پرۆژەى ياساى رۆژنامەوانى لە هەرێمى كوردستان ، كۆنەپەرستانە و لێ سەندنەوەى ئازادى رۆژنامەگەرىيە!

 

ئەمڕۆ يەك شەممە 11\11\2007 پەرلمانى كوردستان پرۆژە ياسايەكى لەسەررۆژنامەوانى خستە بەرباس و لێكۆڵينەوە بە ئامادە بوونى فەلەكەدين كاكەيى وەزيرى بەناو رۆشنبيرى.

بەپێى ئەم پرۆژەيە هەركەسێك بيەوێ رۆژنامە دەربكات دەبێ ئەندامى سەنديكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان بێت،  بۆ مۆڵەت وەرگرتن داواكارى ڕوو بەڕووى ئەم سەنديكايە دەكرێتەوە و وەزارەت رەزامەندى لەسەر دەدات.

 به‌پێی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی رۆژنامه‌وانی، رۆژنامه‌نووس مافی وه‌رگرتنی زانیاری هه‌یه‌ له‌ سه‌رجه‌م ده‌زگا و لایه‌نه‌كانی هه‌رێم، به‌مه‌رجێك ئه‌و زانیارییانه‌ نهێنی و په‌یوه‌ندی نه‌بێت به‌ ئاسایشه‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌ كاتی سه‌رپێچی كردنی رۆژنامه‌نوسیش ئه‌گه‌ر به‌ناوزرِاندنی هاووڵاتیان یاخود سوكایه‌تیكردن به‌پیرۆزی ئاینیه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ بیری توندوتیژی وپشێوی..هتد تۆمه‌تبار كرا، دەبێت بڕێك پارە بخەوێنێت لە بانكەكانى هەرێمدا، كە كەمتر نەبێت لە 2 مليوێن و 500 هەزار و لە پێنج ملێون زياتر نەبێت بۆ كاتى لێ پێچينەوە.

بەپێچەوانەى قسەكانى فەلەكەدين كاكەيەوە ئەم پرۆژەيە نەك مۆدێرن نى يە، بە ڵكو تا سەر ئيسقان كۆنەپەرست و دژي ئازادى رۆژنامەگەرى و دژى ووشەى ئازادە. ئەگەر دين بەپيرۆز دابنرێت بۆ كەس نەبێ هپچى لەسەر بڵێ و ڕەخنە لە وەزعى مەوجود بە پشێوى دابنرێت و كاريكاتێر لەسەر سەرانى ناسێوناڵزمى كورد بەناو زڕاندن دابنرێ، بڵاو كردنەوى مانگرتنى كرێكاران و جەماوەرى خەڵك بە دروست كردنى پشێوى دابنرێ، ئيتر شتێك نامێنێتەوە ڕۆژنامەو وڕۆژنامە نووس نوكى ڕەخنەى بخاتە سەر، بەغەيرى شاردنەوەى ڕووى ڕەشى دەسەڵاتدارانى كوردستان و پێاهەڵدانى مەلا و قەشەو پێاوە ئاينى و مەرحەمەت و پێاوچاكيەكانيان. بەپێى ئەم پرۆژەيەى پەرلەمانى هەرێم هێشتا كەسێك ووشەيەكى نەنووسيوە دەبێ بڕێك پارە وەك بارمتە بخاتە ئيختيارى حكومەتە گەندەڵ و ڕسواكەيانەوە.

سەنديكاى ڕۆژنامە نووسان كە رێكخراوێكى  حكومەتى و زەردە نەك هيچ تەرەفێك ناتوانى كەس ناچار بكات ببێتە ئەندامى بەڵكو بەشێك لە كارى ڕۆژنامە نووسان ڕسواكردنى ئەم داردەستەى ناسێوناڵزم و دەسەڵاتدارانە لە دژى ئازادى ڕۆژنامەگەرى.

ئێمە ڕادەگەيەنين ئەم پرۆژەيە كۆنەپەرست و دژي ئازادى ڕادەربڕين و ڕۆژنامەگەريەو دەبێ هەڵوەشێتەوە لەجێگايەدا ئازادى رۆژنامەگەرى بەبێ هيچ قەيد شەرتێك بەڕەسمى بناسێنرێ، حكومەت نەك هەقى نى يە هيچ پوڵ و پارەيەك بەبارمتەبگرێ بۆ ناچاركردن و مل دانى ڕۆژنامە نووسان  بە خواستەكانى دەسەڵاتداران، بەڵكو دەبێت دەوڵەت ئيمكاناتى ماڵى بخاتە ئيختيارى هەر كەسێكەوە كە دەيەوێ خزمەت بەكۆمەڵگە يا بەشێك بە كۆمەڵگە بگەێنى و ڕۆشنايى بخاتە سەر ڕاستيەكان لە ڕێگاى ڕۆژنامە و ڕۆژنامەوانيەوە.

وێڕاى مەحوم كردن و ڕەخنەى توندى ئێمە لەم پرۆژەيە، لە ڕێگاي ئەم بيانامەيەوە بانگەوازى خەڵكى كوردستان دەكەين كە ڕووبەڕووى ئەم پرۆژە كۆنەپەرستە ڕابووەستن و رسواى بكەن و بي پێچنەوە. هەروەها بانگەوازى ڕۆژنامە نووسان دەكەين مل نەدەن بە زيادەڕەويەكانى پەرلەمان و وەزيرى بەناو ڕۆشنبيرى، و خۆيان لەبەرامبەر ئەم پێشيل كارى و هەڵمەتە كۆنەپارستانيە ڕێكخراو بكەن و بە هەموو شێوەيەك ناڕەزايەتى بەڕێ بخەن، بۆ بەڕەسميەت ناسينى ئازادى رۆژنامەگەرى و ئازادى ووشە پشتيوانەى خەڵكى كوردستان بەدەست بهێنن.

 

 

بژى ئازادى بێ قەيد و شەرتى ڕۆژنامە نووسى

بژى ووشەى ئازاد

بژى سۆشياليزم

حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق

11\11\2007