به‌ییانامه‌ی پشتیوانی له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی کوردستان له دژی نه‌دانی موچه!!
خه‌ڵکی کوردستان ڕوو به ڕووی بار‌و دۆخێکی ناله‌بار بونه‌ته‌وه و ئه‌وه چه‌ند مانگه مانگانه‌ی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان دواده‌خرێت و تا ئێستا موچه‌ی مانگی چوار نه‌دراوه، ئه‌مه خه‌ڵکی کوردستانی زۆر نیگه‌ران کردوه، نه‌ک ته‌نها کاری کردوه‌ته سه‌ر ئه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌ری ده‌و‌ڵه‌تن به‌ڵکو ئه‌مه کاری کردوه‌ته سه‌ر بازاڕ‌و سات وسه‌ودا، به‌ره‌و سه‌ره‌وه چونی هه‌ژاری له کوردستان.
کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستان مانگرتنیان ڕاگه‌یاند و هێزه چه‌کداره‌کان ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی له ناوچه‌ی دهۆک، خانه نشینکراوه‌کان له‌به‌رده‌م بانکه‌کان کۆده‌بنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی مانگانه‌کانیان و ماموستایان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بکات و وه‌ڵامی داواکریه‌کانی خه‌ڵک بداته‌وه، ئه‌م بار ودۆخه فرسه‌تی داوه‌ته ده‌سه‌ڵات به‌شێک له ده‌رماڵه‌کان ببڕن و کرێ واقعی کرێکاران و فه‌رمانباران دا‌به‌زێنێت.
ئه‌م واقعه ئه‌وه‌ی ده‌رخست له‌سه‌رێکه‌وه بێ باوه‌ڕی خه‌ڵکی کوردستان به حکومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و سه‌ره‌وه بچێت بێتوانایی ئه‌م حکومه‌ته زیاتر به‌ده‌ربکه‌وێ، هه‌روه‌ها پێشانی دا ئه‌م حکومه‌تی هه‌رێمه ناتونێت به‌بێ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی هیچ هه‌نگاوێک بنێت ، بێتوانیای ئه‌وانی پێشاندا له‌پاراستی خه‌ڵکی کوردستان له ڕووی ئابوریه‌وه پێشانی دا ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تی به‌به‌غداوه هه‌ڵواسراون له‌ڕووی ئابوریه‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و تاڵان و بڕوی سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌ی سه‌ر سوڕهێنه‌ر له کوردستاندا له‌لای به‌رپرسه ده‌سه‌ڵتداره‌کان بوه‌ته جێگای سه‌رنج و پرسیاری هه‌وڵاتیانی کوردستان.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق پشتیوانی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کرێکاران وفه‌رمانبه‌رانی کوردستان به‌تایبه‌ت فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌کان و بانگه‌وازی سه‌رجه‌م کرێکاران و خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات بۆ پشتیوانی له داوکاریه‌کانیان و ڕاده‌گه‌یه‌نێت حکومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه له دابێن کردنی موچه‌ی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران هیچ پاساو هێنانه‌وه‌یه‌ک قابلی قبوڵ نیه و ئه‌وان که ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی ژیاندا گرتوه به‌رپرسن له دابێن کردنی موچه‌ی هاوڵاتیا‌ن. به‌شێک له هۆیه‌کانی ئه‌وه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌توانن هێڕش بکه‌نه سه‌ر ئاستی ژیانی جه‌ماوه‌ر به گشتی و چینی کرێکار به تایبه‌تی ناڕێکخراوبوونی کرێکارانه، بۆیه پێک هێنانی کۆبونه‌وه‌ی گشتی شوێنی ژیان وکار یه‌ک پیویستی هه‌نوکه‌ییه بۆ ئێستا و داهاتوو چینی کرێکار.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش ڕاده‌کێشین بۆ ئه‌و بار‌و دۆخه و ئه‌و قڵشته چینایه‌تیه‌ی له کوردستان دروست بوه و بانگه‌وازیان ده‌که‌ین بۆ خه‌باتی سۆشیالستی و چیانیه‌تی که ته‌نها ڕێگایه کۆمه‌ڵگه له نایه‌کسانی ناعه‌داله‌تی ڕزگار ده‌کات.
سه‌رکه‌وتو بێت خه‌باتی چینی کرێکار و فه‌رمانبه‌رانی کوردستان
بژی سۆشیالیزم
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چه‌پی عێراق
12\5\2014