به‌یاننامه
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی مه‌سعود به‌رزانی له كۆتایی مانگی ته‌مموزدا، هه‌ڵبژادنی
په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. دوای تێپه‌رینی 17
سالأ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناسێوناڵزمدا له كوردستان، جارێكی تر بڕیاریان داوه
گاڵته‌جای سیناریوی هه‌ڵبژاردن دوباره بكه‌نه‌وه‌و جارێكی تر بۆ ده‌وره‌یه‌كی تر
له‌رێگای سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه مه‌شروعیه‌ت بده‌ن به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان كه
ده‌مێك بوو كه‌وتووه‌بووه ژیر ناڕه‌زایه‌تی و ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵكه‌وه. به‌ڵام
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی ناسێونالیزمی كورد له باردوَخێكی
ته‌واو جیاوازدا شكڵ ده‌گرێ، چی له رووی جیهانی و چی له ڕووی ناوخۆییه‌وه. ئه‌و
كات له سه‌ر ئاستی جیهان یه‌كێتی و پارتی و به‌ره‌ی كوردستانی وه‌ك هاوپه‌یمانی
ئه‌مریكا هاتنه ناو گۆڕه‌پانی خۆنواندن وه‌ك نوینه‌ری "دیموكراتیه‌ت" و نه‌زمی
نویێ خوێناوی جیهان وباڵا ده‌ستی ئه‌مریكادا خۆیان تیكه‌ڵ به باهۆزی باڵی ڕاستی
بورژوازی جیهانی كرد و له‌ماوه‌ی 17 ساڵی ڕابردوو دا له به‌رهه‌می ئه‌م خزما
تانه‌یان ده‌له‌وه‌ڕێن وجیگاو شۆینێك كه به ده‌ستیان هێناوه، به‌رهه‌می ئه‌و
خزمه‌تانیه‌یان بوو، خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌و كات هێشتا تازه له چنگاڵی به‌عس
خۆیان ده‌ركێشابوو بۆیه ده‌نگ دان ئه‌و كات بۆ ئه‌وان به مانای نا به‌حكومه‌تی
به‌عس بوو، بۆ ناسێوناڵزمی كوردیش داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆ بوو به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگه‌دا.
ئه‌مڕۆ له ئاستی جیهاندا بۆ غه‌رب خزمه‌ته‌كانی ناسێوناڵزمی كورد گرنگیه‌كی وایان
نه‌ماوه‌و ئه‌مه‌ریكا دۆستی نزیك تر و هاوپه‌یمانی به‌هێزتری په‌یدا كردوه له
عێراق دا كه خزمه‌تی باشتری پێش كه‌ش ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه
ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له دژی مشتێك له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی مشه‌خۆرو
گه‌نده‌ڵ تا دێ په‌نگ ده‌خواته‌وه‌و په‌ڕه ده‌سێنێ، بۆیه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ دان
بۆ ناسێوناڵزمی كورد عه‌سای سیحری تازه كردنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه
وهیز به‌خشینه پێیان.
ناسێوناڵزمی كورد دوای 17 ساڵ له پێشكه‌ش نه‌كردنی هیچ ده‌سكه‌وتێك بۆ خه‌ڵكی
كوردستان ده‌یه‌وی به ته‌بلیغاتی بێتام و بێ ناوه‌رۆك جارێكی تر كڵاو بكاته سه‌ر
خه‌ڵك و ده‌نگی خه‌ڵك له رێگای سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه بۆ ده‌وره‌یه‌كی تر
به بارمته بگرێت. خه‌ڵكی كوردستان ئیستا له هه‌موو كاتی زیاتر ماهیه‌تی
ناسێوناڵزمی كوردیان تاقیكردوه‌ته‌وه، بێجگه له ڕاو ڕووت و به‌تاڵان بردنی
سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵگه، و له هه‌ژاریدا هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و
چاره‌نه‌كردنی بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری وچاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی كاره‌با
و ئاوی خواردنه‌وه و كێشه‌ی خانووبه‌ره‌و په‌ڕه‌سه‌ندنی كێشه‌كانی لاوان، رۆژ له
دوای ڕۆژ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كوشتنی ژنان و پێشێل كردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و
ئازادیه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كان له‌لایه‌كه‌وه، درێژه دان به گه‌نده‌ڵی،
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌سه‌ڵتداران و به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆشك
ته‌لاره‌كانیان و هێشتنه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك له هه‌ژاریدا وڕاگرتنی كرێی كرێكاران
له‌نزم ترین ئاست و نه‌بوونی ئازادی مانگرتن و خۆپێشاندان و مامه‌ڵه‌كردنی كرێكاران
به یاساكانی به‌عس له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌جه‌ندای ناسێوناڵزمی كورده به
ده‌سه‌ڵاتدارو و ئۆپۆزیونه‌وه، به موحافه‌زه‌كار و "ریفۆرمیست"یه‌وه، هه‌مان
ئجه‌ندایایه و ده‌یانه‌وی مێژوو دووباره بكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌م جاره به
گاڵته‌جاری! ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ تزمین كردنی به‌رژوه‌ندیكانی بورژوازی كوردستان و
باڵی راستی كۆمه‌ڵگه‌یه و چینی كرێكار‌و ئازادیخوازان و چه‌پ و كۆمۆنسته‌كانی
كوردستان هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كیان له‌م پرۆسه‌یدا نیه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێش
ئه‌وه‌ی باسی" نه‌زاهه‌ت" وته‌زویری بێت، هیچ ئستانداردێكی " دیموكراسی" تێدا
نییه، ئه‌م هه‌ڵبژادنه له‌سه‌ر بنچینه‌ی دابه‌شكرنی قه‌ومی و دینی ڕاوه‌ستاوه،
باسێك نیه له هاوڵاتی بوونی یه‌كسان، كورسیه‌كانی كورسی قه‌وم و قه‌بیله‌كانن،
له چوار چێوه‌ی ده‌وڵه‌تیكی میلیشیای و قانون و ده‌ستوورێكی ئیسلامی دا به‌ڕیوه
ده‌چێ، به‌شێكه له هه‌مان پرۆسه‌ی سیاسی له سه‌راسه‌ری عێراق دا، هه‌ر
له‌ئیستاوه قۆرخ كردنی ده‌سه‌ڵاته له‌ده‌ستی ناسێوناڵزمی كورد به‌گشتی و یه‌كێتی
و پارتی به‌تایبه‌تی وسپاردنی چاره‌نووسی كوردستان و كێشه‌ی میللییه
به‌هه‌ڵواسراوی و هێشتنه‌وه‌یه‌تی وه‌ك خۆی. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراق
ئاماده‌یه بچێته هه‌ر چه‌ڵه‌نجێكی هه‌ڵبژاردنه‌وه كه لانی كه‌می
ئیستاندارده‌كانی هاوڵاتی بوونی یه‌كسانی "دیموكراتیكه‌كان" تێدا پاریزراوبێت،
به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێك كه ئیستا به‌رێوه‌یه له كوردستان بیجگه له په‌نجه مور
كردنی خه‌ڵك بۆ ناسێوناڵزمی كورد و شه‌رعیه‌ت دان به ده‌سه‌ڵاتی
كۆنه‌په‌رستانه‌یان ، له گاڵته‌جاریه‌ك زیاتر نابێت، جارێكی تر بۆ ده‌وره‌یه‌كی
تری نادیار چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگه ده‌خاته ده‌ستی داروده‌سته‌ی تاڵانبه‌ر و
گه‌نده‌ڵی ناسێوناڵزمی كودو درێژه دانه به هه‌ژاری وبێكاری و نادیاری چاره‌نووسی
لاوانی كوردستان و درێژكردنه‌وه‌ی زنجیره‌ی ژن كوژی و داسه‌پاندنی بێ مافیه‌كانی
خه‌ڵكی كوردستانه، چارونووسی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه ئه‌سه‌یری ئه‌وان
ده‌كات.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراق
13 ئایاری 2009