ئابڕو چونەکانی هەڵبژاردن و هێزە سیاسیەکانی کوردستان و عێراق !!

 

دوای زیاتر لە شەش مانگ لە ڕاگەیاندن و تەبلیغات  و کەمپین کردن و تەرخان کردنی دەزگا زەبەلاحەکانی تەلەفزیون و رادێو و ڕۆژنامە ومیدیای کومەڵایەتی و سەدان کۆڕۆ کۆمەڵ و خەرج کردنی بودجەی خەیاڵی و بەشداری ٣٢٠ لست و حزب ولایەن لە هەڵبژاردندا، ڕێژەی بەشدار بوونی خەڵک نەیتوانی لە ٤٤%ی  ئەوانەی بۆیان هەبوو دەنگ بدەن تێپەڕی. ئەمە بەپێی ئاماری دام و دەزگا ڕەسمیەکانی خۆیان و دوای هەموو تەزوویر و فێڵ فەرجەو تەهدید و پارە بەخشینەو وەعدەو وەعیدی درۆی بێ ناوەڕۆک.

ئەمە نەک یەک ئابڕو چونی سیاسیە بۆ هێزە سیاسیە بورژوازیەکانی عێراق و کوردستان بەڵکو ئەمە ئەوە پێشان دەدات کە خەڵک بە شێوەیەکی گشتی لە میانەی پرۆسەیکی سیاسیدا ئەوانی ڕەتکردەوە و بە دەنگی بەرز پێیانی ووت نا بۆ دەسەڵاتیان نا بۆ شەرعیەتیان نا بۆ پەرلەمان و حکومەت و دەستور و کارنامەیان. ئەم بەشداری نەکردنە هەروا ئاسان نەبوو هەزاران ئاکتڤیست  و دەیان گروپی فراوان لەبەرمبەر ئەم هەڵبژاردنەدا ئاکتیڤ و چالاکانە لەبەرامبەر ئەم هەڵبژاردنەدا کاریان ئەنجامدا ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ئەم" نا"یەیان فراوان تر و سیاسی تر و بەرچاو ڕۆشتر خستەرو  هێنایە مەیدانەوە وسەرتاپای کۆمەڵگەی عێراقی گرتەوە.

مەسەلی دەنگ نەدان و ئەم  ئابڕو چونە هەروا ئاسان تەواو نابێ و نەبووە. ئەم دەنگ نەدانە یەک پۆلارێزاسێونی کۆمەڵایەتی هێناوەتە ئاراوە و هاوهێزی چینایەتی گۆریوە، دەخاڵەتی چالاکانەی سیاسی لە مەودایەکی کۆمەڵایەتیدا پێشان داوە، پێشانی دا کە لە مەودایەکی فراواندا جەماوەر ئەم دەسەڵاتە ئەم مۆدیلەیان ناوی تەحەمولی ناکەن و جارێکی کە ڕیشی خۆیان نادەنە دەست ئەم هێزانە. ئەم مەسەلەیە ئاسۆی خەباتی جەماری فراوان و ملیونی کردەوە بۆ ئایندەیەکی نزیک لە ڕوو بەڕووبوونەوەی جەماوەری بەرامبەر بەم هێزانە.

عێراق خۆی بە قەیرانی قوڵی سیاسی ونەبوونی دەوڵەت و ناجێگیری دەسەڵاتدا تێدەپەڕی، ئەم نەفیکردنەوەی بەشداری دەنگدانە ئەم قەیەرانە قوڵتر دەکاتەوە و مەودایەکی فراوانتری کۆمەڵایتی پێ دەبەخشی. ئەگەر پێش دست پێکردنی هەڵبژاردن ئەم هێزانە لەناو خۆیاندا ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژدا زیاتر دابەش دەبوون و پاڕچە پارجە دەبوون، لە کاتی هەڵبژارندا هەرچی فەزاعەت هەبوو بەیەکیان کرد و ئێسک وپروسکی یەکتریان ووردو خاش کرد، ئەوەئیتر دوای ئەم فەزاحەتە و دوای ئەم ڕەتکردنەوە جەمارەیە ئەوەندەی تر بن بەست و بێ ئاسۆ و گۆشەگیر تر دەبن.

لە کوردستاندا چەندان حزب لەبەدەنەی ناسێونالیزمی کوردو حزبە گەورەکانی وەک یەکێتی و پارتی، سەرنجامی قەیرانی سیاسیان هاتنە دەرەوە و ئەتوانین بەو حزبانە بڵێین حزبەکانی قەیران، ئەوە ئەم هەڵبژاردنە ناسێونالیزمی کورد و ئیسلامی سیاسی ئەوەندەی تر بێ ئاسۆ بێ دەرەتان کرد و بێ ئابڕو کرد، وەک و گورگ و جانەوەری دڕندە خەریکە دەکەونە کەوڵی یەکترو ئەیانەوێ فەزای کۆمەڵگە بە فەزای جەنگی بارگاوی بکەن. 

ئەم هەڵبژاردنە هاوهێزی کۆمەڵایەتی گۆڕی ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک ئەمانەی ڕەفز کردەوە و پێیانی ووت نا، پۆلارێزاسیونێکی نوی شکڵی گرتوە، جارێکی تر هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان لە دوای ئەم توند پێچەوە جیگاو مەکانەی تر پەیدا دەکەن و ئاسۆی خەبات لە پێناو ئازادی و تەمەدون و سیکیولاریزم و سۆشیالیمدا زیاتر دەکرێتەوە، ئەلتەرناتیڤی سۆشیالستی لە کۆمەڵگەدا ئەتوانی مەقبولیەتی کۆمەڵایەتی بە دەست بهێنی لە ڕووبە ڕوبونەوە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی ئایندە دا بۆ بە دەست هێنای دەخاڵەتی چینی کرێکارو جەماوەری فراوان لە چارەنوسی سیاسی و ئابوریدا بوار فەراهەم دەکات.

سمیر نوری ١٤\٥\٢٠١٨