له‌شکركێشی و ‌هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی له‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌ لایه‌ن حکومه‌تی فاشیستی تورکیا وه‌  مه‌حکوم ده‌که‌ین

 

حكومەتى توركيا هێزێكى گەورەى سەربازى لە سەر سنوورى باكورى کوردستانی عێراق كۆكردەوتەوە، كە نزيكەى  200هەزار سەرباز دەبێت و چه‌کدار کراوه‌ بە تانك و تۆپ و چەكی قورس و سووک‌. ئه‌م   له‌شکرکێشیه‌ مه‌ترسی  ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێ هێرشێکی سه‌ربازی پێ ئه‌نجام بدرێ  لە دژي خه‌ڵکی كوردستان لە ژێر ناوى لەناوبردنى بنكەكانى پارتی كرێكارانى كوردستان (پ ک ک‌)  که‌ ئۆپزسيونێکی چه‌کداره‌ له‌ دژی حكومەتى توركيا.

 

ماوەيەكە حكومەتى فاشیستى توركيا، لا‌یه‌نه‌کانی ناسیۆنالیستی کوردی كە 17 ساڵە لە كوردستانى عێراق ده‌سه‌ڵاتدارن تاوانبار ده‌کا به‌وه‌ی كۆمەك ده‌که‌ن به‌  پارتی كرێكارانى كوردستان و به‌ داڵده‌دان و شاردنەوەى ئەندامەكانى و لەم دوايەش دا   ‌ تاوانباری کردوون بە کۆمه‌ک كردنى‌ پێدانی  چه‌ک و زەخيرەى سەربازى و  به‌ كۆمەكى لۆجیستى  . وه‌ به‌ کرده‌وه‌ش  فڕۆكەكانى سوپاى توركيا ده‌ستیان دایه‌ په‌لامار و بۆردومان كردنى  گونده‌کانی ناوەوەى كوردستانى عێراق و بووە هۆى زيانى گه‌وره‌ لە هاوڵاتيان ئاواره‌ کردنی ژمارەيەكى زۆر وخولقاندنى ژيانێكى  پڕ کاره‌سات.

 

هێرشێك كە حكومەتى فاشیستى توركيا ئەنجامى دەدات لە دژى خەڵكى كوردستان هيچ پەيوەندى بە پارتی كرێكارانى كوردستانەوە يان لابردنى ئەم حزبە لە ناوەوەى كوردستانى عێراقەوە نىيە. ئه‌و بەم هەڵمەتە  سەربازيە دەيەوێ كێشمەكێشى خۆى وەك نۆێنەرى ره‌وتی ناسێوناڵ فاشیستى توركيا بباتە ئاستێکی باڵاوه‌ لە به‌رانبه‌ر ره‌وته‌کانی ناسێونالیستي  كورد و رێگرى بكات لەبەردەم دامەزراندنى دەوڵەتى سەربەخۆدا لەژێر دەسەڵاتى ئه‌مانه‌دا وبەمەش پاساوى درێژەدان بە سياسەتى ميلليتاريستى خۆى بدات.

 

ئەگەر هێڕشى سەربازى ڕووبدات  ئه‌نجامی پڕ کاره‌ساتی لێ ده‌بێته‌وه‌ لە  به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی كوردستاندا و دەبێتە هۆى كوشت و كوشتار و وێرانكردنى ژێرخانى كۆمەڵگە و كە خۆى لە خۆيا بە دەست نەبوونى خزمەتگوزارى و پێويستيە هه‌نوکه‌ییه‌کان  و دابين  ‌نه‌كردنى ژيانێكى گونجاو و نەبوونەيى فراوان و بێكارى بەرەبڵاو لەسەر دەستى ناسێوناڵیزمى كورد دەناڵێنێ.

 

ئەم له‌شکرکێشی  وهه‌ڕه‌شه‌ ميلليتارستيانە لە ڕووي سياسيەوە ئەبێتە هۆى جێگير كردن و هەڵكشان و باڵا دەستى بزووتنەوە قەومى و فاشستى كە نوێنەرايەتى ده‌کرێ له‌ لایه‌ن حكومەتى توركيا وسوپاکه‌ی لەلايەكەوەوە،   وه‌ له‌لایه‌ن بزووتنەوەى قەومي عەشايرى كورد لە كوردستانى عێراق، لەلايەكى ترەوە، كە ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ خۆى ڕووبەڕووى شەپۆلێكى فراوانى ناڕەزايەتىيە بەهۆى به‌ جێ نه‌هێنانی هيچ خزمەتگوزاريك ئەگەر بە تاڵان و تاڵان كاريەكاني سەروەت و سامانى كۆمەڵگە و گەندەڵيەكانيان به‌راوردی بكەيت، وه‌ ئەبێتە هۆى بەهێز كردنى جيگاو رێگەيان و پته‌و كردنى دەسەڵات و هەژەمۆنيان. ئەم هێز كۆكردنەوە جەنگيە بە تەواوى بە دژي جەماوەرە لە هەردولادا چ لە توركيا بێ  یا لە كوردستانى عێراق و  له‌ ته‌واوی ناوچەكەدا .

 

حزبى كۆمونيستى كرێكارى چەپى عێراق له‌شکرکێشی  و هه‌ڕه‌شه‌ سەربازيەكانى حكومەتى توركيا لە دژى جەماوەرى كوردستان مەحكوم دەكات و خەبات دەكات لە پێناو رێگە پێ گرتني  و راگرتنیدا. هەروەها تێدەكۆشێ بۆ هەڵخڕاندنى هێزى جەماوەر لە عێراق و توركيا و ناوچەكە و له‌ سه‌رانسه‌ری جيهاندا لە پێناو ڕاگرتنی ئەم هه‌ڕه‌شانه‌ و كۆتايى هێنان بە سياسەتى ميلليتاريستى حكومەتى فاشيستى توركيا و ڕێگرتن لە هەڵگيرسانى جەنگ.

 

حزبي كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق

16\7\2007