دەبێت هەموان لەپێناو سەلامەتی وئازادکردنی دالیا مەحمود مسلیمدا دەنگ هەڵبڕین
بەپێی ڕونکردنەوەیەک کە ئەمڕۆ ١٩\٧\٢٠٢٠ مەحمود موسلیم باوکی دالیا بڵاوی
کردوەتەوە،دالیایی کجیان کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر
لە هەرێمی کوردستان بوە ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کراوەو ئیستا چارەنوسی دیار نیە.
ئەڵبەت ئەمە یەکەمین ناوان نیە کە دەوڵەتانی ناوچەکەو بەتایبەتی دەوڵەتی تورکیا
بەهاوکاری وچاوساغی حزبەناسیۆنالیستە دەسەڵاتدارەکانی هەریمی کوردستان ئەنجامی
ئەدات لە ٢٩ساڵی ڕابردودا جگەلە بۆمبارانی بەردەوامی ناوچە سنوریەکان وکوشتارو
ئاوارەکردنی خەڵکی ناوچەکە ،بەردەوام کوردستانیان کردوەتە شوینی بارەگاو بنکەی
سوپاو دەزگا هەواڵگریەکانیان وچەندین تاوانی ئاشکراو نهێنیان لەدژی خەڵکی کوردستان
وهێزە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی تورکیا ئەنجام داوە.پارتی دیموکراتی کوردستان لە
ڕادەستکردنەوە وئەنجامدانی تاوان لەدژی هێزە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی تورکیاو ئیران وعێراق
وڕادەست کردنەوەی کادیرو هەڵسوڕاوەکانیان بە دەسەڵاتدارانی سەرکوتگەرو فاشیستی
ئێران وعێراق وتورکیا مێژویەکی درێژی
هەیە،لەساڵی ١٩٦٨ سولیمانی موعینی و هاوڕێکانی لەلایەن مەلامستەفاوە ڕادەستی ساواک
وڕژێمی شای ئێران کرانەوە دواتر تیرباران کران.لە ٣١ئاپی ١٩٩٦دا چەندین کەسی لە
ئۆپۆزۆۆسیۆنی عێراق ڕادەستی سوپای عێراق و پاسەوانی کۆماری عێراق کران ودواتر
یان تیربارانکران وەیان لە سێدارەدران لە هەولێر و لەبەرامبەر هەڵسوڕاوانی
پەکەکەشدا چەندین جار ئەم کارەیان ئەنجامداوە وا ئیستاش بەڕادەستکردنەوەی دالیا
مەحمودی خەڵکی کوردستانی سوریا تاوانێکی تریان خستەسەر ئەرشیفی تاوانەکانیان.
ئیمە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عیراق ئەم کارە نامرۆڤانەو دژی ئازادیە بەتوندی
مەحکوم دەکەین و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ودەوڵەتی تورکیا بەبەرپرسیاری
پاراستنی ژیان وسەلامەتی دالیا دەزانین وهەروەها داوای دەسبەجێ ئازادکردنی دەکەین
وهاوکات داوا لەتەوای ئازادیخوازان وئینساندۆستانی کوردستان وجیهان دەکەین کە
لەبەرامبەر ئەم تاوانەدا دەنگ هەڵبڕن ودەوڵەتی تورکیا ناچار بکەن بە ئاشکراکردنی
چارەنوسی دالیاو ئازادکردنی.
ڕسوایی وشەرمەزاری بۆ هاوکاران وئەنجامدەرانی ئەوتاوانە
بژی ئازادی هەڵسوڕانی بێ قەیدومەرجی سیاسی
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
٢٠\٠٧\٢٠٢٠