کوشتار عەقیدەتی لە مەرسیمی حەجدا!
دوا بەدوای کوژرانی زیاتر لە هەشت سەد کەس لە وانەی چونەتە مەراسیمی حەج لە دوو ڕوداوی جیا جیادا جمهوری ئیسلامی ئێران دەوڵەتی سعودیەی بەرپرسیار کرد وبە " نەبوونی دارووک" ناساندنی ئەوانی لە دابێن نەکردنی ئاسایشی حاجیەکان بە هۆی کوشتاری ئەوانەوە دایە قەڵەم. گومانی ناوێ دەڵەتی سعودیە هیچ بەهایەک بۆ گیانی ئینسان دانانێت بەلام ئەمە تایبەتمەندی هەموو هێزە ئیسلامیەکان دەوڵەتە ئیسلامەکانە بە جمهوری ئیسلامی ئێرانیشەوە. ناوی ئەم کوژراوانە دەبێت لە لستی ئەو سەدان هەزاران کەسە بنوسرێتەوە کە قوربانی دەستی ئیسلام و دەوڵەت وهێزە ئیسلامیەکانن لە سعودیەو عێراق وسوریاو ئێران دەوڵەتە ئیسلایەکانی تر. داعش و بوکو حرام و تالیبان و نوسرە لەپاڵ دەوڵەتی ئیسلامی ئێران و سعودیەو عێراق و ئەفغانسان و سوریا بە کوشتاری بەرنامە بۆداڕێژراوەوە خەریکی کوشتنی "کافر" و" مورتەدەکان" و هەر کەسێک وهێزێکی ئازادیخواز کە و موخالیفن بۆ ئیسلام و دەوڵەتانی ئیسلامیەکان. کوشتاری بە کۆمەڵ لە مەکە لە مەراسیمی حەج رویەکی تری هەمان پارەن. مەسەلە بەتەواوەتی لە بێ تەداروکی و گوێنەدانی حکومەتی ئالسعودەوە نیە، مەسەلەکە پەیوەندی بە بوونی ئەم شێوە لە حکومەتەوەیە. ڕێگا چارە پیجانەوەی بەڕەی ژێر پێی ئەم هێز ودەوڵەتە ئیسلامیانەیە لە ناوچەکەدا، بەڵام ئەمە بەتەنها بەس نیە. کوشتنی سەدان کەس لەکاتی " ئەنجامدانی فەریزەکانی حەج" پێشانی دەدات کە سیکولاریزم و جیای دین لەدەوڵەت ناتوانی تەواوی ڕێگا چارەکە بێت. پێویستە ئیسلام و هەر شێوەکی دین بە وێنەی سیستەمێکی ئایدیولۆژی خورافی و دژی ئینسانی ڕەخنەی لێبگیری و ناوەڕۆکەکەی دەربخرێ بپێچرێتەوە. ئیمان و بیرو ڕای ئیسلامی بە هەمان ئەندازە لە کوشاتری زیارەتچیەکان دەوری هەیە کە بێ دەربەستی دەوڵەتی ئیسلامی عەربسانی سعودیە هەی بووە. بۆ بەرگری لە ڕوونەدانی کارەساتی لەو بابەتە تەنها بە خەباتی هەمەلایەنە لە دژی دین لە دەوڵەت ولە عەقڵدا ئیمکانی دەبێت.
حمید تقوائی
و\سمیر نوری