٨ی مارس و بزووتنەوەی دژی ئاپارتایدی جێندەری
دەقی نوسراوەی ئەم چاوپێکەوتنە بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک کە لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی کەناڵ جەدید ئامادەکراوە
جەلیل جەلیلی: ئەمساڵ ڕۆژی جیهانی ژنان لە ئێران تەواوەتی تایبەت بوو. یادی ئەم ڕۆژە شێوەی بزووتنەوەیەک و ناڕەزایەتیەکی سەرتاسەری و کۆمەڵایەتیی وەرگرت. چەندین پەیام و لێدوان لە لایەن چالاکوانان و دامەزراوە خەباتکارانەکانەوە بڵاوکرانەوە، کەناوەرۆکێکی ڕادیکاڵیان هەبوو لە دژی حیجاب، دژی ئاپارتایدی جێندەری و دژی سیاسەت و یاساکانی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی. لە کوردستان، لە شاری بوکان، دایکانی دادخواز لە کاردانەوەیەکی ڕەمزیدا حیجابەکانیان لەسەریان کردەوەوە و ڕایانگەیاند کە ئازیزانیان لە پێناو بەرگریکردن لە مافی ژنان گیانیان لەدەستداوە. لەسەر ئاستی سەرتاسەریشدا خانەنشینان لە بەیاننامە و گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیاندا قسەیان دەکرد و دروشمیان بۆ داکۆکی لە مافەکانی ژنان دەوتەوە؛ هەروەها زۆرێک لە ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە پەیام و لێدوانە پڕ جۆشەکانیاندا ڕۆژی جیهانی ژنانیان بەرز ڕاگرت و سیاسەتە دژی ژانەکانی حکومەتیان شەرمەزار کرد. لە زۆرێک لە شارەکان ژنان و پیاوان بە دابەشکردنی گوڵ و شیرینی و هتد ڕۆژی جیهانی ژنانیان بەرز ڕاگرت. هەموو ئەمانە ئاماژەیان بە ٨ی مارسێکی هێرش بەرانەو و زیندوو دەکرد. بەڕای ئێوە بۆچی ٨ی مارسی ئەمساڵ بە قەبارەیەکی وا گەورە بەڕێوەچوو؟
حەمید تەقوای: ئەمە دووەمین ٨ی مارسە کە دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بەڕێوەدەچێت. وە کاریگەرییەکانی ئەم بزووتنەوەیە و ئەم شۆڕشە گەورەیە لە هەموو گۆڕانکاریە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێراندا دەبینرێت. ئەم شۆڕشە بە شۆڕشی ژنان ناسراوە. بە یەکەمین شۆڕشی ژنان لە مێژوودا ناودەبرێت چونکە لەم شۆڕشەدا، لە ڕووی ناوەڕۆک و ئامانجەکانییەوە- کە لە دروشمی سەرەکی ژن ژیان ئازادیدا دەرکەوتووە- ماف و ئازادیی ژن جێگەیەکی بەرچاوی هەیە و ژن لە پێشەنگیدایە ئەم بزووتنەوەیە. هەروەها ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانە و بە بەدلنییاییەوە پێشبینی ئەوە دەکرا کە لە ڕۆژێکی واداکۆمەڵگە جوڵانەوەیەکی گەورەی هەبێت. ئەمساڵ ڕەنگە زۆر کەس بیریان لەوە کردبێتەوە کە بەهۆی دابەزینی ڕێژەیی خەباتی ناو شەقامەکان، ٨ی ئازار ئەو شۆڕو شەوقەی ساڵی ڕابردووی نابێت. به ڵام به پێچه وانه وه ئه مساڵ ٨ی مارس بوو به هێرشێکی به ڕفراوان و پێشڕه وییه کی گرنگ له خه باتی خه ڵکدا بۆ ڕووخانی حکوومه ت.
هەروەک ئاماژەت پێدا، ٨ی مارس لەسەر ئاستێکی کۆمەڵایەتی فراوان بەڕێوەچوو، چەندین پەیام و لێدوان نەک تەنها لەلایەن کەسایەتی و دامەزراوەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنانەوە، بەڵکو لەلایەن زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی خوێندکاری و چالاکوان، خانەنشینان، کرێکاران، مامۆستایان، دادخوازان و تەنانەت زیندانیانی سیاسی و هتد بڵاوکرایەوە. هەموو ئەو پەیام و لێدوانانە کۆماری ئیسلامییان وەک حکوومەتێکی دژە ژن و سیستەمی ئاپارتایدی جێندەری شەرمەزار کرد، پشتیوانیان لە شۆڕشی ژن ژیانی ئازادی کرد و جارێکی دیکە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە تا کۆتایی ڕادەوەستین.
لە لایەکی دیکەوە خەڵک وەک ئاهەنگێکی سەرتاسەری ٨ی مارس ئاهەنگیان گێڕا. لە شەقامەکاندا گوڵ و شیرینییان دابەشکرد و دەستخۆشییان لە یەکتر کرد. وەک باست کرد هەنگاوێکی زۆر بوێرانە و ئازایانە لەلایەن دایکانی دادخواز لە بوکانەوە ئەنجامدرا کە کلیپەکەیان لە سۆشیال میدیادا بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشوازی لێکرا.
بەم شێوەیە ٨ی مارس بوو بە بزووتنەوەی ئاهەنگ و ناڕەزایەتی و دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی لە ئێران بە ناوەرکی دژی
حکومەت و ڕوخاندن خوازییەوە.
.
٨ی مارس جارێکی تر نیشانی دا کە شۆڕشی ژن ژیان ئازی چەندە زیندووە و جەماوەری خەڵک چۆن سوورن لەسەر ڕووخاندنی ئەم حکومەتە. چۆن خەڵک بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن بۆ بەرزکردنەوەی ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە حکومەت بە هەموو شێوەیەک و لە هەر بۆنەیەکدا. جارێکی تر پیرۆزبایی ٨ی مارس لە سەرجەم تێکۆشەرانی شۆڕش و سەرجەم ژن و پیاوە ئازادەکانی ئێران دەکەم و هیوادارم لە زووترین کاتدا شۆڕشەکەمان کۆتایی پێبێت و ٨ی ماری ساڵی داهاتوو لە ئێرانێکی ئازاد لە شەڕی کۆماری ئیسلامیدا بەرپابکەین .
جەلیل جەلیلی:جوڵەیەکی تری گرنگ لەلایەن زیندانیانی سیاسییەوە ئەنجامدرا. لە بەیاننامەیەکدا لە ٨ی مارسدا، ١١ ژنی زیندانیکراوی زیندانی ئەوین باسیان لە ئاپارتایدی جێندەری و پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی وەک ڕێگ خۆشکەرێک دەبێت بۆ خەباتی خەڵک. بەڕای ئێوە پێگە و گرنگی ئەم بزووتنەوەیە چییە؟ ئایا دەکرێت هەموو نادادپەروەرییەکانی ژنان بگەڕێندرێتەوە بۆ ئاپارتایدی جێندەری؟
حەمید تەقوایی: خاڵی یەکەم بە بۆچوونی من تایبەتمەندییەکی گرنگی ٨ی ئازاری ئەمساڵ، ناڕەزایەتی دژ بە ئاپارتایدی جێندەری بوو. دەمێکە تێکۆشەران و حزبە ڕادیکاڵەکانی وەک حزبەکەی ئێمە ئاماژە بەئەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی ڕژێمێکی ئاپارتایدی جێندەرییە و هەر بۆیە پێویستە لە جیهاندا ڕەت بکرێتەوە و بایکۆت بکرێت، هەروەک چۆن ڕژێمی ئاپارتایدی ڕەگەزی ئەفریقای باشوور لەلایەن جیهانەوە و لەلایەن حکومەتەوە بایکۆت کرا. ئەمە هەمیشە خواست بووە، بەڵام ئەمساڵ گۆڕا بۆ بزووتنەوە و هێرشێکی کۆمەڵایەتی بەرفراوان. زۆرێک لە هەڵسوڕاوان، وەک ئێوە وتتان، زیندانیانی سیاسی - لە نێویاندا خاتوو نەرگس محەمەدی کە لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای بە تاوان ناساندنی ئاپارتایدی جێندەری لە ئێران کرد-، زیاتر لە ٤٠ ڕێکخراوی کرێکاری و خوێندکاری و داکۆکیکارانی مافی ژنان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دژی ئاپارتایدی جێندەر، هەروەها چەندین ڕێکخراوی مامۆستایان و خانەنشینان و ڕێکخراوە کرێکارییەکان و هتد، بە ڕوونی لە دژی ئاپارتایدی جێندەر وەستاونەتەوە و هاتوونەتە مەیدان. لەسەر ئاستی جیهانیش داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ کۆماری ئیسلامییان وەک ڕێژیمی ئاپارتایدی جێندەری مەحکووم کردووە.
دەمەوێت بڵێم لە ٨ی مارسدا ئاڵای خەبات دژی ئاپارتایدی جێندەری هەڵکرا. لە ئاستێکی بەرفراواندا تێکۆشەران و دامودەزگا جۆراوجۆرەکان دژی ئاپارتایدی جێندەری ڕاپەڕین و کۆماری ئیسلامییان وەک ڕێژیمێکی ئاپارتایدی جێندەری مەحکوم کرد.
سەبارەت بە بەشی دووەمی پرسیارەکەت کە ئایا دەتوانرێت هەموو پرسەکانی نەهامەتی و هەڵاواردن لە دژی ژنان بگەڕێندرێتەوە بۆ ئاپارتایدی جێندەری، دەبێ بڵێم بە کە بەدڵنیاییەوە نادادپەروەری و هەڵاواردن بەرامبەر ژنان ڕەهەندەی ئەودیو و فراوانتریان لە جیاکاریی جێندەری هەیە. بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە مانای ئاپارتایدی جێندەری تەنیا جیابوونەوەی ژن و پیاو نییە لە شەقام و کۆبوونەوەی گشتیدا، بەڵکو جیاکاریی توند و بەربڵاوی ژنانە لە هەموو بوارەکاندا. ئاپارتایدی جێندەری لە ڕاستیدا هێما و دەرکەوتنی هەموو ئەو هەڵاواردن و ناعەدالەتیانەیە کە کۆماری ئیسلامی بەسەر ٥٠٪ی کۆمەڵگادا سەپاندووە. وەک چۆن ئاپارتایدی ڕەگەزی لە باشووری ئەفریقا دان بە هیچ مافێکی کۆمەڵایەتی بۆ ڕەشپێستەکان نەناساند، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دان بە هیچ مافێک بۆ ژنان نانێت.
لە کۆماری ئیسلامیدا ژنان لە زۆرێک لە مافەکان بێبەش دەکرێن و تەنانەت لەو شوێنانەی کە مافیان هەیە، بە نیوە پیاو هەژمار دەکرێن. لە فەلسەفەی ئیسلامی و یاساکانی کۆماری ئیسلامیدا ژن لە ژێر سەرپەرشتی پیاودایە. بۆیە لە بارودۆخی ئەمڕۆی ئێراندا تەنانەت پۆلێنەکانی وەک "ڕەگەزی لاوازتر" و "هاوڵاتی پلە دوو" ڕەوا دەبینرێن. ژن بە هیچ شێوەیەک بە مرۆڤی سەربەخۆ نازانرێت. ژن یان لەژێر سەرپەرشتی باوکی و براکان و پیاوانی بنەماڵەدایە، یان دوای هاوسەرگیری لەژێر سەرپەرشتی مێردەکەیدایە. زۆرێک لە چالاکییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ژنان بە ڕەزامەندی سەرپەرشتیاری پیاوەوەیە. ژنان تەنانەت ناتوانن بەبێ مۆڵەتی باوک یان مێردەکەیان گەشت بکەن. ئاپارتایدی جێندەری هەموو ئەم هەڵاواردن و نادادپەروەرییە گەورەیە لەخۆدەگرێت.
لایەنێکی دیکەش ڕوانینی حکومەتە بۆ ژنان وەک کاڵای سێکسی و ئامرازی چێژوەرگرتن بۆ پیاوان. زۆرێک لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی لەوان حیجاب، قەدەغەکردنی گۆرانی وتنی ژنان و قەدەغەکردنی گشتیی دەرکەوتنی ژن و پیاو پێکەوە، لەم تێڕوانینە بۆ ژن وەک کەرەستە و کاڵای سێکسی سەرچاوە دەگرن.٨ی مارس جارێکی تر نیشانی دا کە شۆڕشی ژنان لە ژیانی ئازاددا چەندە زیندووە و جەماوەری خەڵک چۆن سوورن بۆ ڕووخاندنی ئەم حکومەتە. چۆن خەڵک بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن بۆ بەرزکردنەوەی ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە حکومەت بە هەموو شێوەیەک و لە هەر بۆنەیەکدا. جارێکی تر پیرۆزبایی ٨ی مارس لە سەرجەم تێکۆشەرانی شۆڕش و سەرجەم ژن و پیاوە ئازادەکانی ئێران دەکەم و هیوادارم لە زووترین کاتدا شۆڕشەکەمان کۆتایی پێبێت و ٨ی مارس ساڵی داهاتوو لە… ئێرانێکی ئازاد لە خراپەی کۆماری ئیسلامی.
جەلیل جەلیلی: جوڵەیەکی تری گرنگ لەلایەن زیندانیانی سیاسییەوە ئەنجامدرا. لە بەیاننامەیەکدا لە ٨ی مارسدا، ١١ ژنی زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین باسیان لە ئاپارتایدی جێندەری و پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی وەک ڕێگایەک بۆ پێشەوە بۆ خەباتی خەڵک کردووە. بەڕای ئێوە پێگە و گرنگی ئەم بزووتنەوەیە چییە؟ ئایا دەکرێت هەموو نادادپەروەرییەکانی ژنان بگەڕێندرێتەوە بۆ ئاپارتایدی جێندەری؟
حەمید تەقوەی: خاڵی یەکەم بە بۆچوونی من تایبەتمەندییەکی گرنگی ٨ی مارسی ئەمساڵ، ناڕەزایەتی دژ بە ئاپارتایدی جێندەری بوو. دەمێکە خەباتکاران و حزبە ڕادیکاڵەکانی وەک حزبەکەی ئێمە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی ڕژێمێکی ئاپارتایدی جێندەرییە و هەر بۆیە پێویستە لە جیهاندا ڕەت بکرێتەوە و بایکۆت بکرێت، هەروەک چۆن ڕژێمی ئاپارتایدی ڕەگەزی ئەفریقای باشوور لەلایەن خەڵکی جیهانەوە و لەلایەن حکومەتەوەبایکۆت کرا. ئەمە هەمیشە خواست بووە، بەڵام ئەمساڵ گۆڕا بۆ بزووتنەوە و هێرشێکی کۆمەڵایەتی بەرفراوان. زۆرێک لە چالاکوانان، وەک ئێوە وتتان، زیندانیانی سیاسی - لە نێویاندا خاتوو نەرگس محەمەدی کە لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای بە تاوان ناساندنی ئاپارتایدی جێندەری لە ئێران کرد-، زیاتر لە ٤٠ ڕێکخراوی کرێکاری و خوێندکاری و داکۆکیکارانی مافی ژنان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دژی ئاپارتایدی جێندەر، هەروەها چەندین ڕێکخراوی مامۆستایان و خانەنشینان و ڕێکخراوە کرێکارییەکان و هتد، بە ڕوونی لە دژی ئاپارتایدی جێندەر وەستاونەتەوە و هاتوونەتە مەیدان. لەسەر ئاستی جیهانیش داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ کۆماری ئیسلامییان وەک ڕێژیمی ئاپارتایدی جێندەری مەحکووم کردووە. دەمەوێت بڵێم لە ٨ی مارس ئاڵای خەبات دژی ئاپارتایدی جێندەری هەڵکرا. لە ئاستێکی بەرفراواندا تێکۆشەران و دامودەزگا جۆراوجۆرەکان دژی ئاپارتایدی جێندەری ڕاپەڕین و کۆماری ئیسلامییان وەک ڕێژیمێکی ئاپارتایدی جێندەری مەحکوم کرد.
سەبارەت بە بەشی دووەمی پرسیارەکەت کە ئایا دەتوانرێت هەموو پرسەکانی ئازار و هەڵاواردن لە دژی ژنان بگەڕێندرێتەوە بۆ ئاپارتایدی جێندەری، دەبێ بڵێم بە دڵنیاییەوە نادادپەروەری و هەڵاواردن بەرامبەر ژنان ڕەهەندەێکی سەروتر و فراوانتریان لە جیاکاریی جێندەری هەیە. بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە مانای ئاپارتایدی جێندەری تەنیا جیابوونەوەی ژن و پیاو نییە لە شەقام و کۆبوونەوەی گشتیدا، بەڵکو جیاکاریی توند و بەربڵاوی ژنانە لە هەموو بوارەکاندا. ئاپارتایدی جێندەری لە ڕاستیدا هێما و دەرکەوتنی هەموو ئەو هەڵاواردن و ناعەدالەتیانەیە کە کۆماری ئیسلامی بەسەر ٥٠٪ی کۆمەڵاگەیدا سەپاندووە. وەک چۆن ئاپارتایدی ڕەگەزی لە باشووری ئەفریقا هیچ مافێکی کۆمەڵایەتی بۆ ڕەشپێستەکان بە فەرمی نەناسانی، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دان بە هیچ مافێکدا بۆ ژنان نانێت.
لە کۆماری ئیسلامیدا ژنان لە زۆرێک لە مافەکان بێبەش دەکرێن و تەنانەت لەو شوێنانەی کە مافیان هەیە، بە نیوە پیاو هەژمار دەکرێن. لە فەلسەفەی ئیسلامی و یاساکانی کۆماری ئیسلامیدا ژن لە ژێر سەرپەرشتی پیاودایە. بۆیە لە بارودۆخی ئەمڕۆی ئێراندا تەنانەت چەمکەکانی وەک "ڕەگەزی لاوازتر" و "هاوڵاتی پلە دوو" ڕەوا دەبینرێن. ژن بە هیچ شێوەیەک بە مرۆڤی سەربەخۆ نازانرێت. ژن یان لەژێر سەرپەرشتی باوکی و براکان و پیاوانی بنەماڵەدایە، یان دوای هاوسەرگیری لەژێر سەرپەرشتی مێردەکەیدایە. زۆرێک لە چالاکییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ژنان بە ڕەزامەندی سەرپەرشتیاری پیاوەوەیە. ژنان تەنانەت ناتوانن بەبێ مۆڵەتی باوک یان مێردەکەیان گەشت بکەن. ئاپارتایدی جێندەری هەموو ئەم هەڵاواردن و نادادپەروەرییە گەورەیە لەخۆدەگرێت.
لایەنێکی دیکەش ڕوانینی حکومەتە بۆ ژنان وەک کاڵای سێکسی و ئامرازی چێژوەرگرتن بۆ پیاوان. زۆرێک لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی لەوانە حیجاب، قەدەغەکردنی گۆرانی وتنی ژنان وبەگشتی قەدەغەکردنی دەرکەوتنی ژن و پیاو پێکەو لە شوێنە گشتیەکاندا،هەر لەم تێڕوانینەوەیە کە وەک کەرەستە و کاڵای سێکسی بوونی ژنان سەرچاوە دەگرێ.
بەڕای من ئەو بزووتنەوەیەی کە دژی حیجاب دەستی پێکرد، هەنگاوی یەکەمە دژی ئاپارتایدی جێندەری. ئێمە هەمیشە گوتوومانە پەردەی دیواری ئاپارتایدی ڕەگەزیە و ئەم دیوارە تا ڕادەیەکی زۆر ئەمڕۆ داڕوخاوە. کاتی ئەوە هاتووە هەنگاوەکانی داهاتوو دژی ئاپارتایدی جێندەری بنێین. ئێمە دەتوانین بە کردەوە هەموو دەرکەوتنەکانی ئاپارتایدی جێندەری، لە.
قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی ژنان بۆ یاریگاکان و جیاکردنەوەی خوێندکاری کوڕ و کچ لە زانکۆکان و بێڕێزی و سووکایەتیکردن بە ژنان لە مینبەر و نوێژی هەینی و تریونەکانی حکومەتەوە، بۆ کوشتنە ناموسییەکان، و بۆ سەرپەرشتیکردنی پیاوان بەسەر ژنان لە حاڵەتە جۆراوجۆرەکان ڕووبەڕوویان ببینەوەو لە کۆمەڵگاداڕایان ماڵین. دەتوانین دەرکەوتەکانی تری ئاپارتایدی جێندەری لە پراکتیک و لە ژیانی ڕۆژانەماندالەناوبەرین وبسڕینەوە،، هەروەک چۆن سەنگەری حیجابمان داگیرکرد. ژن و پیاو دەتوانن پێکەوە لە شەقام و کۆبوونەوە گشتییەکاندا دەرکەون، سەما بکەن، هەڵپەڕن و گۆرانی بڵێن پێکەوە لە شەقامەکاندا لە ئاهەنگ و بۆنە جۆراوجۆرەکاندا، لە زانکۆ و پۆل وشوێنی نانخواردنەکاندا پێکەوە بن - بزووتنەوەیەک کە لە ئێستادا دەستیپێکردووە- و هتد و هتد. ئەمە ڕێگەیەکی پراکتیکی و مەیسەرەە بۆ .شکاندنی ئاپارتایدی جێندەری لەسەر ئاستی سەرتاسەرید
ا.
جەلیل جەلیلی: ئەو پرسیارەی لێرەدا دێتەکایەوە ئەوەیە کە ئایا دەکرێت بەبێ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی، ئاپارتایدی جێندەری لەناو بچێت؟
حەمید تەقوایی: چارەسەری ئەم کێشەیەش وەک زۆر کێشەی دیکە، پەیوەستە بە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامییەوە، بەڵام بە بۆچوونی من لێرەوە ناتوانرێت بگەنە ئەو ئەنجامەی کە ئەم خەباتە بێهودەیە یان ناگات بەئەنجام و ئەبێت تەنیا خەبات بۆ ڕووخاندن بکەی..
سەیری زۆرێک لەو داخوازییانە بکەن کە لە ئێراندا دەوروژێنرێن، لەوانە پرسی حیجاب، هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، یەکسانی تەواو لە نێوان ژن و پیاو و تەنانەت زیادکردنی کرێ بۆ سەرووی هێڵی هەژاری - واتە لانیکەم ٥ هێندەی کەمترین حەقدەست -، نەهێشتنی گەندەڵی، پێشگرتن لە تێکدانی ژینگە، بە فەرمی ناسینی مافی پەلکەزێڕینەکان و چەندین بابەتی دیکە بە بوونی کۆماری ئیسلامی بەدی نایەت، بەڵام ئەزقەزا هەرئەم واقیعیەتەی خەبات لە هەموو ئەو بوارانەدا دەکاتە بەشێک لە خەبات بۆ ڕووخاندنی حکومەت. هیچ کام لەمانە بە بوونی کۆماری ئیسلامی یەکلایی نابێتەوە - تەنیا لەو حەفتانەی دواییدا نەبێت کە کۆماری ئیسلامی ڕووخانی خۆی بە حەتمی دەبینێت و دەیەوێت ئیمتیازات بە کۆمەڵگا بدات بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات. و ئەمەش خەباتەکانی ئەو بوارانە بەرەو خەبات دژی حکومەت بە گشتی دەبات. بە بڕوای من خەبات بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی کە خۆی لە شێوەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا نیشان دەدات، مەیدانی جیاوازی هەیە. پێویستە لە هەموو لایەکەوە کۆماری ئیسلامی گەمارۆ بدەین. بەتاوان کردنی ئاپارتایدی جێندەری، شەرمەزارکردنی جیهانی حکومەت بەو هۆکارە یان بەهۆی لەسێدارەدان و کوشتنی خۆپیشاندەران، دەتوانێت بزووتنەوەی ڕووخاندن زۆر بەهێزتر بکات. ئەمانە بەرەی جیاوازن کە لە هەموو لایەکەوە دەوری کۆماری ئیسلامی دەدەن و لە هەموو لایەکەوە دەیانخەنە ژێرگوشاروە..
فاکتەرێکی تر ئەوەیە کە خەباتی چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگە، وەک کرێکاران، یان مامۆستایان، خانەنشینان، پەرستاران و گروپەکانی تر، هەرچەندە لە دەوری داخوازی سەندیکاکان و داخوازییە تایبەتەکانی هەر سێکتەرییەک پێک هاتوون، بەڵام لەمانەدا سنوردار نین داواکارییەکان لەبارودۆخی ناڕەزایەتی کۆمەڵگەدا. وەک نموونە، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی ئەمڕۆی خانەنشینان بوارێکی گرنگە بۆ تەحەدای هەموو حکومەت. لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا خانەنشینەکان بە دروشم و لێدوانێکی زۆر ڕوون بۆ بەرگریکردن لە ژنان و دژی ئاپارتایدی جێندەری هاتنە گۆڕەپانەکە. هەروەها ڕێکخراوە کرێکارییەکان بە ناوی هەموو کۆمەڵگا و ئەوانەی پاڵیان پێوەنراوە بۆ خوار هێڵی هەژاری دژی هەژاری و گەندەڵی دەجەنگن. ناڕەزایەتی مامۆستایان هەمان تایبەتمەندی هەیە. هەموو ئەم ململانێیانە لە دەوری بابەتگەلێک دەسوڕێنەوە کە دواجار بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی یەکلایی دەبنەوە و ڕێک بە هۆی ئەمەوە هەرکام لەمانە بە کردەوە بەشێکن لە خەباتی گشتی بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامییە
.بەڕای من ئەو بزووتنەوەیەی کە دژی حیجاب دەستی پێکرد، هەنگاوی یەکەمە دژی ئاپارتایدی جێندەری. ئێمە هەمیشە گوتوومانە حیجاب دیواری ئاپارتایدی ڕەگەزیەوە و ئەم دیوارە تا ڕادەیەکی زۆر ئەمڕۆ دابەزیوە. کاتی ئەوە هاتووە هەنگاوەکانی داهاتوو دژی ئاپارتایدی جێندەری بنێین. ئێمە دەتوانین بە کردەوە هەموو دەرکەوتنەکانی ئاپارتایدی جێندەری، لە...
ئێمە تەحەدای قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی ژنان بۆ یاریگاکان و جیاکردنەوەی خوێندکاری نێر و کچ لە زانکۆکان و سووکایەتیکردن و سووکایەتیکردن بە ژنان لە مینبەر و نوێژی هەینی و تریونەکانی حکومەتەوە، بۆ ڕێزگرتن لە کوشتنەکان، و بۆ سەرپەرشتیکردنی پیاوان بەسەر ژنان لە زانکۆکاندا تەحەدا دەکەین حاڵەتە جۆراوجۆرەکان.. لە کۆمەڵگادا ڕشتن. دەتوانین دەرکەوتەکانی تری ئاپارتایدی جێندەری لە پراکتیک و لە ژیانی ڕۆژانەماندا نکۆڵی بکەین و پێشێلی بکەین، هەروەک چۆن کەناری حیجابمان داگیرکرد. ژن و پیاو دەتوانن پێکەوە لە شەقام و کۆبوونەوە گشتییەکاندا دەرکەون، سەما بکەن، چەقۆ لێبدەن و گۆرانی بڵێن پێکەوە لە شەقامەکاندا لە ئاهەنگ و بۆنە جۆراوجۆرەکاندا، لە زانکۆ و پۆل و کانتینەکاندا پێکەوە بن - بزووتنەوەیەک کە لە ئێستادا دەستیپێکردووە- و هتد و هتد. ئەمە ڕێگەیەکی پراکتیکی و جێبەجێکراوە بۆ شکاندنی ئاپارتایدی جێندەری لەسەر ئاستی نیشتمانی.
جەلیل جەلیلی: ئەو پرسیارەی لێرەدا دەوروژێنرێت ئەوەیە کە ئایا دەکرێت بەبێ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی، ئاپارتایدی جێندەری لەناو بچێت؟
حەمید تەقوای: چارەسەری ئەم مەسەلەیە، وەک زۆر بابەتی دیکە، پەیوەستە بە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی، بەڵام بە بۆچوونی من لێرەوە ناتوانرێت بگەنە ئەو ئەنجامەی کە ئەم خەباتە بێهودەیە یان نایەتە ئاکام و مرۆڤ تەنیا دەبێ خەبات بۆ ڕووخاندن بکات..
سەیری زۆرێک لەو داخوازییانە بکەن کە لە ئێراندا دەوروژێنرێن، لەوانە پرسی حیجاب، هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، یەکسانی تەواو لە نێوان ژن و پیاو و تەنانەت زیادکردنی کرێ لە سەرووی هێڵی هەژاری - واتە لانیکەم ٥ هێندەی کەمترین کرێ -، نەهێشتنی گەندەڵی، پێشگرتن لە تێکدانی ژینگە، بەفەرمی ناسینی مافی کەوانە و چەندین بابەتی دیکە بە بوونی کۆماری ئیسلامی بەدی نایەت، بەڵام ئەزقەزا هەر ئەم ڕاستییەی خەبات لە هەموو ئەو بوارانەدا دەکاتە بەشێک لە خەبات بۆ ڕووخاندنی حکومەت. هیچ کام لەمانە بە بوونی کۆماری ئیسلامی یەکلایی نابێتەوە - تەنیا لەو حەفتانەی دواییدا نەبێت کە کۆماری ئیسلامی ڕووخانی خۆی بە حەتمی دەبینێت و دەیەوێت ئیمتیازات بە کۆمەڵگا بدات بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات. و ئەمەش خەباتەکانی ئەو بوارانە بەرەو خەبات دژی حکومەت دەگشتی. بە بڕوای من خەبات بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی کە خۆی لە شێوەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا نیشان دەدات، مەیدانی جیاوازی هەیە. پێویستە لە هەموو لایەکەوە کۆماری ئیسلامی گەمارۆ بدەین. بەتاوان کردنی ئاپارتایدی جێندەری، شەرمەزارکردنی جیهانی حکومەت بەو هۆکارە یان بەهۆی لەسێدارەدان و کوشتنی خۆپیشاندەران، دەتوانێت بزووتنەوەی ڕووخاندن زۆر بەهێزتر بکات. ئەمانە بەرەی جیاوازن کە لە هەموو لایەکەوە دەوری کۆماری ئیسلامی دەدەن و لە هەموو لایەکەوە گوشاریان بۆ دروست دەکەن
.
فاکتەرێکی تر ئەوەیە کە خەباتی چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا، وەک کرێکاران، یان مامۆستایان
خانەنشینان، پەرستاران و گروپەکانی تر، هەرچەندە لە دەوری داخوازی سەندیکاکان و داخوازییە تایبەتەکانی هەر سێکتەرییەک پێک هاتوون، بەڵام لەمانەدا سنوردار نین داواکارییەکان لە کەشوهەوای ناڕەزایەتی کۆمەڵگادا. وەک نموونە، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی ئەمڕۆی خانەنشینان بوارێکی گرنگە بۆ تەحەدای هەموو حکومەت. لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا خانەنشینەکان بە دروشم و لێدوانێکی زۆر ڕوون بۆ بەرگریکردن لە ژنان و دژی ئاپارتایدی جێندەری هاتنە گۆڕەپانەکە. هەروەها ڕێکخراوە کرێکارییەکان بە ناوی هەموو کۆمەڵگا و ئەوانەی پاڵیان پێوەنراوە بۆ خوار هێڵی هەژاری دژی هەژاری و گەندەڵی دەجەنگن. ناڕەزایەتی مامۆستایان هەمان تایبەتمەندی هەیە. هەموو ئەم خەباتانە لەدەوری بابەتگەلێک دەسوڕێنەوە کە دواجار بە ڕووخانی کۆمار یەکلایی دەبنەوە و ڕێک بە هۆی ئەمەوە .
هەرکام لەمانە بە کردەوە بەشێکن لە خەباتی گشتی بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی.
جەلیل جەلیلی: خەبات بۆ مەحکوومکردنی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی جیهانیدا وەک حکومەتێکی ئاپارتایدی سێکسی، چ کارێک لە دەستووری هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵاتدا دادەنێت؟
حەمید تەقوایی: لە دەرەوەی وڵات، زۆرێک لە دامودەزگاکان لێدوانیان دژ بە ڕژێمی ئاپارتایدی جێندەری لە ئێراندا داوە و ئەم ڕەوتە تا دێت بەرفراوانتر دەبێت. دوایگیان بەختکردنی مەهسا ژینا ئەمینی، جاوید ڕەحمان پەیامنێری مافی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاند کە ئەم تاوانەی کۆماری ئیسلامی نموونەی ئاپارتایدی جێندەرییە و پێویستە وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی مەحکوم بکرێت. هەروەها لە مانگی ڕابردوودا کۆڕبەندی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ داوای کرد کە ئاپارتایدی جێندەری لە ئێران و ئەفغانستان وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بناسرێت. هەفتەی ڕابردوو لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا، لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی ورد و بەڵگەداری سەبارەت بە تاوانەکانی حکوومەتی بڵاو کردەوە کە یەکێک لەو تاوانانە شەرمەزارکردنی هەڵاواردنی جێندەری و جیاکاری لە ئێران بوو. ئه مانه هەندێ نموونەن له هه ڵوێستی دامه زراوه نێوده وڵه تییه کان دژ به ئاپارتایدی جێندەری له ئێران. ئەوەی ئێمە لە دەرەوەی وڵات دەبێ بیکەین ئەوەیە کە ئەم ناڕەزایەتی و ئیدانەکردنانە بکەینە کارێکی کردەیی لە لایەن حکومەتەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ شەرمەزارکردنی سەرکردەکانی حکومەت و ڕەتکردنەوە و گۆشەگیرکردنی کۆماری ئیسلامی. ئێمە هەمیشە گوتوومانە کە وەک چۆن ڕژێمی ئاپارتایدی ڕەگەزی ئەفریقای باشوور لە لایەن جیهان و حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بایکۆت کرا و ئەمەش خۆی یارمەتییەکی گەورە بوو بۆ شۆڕش لە باشووری ئەفریقا، هەمان شت دەتوانێت بەسەر ئێرانیشدا بێت. هیوادارین ئەم بزووتنەوە کە لە دژی ئێعدامەکان، دژی ئاپارتایدی جێندەری، لە دژی هەموو کوشتار و سەرکوتەکانی کۆماری ئیسلامی، بزووتنەوەی دادخوازی کە لە دەرەوەی وڵاتیش زۆر چالاکە، هەموو ئەم بزووتنەوانە پێکەوە یەک دروشم و ئاڵا هەڵبکەن.و واتە ڕەتکردنەوە و دابڕانی کۆماری ئیسلامی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. واتە بەفەرمی نەناسینی حکومەتە ئامانجمان بێت. کۆماری ئیسلامی نوێنەرایەتی خەڵک ناکات، بەڵکو بکوژی ئەوانە و دەبێت مەحکووم بکرێت. بایکۆتی بکرێت و باڵیۆزخانەکانی دابخرێن و باڵیۆزەکانی دەربکرێن و پەیوەندی سیاسی و کولتووری و هونەری و وەرزشی لەگەڵ ئەم حکومەتەدا بە تەواوی بپچڕێنرێت. ڕێک ئەوەی بەسەر ڕژێمی ئاپارتایدی ڕەگەزی لە باشووری ئەفریقادا هات. ئەمە یەکێکە لە ئامانجەکانمانە. بێگومان مەیدانی ئەم خەباتە تەنیا لە دەرەوەی وڵات نییە. بەڕای من ئەم داواکارییە دەتوانێت ببێتە ئاڵا و داواکاری زۆرێک لە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی وڵات. بەڵام لە دەرەوەی وڵات دەستێکی کراوەترمان هەیە و تواناییەکی فراوانترمان هەیە کە دەتوانرێت زۆر چالاکانە و بە بەردەوامی بەداوی ئەم ئامانجابەوە بین..
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە دەرەوەی وڵات دەبێت لەسەر دوو ئاست کار بکەین. لایەنێک ڕاکێشانی بیروڕای گشتی و کۆکردنەوەی هێزە پێشکەوتنخوازەکان و خەڵکی شەریفی جیهان و چالاکییەکانی شەقام بە ئاراستەی بایکۆتکردنی کۆماری ئیسلامی. ئەمە دەتوانێت ببێتە ئامرازێکی کاریگەری فشار لەسەر حکومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. لایەنێکی دیکە لۆبی و چالاکیی یاسای ودادوەری بە ئاراستەی بایکۆتکردنی کۆماری ئیسلامی. ئەوەی کە دامودەزگا جۆراوجۆرەکانی مافی مرۆڤ کۆماری ئیسلامییان بە هۆی ئاپارتایدی جێندەری و ئێعدام و سەرکوتی دڕندەی گشتیی کۆماری ئیسلامی شەرمەزار کردووە، ئازادمان دەهێڵێتەوە کە گوشار بخەینە سەر حکومەت و لایەنە حوکمڕانەکان و پاڵیان پێ بنێین لە کۆماری ئیسلامی و لێپێچینەوە لە کاربەدەستانی و دواجار بایکۆتکردنی حکومەتی ئیسلامی. ئەمەش لە ڕێگەی چالاکی یاسایی و کۆکردنەوەی واژۆ بۆ داواکاری بایکۆتی حکومەت و کردەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم پەرلەمان و هاوشێوەکانی ئەنجام دەدرێت. دەزانن لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەگەر ژمارەیەکی دیاریکراو لە خەڵک داواکارییەک ئاراستەی پەرلەمانی وڵات بکەن، پەرلەمان ناچارە فەرمانی پێبدات. خێزانە دادخوازەکانی قوربانیانی ئەو فڕۆکەی کەتەقەیان لێکرد بەدواداچوونیان بۆ ئەم کارە کردووە و دەتوانرێت ئەم کارە لە پێوەندی لەگەڵ پرسە جۆراوجۆرەکان لە وڵاتانی دیکەشدا پەیڕەو بکرێت.
ئێمە بایکۆتی ڕێژیم بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات ناو دەبەین. دەرەوە و ناوەوەی هەردوو گۆڕەپانەکە بە تەواوی بەیەکەوە گرێدراون. بە بڕوای من بزووتنەوەی بایکۆت و ڕەتکردنەوەی کۆماری ئیسلامی و بزووتنەوەی ڕووخاندن دوو بزووتنەوەن کە دەتوانن بە هاوئاهەنگی بەرەو پێشەوە بچن و ئەنجام بەدەست بهێنن و حیزبی ئێمەش یەکێکە لە هێزە چالاکەکانی هەردوو بوارەکەیە.
ئێمە تا ڕەتکردنەوە و بایکۆتی کۆماری ئیسلامی لە جیهاندا درێژە بەو خەباتە دەدەین. دڵنیابن ئەگەر ئەمە ڕووبدات لە چەند هەفتەیەک زیاتر ناخایەنێت تا خەڵک لە ئێراندا حسابی ڕێژیم یەکلایی بکەنەوە و لە دەسەڵات بیهێننەخوارەوە..
٢٤ی ئەسفەندی ١٤٠٢، ١٤ی مارسی ٢٠٢٤