به‌رز و به‌رێز بێت 1 ی ئایار
ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار
* یا سۆشیالیزم یا
به‌ربه‌ریه‌ت ،ڕیگای تر نیه !
*1ی ئایار رۆژی راگه‌یاندنی
خواسته به‌رهه‌قه‌کانی چینی کرێکاره له
به‌رانبه‌ر سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا
*1ی ئایار رۆژی بانگه‌وازه
بۆ سۆشیالیزم و رۆژی یه‌کپارچه‌یی جیهانی
چینی کرێکاره بۆ گۆرینی ئه‌م دونیا
پێچه‌وانه‌یه‌ی ئه‌مرۆ .
سهررمایهداری له جیهاندا
له حاله‌تی بن به‌ستدایه . قه‌یرانی ئابوری
ئێستا و ووته و دهاخهلهتی ده‌وڵه‌ت و
به‌رێوبه‌رانی که‌مپی سه‌رمایه ئه‌وه دووپات
ده‌که‌نه‌وه که ئه‌م
سیسته‌مه رووی له تێکشکانه له هه‌موو
بواره ئابوری و سیاسی و ئایدیولجیهکانیهوه
. ئه‌م که‌مپی سه‌رمایه هیچ رێگا چاره‌ی پێ
نیه بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه‌ی جگه
له به‌ربه‌ریه‌ت و هیچ قسه‌یه‌کی له‌م
باره‌وه نیه جگه له مالوێرانکردنی خه‌لک
وه ناشیبێ . له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا قوتبێک
هه‌یه ئه‌ویش کرێکاران و خه‌ڵکی بێ به‌شی
دونیایه که ئاڵای ناره‌زایه‌تی و
به‌رهه‌ڵستکارانه‌یان هه‌ڵکردووه . وێنه‌کانی
مارکس له سه‌ر جاده‌کان زیادی کردووه .
خه‌لکی رایده‌گه‌یه‌نن " که ڕێگا ناده‌ین
قه‌یران به سه‌ر ئێمه‌دا بشکێته‌وه " و "
سه‌رمایه‌داری و ناسیونالیزم گه‌نده‌ڵن " .
وه‌ڵامی رشهیی بۆ گۆرێنی ئه‌م بار‌و دۆخه
وه‌ڵامێکی سیاسیه و وه‌ڵامی چینی کرێکار و
رێگا چاره‌ی ئینسانی ئه‌م قه‌یرانه و رێگای
رزگاری خه‌لک له سته‌م و چه‌وساندنه‌وه و
دره‌نده‌یی ئه‌م سیسته‌مه ته‌نها
سۆشیالیزمه.1ی ئایار ده‌بێ رۆژی داواکردن و
بانگه‌وازی سۆشیالیزم بێ رۆژی هاوپشتی
کرێکاران و ئازادیخوازانی جیهان بێ بۆ
دامه‌زراندنی سۆشیالیزم.
مه‌راسیمی 1 ئایار له تۆرنتۆ
شه‌ممه ، 2 ی ئایار 2009 کاتژمێر 7:30 ی پاش
نیوه‌رۆ
تۆرنتۆ ، 5110 ی جاده‌ی یانگ نۆرت یۆرک سیڤیک
سه‌نته‌ر
North York Memorial Community Hall,
Concourse Level
نزیکترین وێستگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ جیگای
مه‌راسیمه‌که : وێستگای نۆرت یۆرک سه‌نته‌ره
* ووتار * په‌یامه هاوپشتیهکان * موزیک
هاتنه ژووره‌وه له گه‌ڵ خواردنی ئێواره
به 15 دۆلاره
ووته‌کان :
- حه‌میدی ته‌قوا |