی تورکیایه‌. له‌ راستیشدا به‌ کرده‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ هه‌ندی بۆردومان و دزه‌ کردنی هێزه‌کانیان بۆ ناوه‌وه‌ی کوردستانی عێراق له‌ ناوچه‌و گونده‌کانی پارێزگای دهۆک. هه‌ره‌شه‌ی جه‌نگ و مالوێرانی له‌ شاره‌کانی کوردستان فه‌زای ترس و دڵه‌ڕاوکێ و چاوه‌ ڕوانی پێک هێناوه‌ .

ماوه‌یه‌کی زۆره‌ ‌ تورکیا ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ له‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌کا به‌وه‌ی که‌ به‌ هێزی سوپاوه‌  بچێته ناوه‌وه‌ی کورستان و وه چه‌ندین جار بۆردومانی شار و گونده‌کانی  بکا به‌ بیانووی راودوونانی چه‌کداران و رابه‌رانی په‌که‌که‌. ئه‌مجاره‌یان هه‌ره‌شه‌کان جیدی تر مه‌ترسیدارترن که‌ ئه‌یه‌وێ کوردستان بکاته‌ مه‌یدانێکی جه‌نگ . حکومه‌تی تورکیا ده‌یه‌وێ وا ئیدیعا بکا ‌ گوایا به‌م رێگایه‌ ده‌یه‌وی په‌که‌که‌ له‌ ناو ببات که‌ ئه‌مه‌ په‌رده‌پۆشیه‌کی درۆزنانه‌یه‌ بۆ  شاردنه‌وه‌ی راستی ئه‌م جه‌نگ و هه‌ره‌شانه‌ی. هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیستی تورکی درێژه‌ی هه‌بێ و  ترس و دڵه‌راوکی  به‌ سه‌ر  ملیونه‌ها که‌س که‌ به‌زبانی کوردی ده‌دوێن بهێلێته‌وه‌ وه‌ وه‌ فه‌زای ملليتاريزم درێژه‌ پێ بدا تا رێگا بگرێ له‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌ مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن و وه‌خۆیان چاره‌نووسی سیاسی خۆیان دیاری بکه‌ن و ئازاد بن .

ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ روو بدات ده‌بێته‌ هۆی روودانی کاره‌ساتی نا ئینسانی تر وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌زاران که‌س ناچار ده‌بن ماڵ  و حاڵی خۆیان به‌ جێ بهێلن بچنه‌ ناو چادره‌وه‌ ، وه‌ ده‌بێته‌ هۆی وێران بوونی شار وشارۆچکه‌و گونده‌کان‌ و دارمانی ژێرخانی ئابوری و خزمه‌ت گوزاری و مه‌ده‌نیه‌کان. له‌ لایه‌نی سیاسیشه‌وه‌ ئه‌م جه‌نگه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزکردن و پته‌وکردنی هەژەموونى و باڵا دەستى باڵی بزووتنەوەى ناسێۆنالستى کۆنه‌په‌رستی کورد له‌ کوردستانی عێراق که‌ ‌ماوه‌ی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ وه‌ ئێستا  له‌ خه‌ڵک دابراوه‌ ورووبه‌رووی ره‌خنه‌و ناره‌زایه‌تی بووه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن خه‌لکی کوردستانه‌وه بۆیه‌ ئه‌م فه‌زای جه‌نگ و هه‌ره‌شانه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاتر زاڵبوونی ئه‌م ناسیۆنالیزمه‌ به‌ سه‌ر  بارودۆخه‌کاندا و بازرگانی  به‌ سه‌ر پشتی ئه‌م خه‌ڵکه‌وه‌ بکات وا خۆی پیشان بدات که‌ ئه‌و لایه‌نێکی زۆلم لێ کراوه‌ له‌ باری میللی یه‌وه‌ . گێرانه‌وه‌ی متمانه‌ بۆ لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتدارە ناسیۆنالیستەكان که‌ به‌شدار بوون له‌و سیناریۆ ره‌شەى‌ ئه‌مه‌ریکا سازی کرد له‌ عێراقدا  وه‌‌ به‌رده‌وامی ده‌دا به‌ کۆنه‌په‌رستی و زاڵ کردنی فه‌زای سه‌رکوت و بێبه‌ش کردنی خه‌ڵکی کوردستان، وه‌ مه‌ینه‌تیه‌کانی ئه‌م خه‌لکه‌ بەبەردەوام له‌ زیاد بووندایه‌ لەسەر دەستى  ناسیۆنالیزمى‌ کوردى دەسەڵاتدار،‌ ‌ ‌مافه‌کانییان پێشێل دەكرێ. ‌

حیزبمان هه‌ڕه‌شەكانى‌ حکومه‌تی سەربازى تورکیا مه‌حکوم ده‌کا وه‌  داوای دەست بەجێ وه‌ستانی ده‌کا وه هەروەها داواى كشانەوەى ‌هێزه‌کانی به‌ ته‌واوی له‌ سنووره‌کان یا ئه‌و هێزانه‌ی له‌ ناوه‌وه‌ی کوردستانن دەكات.  راگرتنی ئه‌م جه‌نگه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی فاشیستی  تورکیاوه‌  به‌ ئه‌رکێکی هه‌نوکه‌ی و ده‌ست به‌جێی  خه‌لکى ئازادیخواز و سکۆلار و وه‌ هه‌موو  لایه‌نه‌کانی دژی شه‌ڕ و لایه‌نه‌ سۆشیالیست و یه‌کسانی خوازه‌کان و لایه‌نگرانی ئازادی ، ده‌زانێ .

حیزبمان بانگه‌شه‌ی خه‌لكی تورکیا و عێراق و ناوچه‌که‌ و جیهان ده‌کا یه‌ک ریز رابوه‌ستن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م جه‌نگه‌ وهه‌ره‌شه‌کانی حکومه‌تی تورکیا وه‌ هه‌وڵ بده‌ن به‌ر به‌هه‌ڵگیرسانی ئه‌م جه‌نگه‌ بگرن .

 

نا بۆ هه‌ره‌شه‌ سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی فاشیستی تورکیا له‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان !

نا بۆ جه‌نگ !

 

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

17/10/2007‌