ده‌ستدرێژی جنسی کردنه سه‌ر 7 ژن له لایه‌ن جه‌کداره ئیسلامی یه‌کانه‌وه له شاری دیوانیه،وه گیان له ده‌سدانی یه‌کێکیان له ژێر لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دا ؟؟
به‌پێی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌سایتی اخبار العرب بۆ هه‌ندێ لایه‌نی ئینسانی ده‌رکه‌وتوه که حه‌وت ژن له لایه‌ن چه‌کداره ئیسلامی یه‌کانه‌وه (ئیختساب)کراون له گرتوخانه‌کانی شاری دیوانیه له باشوری عێراق وه یه‌کێکیان له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ولێدانی ئه‌و جه‌لاد و خوێنڕژانه . درێژه‌دان و کارپێکردنی هه‌مان یاسا‌و ڕێسا ی سه‌رده‌ی به‌عس و باوه‌ش کردنه‌وه‌ی حاکمانی عێراق بۆ هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان ویارمه‌تیدانیان له داهاتی عێراق .وه پشت کردن له خواست و داواکاری یه‌کانی خه‌ڵکی عێراق وکوردستان .وه رێکه‌وتن وڕیگه‌دان به هاتنه ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رستی وه‌ك ئێران و به‌هێزکردنی باڵی کۆنه‌په‌رستی وتیرۆرستی ئیسلامی سیاسی وه پێدانی ڕێگاو چێگای تایبه‌ت له په‌رله‌ماندا، که بتوانن ئامانجه گڵاوه‌کانیان به سه‌ر خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌ت کێشی عێراق و کوردستان به‌گشتی و ژنانی سته‌م لێکراو به‌تایبه‌تی جێبه‌جێ بکه‌ن.ئه‌م جۆره ده‌ست درێژی و تاوانانه که به‌رامبه‌ر ژنانی عێراق ده‌کرێت له کونجی زیدانه‌کاندا نیشانه‌ی به‌ربه‌رێت ئه‌وپه‌ری زاڵمێتی هێزی ئیسلامی و قه‌ومی و ناسیۆنالزمی ئه‌حکامی ده‌سه‌ڵاته .لێره‌وه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره نائینسانی و دژی به‌شه‌ریه ده‌که‌ین وداوا له هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسی پێشکه‌وت وخوازه‌کان وکه‌سایه‌تی به‌رگری له مافه‌کانی ژنان ده‌که‌ین،که له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌دا ده‌نگیان یه‌کخه‌ن و دژ به هێزی ملشیایی ئیسلامی له عێراق بوه‌ستنه‌وه .وه داوای دادگایی کردنی یان بکرێ به‌تایبه‌تی ئه‌و پۆلیسانه‌ی (مکافه‌حه‌ی ئیجرام) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان.
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
هه‌ڵسورای به‌رگری له مافه‌کانی ژنان
November/8/2007