کاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی فراوانی مه‌کته‌بی سیاسی له‌ گه‌ڵ کادیره‌کانی حیزب له‌ناوه‌وه‌ی عێراق سه‌رکه‌وتوانه‌ کۆتایی هات

 

له‌دوا نیوه‌ڕۆی  ڕۆژی شه‌ممه‌ 31/3/2007 کۆبوونه‌وه‌ی فراوانی مه‌کته‌ب سیاسی له‌ گه‌ڵ کادیره‌کانی ناوه‌وه‌ی عێراقی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق سه‌رکه‌وتوانه‌ کۆتایی به‌ کاره‌کانی هات . ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ به‌شداری هه‌ر دوو هاوڕێی مه‌کته‌ب سیاسی عصام شوکری و سه‌میر نوری و کادیرانی ڕێکخستنه‌کانی ناوه‌وه‌ی عێراق ئه‌نجام درا کۆمه‌ڵێ باسی سیاسی و فیکری و حیزبی و رێکخراوه‌یی له‌ خۆی گرتبوو .

کاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ دابه‌ش کرا به‌ سه‌ر دوو ڕۆژی به‌ دوای یه‌کدا که‌ تیایدا به‌ شێوه‌کی وورد بینانه‌ هه‌موو بابه‌ته‌ دیاری کراوه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ تاو و توێ کران یه‌ک له‌وانه‌ به‌ستنی پلینۆمی دووه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی  حیزب و خۆ ئاماده‌کردنی بۆ به‌ستنی پلینۆم  له‌م زووانه‌دا وبارودۆخی ئێستای عێراق و ستراتیجیه‌تی حیزب له‌م قۆناخه‌ی ئێستادا ، وه‌ باس کرا له‌ مه‌سه‌له‌ی رێکخستنی گرێدراو به‌ حیزب و حیزبیه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق و جێگاو ڕێگای ئه‌م حیزبه‌ له‌ بار و دۆخی ئێستادا وه‌ باس کرا له‌ حیزب و شه‌خسیات و کادیره‌کانی و ئه‌ندامه‌کانی و رێکخستنه‌کانی و کۆمیته‌کانی و ئه‌ندام گیری و سوونه‌ت و شێوه‌کاری حیزب  هه‌روه‌ها باس کرا له‌ چالاکیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی و هه‌ڵسوران بۆ 1 ئایار و به‌ستنی کۆنفرانسه‌ مه‌حه‌لیه‌کانی رێکخستنه‌کانی حیزب له‌ عێراق و مه‌سه‌له‌ی مالیه‌ . باسه‌کان له‌ لایه‌ن هاورێ یان عصام شوکری و سه‌میر نوریه‌وه‌ کران پاشان پێشنیاره‌کانی هاورێ یانی تر سه‌باره‌ت به‌ پلینۆم  و مه‌سه‌له‌ سیاسی و رێکخراوه‌ییه‌کان و بابه‌تی تر ئاڵ و گۆڕ پێ کران .

کادیرانی حیزبی له‌ شاره‌کانی به‌غداو که‌رکوک و سلێمانی و نه‌جه‌ف به‌شداری ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ بوون به‌ڵام کادیره‌کانی حیزب که‌ له‌ ڕێکخسته‌کانی ناصریه‌وه‌ به‌ ڕێ که‌وتبوون به‌ره‌ جێگای مه‌به‌ست  له‌ لایه‌ن ئه‌منه‌کانی یه‌کێ له‌ خاڵه‌کانی پشکنین رێ یان پێ نه‌درا بێن بۆ به‌شداری کردن له‌و کۆبووه‌نه‌وه‌دا .

ئه‌وه‌ی زاڵ بوو به‌ سه‌ر فه‌زای کۆبوونوه‌که‌دا جیددی بوون و حه‌ماسێکی زیاد بوو بۆ کار و خه‌بات له‌ پێناو بینای حیزب و هه‌ڵکردنی ئاڵای سۆشیالیزم و ئازادی یه‌کسانی له‌ عێراقدا وه‌ گۆڕینی حیزب به‌ حیزبێکی سیاسی جه‌ماوه‌ری به‌ ‌هێز و وه‌ له‌ پێناو به‌ سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی سۆشیالیزمدا .

 

مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

1 /4 /2007