چالاکیه‌کانی رێکخراوی رزگاری ژن له‌ عێراق و ڕێکخراوی به‌رگری له‌ سکیولاریزم  و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق به‌ بۆنه‌ی 8 مارس رۆژی جیهانی ژنه‌وه‌

 

به‌شداری سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د له‌ سیمینارێک له‌ شاری له‌نده‌ن – به‌ریتانیا  

 

له‌ سه‌ر بانگێشتی رێکخراوه‌ رادیکاله‌کانی کانی ژنان و هه‌لسوراوانی چالاکیه‌کانی 8 مارس له‌ شاری له‌نده‌نی  به‌ریتانیا (سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د ) نوێنه‌ری رێکخراوی رزگاری ژن له‌ عێراق و به‌رپرسی که‌مپینی جیهانی بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وی یاسای باری که‌سێتی له‌ کوردستان  به‌شدار ده‌بێ به‌ پێشکه‌ش کردنی باسێک سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئه‌مرۆی ژنان ی عیراق و کوردستان له‌ به‌رواری 7/3/2009 کاتژمێر 6 ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌م ناوونیشانه‌ی خواره‌وه‌ :

Conwayhill

25Redlion Sq

London

شایانی باسه‌ هه‌ر له‌م سیمیناره‌دا چه‌ندین که‌سی ژۆرنالیست و یه‌کسانی خوازی به‌ ناوبانگی به‌ریتانی و ئێرانی و عه‌ره‌بی به‌شدار ده‌بن .

 

* به‌شداری خه‌یاڵ ئیبراهیم  به‌ر پرسی رێکخراوی رزگاری ژن له‌ عێراق له‌ پانێڵیکدا له‌ شاری تۆرنتۆ _ که‌نه‌دا

 به‌ ناوونیشانی  (ئیسلامی سیاسی ، یاساکانی شه‌ریعه‌ ، مافه‌کانی ژنان )

له‌ به‌رواری 14 /3/2009  کاتژمێر 6:30 پاش نیوه‌رۆ له‌م ناوونیشانه‌ی خواره‌وه‌ :

25 Cecil Street (One block south-east of

College & Spadina)

United Steelworkers’ Hall

                            

                                      شایانی باسه‌ هه‌ر له‌م سیمیناره‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی ناسراوی که‌نه‌دایی وئێرانی عه‌ره‌بی   به‌شدار ده‌بن .

                            * به‌شداری عصام شکری به‌رپرسی رێکخراوی به‌رگری له‌سکیۆلاریزم له‌ پانێڵیکدا له‌ شاری تۆرنتۆ _ که‌نه‌دا به‌ ناوونیشانی  (ئیسلامی سیاسی ، یاساکانی شه‌ریعه‌ ، مافه‌کانی ژنان )

 

له‌ به‌رواری 14 /3/2009 له‌ کاتژمێر 6:30 پاش نیوه‌رۆ له‌م ناوونیشانه‌ی خواره‌وه‌ :

25 Cecil Street One block south-east of  College & Spadina)

United Steelworkers’ Hall

          شایانی باسه‌ هه‌ر له‌م سیمیناره‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی ناسراوی که‌نه‌دایی وئێرانی عه‌ره‌بی   به‌شدار ده‌بن

 

* رێکخستنی به‌غدای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق میتینگێک ئه‌نجام ده‌دات له‌ ساحه‌ی فیردۆسی به‌غدا به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنه‌وه‌ له‌ رۆژی 8 ی مارسدا .