با فتوای کوشتنی" هادی مه‌هدی" و درامای"ئاریا" له‌ لایه‌ن مه‌لاکانی سه‌ر به‌ یه‌کێتی و پارتی مه‌حکوم و ریسوا بکه‌ین   

 

به‌ هۆی ده‌ر‌هێنانی زنجیره‌ درامای " ئاریا " له‌ لایه‌ن "هادی مه‌هدی" یه‌وه‌ که‌ تێیدا ر‌ ه‌خنه‌ی له‌ مه‌لای بێ دوانزه‌ عیلمی ئیسلام گرتووه‌ و ره‌خنه‌ی له‌ ئایینی ئیسلام گرتوه‌ ، مه‌لاکانی سه‌ر به‌ یه‌کێتی زانایان له‌ 25 مزگه‌وتی سلێمانی و ده‌ورو به‌ری فتوای کوشتنی ئه‌م که‌سه‌ و دراماکه‌یان  داوه‌ وه‌ هه‌روه‌ها داوای دادگایی کردن ده‌که‌ن  له‌ ئه‌کته‌ره‌کانی.

ئه‌م ره‌فتاره‌ چه‌په‌له‌ و بۆگه‌ن و ڕزیه‌وه‌ی 1500 سال پێش ئێستای ئه‌و  مه‌لایانه‌ی کوردستان له‌ دژی ئازادیه‌ و‌ له‌  دژی داگیرساندنی هه‌ر مۆمیکه‌ که‌ دا ده‌گیرسێ و له‌ دژی هه‌ر تروسکایه‌که‌ و سه‌ر ده‌رده‌کا تا   پریشکێ رووناکی بکه‌وێته‌ سه‌ر ژیانی خه‌لکی کوردستانه‌وه‌  . ئه‌م ره‌فتاره‌ له‌د ژی هه‌ر هه‌نگاوێکی مه‌ده‌نیه‌ ‌ .

 ئه‌م ره‌فتاره‌ ی یه‌کێتی زنایانی ئیسلامی هیچی که‌متر نیه‌ له‌ کاره‌ تیرۆریستیه‌کانی ئه‌نسار ئیسلام و قاعیده‌ و گرووپه‌ ئیسلامیه‌ تیرۆریسته‌کان.

 ئه‌وه‌ی که‌ ئاشکرایه‌ ئه‌ م مه‌لایانه‌ مووچه‌ خۆری حکومه‌ته‌که‌ی پارتی و یه‌کێتین ، راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن ئه‌م دوو حیزبه‌ ناسیونالیستیه‌وه‌ پشتیوانی ده‌کرێن . که‌نالی کوردساتیش  به‌ را گرتنی دراماکه‌ چووه‌ پشت فتوای مه‌لاکانی کوردستانه‌وه‌ وه‌ سه‌لماندیان که‌ له‌ یه‌ک سه‌نگه‌ری دژی ئازادیدان. ئه‌م هه‌لوێسته‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ رێگه‌ی که‌ناله‌ ئاسمانیه‌که‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ی نیشاندا ناسیۆ نالیزم هه‌رچه‌نده‌ ئیدیعا بکا بۆ سکۆلار بوونی خۆی له‌ کرده‌وه‌دا نه‌ک  هه‌ر ناتوانێ سکۆلاریست بی به‌لکو دوژمنیه‌تی. زۆر چاک ئه‌وه‌ ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئازادی بیر و را زال بێ به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستانا ئه‌وان ده‌خرێنه‌ که‌ناره‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌مرۆ له گه‌ڵ‌ مه‌لاکانی ئیسلامی سیاسی ده‌ست له‌ ناو ده‌ستی یه‌کتر ده‌نێن دژ به‌ بوونی ئازادی بێ قیدو شه‌رتی سیاسی ، وه‌ به‌ کۆمه‌لگای کوردستان ده‌ڵین ئازادی به‌ شه‌رتی ئه‌وان ،ئازادی به‌و شه‌رته‌ی له‌ گه‌ل کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی یه‌ک بێ و ته‌با بێ.‌

ئه‌م کرده‌وه‌ش له‌ ژێر هه‌ر ناوێکدا بێ کار و کرده‌وه‌ی سه‌کوتگه‌رانه‌ی ئیسلامی سیاسی یه‌ به‌ڵام  ئه‌مجاره‌ ئیسلامی سیاسی هاوسه‌نگه‌ری ئه‌مریکا  و یه‌کێتی و پارتی یه . ئیسلامی سیاسی چ ئه‌وه‌ی دژ به‌ ئه‌مریکا بێ یا ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ل ئه‌مریکا بێ دوو دیوی یه‌ک پاره‌ن هه‌ردووکیان دژی به‌شه‌رین هه‌ردووکیان دوژمنی ئازادی ، مه‌ده‌نیه‌ت و خۆشگوزه‌رانی ئینسانن ده‌بێ ریسوا بکرێن .

کرێکاران ،لاوان، ژنان. خه‌لکی ئازادیخواز له‌  کوردسان ده‌بێ بێنه مه‌یدان بۆ ریسوا کردنی ئه‌و مه‌لایانه و بۆ ریسوا کردنی ئیسلامی سیاسی به‌ هه‌موو باڵه‌کانیه‌وه‌ هه‌ر‌وه‌ها بۆ ریسوا کردنی ته‌له‌فزیونی کوردسات که‌ چووه‌ ژێر باری هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌و مه‌لا جاهیل و نه‌زانانه‌ وه‌ به‌خشی دراماکه‌یان راگرت وه‌ سه‌لماندیان نه‌ ئیسلام و نه‌ ناسیونالیزم ژیانیکی مه‌ده‌نی و هاوچه‌رخیان بۆ کۆمه‌لگای کوردستان ناوێ.

ئێمه‌ له‌ کوردستاندا   ده‌مێکه‌ ئه‌م راستیه‌مان ووتوه ‌ته‌نها هێزێک تا سه‌ر سکۆلار  ومۆدێرن بێ و باوه‌ڕ‌ی به‌ ئازادی سیاسی بێ قه‌یدو شه‌رت بێ و شێلگیر و جیددی بێ له‌ پێناو به‌ دی هاتنیدا ئه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی  کۆمۆنیزمی  کرێکاری یه‌ ، ئه‌وه‌ هه‌ر بزووتنه‌ویه‌ که‌ ده‌ڵێ: نه‌ئیسلامی سیاسی و نه‌ ناسیۆنالیسم نه‌ سۆسیال دیمکرات نه‌ ئه‌مه‌ریکا ناتوانن سکۆلار بن .‌

 ته‌نها رێگای چاره‌سه‌ر له‌ کوردستانا به‌ دی هێنانی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و سکۆلاری غه‌یره‌ دینی و غه‌یره‌ قه‌ومیه‌ ‌ له ریگای ده‌نگدان و ریفراندۆمێکی ئازاده‌وه‌ تا کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌ ژێر هه‌موو باڵه‌ ره‌شه‌کان ده‌ر بهێنێ .

 

بلاو کراوه‌ی" به‌ره‌و سۆشیالیزم"

26/6/2006‌‌‌