ئه‌وانه‌ی دۆستی خه‌ڵکی ئێرانن کێن ؟!
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
پێش ئه‌وه‌ی ئاگری بۆرکان بته‌قێته‌وه گه‌رمیه‌کی زۆر له ناوه‌وه‌ی زه‌و‌یدا کۆده‌بێته‌وه وه به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌رفه‌تێک ده‌دۆزیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌که ئه‌نجام بدرێ ، رق و بێزاری وناره‌زایه‌تی ئێستای خه‌ڵکی ئێران ئه‌و گه‌رمی بۆرکانه‌یه که مه‌سه‌له‌ی هه‌لبژاردن و ئه‌نجامه گاڵته جاریه‌که‌ی ده‌رفه‌ت بوو بۆی یا کرانه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ک بوو بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی . ئێستا ئیتر خه‌لکی ئێران شۆڕش ده‌کات و ئاگری به‌تینی ئه‌م شۆڕشه‌ی هه‌ڵگیرساندوه .
خه‌ڵکی ئێران دیکتاتوری رژێمی جمهوری ئیسلامیان ناوێت ، خه‌ڵكی ئێران خوازیاری ژیانێکی ئینسانین که سی ساڵه له‌م ژیانه بێ به‌شن ،ئه‌مه‌ش به ریفۆرم و چاکسازی ئه‌م رژ‌ێمه ناکرێ ئه‌م رژ‌ێمه ده‌بێ بڕوخێ ته‌نها به رووخان ئه‌م ئامانجانه دێنه دی ، ئه‌مه راستیه‌که ئێستا بۆ خه‌لکی ئێران روون بووه‌ته‌وه . له‌م باره‌وه زۆر به‌ڵگه ئه‌م راستیه‌مان پێ ده‌ڵین ، جاران که‌س نه‌یده‌توانی گوێ رایه‌ڵی فه‌تواکانی مرشیدی گه‌وره نه‌بێ ئه‌مرۆ گوێێ پێ نادرێ ، مرشید عه‌لی خامنه‌یی چه‌ندین هات و هاواری ده‌ست داوه‌تێ ده‌ڵێ خه‌لکینه ئه‌م ئاشوبه ئیسرایل و غه‌ربی له پشته و خۆپیشاندان راگرن .خه‌لک نه‌ک هه‌ر گوێی پێ ناده‌ن به‌لكو گه‌رمتر توندتر له جاران دێنه سه‌ر جاده‌کان ، رژیم سه‌رکوتێکی وه‌حشیانه ده‌کا به‌ڵام کڵپه‌ی ناره‌زایه‌تی ناسره‌وێ و خامۆش نابێ . ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد چه‌نده پیلان داده‌نێ و مانۆر به‌رێ ده‌خا و وه‌عده وبه‌لێن ده‌دات ده‌ڵێ بۆ به‌رژوه‌ندی خه‌لکی ئێران کار ده‌کا ، خه‌لکی باوه‌ری پێ ناکه‌ن هه‌ر ده‌لێن مه‌رگ بۆ دیکتاتۆری ، موسه‌وی و که‌روبی ده‌ڵین به خه‌لک له سه‌ر جاده کۆمه‌بنه‌وه بچنه مزگه‌وته‌کان یا ده‌ڵێن خۆپیشاندانی هێمنانه بکه‌ن خه‌لک ئه‌م کاره‌ش ناکا به گوێیان ناکه‌ن و توندتر ده‌رژێنه سه‌ر جاده‌کان و په‌لاماری ده‌وله‌ت ده‌ده‌ن . ئیتر خه‌لک فریوی ئه‌مانیش ناخوات مه‌سه‌له‌ی هه‌لبژاردنه‌وه‌ی موسه‌وی ریفۆرمخواز خه‌ریکه لای خه‌لک له بیر ده‌کرێ ، ئیتر ئه‌و ده‌وره‌یه ته‌واو بوو .كرێکاران له چه‌ندین شوێن ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن وه‌ک کرێکارانی خه‌سته‌خانه‌کان هه‌روه‌ها سه‌ندیکای کرێکارانی ئازاد ،یه‌کێتی کرێکارانی گواستنه‌وه و هاتوچۆ ئه‌م سه‌رکوتگه‌ریه‌ی رژێمی ئیسلامی به‌ناره‌وا وناهه‌ق ده‌زانن و مه‌حکومی ده‌که‌ن هه‌موو ئه‌مانه‌ی دوایی باسم کردن وه‌ک چه‌ند به‌ڵگه‌ن بۆ هه‌لگیرسانی شۆڕش له ئێران‌دا .
ئیستا با بزانین دۆستانی ئه‌م شۆڕشه کێن ؟ وه‌دوژمنانی کێن ؟ ئۆباما به ناوی ئه‌وه‌ی که ئێران رێز له مافی مرۆڤ ناگرێ و مخالفانی خۆی ده‌کوژێ و دیموکراسیه‌ت په‌یره‌و ناکا و سه‌رانی غه‌ربیش له‌م راستایه‌دا هاوقسه‌ی ئوبامان ، گوایا ئه‌مانه ده‌یانه‌وێ خۆیان به دۆستی خه‌لکی ئێران پیشان بده‌ن ، کوڕه‌که‌ی شاش (ره‌ضا په‌هله‌وی) له‌مان ده‌پارێته‌وه که به هانای خه‌لکی ئێرانه‌وه بچن . ئه‌مانه پێیان وایه خه‌ڵکی ئێران نایانناسێ که چه‌نده دژی مافی مرۆڤن چه‌نده دژی ئازادین .. هه‌ر مانگێک پێش ئێستا رێکخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ووتی ئه‌مه‌ریکا له ریزی یه‌که‌مدایه له پێشێل کردنی مافه فه‌رهه‌نگی وئابوری و سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان له به‌رانبه‌ر خه‌لکه‌که‌ی خۆی ئیتر جگه له‌وه‌ی ئه‌م جه‌نابانه چه‌نده تاوانی گه‌وره‌تریان له جیهاندا ئه‌نجام داوه وه‌ک کوشتنی چه‌ندین ملیۆن که‌س له خه‌لکی عێراق و ئه‌فغانستان ئێتر چۆن ده‌کرێ ئه‌مانه دۆستی خه‌لکی ئێران بن .خه‌لک به ئیسک و پروسکیانه‌وه ته‌جروبه‌ی تاڵی حکومه‌تی شای سه‌ر به غه‌ربیشایان کردوه له خۆوه نیه خه‌لكی له سه‌ر جاده‌کان شیعار ده‌ده‌ن( نه شاه نه دکتۆر مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر ) . لێره‌دا ئیتر ئه‌وه روونه نه ئه‌مه‌ریکا نه غه‌رب دۆستی ئه‌م بزووتنه‌وه نین و دوژمنن .
ئه‌و حیزبه راست و قه‌ومپه‌رستانه‌ی کوردیش که پیان وایه له پشتی موسه‌وی بن ده‌توانن جێگا‌و رێگایان بۆ په‌یدا بێ و له‌مباره‌وه داواله خه‌لک ده‌که‌ن له‌پشتی موسه‌وی بن ،ئه‌مانه پێیان وایه ئه‌گه‌ر موسه‌وی بیباته‌وه سه‌همێکی دسه‌لاتیان پێ ده‌درێ ئه‌و موسه‌ویه‌ی که ده‌ستی به کوشتنی خه‌لکی کورستان سوره له سالی هه‌شتاکاندا که له ده‌سه‌ڵاتدا بوو هه‌ر بۆیه ناکرێ نابێ ئه‌م حیزب و تاقم و ده‌ستانه‌ش دۆستی خه‌لک بن . ئه‌و چه‌پانه‌ش که پێان وایه ئه‌م رووداوانه‌ی ئێران کێشه‌ی خێزانی یه له نێوان باڵه‌کانی حکومه‌تدا وه هێچ په‌یوه‌ندیه‌که‌ی نیه به خه‌لکی ئێرانه‌وه وه داوا ده‌که‌ن خه‌لک بچنه ماله‌وه چاکتره ، ئه‌مانیش ناکرێ له سه‌نگه‌ری دۆستانی خه‌لکدا بن ،ئه‌مانه ئۆپۆرتۆنیستن هه‌مان هه‌ڵویستێکه که حکومه‌تی ئیسلامی پێ خۆشحال ده‌کا وه له‌وه نه‌گه‌یشتوون که سه‌ره‌تای شۆڕش له چیه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا وه به چه‌ند ده‌وره‌دا ده‌روا تا شكل ده‌گرێ وسه‌رکه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێ چاو بکه‌ن بزانن سامان که‌ریم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حککع ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر خامنه‌یی ئه‌مری دا خه‌لک خۆپیشان نه‌که‌ن هه‌موو خه‌لک ده‌چنه ماڵه‌وه ، به‌لام ئێستا ئه‌م که‌سه خۆ به کۆمۆنیست زانه چی ده‌ڵێ کاتێ عه‌لی خامنه‌یی له رۆژی جومعه‌دا ووتی خه‌لکینه خۆپیشاندان مه‌که‌ن که‌چێ خه‌لک رۆژی شه‌مه و 1شه‌مه‌ش توند تر رژانه سه‌ر جاده‌کان .
ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئێستا نه دار‌و ده‌سته‌ی خامنه‌ی _ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و نه موسه‌وی ونه که‌روبی و نه ره‌فسنجانی نه هێچ باڵێکی ئیسلامی سیاسی و نه ئه‌حزابی قه‌ومی وتایفی نه ئوباما ونه غه‌رب نه ره‌زا په‌هله‌وی ونه چه‌په ئۆپۆرتۆنیسته‌کان و کۆمۆنۆیسته راسته‌کان ناتوانن بچنه سه‌نگه‌ر و خانه‌ی دۆستانی خه‌لکی ئێران ئه‌ی که‌وایه ئه‌وه کێن دۆستی نزیکی خه‌لکن .؟
ئه‌وه کێ یه خه‌لک بۆ شۆڕش بانگه‌واز ده‌کا ، ئه‌وه کێیه هه‌رچی خۆشخه‌یاڵیه به باڵه‌کانی ئیسلامی له ئیران‌دا له زیهنی خه‌لکدا ده‌ر ئه‌کا ، ئه‌وه کێ یه ده‌ڵێ : دوای موسه‌وی مه‌که‌ون ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و جمهوری ئیسلامیه‌ی ده‌وێ که خه‌ڵک ئیعدام ده‌کا و ژنان به‌ردبارن ده‌کا و نابه‌رابه‌ری ژنانی ده‌وێ ، ده‌یه‌وێ بێ‌کاری وگرانی هه‌بێ و ئازادی نه‌بێ ، ئه‌وه کێیه به خه‌لک ده‌ڵێ ریزی سه‌ربه‌خۆی خۆتان یه‌کگرتوانه بێننه مه‌یدان و جاده‌کان چۆل مه‌که‌ن ، ئه‌وه کێێه ده‌لی له‌غوی ئێعدام و سه‌نگسارو له‌غوی حیجاب ئه‌وه کێ یه شه‌وو رۆژ له ریگای ته‌له‌فزینه‌که‌یه‌وه 24 سه‌عات کار ده‌کا بۆ شۆڕش ، بۆ رزگاری یه‌کجاری و کۆتایی هێنان به رژیمی سه‌رکوت گه‌ری جمهوری ئیسلامی ...ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ن دۆستی خه‌لکی ئێران ئه‌وانه‌ن له ته‌له‌فزیۆنی که‌ناڵ جه‌دیده‌وه رۆژانه راسته‌وخۆ له ناو خه‌لکی ئیراندان رێنماییان ده‌که‌ن بۆ به ده‌ست هێنانی ئازادی به‌رابه‌ری بۆ نه‌مانی بێ‌کاری و بۆ یه‌کسانی ژن و پیاو بۆ به‌دی هێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی بۆ حکومه‌تی کرێکاری ئه‌وانه ماندوو نه‌ناسه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێرانن به رابه‌ری حه‌میدی ته‌قوایی جگه له‌مانێش دیاره هه‌موو ئه‌وکه‌سانه دۆستی خه‌لکی ئێرانن که ئه‌م ئامانجانه‌یان پێ یه کاری بۆ ده‌که‌ن که سۆسیالیسته‌کان وخه‌لکی ئازادیخوازن و ئینسان دۆستانن . گره‌وی سه‌رکه‌وتنی شۆڕش له به هێز کردن و فراوان کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ره‌یه که له کۆمۆنیسته‌کان و سۆشیالسته‌کان و ئازادیخوازان له‌وه‌ش گرنگتر کۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌یه له ریزه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران‌دا به ئومێدی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆرشه چونکه سه‌ر که‌وتنی ئه‌و شۆڕشه سه‌رکه‌وتنی خه‌لکی ئازادیوخوازی دۆنیایه ،سه‌رکه‌وتینێکی ئێمه‌ی کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان و عێراقیشه.
22 حوزه‌یران 2009