تیرۆری پاریس، مشتێک بوو درا لە بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسی!

حەمیدی تەقوایی

بنەمای تیرۆریزم دروستکردنی ترس و تۆقاندنە لە کۆمەڵگادا. هێرشی تیرۆریستانی ئیسلامی بۆسەر تەنزئامێزنامەی چارلی ئیبدۆ، بڕیاربوو هەموو ڕۆژنامەنوسانی سکۆلار و ئاتەئیست و هەموو ڕەخنەگرانی ئیسلام بترسێنێت و ناچار بە بێدەنگیلێکردن و هێورکردنەوەیان بکات.

پێشتر سەبارەت بە سەلمان ڕشدی و ڕۆژنامەی دانیمارکی کە بۆ یەکەمجار کاریکاتۆرەکانی لەسەر محەمەد چاپکرد هەمان چەکی ترس وتۆقاندنیان بەکارهێنا و کەم تا زۆر سەرکەوتوبون. ئەو هەڕەشە و خەت ونیشان کێشانە بە ناڕەزایەتی بەرفراوانی خەڵک بەرەوڕوو نەبوو. بەڵام ئەمجارەیان تاوانی دڕندانەی ئەوان لە پاریس وەڵامێکی دانشکێنانەی لە لایەن جەماوەری خەڵک و ڕۆژنامەنوسانەوە پێدرایەوە. زیاتر لە سەد هەزار کەس لە شەوی هەمان ڕۆژدا لە پاریس و باقی شارەکانی تری فەڕەنسا ڕژانە سەرشەقامەکان و ڕایانگەیاند من چارلیم. لە لەندەن و ڕۆما و بەرلین شاهیدی گردبونەوە و ڕێپێوانی هەزاران کەس بووین وەک کاردانەوەیەک دژ بەو کردەوە تیرۆریستییە. لە لایەن دەیان بڵاوکراوە وە لە ئەوروپا و لە سەدان ماڵپەڕەوە کاریکاتۆرەکانی هەفتەنامەی چارلی ئیبدۆ سەرلەنوێ چاپکرانەوە و رزگاربوانی دەستەی بەڕێوەبردنی ئەم بڵاوکراوەیە ڕایانگەیاند کە ژمارەی ئایندە بە تیراژی یەک ملێۆنی بڵاودەکەنەوە. ئەمە گۆشەیەکە لە هێزو تونای بەرەی سێیەم، بەرەی خەڵکی پێشکەوتنخوازی جیهانە کە لە بەرامبەر تیرۆریزمی ئیسلامیدا ڕاوەستاوانە بەتەواوی وەستاوە. ئەم بزوتنەوەیە ناڕەزایەتییە تا ئێرە تیرۆریزمی ئیسلامی لە جێبەجێکردنی دوو ئامانجی بنەڕەتی، کە تۆقاندنی کۆمەڵگا و بێدەنگەکردن و بەچۆکداهێنانی ڕەخنەگرانی ئیسلامە، ناکامکردۆتەوە. ئەمە مشتلێدانیکی کاراو کاریگەرە لە ڕەوتی کۆنەپەرستی ئیسلامی لە ڕۆژئاو و هەموو شوێنێکی دنیا.

   ٩/١/٢٠١٤

وەرگێڕانی لە فارسیەوە هیوا ئەحمەد

.