سەرکەوتن بۆ ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان !!
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢\٨\٢٠٢٠ خەڵکی کوردستانی عێراق ڕژانە سەرجادە و بە دژی دەسەڵاتی
ناسیونالیزمی کورد بە هەموو حزب و دەستەو تاقمە دەسەڵادارەکانیانەەوە. لەهەندێ لە
شارەکان وەک قەڵادزێ خەڵک مەقەڕی گۆڕانیان سوتاندو مەقەڕی پارتیان بەرد بارن کرد،
لە ڕانیە ڕوو بەڕوو بونەوە لەنێوان خۆپێشاندەران و خەڵکدا ڕووی دا گازی ئەشک ڕێژیان
تەقاند بەڕووی خەڵکدا. لەهەولێرو دهۆک پارتی زۆربەی هێزەکانی ڕژانە ناو جادەکان و
باخچە گشتیەکان و دەستی کرد بە ڕەشبگیری خۆپێشاندەران و هەڵی کوتانە سەر ماڵان بۆ
گرتنی خۆپێشاندەران.
خەڵکی کوردستان ئەمڕۆ ڕاپەڕینی بەشەکانی تری عێراقیان بینیوە و وەزعی لوبنان و
مانگرتنی کرێکارانی ئێران و بەرز بونەوەی بزووتنەوەی سەرنگونکردنی جمهوری ئێسلامی
ئێرنیان لە پێش چاوە، بۆیان ڕوون بوەتەوە تەنها بەهێزی خۆیان دەتوانن ژیانی خۆیان
بگۆڕن. ئەوەش ڕۆشنبوەتەوە تاکە ڕێگایەک کە ژیانیان بگۆڕێت ڕووخانی حکومەتی هەرێم و
دەسەڵاتی سی ساڵە ناسێونالیزمی کوردە.
خەڵکی کوردستان لە ١٧ شوباتدا تەجروبەیەکی جدی وپرۆڤەیەکی شۆڕشگێرانەیان ئەنجامدا و
بۆیان ڕۆشنبوەتەوە هیچ باڵێکی ناسیونالیزمی کورد و دەستە تاقمی ئیسلامی ناتوانی
ئامانجەکانی ئەوان بەدی بهێنی دوای ئەوەی کە گۆڕان سواری ملی تێکۆشانی ٦٢ ڕۆژەی
خەڵک بوو و دواتر جێگای خۆیان لە پەرلەمان و حکومەتدا کردوە لەسەر حسابی تێکۆشانی
خەڵک.
ئیتر کاتی ئەوە هاتوە خەڵکی کوردستان پشت بەهێزی خۆیان ببەستن، نە حکومەتی کاتی و
نەحکومەتی تەکنوقرات ناتوانی ئامانجی تێکۆشانی ئەوان بە شوێنی بگەیەنێ بەڵکو
رێکخراوبونی ئەوان لە گەڕەک و شارو شارۆچکەکان و ڕێکخراوبونیان لە شوراکان و
کۆمیتەکانی ڕابەرایەتی شۆڕش ڕێکخراو بکەن هێزی ملیونی ڕێکخرابووی خۆیان بهێننە
مەیدان و دەسەڵاتدارێتی وبەڕیوەبردنی جەماوەری و لە خوراە دمەزرێنن.
خەڵکی کورستان پێویستە خەباتیان گرێ بدەنەوە بە خەباتی جەماوەری سەراسەری خەڵکی
عێراقەوە و پێویستە سیستەمی حکومڕانی لەسەراسەری عێراق سەرەوژێر بکرێ ،
دەسەڵاتدارێتی ناسیونالیزمی کورد و شیعە و سونە کە حکومەتێکی دینی- قەومی عەشێرەتیە
بڕوخێنرێ و دەوڵەتێکی سکیولار و ئازاد و یەکسان خۆشگوزەران دروست بکەن.
ئەرکی کۆمۆنستەکان و سۆشیالستەکان و ڕابەرانی بزووتنەوەی کرێکاریە لە کوردستان
دەسپێشکخەری ڕێکخستنی خەڵک و دامەزراندنی ئورگانەکان شۆڕش دروست بکەن و چاوساغی
خەلكی کوردستان بکەن، بەرنامەیەکی ڕۆشن بۆ شۆڕش بخەنە ڕوو و خەباتی کڕێکاران و
جەماوەری کوردستان گرێ بدەنەوە بە خەباتی سەراسەری خەڵکی عێراقەوە، دەبی
ناسیونالیزم و ئیسلامی سیاسی کە بەتەواوەتی لە بنبەستدان تێک بشکێنرێت.
سەرکەوتن بۆ خەباتی سەراسەری خەڵکی کوردستان !!
بڕوخی دەسەڵاتدارێتی ناسیونالیزمی کورد!!
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
١٢\٨\٢٠٢٠