حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق پشتیوانی له‌ خۆپێشاندانی مامۆستایانی سلێمانی ده‌کات!!

 

ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌ بگره‌و به‌رده‌ له‌سه‌رنه‌ دانی موچه‌ له‌ کوردستاندا به‌ گشتی وله‌ سلێمانی به‌تایبه‌تی ده‌ستی پێکردوه‌و تا ئێستا زۆربه‌ی وزاره‌ته‌کان موچه‌ی مانگی یه‌کی 2014 یان نه‌داوه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مڕۆ مامۆستایان له‌ شاری سلێمانی بایکۆتی خۆێندنیان کردو به‌شێکیان جاده‌ی  سلێمانی تاسلوجه‌یان گرت و تا نوسینی ئه‌م به‌یانامه‌یه‌ ئه‌م مه‌سه‌لیه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌، یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستانیش کاره‌که‌ی بوه‌ته‌ هه‌وڵدان بۆ ساردکردنه‌وه‌ی مامۆستایانی ناڕازی و ده‌یه‌وی به‌ وه‌عده‌و وه‌عیده‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم مامۆستایان بێده‌نگ بکات.

کێشه‌ی نه‌مانی پاره‌ له‌ بانکه‌کانی کوردستان و نه‌دانی موچه‌ی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و ماموستایان هه‌موو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی داگرتوه‌و به‌شێک له‌به‌رپرسان کێشه‌که‌ ده‌گێرنه‌وه‌ بۆ خراپی به‌ڕیوه‌ بردنی کاری بانکی، به‌شێکیان ده‌یگێرنه‌وه‌ بۆ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌غدا که‌ گوایه‌ بودجه‌ نانێری یان به‌شێک له‌ بودجه‌که‌ ده‌بڕێت ئه‌مه‌ بوه‌ته‌ کێشه‌یه‌کی که‌ڵه‌که‌ بوو ، هه‌ندێکیش کێشه‌که‌ له‌ کوردستاندا له‌نێوان هه‌ولێر وسلێمانی قه‌تیس ده‌که‌ن، تا ئێستا ئه‌مه‌ ڕاسته‌وخۆ کاری کردوه‌ته‌ سه‌ر بژێوی خه‌ڵک و به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و دروست کردنی دڵه‌ ڕاوکێ له‌لای هاوڵاتیان.

به‌ڵام وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ته‌نها له‌ کوردستاندا نیه‌ به‌ڵكو له‌سه‌راسه‌ری عێراقدا ئه‌م نه‌دانی موچه‌ و کڕییه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ هه‌فته‌ی ڕابردودا کرێکارانی کارگه‌ی نه‌سیچی بابل و هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند ڕشته‌ی تری به‌رهه‌م هێنان مانگرتن له‌ کارکردن ده‌ستی پێکردوه‌، له‌ کوردستانیش تا ئێستا چه‌ندین وه‌زاره‌ت موچه‌ی مانگی یه‌کیان وه‌رنه‌گرتوه‌و که‌ ئێستا‌ ئێمه‌ له‌هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی شوباتداین.

مانگرتنی مامۆستایان و بایکۆتکردنی وانه‌ وتنه‌وه‌ و خۆپێشاندانیان جێگای پشتیوانیه‌‌کی جدیه‌ و هه‌نگاوێکی گرنگه‌ له‌ ڕاستای هه‌نگاونانی کۆمه‌ڵگه‌و توێژه‌ جیاجایکان بۆ دیفاع له‌ خۆیان و خێزانه‌کانیان، ئه‌گه‌ر هه‌ر دواکه‌تنێک له‌ قوتابخانه‌کان له‌ ئاستی زانستی قوتابیان دروست بوبێت ئه‌وه‌ حکومه‌تی هه‌رێمه‌ به‌رپرسه‌ لێی نه‌ک مانگرتنی ماموه‌ستایان، ئه‌مه‌ کێشمه‌کێشێکی چینایه‌تیه‌ و نوکی کێوێکه‌ که‌ سه‌ر‌تاپای کۆمه‌ڵگه‌ی داگرتوه، کێشمه‌ کێشی نێوان هه‌ژاری وده‌وه‌ڵه‌مه‌ندیه‌‌، سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌ستاین ناوه‌ته‌ بینا قاقای کۆمه‌ڵگه‌و شه‌و وڕۆژ خه‌ریکی تاڵان وبڕۆی سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵگه‌ن و چینی کرێکار و ئه‌و توێژانه‌ی نزیکن له‌ چینی کرایکاره‌وه‌ وه‌ک مامۆستایان شه‌و ڕۆژ ڕه‌نج ده‌ده‌ن وئاره‌قه‌ ده‌ڕێژن و شه‌و نخونی ده‌که‌ن به‌ڵام بێبه‌شن له‌ پێداویستیه‌ سه‌ره‌تایه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ بۆچی سێ مانگ پێش ئێستا پاره‌ هه‌بوو و موچه‌ ده‌درا ئێستا چی ڕووی داوه‌ که‌ نادرێ؟ ئایا بومه‌ له‌رزه‌ به‌ر کوردستان که‌وتوه‌ و لافاو هه‌ستاوه‌؟ ئایا ته‌نکه‌ره‌ نه‌وته‌کان ڕاوه‌ستاون نه‌وت نافرۆشرێ؟ له‌کاتێکدا به‌ زمانی خۆیان ڕایان گه‌یاندوه‌ که‌ مانگی سێ ملێون به‌رمیل نه‌وت له‌ عێراق هه‌نارده‌ی دره‌وه‌ ده‌کرێت ئه‌مه‌ ئاماری ڕه‌سمیه،‌ ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندی تر  بۆ کۆمپانیا وه‌همیه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کان نه‌وت ئاو دیوده‌که‌ن ئه‌وه‌ له‌ ژێر به‌ڕه‌دایه‌. ئیتر ده‌بێ کرێکاران و مامۆستایان باجی چێ بده‌ن؟ بۆچی ده‌بی مل بده‌ن به‌ شیعاری درۆزنانه‌ی" سه‌ری به‌رزم بۆ موچه‌ نه‌وی ناکه‌م"!! شیعارێک  زیاتر له‌ بیست ساڵه‌ له‌ په‌نایدا حزبه‌ ناسیونالسته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و سه‌رمایه‌دارانی کوردستان ملیار ملیار دۆلاریان خستوه‌ته‌ سه‌ریه‌ک.

مانگرتنی مامۆستایان ئه‌گه‌رچی له‌ سه‌نگه‌ری دیفاعی دایه‌ داوای دانی ئه‌و موچانه‌ ده‌که‌ن که‌ پێێان نه‌داروه‌، به‌ڵام خۆێ هه‌نگاوێکی گرنگه‌ بۆ ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌ به‌قه‌ولی به‌رپرسی یه‌کێتی ماۆستایان" پشێوی دروست کردن"ه‌ بۆ  ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌دارانی کوردستان، ڕێخۆشکردنه‌ بۆ باقی ڕشته‌کانی تر بڕژێنه‌ سه‌ر جاده‌ ونه‌هێڵن سه‌مایداران به‌ چاره‌نوسی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ یاری بکه‌ن وتیکه‌ی ناو ده‌می منداڵان بڕفێنن.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق پشتوانی ته‌واوی داوکاریه‌کانی مامۆستایانی سلێمانی وشوێنه‌کانی تری کوردستان ده‌کات، ڕایده‌گه‌ینێت خه‌ڵکی کوردستان به‌رپرس نین له‌ کێشمه‌ کێشه‌کانی نێوان باڵه‌ جیاوه‌زه‌کانی بورژوازی عێراق و چۆنایه‌تی دا‌به‌ش کردنی سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م وڵاته‌ و به‌تاڵان بردنی، ئه‌وان داوای کرێیه‌ک ده‌که‌ن که‌ ته‌نها به‌شی ژیانێکی مه‌مره‌و مه‌ژی ده‌کات که‌ له‌ لانی که‌می کرێش نزمتره‌. هه‌روه‌ها سه‌رنجی مامۆستایان ڕاده‌کێشی به‌هیچ وه‌عده‌و و‌عودێک مل نه‌ده‌ن تا داوکاریه‌کانیان دێته‌ دی، و بانگه‌وازی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات بۆ پشتیوانی له‌ مامۆستایان و ناڕه‌زایتیه‌کانیان نابێ ڕێگه‌ بده‌ن مشتێک سه‌رمایه‌دار و به‌رپرسی مشه‌خۆر چاره‌نسی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان بکه‌نه‌ بارمته‌.

ئه‌بێ کرێکاران و ماموستایان و فه‌رمانبه‌رانی کوردستان ئه‌وه‌ تێبگه‌ن که‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ کێشه‌ی نێوان سه‌رمایه‌داران و چێنی کرێکارو ئه‌و تۆێژانه‌یه‌ که‌ وه‌ک کرێکاران ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌ هه‌مان کاتدا که‌ تێده‌کۆشن بۆ باشکردنی ئاستی ژیانیان

،‌ ده‌بێ خه‌بات بۆ له‌ناو بردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان له‌لایه‌ن ئینسانه‌وه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌یه‌، بکه‌نه‌ ئامانجێکی سه‌ره‌کیان و پرۆڤه‌ بکه‌ن بۆ له‌ناو بردنی ئه‌م سیسته‌مه‌ زاڵم و پێچه‌وانه‌یه‌‌.

 

سه‌ر‌که‌وتو بێت مانگرتنی مامۆستایانی کوردستان

بژی سۆشیالیزم

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

3\2\2013