خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی عێراق مەزنترین خۆپێشاندانە لە مێژووی تازەی عێراقدا!!

 

ئەمڕۆ ٧\٨\٢٠١٥ لە بەغداو هەشت شاری گەورەی عێراق کە بەسرەو عمارەو نەجەف دیوانیە و ناسریەو کوت .. چەندان شارو شارۆچکەی تر  دەستی پێکردو بەپێێ هەواڵەکان نزیەکەی ملیونێک کەس بەشادری خۆپێشاندانەکانی بەغدای کردوە .

ئەم شەپۆلەی خۆپێشاندان لە مێژووی دوای ڕووخانی حکومەتی بەعس کەم وێنەیە ، داواکریەکانی خەڵک لە دەوری نەبوونی کارەبا وئاو و گەندەڵی لە دام ودەزگاکانی دەوڵەتدا  شکڵی گرتوە ، بەڵام شیعارەکانی خەڵک لەوە زیاتر ڕۆێشتوە ، شیعاەی " علمانیە علمانیە ، نە سونیە ونە شیعیە"  و شیعاری هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و ناوزەد کردنی ناوچەی سەوز بە ناوچەی ڕەش ئەوە پێشان دەدەن ئەم خۆپێشاندانە لەوە تێپەڕیەوە کە تەنها هەندی داواکاری خزمەتگەزاری بێت و دەسەڵاتی کردوەتە نیشانە.

ئەم خۆپێشاندانە لەلایەن هیچ حزبێکی سیاسیەوە بانگەوازی بۆنەکراوە ، بزووتنەوەیەکی جەماوەری فراوانی سەرتاپای عێراقی داگرتوە، ڕابەرانی کرێکاری چالاکەوانانی مەدەنی و ژنان و ڕابەرانی کرێکاری ڕابەرانی ئەم بزووتنەوەین . هەوڵەکانی نوری مالکی سەرەک وەزیرانی پێشوی عێراق بۆ فشار خستنە سەر عەبادی هەر زۆر زوو لەلایەن خەڵکەوە وەڵامی وەرگرتەوە .

ئەم خۆپێشاندانانە هیچ مۆرکێکی دینی پێوە نیە بەڵکو بە پێچەوانەوە بزووتنەوە دینیەکان بەتەواوەتی کەتونەتە ژێر مەنگەنەوە ، هەر بۆیە قسەکەری عەلی سیستانی مەرجەعی شیعە هەر زوو داوای لە عەبادی کرد داواکریەکانی خەڵک جێ بەجێ بکەن ئەمانە داواکاری بەر حەقن. تا ئێستا حکومەتی عێراق نەهتاوەتە سەر خەت لە وەڵامی خەلکی خۆپێشاندەردا .

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق بە هەموو توانایەوە پشتیوانی لە بزووتنەوەی بەرحەقی خەڵکی عێراق و داواکاریەکانیان دەکات و ڕایدەگەیەنێت دەسەڵاتی تایەفی_ قەومی عێراق نە دەتوانی وەزعی خەڵک باش بکات و نە ئامادەشە ئەم کارە بکات . رێگایەک کە خەڵکی عێراق پێویستە بیگرنە بەر درێژە دانە بەخەباتی جەماری شۆڕشگێرانەی خۆیان تا دامەزراندنی دەسەڵاتی ڕاستەو خۆی خۆیان بە دیهێنانی داواکاریەکانیان بەدەست خۆیان و دامەزراندنی جیهانێکی ئازاد ویەکسان و خۆشگوزەران.

سەکەتەوتو بێت خەباتی جەماوەری  خەڵکی کمعێراق!

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

٧\٨\٢٠١٥