ڕاپەرینی شیلادزی، وانەیەکە لە خەباتی جەماوەری شۆڕسگێرانە!!

shiladziy1 shiladziy2


دوای دەست درێژیە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی فاشستی دینی – قەومی تورکیا بۆ سەر خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی ناوچەی شیلادزی و بۆمباران کردنی یەک لەدوای یەکی ناوچەکان و کوشتن وبریندار کردنی دەیان هاوڵاتی کوردستان، بێ باکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لەبەرامبەر ئەم دڕندایەتی و سەرەرۆیەی دەوڵەتی فاشستی تورکیا، دوێنی ٢٦شوبات خەڵک ڕژانە ناو جادەکان دوای ئەوەی خەڵک لە ناوەڕاستی شاردا کۆبوونەوە جەند بەیاننامەیەک خوێدرایەوە، خەڵکی ڕاپەڕیوی شارەکە بەرەو سەربازگەی تورکیا کە نزیک شیلاتدزێ دایە لە ماوەیەکی کەمدا ڕژانە ناو سەربازگەکە دەستیان دایە سوتاندنی خێمەو ئۆتۆمبیەلەکانیان ودەست گرتن بەسەر تانکەکانیاندا.
خەڵکی بە دەستی بە تاڵ بەبێ چەک و چۆڵ سەربازگەکەیان داگیر کردو یەک کەسیان نەکوشت لە هێزە چەکدارەکانی جەندرمەی تورکیا و وانەیکی ڕوونیان پێشان دا کە هەرکاتێ خەڵکی بیەوێ کامە هیزی سەربازی سەرکوتگەر هەیە دەتوانن بپێچنەوە ، تەنها هیز ئیرادەی شۆڕشگێڕانەیە و هیچی تر. ئەمە بەهیز ترین وانەیە. هەروەها خەڵکی شێلادزێ ئەوەیان پێشان دا کە حکومەتی هەرێم وناسێونالیزمی کورد بە حزب و کەسایەتیەکانیانەوە نە مودافعی خەڵکن و نە دەیانەوەی دیفاع لەخەڵک بکەن، لە کاتێکدا لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ٢٠ هاوڵاتی لە ناوچەکەدا بەدەستی هێزەکانی تورکیا کوژراون.
حکومەتی هەرێم لە جیاتی پشتیوانی لەخەڵک لەبارەی دوژمنانی خەڵکی شێلادزی ڕایەنگەیاند ئەوە دەستی ئاژاوەگێڕی لەپشتەوەیە هەڕەشە سزادان لەخەڵک دەکات، لە بەرامبەر خەڵکدا سەنگەریان گرت و لەسەنگەری حکومەتی فاشستی تورکیا ڕاوەستان، ئەوەندەی تر خۆیان ڕسوا و بێ ئابڕو کرد.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق بە هەموو توانایەوە پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی شیلادزێ دەکات ، بانگەوازی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکات پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی شیلادزێ بکەن، ڕایدەگەیەنی ڕێگای دەرپەڕاندنی هێزەکانی تورکیا بە ڕووخانی دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کوردا تێدەپەڕی، ئەوان یەک بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە لەبەرامبەر خەلکی کوردستاندا، خەڵکی کوردستان دەبێ لە فکری دامەزراندنی دەسەڵاتداری سیاسی و ئابوری خۆیاندا بن بۆ کۆتایی هێنان، بە دگیرکاری و هەژاری نایەکسانی هەر زوڵم زۆرێک کە بەسەریانەوەیە. 
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
٢٧\١\٢٠١٩