بۆچی لە دژی  سزای لەسیدارەدانیت ؟جیگای خەباتی دژی لە سیدارەدان لە کۆماری ئیسلامیدا چیە؟

حەمید تەقوایی وەڵام ئەداتەوە

ئێمە لەدژی سێدارەین لەژیر هەربیانویەک ولەهەر جێگایەکدا.لە بۆچونی ئێمەدا سێدارە سزاوتەمبێ کردن نیەبەلکو تاوانێکە.نەک تەنها لە ڕوی سیاسییەوە بەڵکو لەڕویی ئینسانی وماف ودادوەریەوە سێدارە شیاوی جێبەچیکردن نیە شاوی بەرگری لێکردن نیە وە ئەبێت وەک زۆرێکیتر لە دیاردە وەحشیانەکانی کۆمەڵگەی چیانەیەتی  بخرێتە موزەخانەوە.ئەگەر ئامانج لە سزادان چاکسازی لەکەسی تاوانبارو پاریزگاری لەکۆمەڵگەبزانین نەک تۆڵەکردنەوەوتۆڵەسەندنەوەو ڕوبەڕوبونەوەی کتومت،ئەوکاتە ئاشکرا ئەبێت کە سزای لەسێدارەدان نابێت لەسیستمەی دادوەری کۆمەڵگەی شارسانیدا هیچ جێگایەکی هەبێت.سیدارە ڕیگاچارەو وەڵامی هیچ شتێک نیە،بەڵکو خۆی یەک گرفتیکی کۆمەڵایەتیەو ئەبێت لە مل کۆمەڵگەی بکرێتەوە .هەمومان بە ئەزمون دەیبێنین کە ئامارو ترازوی تاوان لە وڵاتانێکی وەک وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە سیدارە لە هێشتا هەندێک لە ولایەتەکانیدا هەیە نەک تەنها کەمی نەکردوە بەڵکو زیتر لە کۆمەڵگەکانی ئەوروپایە کە سێدارە تێیاندا هەڵوەشاوەتەوە.

بەدەر لەو لایەنە سیاسی ودادوەریانە،لەڕوی ئینسانیشەوە سێدارە خەنجەریکە کە لەپەیکەری کۆمەڵگەی مروڤایەتی دراوە.هەرخۆی بەڕەسمەیەت ناسی لەسیدارەدان وەک کارێکی ڕێگە پێدراو ویاسایی ودەوڵەتی،گیانی ئینسانەکان،ئینسانیەت وکەرامەتی ئینسانی لە هەموو کۆمەڵگاکاندا کەم بی بەهاو بێ نرخ دەکات وە بە مانایە لە ئاستێکی فراوانی کۆمەڵایەتیدا ڕێگا بۆ کوشتاری نا دەوڵەتیس دەکاتەوە.کاتێک دادوەران وسوێندخۆرەکان وقازی وپارێزەرەکان لەدەوریەک ماوەیەکی درێژ لەدەوریەک کۆدەبنەوە لەسەر لێسەندنەوەی مافی ژیان لە ئینسانێک گفتوگۆ دەکەن وڕادەگۆڕنەوە وەلە کۆتایدا بەوپەڕی خوێن ساردیەوە بەو ئاکامە دەگەن کە ئەبێت ئینسانێک بکوژرێت.هەر تاکێکی تری کۆمەڵگەش دەتوانێت ،ئەوەی کە قازی یان ئەنجومەنی سوێند خۆران لە ڕوی یاساییەوە مافیان هەیە بڕیاری لەسێدارەدان دەرکەن وئەندامانی تری کۆمەڵگە ئەومافەیان نیە جیاوازی پێناسەکان هیچ لە کێشەکەناگۆڕێت.ئەمە تەنها جیاوازیەکی ماف وبڕیارنامەییەبەڕەسمیەت ناسینی سێدارە،خودی کوشتنی ڕێپێدراو هەژمارکراو تارمایی ودڕندەییەک کە ئەم ئینسان کوژیەیی پەردەپۆشکردوە،لە وەها کۆمەڵگەیەکدا کوشتارو نابودی ئینسانەکان بەشێوەی تر بەشیوەیەکی ئاسانتر بەڕیوە دەچێت.بەم هەموو بەڵگانەیەکە ئێمە سزای لە سێدارەدان لەهەر بارودۆخێکدا بەتاوان دەزانین وە من وای بۆ دەچم کە زۆرینەی خەڵکی ئێرانیش لەم بارەیەوە لەگەڵ حیزبی ئیمەدا هاوبۆچونن.

 بەڵام سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی کێشەکە زۆر کارەساتبارترو وەحشیانەترە بەبەراورد لەگەڵ کۆمەڵگەکانی تر.کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتێکە کە بە سزایی سێدارە خۆی لەسەر پێ ڕاگرتوە.لە سیستەمی دادوەری کۆماری ئیسلامیدا بەفەرمی ویاسایی بێ تاوانەکان لە سێدارە ئەدرێن.ئەم لە سێدارەدانانە هەتا لەو کۆمەڵگایانەشدا کە سزای لە سێدارەدان ڕێگە پێدراویشە بەتاوانێکی بێ ئەملاولا حیساب دەکرێت.ئەگەر لە سەدا یەکی ئەم  وەحشیگەریەی کەلەژێر ناوی یاسایی تۆڵە وخراپەکارانەی سەر زەوی ودادگا و دادگایکردنی شەرعی و داوەری تاوانبارانێکی وەک قازی مورتەزەوی بەڕیوە دەچیت،لەهەر کۆمەڵگەیەکی تر ڕویبدایە لەگەڵ توندرین ناڕەزایەتی هەتا لەلایەن لایەنگرانی سزای لەسێدارەدانەوە ڕوبەڕو دەبویەوە.کۆماری ئیسلامی بەڵگەی حاشا هەلنەگرو ئاشکرای ئەو ڕاستیەیەکە ئیعدام کوشتنی بەئەنقەستی دەوڵەتیە ئەو<<باشان>> هەموان هەیانە ئەوحکومەتە هەموی بەتەنها لای خۆیەتی!#کاتێک بەرەدەبارەن وسزای لە سێدارەدان لە ئیران ئەنجام ئەدرێت لەڕوی ئینسانی ،لەڕوی ماف ودادوەری،لەڕوی سیاسیەوە تاوانێکی سامناک ئەنجامدراوە.تەواووی مێژوی ئەم حکومەتە سەرڕیژە بەمتاوانانە.

سزای لەسێدارەدان ئەبێت هەڵوەشێتەوە وە نابێت لە هیچ بارودۆخێکدا بە ڕێ پێدراو دابنرێت.ئەمڕۆ سزای لە سێدارەدان لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا هەڵوەشاوەتەوە وە لە ئیرانیش دەتوانرێت وە دەبێت هەڵوەشێنرێتەوە.بەڵام ئاشکرایە کەلە ئێران خەبات بۆهەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان خەباتێکی ڕاستەوخۆ سیاسیە وبێ ئەملاولا لە دژی ڕژێمی تاوانباری دەسەڵاتدارە.هەروەک ئاماژەم پێدا ئەم ڕژێمە بە سێدارەو بەردەباران وتۆڵە خۆی لەسەر پێ ڕاگرتوە وە هەر بۆیە خەبات لە دژی سێدارە هێرشێکی کاریگەری سیاسی لە دژی مانەوەی ئەو حکومەتە ئەبێت.لەم ڕوەوە بۆ بزوتنەوەی ڕوخاندن وبزوتنەوەی جەماوەرێک کە بۆداڕوخانی ئەو حکومەتە کات وسات ژمێری دەکەن خەبات لە دژی سزای لەسێدارەدان مەیدانێکی گرن و چارەنوس سازە.حیزبی ئێمە زۆر دەمێکە ئاڵای ئەم خەباتەی بەرزکردۆتەوە.

 

 

 

# آنچه «خوبان» همه دارند این حکومت به تنهائی دارد!

و:کاوە عومەر

.