ئایا سۆسیالیزم لە ئێراندا دادەمەزرێت؟



 



 

(1)



 

.. حەمید تەقوایی.. وەرگێڕانی:کاوە عومەر


دیمانەی حەسەن ساڵحی لەگەڵ حەمید تەقوایی سەبارەت بە سۆسیالیزم
ئەم بابەتە بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی کەناڵ جەدیددا ئامادەکراوە
حەسەن ساڵحی: حەمید تەقوایی، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، لەژێر ناونیشانی ئاسۆی سۆسیالیزم لە ئێران، لە ئەنجومەنی مارکس لە کەنەدا سیمینارێکتان سازکرد. ئەم تەوەرە پرسیاری زۆر دەوروژێنێت، کە بەداخەوە کاتی پێویست بۆ پرسیار و وەڵام لە سیمینارەکەدا نەبوو. من خۆم لەو سیمینارەدا پرسیارم هەبوو کە نەمتوانی بیخەمە ڕوو. هیوادارم لەم چاوپێکەوتنەدا بتوانین بابەتەکە بە تەواوی ڕووماڵ بکەین. با لە بەشی کۆتایی سیمینارەکەوە دەست پێ بکەین. باسی دامەزراندنی سۆسیالیزمت لە ئێران کرد. تکایە ڕوونی بکەنەوە کە ئەمە بەڕاستی مانای چییە؟ ئێمە دەزانین سۆسیالیزم واتە هەڵوەشاندنەوەی کاری بەکرێ و خاوەندارێتی تایبەت. بەڵام ڕەنگە ئەمە بۆ هەموو کەسێک بەرچاو نەبێت. ئاکام و بەرھەمی ئەم پێشکەوتنە ئابوورییە بۆ خەڵک چییە؟
حەمید تەقوایی: هەروەک ئاماژەت پێدا، لە ئاستێکی بنەڕەتی ئابووریدا سۆسیالیزم بە واتای هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی کرێ و چەوسانەوە و هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتی تایبەت بەسەر ئامرازەکانی بەرهەمهێنان – کارگە، خزمەتگوزاری، سامان و هتد. بەڵام ئەگەر سۆسیالیزم جەخت لەم ئاڵوگۆڕە ڕیشەییانە دەکاتەوە، چونکە ئامانج و فەلسەفە و بنچینەی سۆسیالیزم ڕزگاری ئینسانە و ئینسان. بنەمای سۆسیالیزم ئینسانە، واتە ئازادی، یەکسانی، خۆشگوزەرانی، شوناس، کەرامەتی ئینسانی، و ڕێزگرتن لە ئینسان و ئینسانیەت، تەوەرو و ئامانجی کۆمەڵگەی سۆسیالیستین.
لە ئاستی ئابوریدا هەڵوەشاندنەوەی کاری بەکرێ بە واتای لەناوبردنی کار وەک کاڵایەک کە کرێکار دەبێت بیفرۆشێت بە سەرمایەدار بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی. بۆ هەڵوەشاندنەوەی کاری بەکرێ، واتە هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی و زۆری ئابووری، پێویستە ئابووری ڕێکبخرێت نەک لەسەر بنەمای قازانج و دروست کردنی قازانج، بەڵکو بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی هەمووان ڕێکبخرێت. لە سیستەمی سۆسیالیستیدا دابینکردنی پێداویستییەکانی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە تەوەرو و ئامانجی هەموو پەیوەندیەکان و سیاسەتە ئابوورییەکانە.
لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە سۆسیالیزم واتە نەهێشتنی هەمووجۆرە هەڵاواردن و نایەکسانییەک. بۆ تێگەیشتن لەوخاڵەی کە هەموو نایەکسانی و هەڵاواردنەکانی ناو کۆمەڵگەی ئێران و هەموو کۆمەڵگاکانی جیهان، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەست دەبێت بە پێویستی قازانج هێنانی سەرمایەکانەوە، پێویستی بە بیرکردنەوەی زۆر نییە. لە جیاوازییەکی توندی نێوان سامانی فەلەکیی کەمینەیەکی بچوک و نەهامەتی گشتیی جەماوەری خەڵکەوە تا دەگاتە چەوساندنەوەی ئایینی، هەڵاواردنی ڕەگەزی، چەوساندنەوەی نەتەوەیی، ڕەگەزپەرستی و میللی، هەڵاواردنی چینایەتی، پێشێلکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خەڵک، چەوساندنەوە و دیکتاتۆرییەت، تێکدانی ژینگە و هتد و هتد، هەموو ئەمانە دەرئەنجام و پێویستییەکانی کارکردنی سیستەمی سەرمایەدارین.
ئاشکرایە لە کۆماری ئیسلامیدا هۆکار و زەروورەتی ئەو هەموو هەڵاواردن و چەوساندنەوە و هەژاری و سەرکوتانەی کە لە کۆمەڵگەدا بەربڵاوە، دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیی چەند سەرمایەدارێکە لە حکوومەت و باندە مافیاکانی سەر بە حکومەت کە سەروەت و سامانیان لە زیادبووندایە .
لە سیستەمی سۆسیالیستیدا ئەم جیاکاری و نادادپەروەری و ئازارانە بوونیان نییە، چونکە هیچ پێویستی و بنەمایەکی ئابووری نییە بۆیان .
کۆڵەکەیەکی گرنگی سۆسیالیزم دابینکردنی ئازادییە بێ کۆت ومەرجەکانە. ئازادی دەربڕینی بیروڕا، ئازادی ڕێکخراو بوون و حزبایەتی، ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن، ئازادی سۆشیال میدیا، ئازادی ناڕەزایەتی و مانگرتن و هتد…هتد. بێگومان ئەمە ڕێک پێچەوانەی ئەزموونی یەکێتی سۆڤیەت و چین و سیستەمەکانی دیکەیە کە ئیدیعای سۆسیالیزم دەکەن، بەڵام ئەم سیستەمانە جۆرێک لە سەرمایەداریی دەوڵەتی بوون و هەن؛ سیستەمی سەرمایەداری لەژێر ناوی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمدا، کە ئەمڕۆ چین نموونەیەکی بەرجەستەیە.
بەکورتی دەکرێ پایەکانی سیستەمی سۆسیالیستی بە ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان دەرببڕین. ئازادی لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەدەنی، یەکسانی واتە لابردن و هەڵوەشاندنەوەی هەڵاواردنی چینایەتی و هەموو هەڵاواردنەکان، خۆشگوزەرانیش واتە بەرهەمهێنان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هەموو ئینسانەکان. ئەمانە بناغەکانی سۆسیالیزمن.
حەسەن ساڵحی: با بگەڕێینەوە بۆ ئەزموونی یەکێتی سۆڤیەت و چین. تۆ باسی سێ میحوەرت کرد: ئازادییە سیاسی و مەدەنییەکان، نەهێشتنی هەڵاواردن لە بواری کۆمەڵایەتیدا، خۆشگوزەرانی لە لایەنی ئابوورییەوە. حەز دەکەم سەرەتا لایەنی ئابووری بخەمە ڕوو. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کاتێک دەگاتە دەسەڵات بەپەلەترین ڕێوشوێنە ئابوورییەکانی چین؟ ئێوە چ گۆڕانکارییەک لە نەزمی ئابووریدا دروست دەکەن؟
حەمید تەقوایی: یەکەم هەنگاوی ئابووریمان ڕزگاربوونە لە باندە مافیاییە دەسەڵاتدارەکان. دەکرێ بڵێین کۆماری ئیسلامی کارەکانی لەم پێوەندییەدا سادەتر کردوەتەوە. دەزانن زیاتر لە 50%ی ئابووری، سەرچاوە، کارگە، خزمەتگوزاری، هەناردەکردن وهاوردە و هتد، لە دەستی چوار پێنج ڕێکخراو و دامەزراوەی حکومی و سەر بە حکوومەتی ئێراندایە: بەیت ئیمام، سپای پاسداران و بەسیج، بارەگای جێبەجێکردنی فەرمانی ئیمام و دامەزراوەی هەژاران و بارەگای قودس ڕەزەوی و یەک یان دوو دامەزراوەی تر. زۆربەی هەناردە و هاوردەکردن، دارستان و کان و سەرچاوەی سامان و خانووبەرە و خانوو و بەنداو، ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری کۆنترۆڵ دەکەن و هەموویان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ وابەستەی حکومەت و بەتی ڕابەرن. ئەمانە ئابووری ئێران دەجوڵێنن.
ئەو ئامارەی کە لەم دواییانەدا لە لایەن دامەزراوەی بانکی و خزمەتگوزاریی سویسرا (UBS) بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ٢٤٦ هەزار کەس لە ئێراندا ملیۆنێری دۆلارن. واتە کەمتر لەسێ هەزاری دانیشتووان. ئەمانە هەموویان سەر بەو باندە مافیایانەن کە من ڕوونم کردەوە. لە لایەکی دیکەوە زیاتر لە ٥٠٪ خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. ئەم دۆخە وایکردووە ڕزگاربوون لەم سەرمایەدارە گەورانە هەم بەتەواوی مومکین و هەم پێویست بێت و هەم لە چاوی خەڵکی گشتیدا خوازراو بێت.
ڕووخانی حکومەت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە واتای دەرهێنانی زۆربەی پارە و سەرچاوەکان لە دەستی خاوەنەکانیان و ئەگەر وردتر بین، قۆرخکارەکان. سەرنج بدەن ئێران سیستەمێکی سەرمایەداریی ئاسایی نییە وەک ئینگلتەرا، فەرەنسا و تەنانەت تورکیا. لە هەر وڵاتێکی تردا ئەم دەستەو تاقمە مافیاییە بە هۆی گەندەڵی ودزی، دەستبەسەرداگرتنی موڵک، نەدانی باج، کۆکردنەوە، قاچاخ، موزایەدەی تەندەری تەلارسازی و هتد و هتد، تەنانەت بەپێی یاسا و ڕێساکانی خودی کۆمەڵگا سەرمایەداریەکان تاوانبارن و پێویستە دەست بەسەر موڵک و ماڵی ئەواندا بگیرێت. ئەگەر حکومەتێکی سۆسیالیستیش دەسەڵات بەدەستەوە نەگرێت، دەبێت یەکەم کارەکەی هەوڵدان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی ئەو باندە مافیایانە بێت. ڕزگاربوون لەم دەستەو تاقمانەو باندەکانی ماددە هۆشبەرەکان هەم کارێکی پێویست و خوازراوە و هەم داواکارییەکی بنەڕەتیی خەڵکە و بە تەواوی خواستراو و قبوڵکراوە لە بیروڕای گشتیدا.
بەڵام لێرەدا پرسیاری بنەڕەتی ئەوەیە: ئایا ئێوە دەسەڵاتی لێوەردەگرنەوە و ڕادەستی کێ دەکەن؟ وەڵامی ئەم پرسیارە جیاوازی بنەڕەتییە لە نێوان حکومەتێکی سۆسیالیستی و هەر جۆرە حکومەتێکی ترە کە ڕەنگە مافیای دەسەڵاتدار لاببات. ئایا وەڵامەکە ڕادەستکردنی ئەو پارە و موڵک و ماڵە کەدەستی بەسەردا گیراوە بە کەسانێکی ترە کە ڕیش و عەمامەیان نییە؟ وە بەوهیوایە بیت ئەمانە بەرژەوەندی کۆمەڵگا دابین بکەن؟! ڕوونە کە چاوەڕوانییەکی لەو شێوەیە ناکرێ، نە ئەو خەڵکەیش کە بە شۆڕشەکەی دژ بە هەژاری و گەندەڵی ئایەتوڵڵا ملیاردێرەکانی ڕوخاندووە، ڕێگە بە شتێکی لەو جۆرە دەدات.
وەڵامی ئێمەی سۆسیالیست ڕوونە: کۆنترۆڵی سەرچاوە ئابووری و بەرهەمدار و خزمەتگوزارییەکان بدرێت بە خودی خەڵک. خەڵک خۆی مەبەستی ئەو خەڵکەیە کە لە شوراکاندا ڕێکخراون. شوراکانی خەڵک کۆنترۆڵی سەروەت و سامان و بەرهەمی کۆمەڵگا بکەن نەک کەرتی تایبەت یان کەرتی گشتی. ئیدارەی ئابووری و سیاسەتە ئابوریەکان دەتوانێت و پێویستە لە دەستی بەرهەمهێنەرانی ڕاستەوخۆدا بێت. ئەمە یەکەم مەرجە بۆ لەناوبردنی سەختی ئابووری و کۆیلایەتی کرێ و بۆشایی قووڵی نێوان هەژاری و سامان لە کۆمەڵگادا.
چەند ساڵێک لەمەوبەر کرێکارانی مانگرتووی قامیشی شەکری هەفت تەپە، داوای ئیدارەی شورایی ئەو ناوەندە بەرهەمهێنانەیان دەکرد. ڕایانگەیاند کە دەتوانین قامیشی شەکری هەفت تەپە باشتر لە کەسانی شارەزا و بەڵێندەر بەڕێوەببەین.
ئەمەش خاڵی لوتکەی بزووتنەوەی شورایی بوو کە لە شۆڕشی ١٣٥٧ەوە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
دوای ڕووخانی حکوومەتی شا، شوراکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە هەموو شوێنێک پێک هات و خەڵک ئازادی و دیموکراسییان نەبەستەوە بە پەرلەمانەوە بەڵکو بە شوراکانەوە. شورا لە کارگە و زانکۆ و قوتابخانە و فەرمانگە و هەموو شوێنێک دروست دەکرا و دەیانویست کاروباری کۆمەڵگە بگرنە ئەستۆ. هێشتا لە یادەوەری کۆمەڵگادا زیندووە. ئەمڕۆ شوراکان پێکهێنراون و وەک ڕێکخراوی خەباتکارانە چالاکن، بە شێوەیەکی سەرەکی بە بەشداری چالاکانی بزووتنەوەی کرێکاری و کرێکاران، مامۆستایان، خانەنشینان، قوتابیان، و تەواوی تۆڕێک لە تێکۆشەرانی بوارە جیاجیاکانی خەبات، و ئەمەش زەمینەیەکی زۆر لەبارە بۆ دروستکردنی شوراکان وەک ئۆرگانی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا لە سبەینێی ڕووخاندنی.کۆماری ئیسلامیدا دروستکردووە. دوای ڕووخانی کۆمەڵگا، دەکرێت کۆمەڵگا لە شێوەی شوراکاندا ڕێکبخرێت و لە هەنگاوی یەکەمدا زۆرینەی ئابووری ئێران کە لە ئێستادا لە دەستی دەستەوتاقمە مافیاکاندایە، ڕادەستی شوراکان بکرێت.
حەسەن ساڵحی: با بگەڕێینەوە سەر بابەتی شوراکان. بەڵام پێش ئەوە دەمەوێت لە بارەی دواکەوتوویی کۆمەڵگای ئێرانەوە بپرسم. هەندێک کەس دەڵێن سۆسیالیزم لە ئێراندا مومکین نییە، چونکە کۆماری ئیسلامی دەیان ساڵە کۆمەڵگەی گەڕاندوەتە بۆ دواوە و کەلێنێکی گەورەمان لەگەڵ کۆمەڵگە پیشەسازییەکانی ڕۆژئاوادا هەیە. باشترە سەرنج بخرێتە سەر بابەتی مافی مرۆڤ و پراکتیکی دیموکراسی و ئەم جۆرە بابەتانە. ڕێوشوێنە سۆسیالیستیەکان چەندە خوازراو بن، بەڵام مومکین نین، یان لانیکەم هێشتا زۆر زووە. ئەوە لەم بارەیە چی دەڵێن؟
حەمید تەقوایی: ئەوانەی ئەم بۆچوونەیان هەیە لەبیریان دەچێتەوە کە پێش کۆماری ئیسلامی هیچ باسێک لە لەدیموکراسی و مافی مرۆڤ لە ئێراندا نەبووە. لە شۆڕشی دەستوورییەوە تا ئەمڕۆ، جگە لە ماوەی زۆر کورت کە دەسەڵاتی ناوەندی لاواز بوو و خەڵک بە کردەیی دۆخێکیان بەسەر حکومەتەکاندا سەپاند و بە کردەوە ئازادییەکانیان بەدەستهێنا، بە درێژایی سەدەی ڕابردوو نە مافی مرۆڤ لە ئێراندا ڕێزی لێگیرا، نە دیموکراسی، تەنانەت بە مانا پەرلەمانییەکەشی، نەهەواڵێک سەبارەت بە ڕێزگرتن لە کەرامەتی ئینسان و ئازادییە سیاسییەکان هە بوو. ڕاستە کۆماری ئیسلامی بێ مافی و هەژاری و سەرکوت و کوشتنی بردۆتە ئەوپەڕی و دڕندەترین حکومەتە کە ئێرانی هاوچەرخ بەخۆیەوە بینیویەتی، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە تەنیا کۆماری ئیسلامی هەر جۆرە ئازادییەکی، تەنانەت پەرلەمان و هەڵبژاردنەکان لەناوەرۆکەکەی بەتاڵ کردووەتەوە و کردوویەتە گاڵتەجاڕیەک. لە سەردەمی پاشایەتیشدا پەڕلەمان و هەڵبژاردن هەر فەرمایشی و ناوەرۆک بەتاڵ بوو.لەو سەردەمەشدا ئازادی حیزبایەتی بوونی دەرەکی نەبوو. تەنانەت ئەو چەند حزبەش کە لایەنگری پاشایەتی بوون تەحەمول نەکرا ن و تا کۆتایی سەردەمی شا تەنیا یەک حیزب مایەوە، ئەویش حزبی ڕەستاخیز بوو. سێبەری ڕەشی ساواک و سانسۆر و خنکاندنیش هەموو کۆمەڵگای گرتەوە. لە ڕووی بارودۆخی ژیانەوە دۆخەکە بە جۆرێک بوو کە دواجار ڕاپەڕینی پەراوێز نیشینەکان شۆڕشی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ تەنانەت لە ئۆپۆزسیۆنیشدا هێزە ڕاستڕەوەکان دەیانەوێت دەسەڵاتی پاشایەتی و ساواک بگەڕێننەوە و دڵنەوای سوپای پاسداران و شەرمنانە بەرگری لە “سەرکردە نیشتمانییەکان”ی وەک قاسم سولەیمانی بکەن. تەنانەت لە ئۆپۆزسیۆنیشدا بۆرژوازی ئێران خەون بە دیکتاتۆرییەکی داهاتووەوە دەبینێت.
ئایا ئەم ڕاستیانە ئەوەمان پێنادەن کە ئێمە چەندە “دیموکراسی پراکتیزە” بکەین و داوای ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بکەین، دۆخەکە وەک سەد ساڵی ڕابردوو دەبێت، تا سیستەمی سەرمایەداری دادەمەزرێت؟ ئایا ئەم ڕاستیانە ئەوە نیشان نادەن کە بۆ ڕێزگرتن لە سەرەتاییترین مافە ئینسانییەکان، تەنانەت بۆلەناوبردنی ستەم و دیکتاتۆرییەت، دەبێت سیستەمێکی بنەڕەتی جیاواز لە سەرمایەداریمان لە ئێراندا هەبێت؟ سیستەمێک کە نەک هەر ئیسلامی نییە بەڵکو سەرمایەداریش نییە.
سەرمایەداری لە ئێران، لە دوای شۆڕشی دەستوورییەوە، کە یەکەم هەوڵی کۆمەڵگا بوو بۆ ئازادی و دادپەروەری و شارستانییەت، نەیتوانیوە کۆمەڵگایەکی هاوشێوەی کۆمەڵگا ئەوروپاییەکان تەنانەت بە دەپلە خوارتریش لەوان لە لە ئێران دروست بکات. ئێمە دیکتاتۆریمان لە دوای دیکتاتۆریەت هەبووە. پەرلەمان هەمیشە ناوەرۆک بەتاڵ و پوچ بووە لە ئێران، مافی مرۆڤ هەرگیز ڕەچاو نەکراوە، ستەم و هەڵاواردنی نەتەوەیی و سەرکوتی نەتەوەیی بەربڵاو بووە، هیچ هەواڵێک لە ئازادییە سیاسییەکان، ئازادیی ڕادەربڕین، قەڵەم و چاپەمەنی، ئازادی حیزبەکان ، ناڕەزایەتی و مانگرتن نەبووە.
پرسیاری بنەڕەتی ئەوەیە هۆکارەکەی چییە؟ ئایا ئەمە بەهۆی خراپەکاریی بەرپرسان و پاشاکان و ئایەتوڵڵاکانەوە بوو؟ دیکتاتۆرەکان لە هەلومەرجەوە لەدایک دەبن. پێویستە بناغەی ئەم دیکتاتۆریەت لە ئێرانی هاوچەرخدا لەناو ببەین کە بناغەکەی سیستەمی سەرمایەدارییە. بۆچی بەوشێوەیە؟ لە بنەڕەتدا، چونکە لە ڕووی مێژووییەوە سەرمایەداری لە ئێران لە ڕووی کەڵەکەکردنی سەرمایە، تەکنۆلۆژیا، بەرهەمهێنان و هتدەوە زۆر لەدوای دونیای پیشەسازییەوەیە،لە بەر ئەوە ناچارە بۆ ئەوەی لە مەیدانی جیهانیدا بەتایبەتی ئەمڕۆ کە سەرمایەداری زیاتر لە هەر سەردەمێکیتر سیمایەکی جیهانی بەخۆیەوە نیشانداوە، بۆئەوەی توانای کێبڕکێ و قازانج هێنانی هەبێت، دواکەوتوویەکەی خۆی بە چەوساندنەوەی توند قەرەبوو بکاتەوە. دیکتاتۆرییەت و چەوساندنەوەی ڕووتی چینی کرێکار، ئەو ستەمەی کە بە بیەوێ و نەیەوێ ، شۆڕدەبێتەوەبۆ هەموو کۆمەڵگا ، لێرەوە سەرچاوە دەگرێت. کرێکارێکی بێدەنگ و کرێکاری هەرزان یەکێکە لە پێداویستیەکانی قازانجی هێنانی سەرمایە لە ئێراندایەو بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە دەمی هەمووان دابخات و هەر دژایەتییەک تێکبشکێنێت.
هەموو ئەزموون و مێژووی هاوچەرخی ئێران ئەوەمان بۆ دەردەخات کە لە چوارچێوەی سەرمایەداریدا ئێران ڕەنگی ئازادی و مافی مرۆڤ و دێموکراسی تەنانەت بە مانای پەرلەمانیش بەخۆیەوە نابینێت. ئەمە ئەوپەڕی خۆشخەیاڵی و وەهمە کە دەکرێت سیستەمی سەرمایەداری لە ئێراندا دەپارێزیت بەبێ دیکتاتۆریەت و چەوساندنەوە.
لە ڕووی بارودۆخی ژیانەوە، بە پاراستنی سیستەمی سەرمایەداری هیچ شتێک ناگۆڕێت. دڵنیابن کە هەموو حکومەتێکی سەرمایەداری پابەندە بە جێبەجێکردنی سیاسەتی خۆپارێزی ئابووری لە توندترین و دڕندەترین شێوەی خۆیدا. دیکتاتۆری ڕووت و توندوتیژ لە ئێراندا بنەمایەکی ئابووری بابەتیی هەیە کە پێویستی قازانجی سەرمایەیە و بۆ گەیشتن بە ئازادی و خۆشگوزەرانی دەبێ ئەم بنەما بابەتییە لە ناو بچێت.
کاتێک بەرهەمهێنان بۆ قازانج نەما، بانکی نێودەوڵەتیش ناتوانێت بەسەرتا بسەپێنێت کە نرخ و کرێ بۆ بازاڕ جێبهێڵیت و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و هتد و هتد ببڕیت. کاتێک بەتەواوی دەستبەرداری سیستەمی سەرمایەداری بووین، ئەوا هێزەکان ئازاد دەبن و ئئەوپێداویستیانە دروست دەبێت کە لەچوارچێوەی سەرمایەداریدا ناتوانرێت بەدی بهێنرێت.

حەسەن ساڵحی: ئەو سیستەمە سۆسیالیستییەی کە دەتەوێت لە کۆمەڵگادا دایبمەزرێنیت پێویستی بە بەڕێوەبردن هەیە. دەبێت حکومەتێک هەبێت بۆ ڕێکخستنی ئەم سیستەمە و بە شێوەیەکی سروشتی دەسەڵات لە دەستی حکومەتدا چڕ دەبێتەوە. ئەو پرسیارەی کە دەوروژێنرێت ئەوەیە کە گەرەنتی چییە کە ئەم دەسەڵات و بەڕێوەبردنە مەرکەزییە نەگۆڕێت بۆ سەرمایەدارییەکی دەوڵەتی و حکومەتێکی تۆتالیتاری، وەک ئەوەی لە یەکێتی سۆڤیەتدا ڕوویدا؟
حەمید تەقوایی: خاڵی یەکەم ئەوەیە کە کاتێک باس لە سۆسیالیزم دەکەین لە دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، پێشگریمانەکە ئەوەیە کە شۆڕشێک لە کۆمەڵگادا ڕوویدا و حکوومەتی ڕووخاند و ئەوەندە چەپ و ڕادیکاڵ بوو کە کۆمۆنیستەکانی گەیاندە دەسەڵات . لە هەلومەرجێکی وادا هێز و زەبری هێز و دەسەڵاتی شۆڕش بنەمای هاوبەشی خەڵک لە دەسەڵاتدا دەڕەخسێنێت.
شۆڕش ئامانجە ئینسانیەکانی خەڵک و چاوەڕوانییەکانیان لە کۆمەڵگا و سیستەمی خوازراویان بەرز دەکاتەوە و جەماوەری ڕاپەڕیوی خەڵک لە هەموو جۆرە ڕێکخراو و ڕێکخستنە خەباتگێڕەکان و بە تایبەتیش شورا و ڕێکخراوەکانی هاوشێوەی شوراکان کۆدەکاتەوە و ئەوەش بواری بەشداریکردنیان لە کاروباری کۆمەڵگادا بۆ دەڕەخسێنێت،
وەک نموونە، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان کە پایەیەکی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیە، بە شێوەیەک کە جیهان ناوی دەبات بە یەکەم شۆڕشی ژنان لە مێژوودا، یان بزووتنەوەی دژ بە سزای لەسێدارەدان، بزووتنەوەی دادخوازی، بزووتنەوەی کرێکارانی کرێکار و خانەنشین بە دروشمی یەکێتی یەکێتی دژ بە هەژاری و گەندەڵی، دژی مافی فەلەکی و نەهامەتی گشتی، بزووتنەوەی ڕزگاری کولتووری گەنجان و هتد و هتد، هەموو ئامانج و چاوەڕوانییە ئینسانی و ڕادیکاڵەکان بەرز دەکەنەوە و هەن ئامادەن حکومەتەکەیان بڕوخێنن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.
تەنانەت لە شۆڕشی ١٣٥٧دا کە دژە شۆڕشی ئیسلامی زاڵ بوو، دوای ڕووخانی شا، شۆڕش بە هێزەوە بەردەوام بوو. خەڵک لە کارگە و زانکۆ و فەرمانگەکاندا ڕاوەستاون و خەڵک لەژێر ستەم و جیاکاری نەتەوەییدا بەتایبەت لە کوردستان و تورکمان سەحرا، داوای جێبەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانیان دەکرد و پشتبەستن بە هێزی خۆیان، لەوانەش شوراکان لە کارگە و زانکۆ و بانکەکانی کوردستان، ئەوان دەستیان کردبوو بە بەدیهێنانی ئاواتەکانیان. زیاتر لە دوو ساڵی خایاند تا کۆماری ئیسلامی شۆڕشی سەرکوت کرد.
ئێمە وەک حیزبێکی بەرهەڵستکاری هەر جۆرە دەسەڵاتێکی سەرو خەڵکی، پێچەوانەکەی کار دەکەین، ئەو ڕێکخراوانەی لە سەردەمی شۆڕشدا پێکهاتبوون، پتەوتر دەکەین، شوراکان فراوانتر دەکەین و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان پێ دەسپێرین.
هەروەک ئاماژەم پێدا، بە شێوەیەکی بابەتیانە شۆڕش بیرۆکە و ئامانجی چەپ دەباتە پێشەوە و زەمینە بۆ بەدیهێنانیانشی دابین دەکات.
بۆ نموونە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و ڕاپەڕینەکانی پێشووی ساڵی ١٣٩٨ و ١٣٩٦ و هتد، لە بنەڕەتدا بزووتنەوەگەلێکی چەپ و ڕادیکاڵ بوون،هەن بە ئامانجی ئینسانییەوە . دروشمی ژن ژیان ئازادی، کە لەگەڵ ئیستقبالی جیهانی بەرەوڕوو بوویەوە، دروشمێکی چەپ و مۆدێرن و پێشکەوتنخوازانە و ئینساندۆستانەیە کە ڕێزگرتن لە ژنان و ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان دەخاتە سەر لوتکە و لە لایەکی دیکەشەوە یەکگرتوو و هێزی ژنانی هێنایە مەیدان. ئەمە قسەی سەرزاری هێزە چەپەکانە کە ئازادی ژن واتە ئازادی کۆمەڵگا، ئازادی کۆمەڵگا بەبێ ئازادی ژن بێمانایە. وە “ئازادی” کە لە دروشمی ژن ژیان ئازادیدا ئاماژەی پێکراوە، بۆ خۆی ئەم مانایەی هەیە. یان “ژیان” واتە خۆشگوزەرانی و کەرامەتی ئینسانی وەک ئەوەی من ڕوونم کردۆتەوە. سیستەمی سۆسیالیستی لەسەر شانی شۆڕشێکی لەو شێوەیە بەدەسڵات دەگات
لە ڕووی دیاریکردنی ڕێکخراوەیشەوە، ئەم شۆڕشە هێزی خەڵکی هێنایە سەر شەقام. هەڵسوڕوان و ئەوانەی بەشدارن لە شۆڕش و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان، سەرەڕای سەرکوتەکانی حکومەت، لە یەکێتی و ڕێکخراوە مەدەنییە جۆراوجۆرەکاندا خۆیان ڕێکخستووە. شورا یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی کە وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێدا پشت بە ئەزموونی مێژوویی بەرهەمدار دەبەستێت. بە بڕوای من ئەمڕۆ کرێکاران و قوتابیان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ئامادەن لە شوراکاندا خۆیان ڕیکبخەن. وە لەگەڵ ڕووخانی حکومەتدا، شوراکان بە خێرایی لەسەر ئاستی فراوان و سەرتاسەریدا پێکدەهێنرێن. حزبی ئێمە، و هەر لایەنێک کە بیەوێت سۆسیالیزم جێبەجێ بکات، ئەم پرۆسەیە فراوانتر و بەهێزتر دەکات.
لە شۆڕشە بۆرژوازییەکانی وەک شۆڕشی گەورەی فەرەنسادا، ئەو حیزبانەی کە شۆڕشەکە بەدەستەوە دەگرن، دوای سەرکەوتن خەڵک دەنێرنەوە بۆ ماڵەوە و کاروبارەکان خۆیان دەیبەن بەڕێوە. تەنانەت لە شۆڕشی ئۆکتۆبەریشدا هەمان شت دوای ماوەیەکی کورت ڕوویدا، لەبەر ئەو هۆکارانەی کە لە خوارەوە ڕوونی دەکەمەوە. بەپێچەوانەوە ئێمە بانگەشەکاری حکومەتی شورایین و دوای ڕووخانیش هەوڵ دەدەین هەموو دەسەڵاتەکەان ڕادەستی شوراکان بکەین، یان ئەو ڕێکخراوانەی لە جۆری شورا کە لە شۆڕشەوە سەریان هەڵداوە. شوراکانی خەڵک بەهێز بکرێن و وەک ئۆرگانی حکومی بچەسپێنرێن. وەک ئۆرگانی بڕیاردەر لە سیاسەت و ئابووری و هەموو کاروباری کۆمەڵایەتی پەیوەست بە ئیدارەی کۆمەڵگا. هەروەها پێویستە حزبەکان لە ڕێگەی شوراکانەوە سیاسەتەکانیان بەرەوپێش ببەن، دەبێت شوراکان ڕازی بکەن.
ئەمە لە یەکێتی سۆڤیەت و کۆمەڵگاکانی تر کە ئیدیعای سۆسیالیزمیان دەکرد، ڕووی نەدا، بە شێوەیەکی سەرەکی لەبەر ئەوەی هێز و بزووتنەوەکانی دیکە، وەک بزووتنەوەی ناسیۆنالیزمی پیشەسازی لە ڕووسیا، یان بزووتنەوەی دژە فیۆداڵی-دژە کۆلۆنیالیزم لە چین، یان بزووتنەوەی دژە ئیمپریالیزمی ئەمریکی لە کوبا، هەروەها بەشدار بوون لە شۆڕشەکانی ئەو وڵاتانەدا. هەروەها ئەم بزووتنەوە پلان و بەدیلێکی ئابوری پراکتیکییان هەبوو کە بنەمای ئەو بزووتنەوەیە مامەڵەکردن بوو لەگەڵ دواکەوتوویی فیۆداڵی. بۆ نموونه لینین گووتەیەکی بەناوبانگی هەیە کە دەڵێ چینی کرێکاری ڕووسیا زیاتر به ده ست دواکه وتوویی سه ڕمایه داری ده ناڵێنێت تا به ده ست دەسەڵاتی سه ڕمایه داریەوە. نەهێشتنی ئەم دواکەوتوویی و پێشکەوتنە پیشەسازیانەی ڕووسیا ئامانجی هێزە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنە لیبراڵەکانی وەک حزبی کادێتس و تەنانەت مەنشەفیکەکانیش بوو. ئەم هێز و بزووتنەوە ناسۆسیالیستیانە لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشدا نەماون، بەڵکو لەژێر ناونیشانی سۆسیالیزمدا بەدوای ئامانجە چینایەتییەکانیان چوون و جێبەجێیان کرد. ئەم ڕەوتە لە هەموو ئەزموونەکانی ڕابردوودا دەبینرێت. ئەم هەلومەرجانە بووە هۆی ئەوەی شۆڕشەکانی سەدەی بیستەم لە ژێر ناوی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمدا شکست بهێنن و سەرمایەداریی دەوڵەتی و دیکتاتۆریەتی تاک حزبی لێکچووی لێبکەوێتەوە. بێگومان ئەمە باسێکی وردە کە حزبی ئێمە لە سیمینارەکانی سەر مارکسیزم و مەسەلەی سۆڤیەت لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بە وردی شیکاری بۆ کردووە و لێرەشدا کات نییە زیاتر ڕوونی بکەینەوە.
خاڵێکی گرنگ کە پێویستە ئاماژەی پێبدەین ئەوەیە کە بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئێران تەواو جیاوازە لە بارودۆخی چین و ڕووسیا و وڵاتانی دیکە.
شۆڕشی ١٣٥٧ یەکەم شۆڕش بوو لە مێژوودا کە لە وڵاتێکی تەواو سەرمایەداریدا ڕوویدا – پانزە ساڵ دوای چاکسازییەکانی زەوی و لەناوبردنی دوا پاشماوەی فیۆدالیزم. دیکتاتۆری شا دیکتاتۆرییەکی سەرمایەداری بوو و فیۆداڵی نەبوو، یان تەنانەت تێکەڵەیەک لە فیۆدالیزم و سەرمایەداری. لە ڕووی ئابوورییەوە هیچ چاکسازی و گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە شێوەی سەرمایەداریدا مومکین نەبوو. لە وەها بارودۆخێکدا چینی سەرمایەداری – ناوخۆی و جیهانی- تەنیا بە پشت بەستن بە کۆنەپەرستترین هێزی ئۆپۆزیسیۆنی شا کە بە تەواوی دژی مۆدێرنیزم و شارستانیەت و پێشکەوتن بوو، واتە لەگەڵ خومەینی و ئیسلامی خومەینی، دەیتوانی شۆڕش بە ناوی شۆڕشەوە تێکبشکێنێت . شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ – لە ڕاستیدا لە ڕووی ناوەرۆکی خۆیەوە ڕاپەڕینێک بوو لە دژی سیستەمی سەرمایەداری نەک لە ڕووی ئەو هێزە کۆنەپەرستانەوە کە بۆ ڕێبەرایەتی شۆڕشەکە برانە پیشەوە.
ئه مڕۆ و له ڕاپه ڕینه ی ئێستاشدا به شێوه یه کی سەرەتایی بەهه مان شێوه یه . وە لە تەوەر و ناوەڕۆکی دروشم و داخوازی و کولتوری ناڕەزایەتی خەڵکدا لە هەموو شۆڕشەکانی تر زیاتر ئەم ڕاستییە دەبینن.
ئاماژەت بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی کۆمەڵگای بۆ دەیان ساڵ گەڕاندووەتەوە بۆدواوە. بە بڕوای من ڕێک ئەمە هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە جەماوەری خەڵک ڕوو لە دوایین دەستکەوتەکانی شارستانیەت دەکەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە ئەو بزووتنەوە و کولتوورێکی ناڕەزایەتی کە لە کۆمەڵگادا دروست بووە، داوای دوا ئاستی شارستانییەت و مۆدێرنیزم و خۆشگوزەرانی و ئازادی و یەکسانی دەکات.
سەیرکە، لە ئاستێکی بنەڕەتیتردا باسەکە لەسەر کار و کاردانەوەیە. کاتێک حکومەتێک کۆمەڵگا دەباتە بنی کۆنەپەرەستی، کاردانەوەی خەڵک گەڕانەوە بۆ دۆخی ڕابردوو نییە، بەڵکو چێژوەرگرتنە لە دوایین دەستکەوتەکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی. کۆنەپەرستی سەدەکانی ناوەڕاست و دژە مرۆڤایەتی لە حکومەتدا بەرزترین ئاستی شارستانییەت و ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی دەکاتە ئۆپۆزسیۆن و دەیکاتە ئایدیالی جەماوەری. وە ئەمڕۆ ئەم ڕاستییە بە ڕوونی دەبینین.
ڕاپەڕینی ئێستا کە ساڵی ڕابردوو دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامە، بە یەکەمین شۆڕشی ژنان لە مێژوودا ناودەبرێت. وە خەڵکی ئازادی جیهان لە پشتیوانی خۆیدا کۆدەکاتەوە. ئێران تاکە وڵاتێکە کە کرێکارانی مانگرتوو باس لە ئیدارەی شورا یی دەکەن و لەلایەن کۆمەڵگاوە پێشوازییان لێدەکرێت. تاکە کۆمەڵگایە کە بە کۆی دەنگ دژایەتی سزای لەسێدارەدان بۆ هەر تاوانێک دەکات و بزووتنەوەیەکی بەهێزی دژ بە سزای لەسێدارەدان پێکهێناوە. تاکە وڵاتێکە کە سەما و مۆسیقای پۆپ و ڕاپی کردووە بە چەکی شەڕ. تاکە کۆمەڵگایە کە پیرۆزییەکانی ئایینی کردۆتە پوش و بێ بەهایانکردووە و نەک تەنها هەر دژایەتی لەگەڵ ئیسلامی دەسەڵاتدار، بەڵکو ئاتەئیزم و بێ خودایشی تێیدا بەربڵاوە. تاکە کۆمەڵگایە کە ناڕەزایەتی نەک هەر لە دژی هەژاری بەڵکو لە دژی دۆڵی قووڵی نێوان هەژاری و سەروەت و سامان بۆتە بزووتنەوەیەکی بەربڵاوی شەقام. ئەم ڕاستیانە هەمووی تایبەتمەندی سیستەمێکی سۆسیالیستین و نیشانەی ئەوەیە کە پێشکەوتن و سەرکەوتنی شۆڕش و بزووتنەوەکانی ئێستا تەنیا بە وەدیهاتن و دامەزراندنی سۆسیالیزم لە ئێراندا مەیسەر دەبێت.
لە لایەکی ترەوە ئەزمونی ٤٥ ساڵەی ئەم دواییە نیشانی خەڵک داوە کە سیستەمی سەرمایەداری دەتوانێت بکوژ و دز و تاڵانچیەکان بهێنێتە سەر دەسەڵات. لە ساڵی ١٣٥٧دا ئەم کۆنەپەرستانە دوورخرانەوە، چونکە سەرمایەداریی ناوخۆیی و جیهانی هیچ بەدیلێکی دیکەی نەبوو. ئەوان بەو وەهمە چوونە پشت خومەینی و ئیسلامییەکان کە لە ماوەیەکی کورتدا شۆڕش سەرکوت دەکەن و کاروبارەکان دەدەنە دەست سیاسییە ئاساییەکانی وەک بەرەی نەتەوەیی و نەهزەتی ئازادی. تەنانەت هەر لەسەرەتاوە خومەینی دەچێتە قوم و بازرگان سەر بە بزووتنەوەی ئازادی بوو بە سەرۆکی حکومەتی کاتی. بەڵام لە بەرامبەر شەپۆلی شۆڕشدا، دواجار پێویستیان بە پەنابردنە بەر خومەینی بوو. وە توانی شۆڕشەکە بە باڵیۆزخانە و شەڕ لەگەڵ عێراق و دژە ئەمریکایی تێکبشکێنێت.
دەمەوێت بڵێم کۆماری ئیسلامی تاکە بەدیلێکی کردەیی سەرمایەدارە ناوخۆیی و جیهانییەکان بوو لە بەردەم شۆڕشی ١٣٥٧دا. تا ئەمڕۆش هیچ بەدیلێکی تریان نییە، ئەگەر هەبوایە، ئەم حکومەتەیان دەگۆڕی، کە بۆتە دڕکێک لە لای ئەوان.
بەم مانایە ئەزمونی کۆماری ئیسلامی نیشانی خەڵک دەدات کە ناکرێ مەلاکان بە تەنیا جێبهێڵن و هەمان سیستمی ئابووری بپارێزن و بگەن بە ئازادی و ڕزگاری.
هەموو ئەمانە بەو مانایەیە کە کۆمەڵگای ئێران دووگیان بووە بە سۆسیالیزم. لە ئێراندا دواهەمین کۆنەپەرستی دژە ئینسانی دەسەڵاتدارە و وەڵامەکە تەنیا دەتوانێ سۆسیالیزم بێت، دواهەمین شارستانیەتی مرۆڤایەتی بێت. بەڕای من کۆمەڵگای ئێران لە هەموو کۆمەڵگایەکی تر ئامادەترە بۆ قبوڵکردن و دامەزراندنی سۆسیالیزم.
حەسەن ساڵحی: دەست خۆش. پرسیاری تریش ماونەتەوە کە لە بەرنامەکانی داهاتوودا باسی دەکەین.
٢٦ی بەهمەنی ١٤٠٢، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤



 

(2)

حەسەن ساڵحی: تۆ لە بەشی یەکەمی ئەم دیمانەیەدا باست لە نەهێشتنی مافیای ئابووری کۆماری ئیسلامی کرد وەک کاری دەستبەجێی حکوومەتی سۆسیالیستی. هەروەها وتت دابینکردنی ئازادیەکان و لابردنی هەڵاواردن و خۆشگوزەرانی هەمووان ئامانجە سەرەتاییەکانی سۆسیالیزمن. پرسیاری من ئەوەیە، پەیوەندی نێوان ئەمانە چییە؟ ئایا ئەم ئامانجانە بە زەوتکردنی خاوەن سەرمایەکان بەدی دەهێنرێن؟ بە تایبەتی پێویستە چ ڕێوشوێنێکی دەستبەجێ بگیرێتەبەر بۆ زامنکردنی ئازادییەکان و دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی؟
حەمید تەقوایی: هەروەک پێشتر ڕوونم کردۆتەوە، بۆ نەهێشتنی زەبری ئابوری – واتە ئازادی بە مانا وشەیی دەستەبەرکردنی – دەبێت چەوسانەوە و خاوەندارێتی تایبەتی بەسەر ئامرازەکانی بەرهەمهێنان قەدەغە بکرێت. کردەوەی بەپەلە لەم بوارەدا ڕزگاربوون بووە لە مافیا ئابوورییەکانی حکومەت، بەڵام پێویستە ئەمە فراوانتر بکرێت و چەوسانەوە و کاری بەکرێ لەسەر ئاستی سەرتاسەری و لە پێوەندی لەگەڵ هەموو سەرمایەکاندا هەڵبوەشێنرێتەوە. ئەمەش کاتی دەوێت.
بە ڕزگاربوون لە مافیا ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە ٥٠٪ی ئابووری لە ژێر کۆنترۆڵی سەرمایە دوور دەخرێتەوە، بەڵام دواجار نابێ هیچ پەیوەندییەکی چەوسێنەرانە لە نێوان کار و سەرمایە لە هیچ کەرتێکدا هەبێت. ئەمەش یەکسەر پراکتیکی نییە و پێویستی بە پلانی هەنگاو بە هەنگاو هەیە. پرسیار ئەوەیە ئایا چاوەڕێی ئەوە بین تا تەواوی بەرنامەی ئابووری سۆسیالیستی جێبەجێ دەکرێت بۆ دەستەبەرکردنی ئازادییەکان و خۆشگوزەرانی گشتی؟ من بە هیچ شێوەیەک پێموانییە. دەکرێت و پێویستە ڕێوشوێنی خێرا بۆ دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و گەرەنتیکردنی ئازادییەکان فەرمان بدرێت. ڕێوشوێنی جێبەجێکردنی تەواوی ئابووری سۆسیالیستی و دابینکردنی ئازادی و خۆشگوزەرانی مەرجدار نییە بە یەکتر، بەڵکو دەتوانێ لە یەک کاتدا بەرەوپێش بچێت.
لە یەکەم ڕۆژی هاتنە سەرکاری حکومەتی سۆسیالیستی ڕایدەگەیەنێت کە خوێندن بەخۆڕایی دەبێت، چاودێری تەندروستی بەخۆڕایی دەبێت، گواستنەوە، ئاو، کارەبا، غاز، ئینتەرنێتیش بەخۆڕایی دەبێت. جگە لەوەش سەرجەم هاووڵاتیان، بەبێ جیاوازی، مووچەی بنەڕەتییان پێدەدرێت. مافی هەموو ئینسانەکانە چێژ لە ژیانێکی ئینسانی وەربگرن و ناچار نەبن ملکەچی کاری زۆرەملێ بن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان.
ئەمانە ڕێوشوێنی ئابووری دەستبەجێی ئێمەن کە دەتوانن وردە وردە فراوانتر بن و بۆ نموونە خانووبەرەی بێبەرامبەر یان زۆر هەرزان لەخۆ بگرن. ئەمەش بە دروستکردنی خانووبەرەی بەرفراوان دەکرێت. ڕەنگە ڕێکارەکانی تری خۆشگوزەرانی پێویستیان بە کات هەبێت، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا، لە ڕۆژی یەکەمدا، حکومەتی سۆسیالیستی بەڵێن دەدات هەموو ئەو ڕێکارانە ئەنجام بدات. سیاسەت و ئاراستەی حکومەت بەو ئاراستەیەیە کە هیچ شوێنەواری هەژاری و نائەمنی ئابووری لە کۆمەڵگادا نەهێڵێتەوە. ئەو ڕێوشوێنە خۆشگوزەرانیانەی کە باسم کرد دەستبەجێ جێبەجێ دەکرێن و بە سروشتیش لەگەڵ پێشکەوتنی ڕێوشوێنە سەرەتاییەکانی سۆسیالیستی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیستغلال و کۆیلایەتی کرێ، مەرجەکانی دابینکردنی ژیانێکی خۆشگوزەران بۆ هەمووان زیاتر و زیاتر دابین دەکرێت.
لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە، ئینسان نابێت لە هەنگاوی چاوەڕێی هیچ کردەیەکی ئابووری بکات. هەر لە یەکەم ڕۆژەوە حکومەتی سۆسیالیستی ڕایدەگەیەنێت کە لەسێدارەدان قەدەغەیە، هەر لە سەرەتاوە پابەندبوونی خۆی بە دابینکردنی ئازادییە بێ کۆت ومەرجەکان، لە ئازادی حزبایەتی و ڕێکخراو بوونەوە تا ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین و قەڵەم، تا ئازادیی ناڕەزایەتی، مانگرتن، خۆپیشاندان و هتد. هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی یاسا دامەزراون و بە کردەوە جێبەجێ دەکرێن. ڕێوشوێنێکی تری بەپەلە قەدەغەکردنی دەستوەردانی ئایین لە یاساکان و سیستەمی پەروەردەیی و دادوەری و بە گشتی سەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی. حکومەتی سۆسیالیستی خاوەنی ئایینێکی فەرمی نییە و تەنها ئایین وەک بابەتی تایبەتی تاکەکان دەناسێت. هەرگیز نابێت ئایین لە بەڵگەنامەی لەدایک بوون یان ڕیکلامەکانی دامەزراندن و ئەرکی کار و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و شوناسی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان بە گشتی جێگەی خۆی هەبێت. لە لایەکی ترەوە ئازادی ئایین و ئازادی نائاینی وەک بابەتی تایبەتی تاکەکان ناسێنراون. هەموو کەسێک ئازادە هەر ئایینێکی هەبێت یان هیچ ئایینێکی نەبێت. ستەم و هەڵاواردنی ئایینی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای ئێمەدا بەربڵاوە، بە تەواوی لەناو دەچێت. مافەکانی ژنان و نەهێشتنی هەڵاواردنی ڕەگەزی بە تەواوەتیترین شێوە دەستەبەر دەکرێن و دابین دەکرێن. نەهێشتنی هەڵاواردنی نەتەوەیی، بۆ نموونە، داننان بە مافی خوێندن و چالاکیی ئەدەبی و هونەری بە زمانی دایکی و دابینکردنی مافی یەکسان بۆ هەموو هاووڵاتییان بەبێ گوێدانە نەتەوە و نەتەوە، لە یەکەم ڕێکارەکانی حکوومەتی سۆسیالیستیش دەبێت.
لێرەدا دەرفەتی ئەوە نییە کە باسی هەموو ئەو یاسا ئینسانیانی و ڕزگاریخوازانە بکەین کە دەبێت دەستبەجێ ڕابگەیەندرێن. لیستێکی دوورودرێژ لە بەرنامەی حزبەکەماندا، دنیایەکی باشتر، ڕاگەیەندراوە، ئێمەش پابەندین بە جێبەجێکردنی دەستبەجێ هەموویان. دەستووری کۆماری سۆسیالیستی بنەڕەتیترین ئازادی و مافە مەدەنی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی لەخۆ گرتووە، گرنگترینیانم لێرەدا ڕوونم کردۆتەوە.
بەم شێوەیە زامنکردنی ئازادییە بێ کۆت و مەرجەکان و دابینکردنی خۆشگوزەرانی گشتی و لابردنی فشاری ئابووری بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان لەسەر شانی جەماوەری خەڵک لە یەکەم ڕێکارەکانی کۆماری سۆسیالیستی دەبێت.
حەسەن ساڵحی: لە قسەوباسەکانی تۆدا هەندێک خاڵ هەبوو کە زۆر سەرنجی منی ڕاکێشا. باسی داهاتی بنەڕەتیت کرد. بێگومان ئەم باسە بۆ حزبی ئێمە شتێکی نوێ نییە. ئێمە بڕیارمان هەیە لەو بارەیەوە. ئەوەی کە هاووڵاتیان بەبێ گوێدانە کار و پێگەی کۆمەڵایەتی خۆیان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی داهاتێکی بنەڕەتییان هەبێت، مشتومڕێکە کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵگاکانی ئەوروپاشدا باسی لێوە دەکرێت. ئایا ئەم ئاراستەکردنە بنەمایەکی سۆسیالیستی هەیە؟ ڕاتان چیە لەم بارەیەوە؟
حەمید تەقوایی: بەڵێ، ئەم داواکارییە لە جەوهەری خۆیدا سۆسیالیستییە. هەرچەندە ڕەنگە وەک ئاماژەت پێدا،زۆرێک لە لایەنگرانیشی خۆیان بە سۆسیالیست نەزانن.
ئەمە باسێکی نوێ نییە، نەک هەر بۆ حیزبی ئێمە بەڵکو لە کۆمەڵگە پیشەسازییە پێشکەوتووەکانیشدا. تەنانەت لە یەکێک لە ویلایەتەکانی سویسرا لەم دواییانەدا ڕیفراندۆمێک بۆ پەسەندکردنی یاسای داهاتی بنەڕەتی ئەنجامدرا. بۆچوونی لە لایەنگری و لەدژی ئەم بابەتەدەخرایە ڕوو . بەڵام بەڕای من بنەمای باسەکە بەرگریکردنە لە مافی ژیان. نابێت کەس لە برسێتیدا بمرێت، کەس بێ ماڵ و حاڵ بێت، کەس بە هۆی هەژارییەوە ناچار بکرێت کاری نەخوازراو بکات، لە سەدەی بیست و یەکەمدا ئەبێت کەس لە پێداویستییەکانی ژیانێکی ئینسانی بێبەش نەکرێت.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، منداڵێک لە هەر ٤.٤ چرکەیەکدا بەهۆی نەخۆشییە خۆپارێزییەکانەوە دەمرێت. هۆکاری ئەم کارەساتە جگە لە هەژاری بنەماڵەکان هیچی تر نییە. دیاریکردنی داهاتی بنەڕەتی لە ڕاستیدا بەرگریکردنە لە مافی ژیان و هەرکەسێک گرنگی بە مافەکانی مرۆڤ بدات، دەبێت پێش هەموو شتێک دان بە مافی ژیاندا بنێت. لە کۆمەڵگا سەرمایەداریەکاندا زۆربەی ئینسانەکان مافی ژیانیان نییە. ئەگەر لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بوویت، ژیانت ئاسایشە، بەڵام ئەگەر لە خێزانێکی چینی کرێکار لەدایک بوویت، خوێندن تەواو بکەیت یان نا، دەبێت بچیتە بازاڕی کار بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانت و چاوەڕێی خاوەنکارەکەت بکەیت بۆ ئەوەی لە هەر کاتێکدا و لەگەڵ هەر قەیرانێکی سەرمایەداریدا بێکار بیت و بژێوی ژیانت و خێزانەکەت لەدەست بدەیت. لە قەیرانی ساڵی ٢٠٠٨دا ملیۆنان کەس لە ئەمریکا نەک هەر کارەکانیان لەدەستدا بەڵکو ماڵەکانیان لەدەستدا و فڕێدرانە سەر شەقامەکان. لە کۆمەڵگاکانی وەک ئێران و وڵاتانی بەناو جیهانی سێهەمدا دۆخەکە کارەساتبارترە. هەژاری لەم وڵاتانەدا بەربڵاوە و بێکاری و بێ خانەو لانەیی تەنیا دەرئەنجامی قەیرانەکان نییە، بەڵکو دیاردەیەکی دامەزراوەیی یە. لە کۆماری ئیسلامیدا زیاتر لە نیوەی کۆمەڵگا لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
بۆیە پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە دابینکردنی “داهاتی بنەڕەتی” تەنیا پرسێکی یاسایی-ئابووری نییە، بەڵکو بە مانای زامنکردنی مافی ژیانە بۆ هەموو ئینسانەکان. لە ئێرانی سۆسیالیستیدا ئەمە دەکەینە یاسا و جێبەجێی دەکەین.
حەسەن ساڵحی: ئەو ڕێوشوێنە بەپەلانەی کە باست کرد، پێویستی بە بودجەیەکی زەبەلااحه. ئەم بودجەیە چۆن دابین دەکرێت؟
حەمید تەقوایی: خاڵی یەکەم ئەوەیە کە کۆمەڵگای ئێران بە هیچ شێوەیەک کۆمەڵگایەکی هەژار نییە. لە ڕووی سەرچاوەی سەروەت و سامانی وەک نەوت و گاز و سەرچاوە سروشتییە جۆراوجۆرەکان، دارستانەکان و هتد، زۆر دەوڵەمەندە و هەناردەکردن سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتی ئێران پێکدەهێنێت.
با ئاماژە بە چەند ئامارێک لە کۆماری ئیسلامیدا بکەم.
لەم دواییانەدا بەرپرسانی ڕێژیم ڕایانگەیاند کە داهاتی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی ئێران لە هەناردەکردن لە ساڵی ١٤٠١دا ١٠٣ میلیارد دۆلار بووە. و ئەمەش هێشتا لە بارودۆخی سزاکان و بارودۆخی سەرەڕای سزاکاندایە. بەڵام ئەم داهاتە یان دەڕژێتە سەر حساباتی سەرانی مافیای ئابووری یان بۆ بودجەی ئۆرگانە بەرفراوان و درێژەکانی سەرکوتگەرەکانی دەسەڵات تەرخان دەکرێت. چەند ساڵێک لەمەوبەر وتەبێژی حکومەتی ڕووحانی ڕایگەیاند کە لە سەردەمی ئەحمەدی نژاددا ٧٠٠ ملیار دۆلار بەفیڕۆچووە. ئەو زاراوەیەی کە بەکاری هێنا ئەوە بوو کە ئەم بڕە فەلەکییە “قوتدراوە”!
لە ماوەی یەک سەرۆک کۆماردا ٧٠٠ ملیار دۆلار دیارنەما! بێگومان ئامارە فەلەکیەکانی دیکە لە قۆناغەکانی پێشوو و دواتردا “قوتدراون” و کۆی گشتییان گەیشتە تریلیۆن دۆلار.
لە لایەکی ترەوە بڕە پارەی فەلەکی(نجومی) بۆ تێچووی سەرسوڕهێنەری دام ودەزگا سەرکوتگەرەکان، هێزی قودس، بەسیج، مزگەوتەکان، سیستەمی بڵاوکردنەوەی خورافاتەکانی پیاوانی ئایینی و هتد و هتد خەرج دەکرێت. هەموو ئەم سەرچاوانە دەتوانرێت بۆ خۆشگوزەرانی گشتی بەکاربهێنرێت. بۆ نموونە ئەو بودجەیەی ئێستا بۆ فەیلەقی قودس خەرج دەکرێت، دەتوانێت بە ئاسانی چاودێری تەندروستی بێبەرامبەر بۆ کۆمەڵگا دابین بکات. سەد ملیار دۆلار داهاتی ساڵانەی دراوی بیانی کە لە گیرفانی گەورەی ئایەتوڵڵاکاندا لەدەست دەچێت، دەتوانێت تێچووی چارەسەری بێبەرامبەر دابین بکات.
دزین و تاڵانکردنی سامان کە بە گوتەی ئەوان تەنها لە ماوەی یەک سەرۆکدا ٧٠٠ ملیار دۆلار بووە، دەتوانێت بەشێکی سەرەکی “مافە سەرەتاییەکان” دابین بکات.
سامان هەیە، بەڵام گفتوگۆکە لەسەر ئەولەویەتەکانی حکومەت و چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو سامانەیە. پێش هەموو شتێک ئەولەویەتی کۆماری ئیسلامی پڕکردنەوەی گیرفانی سەرانی مافیای ئابووری و دەوڵەمەندکردنی ئامێری فراوانکردنی خورافات و سەرکوتکردنە، واتە باندی پیاوانی ئایینی و مەلا و بەرپرسانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و دەوریەی جۆراوجۆر بۆ سەرکوتکردنی خەڵک. ئەگەر ئەمە لاببەیت، سەرچاوەی دارایی زۆر بۆ خۆشگوزەرانی گشتی ئازاد دەبێت.
خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە بەشێکی زۆری دانیشتوانی ئێران گەنجن و ئامادەن بۆ کارکردن. لە کۆمەڵگای سۆسیالیستیدا حەزی کارکردن و چالاکیی بەرهەمهێنانی ئازاد و داهێنەرانە زۆر بەربڵاو دەبێت و کارایی کار زۆر زیاتر دەبێت. بۆ نموونە زۆرێک لە نوخبە و شارەزایان کە لە کۆماری ئیسلامی هەڵاتوون، دەگەڕێنەوە و بە دڵ و گیان کار دەکەن. بەم شێوەیە هێزێکی کۆمەڵایەتی کاریگەر ئازاد دەبێت، کە بەرهەمهێنانی سامان زۆر لەوە زیاتر دەبات کە ئەمڕۆ هەیە. کۆی ئەمانە دەتوانێت بنەمایەکی ڕاستەقینە بێت بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی خۆشگوزەرانی گشتی.

حەسەن ساڵحی: خاڵێک کە جەختت لەسەر کردەوە، ئیدارەی شورایی و پێویستی کۆنترۆڵکردنی ئابووری بوو لەلایەن شوراکانەوە. سیستەمی شورایی چۆن کاردەکات؟ گەرەنتی چییە کە شوراکان ئەو ئەرکانەی کە ئاژەد پێدان جێبەجێ دەکەن ئەو کارانەی باست کرد؟
حەمید تەقوایی: بە بڕوای من لە سەردەمی ئێمەدا شێوازی کارکردنی شوراکان لە بنەڕەتدا جیاوازە لە ئەزموونی مێژوویی و تێگەیشتنی هاوبەش لە سیستەمی شورا، و زیاتر لەگەڵ پێداویستیەکانی سیستەمێکی ڕزگار بوو لە دەسەڵاتی سەرو خەڵکیدا یەکدەگرێتەوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە شوراکان وەک ئۆرگانی دەسەڵاتدارێتی دەتوانرێت لە شێوەی تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا ڕێکبخرێن نەک لە شێوەی قوچەکی و پلەبەندیدا.
سیستەمی شورایی لە کۆماری سۆسیالیستی ئێراندا بەشێوەی هەرەمی ڕێکناخرێت بەڵکو تۆڕێکی سەرتاسەری دەبێت کە شورای ناوخۆیی و شار و پارێزگاکان دەگرێتەوە. ئاسانکارییە تەکنەلۆژییەکانی ئەمڕۆ، بە ئینتەرنێت و پلاتفۆرمی ئینتەرنێتیشەوە، ڕێگە بە تۆڕی شوراکان دەدەن لە هەریەکێک لەو ئاستانەدا بڕیار بدەن، بەرپرسان و کاربەدەستان لە کارەکانیان دووربخەنەوە و دابنێن و سیاسەت و هەموو دەسەڵاتەکان لە دەستیاندا بن.
بنەمای فەلسەفەی حکومەتی شورایی ئەوەیە کە دەسەڵاتی سەروخەڵک پێک نەهێنرێت. شێوازی تۆڕی شوراکان لە ئاستێکی بنەڕەتیدا، هەر جۆرە بیرۆکراسییەک، سەرەوە و خوارەوە، و هەرەمی دەسەڵات کە بتوانێت بگۆڕێت بۆ دیکتاتۆریەت و دەسەڵاتی باڵای خەڵک لە بنەڕەتەوە دەکاتە مەحاڵ و ئەم سیستەمە تۆڕە ئەمڕۆ بە تەواوی مومکینە بە پشتیوانی ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا. بێگومان مەودای دەسەڵاتی شوراکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و شار و پارێزگا و سەرتاسەریدا جیاواز دەبێت. هەموو ئەمانە دەتوانرێت پێناسە بکرێن، بەڵام لە هەریەکێک لەم ئاستانەدا شوراکان لە تۆڕێکدا کاردەکەن نەک هەرەمی. فۆڕمی تۆڕی شوراکان گەرەنتی دیموکراسی ڕاستەوخۆ بە مانای ڕاستەقینەی وشەکە دەکات.
لێرەدا پێویستم بەوەیە ڕوونی بکەمەوە کە هەر جۆرە ئاماژەیەک بۆ جەماوەری خەڵک بە مانای دیموکراسی ڕاستەوخۆ و دابینکردنی بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵگا نییە. ڕاستڕەوی توندڕەو و پۆپۆلیستەکانیش بانگەوازی خەڵک دەکەن، بەڵام بۆ خەڵکی ناڕێکخراو و بە بانگەوازکردن بۆ دەمارگیریە ڕەگەزی و نەتەوەیی و ئایینییەکانیان. دەمارگیری و پیرۆزیەکان کە بەشێکن لە سیاسەتی ڕۆژانەی دەوڵەتانی سەرمایەداری و پێویستن بۆ پاراستنی باڵادەستی چینی سەرمایەداری، لە سیستەمی شوراییدا جێگەیەکیان نییە. ئێمە مەبەستمان لەو جەماوەرە ڕێکخراوە ڕێکخراوەیە کە بەردەوام لە کۆبوونەوەکانیاندا ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکەن و بڕیاری وشیارانە دەدەن، نەک ئەو جەماوەرە ڕواڵەتییە کە بەهۆی ئەو دەمارگیریە نەتەوەیی-ئاینی-میللی-
ڕەگەزپەرستی و پیرۆزییانەی کە مێشکیانی پێ ئاخنراوەوروژێنراون .
سیستەمی شورا بە واتای ڕێکخراوبوونی ئەو جەماوەرە وشیارو ئاگایەی خەڵکی بە بەرژەوەندییەکانیان وەک بناغەکانی حکومەت و بەم مانایەش لە بنەڕەتدا جیاوازە لە دیموکراسی پەرلەمانی هەر چوار ساڵ جارێک و لە پۆپۆلیزمی دیماگۆگی دەرگیرانەی -لایەنە ڕاستڕەوەکان.
هەروەها ئەم خاڵە وەڵامی بەشی دووەمی پرسیارەکەت سەبارەت بە بڕیاردانی شورا کان ڕوون دەکاتەوە. پێویستە لایەن و هێزە سیاسییە جیاوازەکان شوراکان ڕازی بکەن بۆ پێشخستنی سیاسەتەکانیان و دەنگی شوراکان لەگەڵیاندا بێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کاتێک باس لە سیستەمی شورایی دەکەین، پێشگریمانەمان ئەوەیە کە شوراکان لە ئەنجامی شۆڕشێک بە هەژموونی چەپ و سۆسیالیستی پێکهاتوون و بەهێز بوون. سروشتییە لەم پرۆسەیەدا حزب و هێزە چەپەکان کاریگەری و بنکەیەکی کۆمەڵایەتی فراوانتریان دەبێت لە چاو حزبە ڕاستەکان. لەم شۆڕشی ژن ژیان ئازادیەدا دەبینین کە دروشم و داخوازی و چاوەڕوانییەکانی بەشێکی زۆر لە خەڵک چەپ و ڕادیکاڵن و لەسەر بنەمای ئایدیاڵە ئینسانییەکان دامەزراون نەک لەسەر بنەمای دەمارگیری نەتەوەیی-نیشتمانی-میللی-ئاینی. پێشتر باسم لەوە کرد کە دروشمی سەرەکی ژن ژیان ئازادی بە واتای هەبوونی بەها و ئایدیالی چەپ هێزی زۆرتری هەیە.
دوای ڕووخانی ڕژێم، ئەو خواست و ئامانجە ئینسانیانە دیاری دەکەین و وەری دەگێڕین بۆ سیاسەت و پلاتفۆرمی پراکتیکی و شەرعیەت و چوارچێوەیان پێ دەبەخشین. بە بڕوای من ئەو شورایانەی لە شۆڕشەوە سەریان هەڵدا، بەتەواوی ئامادەکارییان بۆ گرتنەبەری هەمان سیاسەت هەیە. بێگومان حزبەکانی تریش لە شوراکاندا ئامادەن و هەوڵی بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانیان دەدەن، بەڵام سیاسەتە سۆسیالیستیەکان زۆرینەی باڵایان دەبێت لە شوراکاندا، هەم لەبەر ئەوەی سیستەمی شورا یی دەرئەنجامی شۆڕشێکی چەپ و ڕادیکاڵە، هەم لەبەر ئەوەی سۆسیالیزمە کەنوێنەرایەتی بەرژەوەندی ڕاستەقینە جەماوەری خەڵک دەکات لە شوراکاندا. ئەگەر حیزبێکی کۆمۆنیستی چالاک لە کۆمەڵگا و لە شوراکاندا ئامادە بێت – ئەوە بە بەدڵنییاییەوە دوای سەرکەوتنی شۆڕش، حزبێکی لەو شێوەیە بنکەیەکی فراوانی دەبێت لە کۆمەڵگادا – گومانم نییە کە شوراکان سیاسەتی سۆسیالیستی هەڵدەبژێرن.
حەسەن ساڵحی: کەواتە پێتوانییە بوونی ئەحزابی بۆرژوازی و لایەنگری سەرمایەداری، پاشایەتی و کۆماری و هاوشێوەکانی، مەترسی بۆ کۆماری سۆسیالیستی دروست بکات؟
حەمید تەقوایی:نا بە هیچ شێوەیەک، پێم وایە بۆ سەقامگیرکردنی کۆماری سۆسیالیستی پێویستە ئازادی حیزبایەتی زامن بکرێت. هیچ بەرگرییەکی باشتر لە سیستەمی سۆسیالیستی نییە لەوەی بۆ نموونە لە تەلەفزیۆن یان سۆشیال میدیادا لەگەڵ حزبە ڕاستڕەوەکاندا مشتومڕ بکرێت. لە سیستەمی سۆسیالیستیدا، هەموو حیزبەکان – بێگومان ئەو حیزبانەی کە هاوبەش نین لە تاوانی کۆماری ئیسلامیدا – دەتوانن بە ئازادی چالاکی بکەن.
ئێمە پێشوازی لە هەر جۆرە گفتوگۆ و مشتومڕێک دەکەین لەگەڵ هێزە ڕاستڕەوەکان. هەر لە باسکردنی بەرهەمهێنانەوە لەسەر بنەمای قازانج و ئیستغلال تا پرسی پیرۆزی ئاو و خاک تا باسکردنی ئایین و بوون و نەبوونی خودا و هتد. ئێمە دەمانەوێت هەموو ئەم کەیسانە بە ئازادی لە میدیاکاندا باس و مشتومڕیان لەسەر بکرێت.
دەبینیت تا ئەمڕۆ حکومەتەکان و میدیای بۆرژوازی باڵا دەست هەبوون. تەنانەت لە پێشکەوتووترین وڵاتەکانیشدا ناتوانیت بە ئاسانی ڕەخنە لە ئایین بگریت. چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ئینگلتەرا ئاتەئیستەکان دەیانویست پۆستەرێک بە دروشمی “خودا بوونی نییە، ژیانێکی ئاسوودەت هەبێت” بڵاوبکەنەوە. کڵێسا بە پشتیوانی حکومەت ڕێگەی نەدا و ڕستەکەی گۆڕی بۆ خودا ڕەنگە بوونی نەبێت. ئاتەئیستەکان هەمیشە سانسۆریان لەسەر کراوە، لە کاتێکدا هەموو قەشە و مەلا و حاخامەکان ئازاد بوون لە مینبەر و میدیای حکومی و ناحکومییەوە هەر جۆرە قسەیەکی بێمانا دەرخواردی خەڵک بدەن . ئەمە بارودۆخی هەموو کۆمەڵگاکانە، لە ئێرانیش بە خراپترین شێوە. هەمیشە زمانی کۆمۆنیست و ئاتەئیستەکانیان بڕیوە و سانسۆریان کردووە و سەرکوتیان کردووە. بەڵام پێویستمان بە سانسۆر و دەم داخستن نییە. ئێمە دەمانەوێت هەمووان ئازاد بن چونکە لە کۆمەڵگەیەکی ئازاددا حەقیقەت سەردەکەوێت و ڕاستی لای ئێمەیە. ئێمەی ئاتەئسی و بیرمەندانی ئازاد و نەیارانی سەرمایەداری و کۆیلایەتی کرێ و ڕەخنەگرانی ناسیۆنالیزم و خاکپەرستی و قەومگەرایی و هەموو پیرۆزی و خورافاتێکی سەروو ئینسانی نامانەوێت مافێک لە کەس زەوت بکەین، بەڵام ئێمەش وەک نەیارەکانمان دەمانەوێت بە درێژایی مێژوو لە مافی ئازادی دەربڕینی بۆچونەکانمان دەستەبەر بێت. گەرەنتیکردنی ئازادی ڕادەربڕین و چالاکیی سیاسی بۆ هەموو هێز و باوەڕەکان لە هەموو هێزێکانی دیکە زیاتر سوودی بۆ سۆسیالیستەکان دەبێت.
خاڵی بنەڕەتی ئەوەیە کە لەگەڵ شۆڕشی سۆسیالیستی خەباتی حیزبی و خەباتی چینایەتی بە گشتی کۆتایی نایەت، بەردەوامە. ئێمە هەوڵ دەدەین ئەمە بە ڕێوشوێنی بۆ دابنرێت لە بەرژەوەندی جەماوەر. جیاوازی کۆماری سۆسیالیستی و سیستمەکانی تر ئەوەیە کە لێرەدا سۆسیالیستەکان دەسەڵاتن و ئەمەش چ لە ڕوانگەی یاساییەوە و لەوەش گرنگتر لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و بارودۆخی ژیانی جەماوەرەوە، هەر هەوڵێکی گەڕانەوە بۆ سەرمایەداری پوچەڵ دەکاتەوە.
لە ڕووی یاساییەوە لە سیستەمی سۆسیالیستیدا دەستوور چەوسانەوە قەدەغە دەکات. وەک چۆن دەستوور لە هەموو سیستەمێکی سەرمایەداریدا خاوەندارێتی تایبەت لە ئامرازەکانی بەرهەمهێنان بە یەکێک لە مافەکانی خەڵک دەزانێت و دایدەمەزرێنێت و هەر جۆرە پێشێلکارییەکی خاوەندارێتی سەرمایەداری بە تاوان دەزانێت، دەستووری سۆسیالیستیش هەر جۆرە خاوەندارێتییەکی تایبەتی لە سەر ئامرازەکانی بەرهەمهێنان وەک تاوانێک دادەنێت. وەک چۆن گۆڕینی دەستوور و هەڵوەشاندنەوەی چەوساندنەوە لە کۆمەڵگە سەرمایەدارییەکاندا پێویستی بە شۆڕش هەیە، لە سیستەمی سۆسیالیستیدا، تەنیا شۆڕش – یان لە ڕاستیدا دژە شۆڕش-ی لایەنگرانی سەرمایە دەتوانێت دەستوور بگۆڕێت. بۆیە لە ڕوانگەی یاساییەوە گێڕانەوەی سەرمایەداری و پاشەکشەی کۆمەڵگا بە هیچ شێوەیەک بابەتێکی سادە نییە. گەرەنتیکردنی ئازادییە سیاسییەکان بۆ هەموو حزب و بزووتنەوەکان نەک هەر کارئاسانی بۆ ئەم کارە ناکات، بەڵکو بەپێچەوانەوە بەربەستێکە لە بەرامبەر بوژانەوەی دیکتاتۆری سەرمایەداریدا.
لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە، جێبەجێکردنی سیاسەتە سۆسیالیستییەکان- بە بەشداری جەماوەری خەڵک کە لە ئەنجومەنەکاندا ڕێکخراون لە کاروباری سیاسی و کۆمەڵایەتی، زامنکردنی ئازادییە مەدەنی و سیاسییەکان، لابردنی هەڵاواردن و دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی گشتی- هیچ بوارێک بۆ گەشەی هێزە ڕاستەکان ناهێڵێتەوە -هێزەکانی راستڕەوەکان و نەیارانی سیستەمی سۆسیالیستی. تا زیاتر سیاسەتە هەمەلایەنە سۆشیالیستیەکان لە کۆمەڵگادا جێبەجێ بکرێن، هێزە ڕاستڕەوەکان زەمینەی بابەتیی خۆیان بۆ گەشەکردن و بەدەستهێنانی کاریگەری لەدەست دەدەن و زیاتر دەکەونە پەراوێز و گۆشەگیرتر دەبن.
بەگوێرەی ئەو خاڵانەی سەرەوە، پێویستە ئەوە بگوترێ کە زامنکردن و دەستەبەرکردنی ئازادییە مەدەنی و سیاسییەکان، هەروەها ئازادبوون لە ڕێگریی ئابووری کە بنەمای هەموو ئازادییەکانە، نەک هەر ئاسۆ و ئامانجی ئێمەیە، بەڵکو بە کردەیی لەخزمەت بە ڕەوایەتیدان بە دامەزراندنی سیستەمی سۆسیالیستیدایە.
حەسەن ساڵحی: شێوازی کارکردنی شوراکانتان ڕوونکردۆتەوە. پرسیارێک کە دێتە پێشەوە ئەوەیە ئایا شوراکان تاکە شێوازی ڕێکخستنی خەڵکن لە سیستەمی سۆسیالیستیدا؟ ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی دیکەی وەک سەندیکا و دامەزراوە و ناوەند و کۆمەڵە و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و هاوشێوەکانی چی دەبێت؟
حەمید تەقوایی: شوراکان پایە و بڕبڕەی پشتی حکومەتن، بەڵام لە کۆمەڵگادا چەندین ڕێکخراو هەن و تەنانەت ئێمەش هەوڵی دامەزراندنیان دەدەین. لە ئێستادا کۆمیتە و دامەزراوەی زۆرمان هەیە کە لە چالاکانی بزووتنەوەی کرێکاری پێکهاتوون، سەندیکا و شورای ناڕەزایەتیمان هەیە، دامەزراوە و ناوەند و کۆمەڵە و ڕێکخراوی ناحکومیمان هەیە. هەموو ئەمانە نەک هەر بەردەوامن لە کارەکانیان، بەڵکو فراوانتر دەبن و ڕەهەندی جەماوەریش بەدەست دەهێنن. ئاخر بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا داواکاری تایبەتیان هەیە و بۆچوونی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە سیاسەت و ڕێوشوێنەکان و پێویستە مافی ڕێکخستن و پەیڕەوکردنی داواکارییەکانیان هەبێت. دیارە لەگەڵ شۆڕشی سۆسیالیستیدا هەموو داواکارییەکان بە یەکجار جێبەجێ نابن و هەموویان لەبەرچاو ناگیرێن. وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێدا، چینایەتی و ململانێی چینایەتی بە یەکجار نامێنێت و جیاوازی سەلیقە و بۆچوونیش نامێنێ. بۆیە پێویستە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بتوانن ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان هەبێت.
شورا یان ڕێکخراوی جۆری شورا، ڕێکخراوی جەماوەری خەڵکن بۆ دەستوەردان لە کاروباری کۆمەڵگە و لە ڕاستیدا ڕێکخراوێکی حکومین و بەدیلێک نین بۆ جۆرەکانی تری ڕێکخراو. ئەندامانی شورا دەتوانن ئەندامی زۆر ڕێکخراوی تر بن و نوێنەرایەتی داواکاری ئەو ڕێکخراوانە بکەن لە شوراکاندا. تەنانەت حزب و ڕێکخراوەکان مافی خۆیانە دژایەتی بڕیارەکانی شوراکان بکەن، بەبێ ئەوەی ئەو یاسایانە بشکێنن کە شوراکان پەسەندیان کردووە. دیسان جەخت لەوە دەکەمەوە کە ئازادی هەموو جۆرە ڕێکخراوێک پرەنسیپی بنەڕەتی ئێمەیە و دەبێتە پایەی گرنگی ئازادییە سیاسی و مەدەنییەکان لە سیستەمی سۆسیالیستیدا.
حەسەن ساڵحی: زۆر سوپاس. پرسیاری تریش هەیە کە لە بەرنامەکانی داهاتوودا باسی دەکەین.

٢ی اسفندی١٤٠٢، ٢١ی فێبروەری ٢٠٢٤



 

(3)


 

حەسەن ساڵحی: یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی باسەکەت لە سیمینارەکەدا شۆڕشی ئینتەرنێت یان شۆڕشی پیشەسازی چوارەم بوو. بۆچی ئەم پەرەسەندنە بە شۆڕش ناودەبەن؟ وە بۆچی شۆڕشی چوارەم؟
حەمید تەقوایی: لە سێ سەدەی ڕابردوودا بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی چوار بەربەستی تێپەڕاندووە. داهێنانی بزوێنەری هەڵم لە کۆتایی سەدەی 18 کە لە ڕاستیدا سەرەتای شۆڕشی پیشەسازی و بەهێزکردنی بۆرژوازی بوو، دووەم شۆڕشیش شۆڕشی کارەبایە کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا ڕوویدا، لە ساڵەکانی ناوەڕاستی سەدەی بیستەم، ترانسیستۆر و کۆمپیوتەر داهێنران، کە بە شۆڕشی دیجیتاڵی ناسراوە، دواجاریش لە کۆتایی سەدەی بیستەمەوە سەرهەڵدانی وێبwww
ی جیهانی و ئینتەرنێتی بەخۆیەوە بینی، کە پێی دەوترێت شۆڕشی ئایتی یان شۆڕشی ٤.٠ کە تا ئێستاش بەردەوامە. ئەمەش شۆڕشێکە چونکە گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی و بازدانێکی نەک تەنها لە پیشەسازی و ئابووری بەڵکو لە هەموو پەیوەندی و پێکەوە بەستنە کۆمەڵایەتییەکاندادروستکردووە.
حەسەن ساڵحی: سەرمایەداری چەندین شۆڕشی تەکنەلۆجی تێپەڕاندووە و ئێستاش هەر بەردەوامە. شۆڕشی ئینتەرنێت چ جیاوازە لە ئاڵوگۆڕەکانی ڕابردوو؟
حەمید تەقوایی: ئەم شۆڕشە لە ڕووی چۆنایەتییەوە لە زۆر ڕووەوە جیاوازە لە ئاڵوگۆڕە پیشەسازییەکانی ڕابردوو. جیاوازی یەکەم ئەوەیە کە ئینتەرنێت نەک تەنها مەیدانی ئابوری و بەرهەمهێنانی گۆڕیوە، بەڵکو تەواوی پەیوەندی و ژیانی کۆمەڵایەتی گۆڕیوە. بزوێنەری هەڵم و کارەبا لە بنەڕەتدا خاڵی وەرچەرخانێک بوون لە هێزی بەرهەمهێنانی مرۆڤدا کە کاریگەری زۆری لەسەر بارودۆخی ماددی ژیان و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی هەموو ئینسانەکان هەبوو، بەڵام کاریگەرییەکانی شۆڕشی چوارەم تەنها لە بەرهەمهێنان و خۆشگوزەرانیدا سنوردار نییە، بەڵکو لە بنەڕەتدا پەیوەندی و پێکەوە بەستنەوە و ناسنامەی کۆمەڵایەتی خەڵکیان گۆڕیوە. خاڵێکی تر ئەوەیە کە ئەم پەرەسەندنە بە خێراییەکی بێ وێنە بەرەوپێش دەچێت و پەرەدەسێنێت.
ئەوەی پێی دەوترێت شۆڕشی ٤.٠ واتە ئەم پەرەسەندنە کۆتایی نەهاتووە و دەبێت چاوەڕێی ٤.١ و ٤.٢ و هتد بکەین. شۆڕشێکی بەردەوامە.
ئەم شۆڕشە کە بە شۆڕشی ئەلیکترۆنی و ئینفورماتیکیش ناودەبرێت، هەم لە ڕووی ئابووری و هەم لە ڕووی زیادبوونی سەرسوڕهێنەر لە هێزی بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانی کار و هەروەها لە ڕووی کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییە زەبەلاحەکانییەوە، بەراورد ناکرێ بە پئاڵوگۆڕەکانی ڕابردوو. وە بە بڕوای من لە هەر زەمانێکی تر هەلومەرجی بۆ سۆسیالیزمی ڕەخساندووە.
حەسەن ساڵحی: بە دیاریکراو، لەڕووی ئابوورییەوە تایبەتمەندیەکانی شۆڕشی پیشەسازی چوارەم چین؟
حەمید تەقوایی: خاڵی یەکەم ئەوەیە کە ئەم گۆڕانکارییەی هێزی بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی بەرزەڕوو زیاد دەکات. واتە گەشەکردنێک لاگەڵ بەرئەنجامی چەند لەسەدی(فراوانبوونی ئەندازەیی) و نەک زیادبوونی وردە وردە بە ڕێژەیەکی جێگیر (هەڵکشانی ئەندازەیی). گەشەی هێزە بەرهەمهێنەرەکان و زیادبوونی بەرهەمهێنانی کار لە چەند دەیەی ڕابردوودا چەند جین جار سەدەی ڕابردوو زیاتر بووە.
بۆ نموونە هەرچەندە پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە سەد ساڵی ڕابردوودا وردە وردە گەشەی کردووە، بەڵام گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی نەکردووە. کارەباش هەر وەک خۆیەتی. بەڵام لە دوای داهێنانی ترانسیستۆر و شۆڕشی دیجیتاڵی لە نیو سەدەی ڕابردوو تا ئەمڕۆ، هەم بڕی میمۆری و هەم خێرایی حیساباتی کۆمپیوتەر هەر دوو ساڵ و نیو جارێک دوو هێندە زیادی کردووە.
واتە هەر دە ساڵ جارێک ٣٢ جار! ئەم جۆرە گەشەکردنە جێگەی سەرسوڕمان و بێ وێنەیە. ئەمەش بەو مانایەیە کە هێزی بەرهەمهێنان لەو بوارانەی کە کۆمپیوتەر و ڕۆبۆت بەکاردەهێنن (نزیکەی هەموو بوارەکان) دەتوانێت بەو پێیە زیاد بکات.
ئێمە ئەم پێشکەوتنە بە تایبەتی لە پیشەسازییەکانی کۆمپیوتەر و ئەلیکترۆنیدا دەبینین (وەک ڕۆبۆت، مۆبایلە زیرەکەکان، تەلەفزیۆنی زیرەک، تابلێت، ئامێری دەنگی، بەرهەمهێنان و دابەشکردنی مۆسیقا، فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی و هتد). یەکەم کۆمپیوتەر لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا کێشی دەیان تۆن بوو و تەنها لە پیشەسازییە گەورەکان و هەندێک زانکۆ و کاروباری حکومەتدا بەکاردەهێنرا.
لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ ساڵدا کۆمپیوتەری سەر مێزمان هەبوو کە دەیان هێندە زیاتر مێمووری و هێزی کۆمپیوتەریان هەبوو. وە ئەمڕۆ هێزی مۆبایلە زیرەکەکان کە لە ڕاستیدا کۆمپیوتەری گیرفانن، زۆر زیاترە لە گەورەترین و بەهێزترین کۆمپیوتەرەکانی بیست ساڵ لەمەوبەر. ئێمە لە کیلۆبایتەوە بۆ تێرابایت و لە کیلۆهێرتزەوە بۆ گیگاهێرتز. هاوکات نرخی بەرهەمە ئەلیکترۆنیەکان بەردەوام لە دابەزیندایە.
ئەم پەرەسەندنە تەنیا لە پیشەسازی ئەلیکترۆنیدا سنووردار نییە. ئەم گەشەکردنە خێرایە لە پیشەسازییەکانیشدا دەبینرێت کە کۆمپیوتەر و ڕۆبۆتیان بەکارهێناوە.
لە ساڵی ٢٠١٤ ئامارێک بڵاوکرایەوە کە دەریخستووە “ئینسانەکان لەو کاتەوەی بە یارمەتی ڕۆبۆت کاردەکەن بە ڕێژەی ٨٥% کارامەتر بوون لەو کاتەی کە بەبێ ڕۆبۆت کاریان دەکرد”. ئەمەش بە واتای زیادبوونی ٨٥٪ هێزی بەرهەمهێنان دێت. ئەم گەشەکردنە بەو مانایەیە کە هێزی کار دەتوانێت بە ڕێژەی ٨٥٪کەم بکاتەوە، بەڵام ڕێژەی بەرهەمهێنان وەک پێشوو دەبێت. لە سیستەمی سەرمایەداریدا بێگومان سەعاتەکانی کارکردن کەم ناکەنەوە، بۆ زیادکردنی ڕێژەی قازانج و بەهرەکێشی خەڵک کارەکانیان دەردەکەن! بەڵام گرنگ ئەوەیە کە لە ڕوانگەیەکی بابەتییەوە ئەگەری پاراستنی قەبارەی بەرهەمهێنان هەیە لەگەڵ ئەگەری کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردن بۆ کەمتر لە ٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا. ئامارێکی دیکە بڵاوکراوەتەوە کە دەریدەخات لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا، دوای بەکارهێنانی ڕۆبۆت، هێزی بەرهەمهێنانی ساڵانە بە ڕێژەی ٣.٣٪ زیادیکردووە. واتە هەر ١٠ ساڵ جارێک هێزی بەرهەمهێنان دوو هێندە زیاد دەکات! لە ساڵی ٢٠١٣ دەسەڵاتدارانی چین ڕایگەیاند کە ڕێژەی گەشەی پیشەسازی ڕۆبۆت لەم وڵاتەدا زیاتر لە ١٠٪ بووە لە ساڵێکدا. واتە گەشەی ئەم پیشەسازییە بە ڕێژەی زیاتر لە ١٠٠٪لە دەیەی ڕابردوودا.
کاریگەرییەکی دیکەی گرنگی شۆڕشی چوارەم، ئیمکانیات و گەشەکردنی بەرهەمە تاکەکەسییەکان (پیشەسازییەکانی ناوخۆ) بە بەکارهێنانی سۆشیال میدیایە. بەشێکی گەورەی کۆمەڵگە توانیویەتی بەرهەم و خزمەتگوزاری پێشکەش بکات، کە لە ڕێگەی کارکردن لەگەڵ کۆمپیوتەرەوە مەیسەر بووە، لە سۆشیال میدیادا. هەر لە بەرگدروویەوە بۆ فێرکردنی زمان و مۆسیقا، ڕاوێژکاری دادوەری و یاسایی، تا دەگاتە فرۆشتنی بەرهەمی دەستی، تا دەگاتە چاککردنەوەی کەرەستەی ناوماڵ و هتد.. هتد.
لەم بوارەدا بەتایبەت شێوازی بەرهەمهێنانی زیادە (additive manufacturing )
بە یارمەتی ئامێری چاپی سێ ڕەهەندی3D Printers
پرینتەری سێ ڕەهەندی گۆڕانکارییەکی ژێرەوژوورکەری لە بەرهەمهێنانی بەرهەمەکاندا پێکهێناوە. ئەم ئامێرانە دەتوانن لەسەر بنەمای بەرنامەی کۆمپیوتەر یان ئەپی تایبەت کاربکەن و کەرەستەی خاوی هاتوو خۆیان بگۆڕن بۆ بەرهەمی جۆراوجۆر، لە کەلوپەلی پلاستیکییەوە بۆ کەلوپەلی دار و کانزا و هتد. ئەم بەرهەمانە بەپێی ئەو بەرنامەیەی کە بە چاپکەرەکان دراوە بە سەرپەرشتی تەنها یەک کەس و بە وردی ملیمەتر کاردەکەن. بەکارهێنانی ئەم ئامێرانە لە بەرهەمهێنانی ماڵەوە و تەنانەت لە کارگەکاندا بە خێرایی زیاد دەکات.
لە شۆڕشە پیشەسازییەکانی ڕابردوودا ئەم خێراییە غۆل ئاسا و بەپەلەیەمان لە زیادکردنی بەرهەمهێنان و هێزی بەرهەمهێناندا نەبوو. ئەم پەرەسەندنە بەو مانایەیە کە ئەگەرێکی بابەتیانە هەیە بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەم بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی جەماوەرێکی زۆری خەڵک بە چەند سەعاتێکی کەم لەکاتی کارکردن لە ئەمڕۆدا. ئەمڕۆ ئەم پێشکەوتنانە خۆیان لە سامانی فەلەکیی نوخبەی دەسەڵاتداردا دەردەخەن (بەپێی زانیارییەکانی ئۆکسفام، لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا، کۆی سامانی دە لە ملیاردێرە سەرەکییەکانی جیهان زیاتر لە دوو هێندە زیادیکردووە)، لە کاتێکدا لە ڕووی بابەتییەوە تەواو ئەگەری ئەوە هەیە کە بێوێنە خێراکردنی هێزی بەرهەمهێنانی ئینسان دەبێ وەربگێڕدرێت بۆ کەمکردنەوەی بێ وێنەی کاتەکانی کارکردن و باشترکردنی دەستبەجێی ئاستی خۆشگوزەرانی گشتی خەڵک.
ئەمڕۆ ئەم ئەگەرە بە کردەوە لەتوانادایە، لە کاتێکدا ٥٠ ساڵ لەمەوبەر وا نەبوو. شۆڕشی دیجیتاڵی و شۆڕشی ئینتەرنێت وایکردووە کەئەم کارە لەتوانادا بێت.
ئاڵوگۆڕێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکان و تەنانەت کاڵاکانیش بوونەتە خۆڕایی. وەک نموونە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئینسایکلۆپیدیا یان دائیرەی مەعاریف کە پیشەسازییەکی چەند ملیار دۆلاری بوو لە جیهاندا، ئەمڕۆ بە خۆڕایی لەبەردەستی هەموواندایە لە شێوەی ویکیپیدیادا. ئینسایکلۆپیدیایەک بە کوالیتی بەرزتر و زانیاری گشتگیرتر و زۆر ئاسان بەردەستە لە گەورەترین ئینسایکلۆپیدیای چاپکراو، بڕێکی بێ وێنەی زانیاری دەخاتە بەردەستی هەمووان و هەموو ڕۆژێک و هەموو کاتژمێرێک نوێ دەکرێتەوە.
نزیکەی ٤٠ هەزار کەس خۆبەخشانە و بەردەوام و ملیۆنان کەس لەسەر بنەمای کەیس بە کەیس زانیارییەکانی ویکیپیدیا زیاد دەکەن و دەستکاری دەکەن و نوێ دەکەنەوە. بەم شێوەیە ئەم پیشەسازییە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی بازاڕی سەرمایە دەرچووە و یاساکانی قازانج بەڕێوەی نابەن.
پیشەسازی بەرهەمهێنانی فەرهەنگ بە تەواوی بە هەمان شێوە پەرەی سەندووە. ئەمەش لە بەرامبەردا گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە زانست و زانیاری گشتیدا دروستکردووە. هەر کەسێک بەرامبەر بە ملیۆنان بەرگی کتێب لە مۆبایل و لە گیرفانی خۆیدا هەڵدەگرێت، کە دەتوانرێت بە سەری پەنجەیەک دەستی پێ بگات.
هەروەها زۆرێک لە ئەپ و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بەخۆڕایین.
هەر ئەم سکایپە کە بەم بەرنامەیە تۆمار دەکەین، پەیوەندی تەلەفۆنی لە هەر شوێنێکەوە بۆ هەر شوێنێکی جیهان، یان تویتەر (X Network)، تێلێگرام، فەیسبووک، ئینستاگرام و هتد، بە خۆڕایی بەردەستە بۆ هەموو بەکارهێنەران. هەروەها پیشەسازی مۆسیقا – بەرهەمهێنانی مۆسیقا و دابەشکردنی مۆسیقا – فۆتۆگرافی و چاپکردنی وێنە و تا ڕادەیەکی زۆر سەیرکردنی فیلم و بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ بە کردەوە بووەتە خۆڕایی. زۆر کەس ساڵانێکە تۆمار و سی دییان نەکڕیوە. بۆ بینینی فیلمەکان پێویستت بە “DVD” یان “VHS” نییە. وێنەگرتن و چاپکردنی وێنە و تەنانەت دروستکردنی ڤیدیۆ و فیلمی خێزانی بۆتە خۆڕایی و فیلمی فۆتۆگرافی و هاتن و چاپکردنی وێنە بە تەواوی و تا ڕادەیەکی زۆر فۆتۆگرافی خێزانی و کامێرای ڤیدیۆیی، هەم زیادە و هەم لەناوچوون. پێموانییە نەوەی Z تەنانەت ناوی ئەم جۆرە بەرهەمانەشی بیستبێت.
هەروەها خزمەتگوزاری پەروەردەیی لە چەندین بواری جیاوازدا لە ئینتەرنێت و یوتیوب بە خۆڕایی بۆ هەمووان بەردەستە. هەر لە وانەوتنەوەى هەموو جۆرە پیشەیەکەوە تا دەگاتە چێشت لێنان و وەرزش و ئیسراحەت و چنین و باخەوانی و گوڵ چاندن، بۆ فێرکردنی زمانە جیاوازەکان و پیشەسازی تەکسی و زانیاری گەشتیاری و گەشت و نەخشەی شار و شەقامەکان، تا دەگاتە چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و کەرەستەی ناوماڵ و هتد. هتد. .
نموونە زۆرن، بەڵام ئەم نموونانە بەسە بۆ ئەوەی ڕەوتی گەشەسەندنمان پیشان بدەن: پرۆسەی بەخۆڕایی بوون و لە ئەنجامدا وازهێنان لە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لە ڕێسا و پەیوەندییەکانی بازاڕی سەرمایەداری.
لایەنێکی تری نەهێشتنی نێوەندگرەکانە لە پەیوەندی نێوان بەرهەمهێنان و بەکاربردندا.
بۆ نمونە لە پیشەسازی گەشتیاریدا دیاردەیەکی نوێمان هەیە بە ناوی airbnb کە ڕێگە بە گەشتیاران و گەشتیاران دەدات ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەن کە دەیانەوێت خانووەکانیان بەکرێ بگرن. هۆتێلەکان ژمارەیەکی زۆر لە کڕیارەکانیان لەدەستداوە، چونکە خەڵکێکی زۆر لە وەرزی گەشتیاریدا بەم شێوەیە گەشت دەکەن. بێگومان هەندێک کۆمپانیا پەیوەندی نێوان گەشتیاران و خاوەن خانووەکانیان قۆرخ کردووە، بەڵام بوونیان بە تەواوی پێویست نییە. بنەمای کارەکە بریتییە لە ئەپێک یان پرۆگرامێکی کۆمپیوتەر کە پێویستی بە خاوەنکار و تەنانەت مرۆیی بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی نییە.
نموونەیەکی دیکەی گێڕانەوە لەم بوارەدا تاکسی ئینتەرنێتییە، کە “ئۆبەر” گرنگترین ئەپی تێدایە. ئۆبەر تەنها بەرنامەیەکی کۆمپیوتەرییە کە بە تەواوی بەبێ بەڕێوەبەرایەتی مرۆڤ و کارمەند و فەرمانگە و بیرۆکراسی کاردەکات. تەنانەت پێویست ناکات تەلەفۆن بۆ کەسیش بکەیت. تۆ بەرنامەکە لە مۆبایلەکەت دادەبەزێنیت و سەرچاوە و شوێنی مەبەستت دەنووسیت. ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت لەگەڵ ئۆبەر کاربکەن پێشتر زانیارییەکانیان داخڵ کردووە. ئەم بەرنامەیە ڕاستەوخۆ سەرنشین بە شۆفێرەوە دەبەستێتەوە و پێویستی بە هیچ جۆرە ناوەندگیر و بەڕێوەبردن و کاری ئۆفیس و بیرۆکراسی و لە پلەی یەکەمدا خاوەنی بزنسەکە نییە. خاوەنی فرە ملیاردێری کۆمپانیای ئۆبەر لە ڕاستیدا خاوەنی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەرییە و ئەوە تەواو.
ئەپی ئۆبەر هاوشێوەی Airbnb بەدەر لە ناوەندەکان، واتە ئەو سەرمایەدارانەی کە لەگەڵ هەر کڕین و فرۆشتنێکدا قازانج دەکەن و ڕاستەوخۆ کڕیار و فرۆشیار بەیەکەوە دەبەستێتەوە. لێرەشدا دەبینین کە پیشەسازی تاکسی لە سایەی ئینتەرنێتەوە بەرەو ڕزگارکردنی خۆی لە خاوەن سەرمایە دەڕوات.
لە هەموو ئەو نموونانەی سەرەوەدا ڕۆڵی بەرنامەی کۆمپیوتەر یان ئەپلیکەیشن (ئەپەکان) یەکلاکەرەوەیە. سیستەمی کارپێکردن ڕۆڵێکی بەرچاوی دۆزیوەتەوە نەک تەنها لە کۆمپیوتەر بەڵکو لە مۆبایلە زیرەکەکان و لە جی پی ئێس و لە ئۆتۆمبێل و لە تەلەفزیۆن و لە زۆرێک لە ئامێرەکانی ناوماڵدا، بە جۆرێک لەمڕۆدا باس لە ئینتەرنێتی شتەکان دەکەن. ئینتەرنێت کە ئامێرە زیرەکەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و هەماهەنگی دەکات.
شتێکی سەرنجڕاکێش کە پێویستە ئاماژەی پێبدەین ئەوەیە کە خۆبەرهەمهێنان و پەرەسەندنی بەرنامەکانی کارپێکردن operating systemsدەتوانرێت لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە و بەخۆڕایی ئەنجام بدرێت. لە ئێستادا بەرنامە گرنگەکانی کارپێکردن وەک لینوکسlinux و فایەرفۆکسfirefox بەناو سەرچاوە کراوەنopen source، واتە کۆدەکانیان گشتییە و بۆ هەموو کەسێک بەردەستە. کۆمپیوتەرەکان دەتوانن بە خۆڕایی ئەم پرۆگرامانە بەکاربهێنن و پرۆگرامسازان دەتوانن تەواویان بکەن یان بەپێی بەکارهێنانیان بیگۆڕن.
دوایین پەرەسەندن بریتییە لە زیرەکی دەستکرد یان AI کە دەتوانێت کارکردی زۆرێک لە پیشەسازییەکان تێکبدات و کاری مرۆڤ بۆ کەمترین ئاست کەم بکاتەوە لە بەرهەمهێنانی تەنانەت بەرهەمە فیکرییەکانیشدا. بۆ نموونە AI دەتوانێت پێویستی زۆرێک لە ستافی پشت کامێرا و تەنانەت ئەکتەرەکانی پیشەسازی فیلمیش نەهێڵێت. ئەم پێشهاتانە لە پەیوەندییە سەرمایەدارییەکاندا بە مانای زیاتر و زیاتری بێکاری و نائەمنی ئابووری دێت، لە کاتێکدا لە واقیعدا هەلومەرجی بابەتیی کەمکردنەوەی کاتی کارکردن و زیادکردنی کاتی بەتاڵی خەڵک و زۆربوونی کاڵا و خزمەتگوزاری بووە.
ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە ئاماژەم پێدا بە پێچەوانەی پەیوەندییە سەرمایەدارییەکانەوە دەڕۆن. ئەم پێشهاتانە بە مانای گەشەی بێ وێنەی هێزە بەرهەمهێنەرەکان و هێزی بەرهەمهێنانی ئینسانی و ئەگەری کەمکردنەوەی بەرچاوی کاتەکانی کارکردن و بەکۆمەڵایەتیکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بەبێ ئەوەی پێویستی بە سەرمایەدار و تەنانەت بەڕێوەبردن و بیرۆکراسی.
حەسەن ساڵحی: بنەما و ڕەگی ئەم ئاڵوگۆڕە چییە؟ ئایا ئەمە قۆناغێکی تایبەتی گەشەی هێزە بەرهەمهێنەرەکانە؟
حەمید تەقوایی: هێزە بەرهەمهێنەرەکان کە گرنگترین پایەی کەرەستەی بەرهەمهێنانن، بە درێژایی مێژوو بەردەوام گەشەیان کردووە. لە لێکدانەوەی کۆتاییدا هەموو خاڵە وەرچەرخانەکان و پێشکەوتنە ئابوورییەکان و شۆڕشە کۆمەڵایەتییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بەهۆی پەرەسەندن و باشتربوونی هێزە بەرهەمهێنەرەکانەوە بووە.
بەڕای من ئەمڕۆ ئێمە شاهیدی گەشەکردن و بازدانی بۆ پێشەوەی هێزە بەرهەمهێنەرەکانین. شۆڕشی پیشەسازی چوارەم نوێنەرایەتی کاریگەریی یەکلاکەرەوەی تەکنەلۆجیا و بەرهەمە زانستی و فیکرییە مرۆییەکان دەکات لە بەرهەمهێنانی سامانی کۆمەڵایەتیدا.
نزیکەی ١٧٠ ساڵ لەمەوبەر مارکس لە تێبینییەکانیدا کە بە ناوی گروندریسە بڵاوکرایەوە، دوای بینینی یەکەم نموونەی داهێنانە تەکنەلۆژییەکانی وەک تەلەگراف و بزوێنەری هەڵم، باسی لە بەرچاو و گرنگی سەبارەت بە ڕۆڵی زانست و هزری ئینسان لە بەرهەم هێنانی پیشەسازیی گەورەدا کرد . پێشبینی دەکات لەگەڵ گەشەکردنی تەکنەلۆژیا، بەرهەمە فیکری و زانستییەکان ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە لە بەرهەمهێناندا بگێڕن. دەشڵێت، زانستی کۆمەڵایەتییsocial intellect عەقڵی کۆمەڵایەتی لە ئامرازەکانی بەرهەمهێنان (ماشینەکانی وەک ڕۆبۆتەکانی ئەمڕۆ)دا دیاری دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاتی کارکردن لە پیشەسازییە گەورەکاندا و کرێکاران دەگۆڕێت بۆ سەرپەرشتیار و کۆنتڕۆڵی بەرهەمهێنان.
ئەمڕۆش شاهیدی هەمان پەرەسەندنین. پێش شۆڕشی ئینتەرنێت، ئامرازەکانی بەرهەمهێنان لە ڕاستیدا درێژکراوەی دەستی ئینسان بوون، ئەمڕۆ درێژکراوەی مێشک و هزری ئینسانن، بە بڕوای مارکس، “ئەندامەکانی مێشکی ئینسانن”. ئەو زانستە کۆمەڵایەتییە ئیرادەدارەی کە مارکس باسی دەکات، ئەمڕۆ لە ئەپەکانی کۆمپیوتەریدا نیشان دەدات، کە ڕۆڵی لە بەرهەمهێناندا ڕۆژانە گرنگتر و چارەنووسسازتر دەبێت. مارکس دەڵێت بەو پێیەی قازانجی سەرمایە پەیوەستە بە کاری ڕاستەوخۆی کرێکارانەوە، میکانیزەکردنی بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردن ئەو هەلومەرجە ماددییانەن کە دواجار “بناغەی سەرمایەداری” دەتەقێننەوە و دەیبەن بە هەوادا. وە ئەمڕۆ ئێمە لە بەربەستی گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیەداین. شۆڕشی پیشەسازی چوارەم لە تەکنەلۆجیا و بەرهەمە زانستی و فیکرییە مرۆییەکان لە بەرهەمهێنانی سامانی کۆمەڵایەتیدا لێکەوتەی یەکلاکەرەوەی هەیە کە چیتر لەناو توێکڵی پەیوەندییە سەرمایەداریەکاندا جێی نابێتەوە.
[
وەرگێڕانەکانی پەیوەست بەو خاڵانەی سەرەوە لە کتێبی (Grundrisse)ی مارکس لە تێبینییەکانی ژێرەوەدایە].

حەسەن ساڵحی: ئێوە لایەنی ئابووری شۆڕشی ئایتیتان بە وردی ڕوون کردۆتەوە. لە هەمان کاتدا باست لەوە کرد کە ئەم شۆڕشە پێکەوە بەستن و و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیش دەگۆڕێت. تکایە ئەم لایەنە زیاتر ڕوون بکەنەوە. ئایا لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگییشەوە ئەم پەرەسەندنە لەگەڵ پەیوەندییە سەرمایەدارییەکان لە دژایەتیدایە؟
حەمید تەقوایی: پایەیەکی گرنگ و ناوازەی شۆڕشی پیشەسازی چوارەم، کاریگەرییە قوڵە کۆمەڵایەتی-فەرهەنگییەکانیەتی.دەتوانرێت ئینتەرنێت بە شۆڕش لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئینساندا ناوببرێت. ئەم شۆڕشە کولتوورێکی خوڵقاندووە کە پێموایە خاڵی وەرچەرخانە لە ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤدا.
یەکەم کاریگەری ئینتەرنێت بریتییە لە بڵاوکردنەوەی میدیا و ڕێکخراوە هەواڵییەکان. پێش ئینتەرنێت هەمووان دەبوو ئاماژە بە میدیا و سەرچاوە هەواڵییەکان بکەن کە لەلایەن حکومەت و سەرمایەدارە گەورەکانەوە قۆرخ کرابوون. ئەمڕۆ هەمووان پەیامنێرن. بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەموو هاوڵاتییەک دەتوانێت ملیۆنان گوێگری هەبێت.
بۆ یەکەمجار دیاردەیەک کە پێی دەوترێت influncer کاریگەر، ڕۆڵێکی گرنگی لە پێشکەوتنە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکاندا دۆزیەوە. لە تەمەنی گەنجیدا من و هاوتەمەنەکانی من ئەگەر بمانویستایە قسەی خۆمان بگەیەنینە کەسێک یان کاریگەریمان لەسەر پێشهاتەکان هەبێت، دەبوو دەستمان بۆ ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەفزیۆن درێژ بکەین، یان ئەگەر لە ڕووی سیاسییەوە چالاک بووین، دەبوو سود لە پلاتفۆڕمە حزبییەکان وەرگرین. ئەمڕۆ هیچ کام لەمانە پێویست نین. تەنها پێویستت بە مۆبایلێکی زیرەک هەیە بۆ ئەوەی دەنگتان بە گوێی هەموو جیهان بگەیەنن و کەسە هاوبیرەکانت لە دەوری خۆت کۆبکەیتەوە. دەتوانن نوێترین زانیاری دەربارەی ئاڵوگۆڕە کولتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و هونەرییەکانی چوار گۆشەی جیهان بزانن و کەسانی دیکەی لێ ئاگادار بکەنەوە.
خاڵێکی تر ئەوەیە کە ئینسانەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ژیانی تایبەتی خۆیان لەگەڵ یەکتردا هاوبەش دەکەن.
ئەمڕۆ نەوەی Z، ئەو گەنجانەی لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکاندا گەورە بوون، ئەم کولتوورەیان هەیە. ئەم نەوەیە و زۆرێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا بە گشتی، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئینتەرنێتەوە خەم و خۆشییەکانیان، ڕۆژی لەدایک بوون و زەماوەند و هەست و ئارەزوو و هەوراز و نشێوەکانیان لە ژیانی تایبەتی خۆیاندا دەخەنە بەر دەستی یەکتری. سۆشیال میدیا میدیای هەردوو هەواڵ و زانیاری کۆمەڵایەتی و کەسییە. بەم شێوەیە شوناسی لۆکاڵی مرۆڤەکان سیمایەکی کۆمەڵایەتیشی بەدەستهێناوە.
بزانە مرۆڤ دوو جۆر ناسنامەی هەیە: ناسنامەی ناوچەیی یا ناوخۆیی و شوناسی گڵوباڵ یا جیهانی. ناسنامەی جیهانی ناسنامەیەکی ئینسانی و گشتییە. بەڵام ناسنامەی ناوخۆیی لەسەر بنەمای خۆشەویستی و حەز و ئارەزووی تۆ بۆ ژینگەی ژیان و ئەزموونە کەسییەکانت دامەزراوە. حەز و ئارەزووت بۆ شوێن و شارەکەت، بۆ ئەو قوتابخانەیەی کە چوویتە لێی بوویت، بۆ یادەوەرییە هاوبەشەکان لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت و هتد. پێت خۆش بێت یان نا، هەموو کەسێک منداڵەکەی و تەنانەت ڕووەکی ماڵەوە و ئاژەڵە ماڵیەکەی زیاتر لە کەسانی تر خۆشدەوێت چونکە شایەتحاڵی گەشەکردن و گەورەبونیان بووە، لە نزیکەوە دەیانناسن و ئاشنا بوون لەگەڵیان. بەم مانایە شوناسی لۆکاڵی لە جەوهەری خۆیدا مرۆڤە، بەڵام لە ڕووی مێژووییەوە لە ژێر بارگرانی ناسنامەی نەتەوەیی و میللی و ئایینی و ڕەگەزیدا شێوێنراوە و بەلاڕێدابراوە.
ئەمڕۆ ئینتەرنێت وایکردووە لایەنی مرۆیی ئەم شوناسە لۆکاڵییە زیاتر بەرچاو بکەوێت و سەرهەڵبدات و وەک پرسێکی کۆمەڵایەتی دیاری بکرێت. هەموو کەسێک دەتوانێت ئەزموونی تایبەتی خۆی و بەرژەوەندییە هزریەکان و سەلیقەی هونەری و کێشە و نیگەرانییەکان و ڕاسپاردە و ڕێنماییەکان و وەرزش و مۆسیقای دڵخواز و وێنە و ڤیدیۆ کلیپی خۆی و خێزان و هاوڕێکانی و هتد و هتد بەیەکەوە باس بکات و بەم شێوەیەش، بۆ فراوانکردنی ئەو ناسین و ئاشنابوون و بەرژەوەندییەی کە سنووردار بوو بە بازنەی جوگرافی ژیانی هەمووان پێش سۆشیال میدیا لەسەر ئاستی جیهانی. ئەمە جۆرێکە لە هاوڕێیەتی و نزیکایەتی و هاوکاری لەسەر ئاستی جیهانی کە لە مێژوودا بێ وێنەیە. بەم شێوەیە شوناسە لۆکاڵیەکان خۆیان لە بارگرانی ناسیۆنالیزم و ئایین ڕزگار دەکەن و دەبنە ناسنامەی ئینسانی-کۆمەڵایەتی. بە واتای لێکچوون و هاوڕێیەتی لە ڕووی بەرژەوەندی و بۆچوونی سیاسی-کۆمەڵایەتی و سەلیقەی هونەری و ئەدەبی و وەرزشییەوە، هەروەک چۆن بۆ کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن و مەدەنی گونجاوە و لەبارە.
لە لایەکی ترەوە ناسنامەی جیهانی مرۆڤەکان لەگەڵ ئینتەرنێتدا زیاتر بەرچاو دەکەوێت. بەپێی پێناسەکە، شوناسی جیهانی تەنیا دەتوانێت دوور بێت لە کۆنەپەرستی ناسیونالیستی-ئەخلاقی-ئاینیەکان و لەسەر بنەمای بەها مرۆییە هاوبەش و گشتگیرەکان بێت. بەهاکانی وەک ئازادی، یەکسانی، دادپەروەری، خۆشگوزەرانی، کەرامەتی ئینسانی و هاوشێوەکانی. ئەم بەهایانە زیاتر بەرچاو و بەربڵاوتر دەبن لەگەڵ نزیکبوونەوەی خەڵکی هەسارەکە لە ڕێگەی سۆشیال میدیا و بوون بە هێزێکی گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەی جیهانیدا.
لە سەردەمی بزووتنەوەی دەستبەسەرداگرتن occupy لە ڕۆژئاوا و شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی، و نموونە زیندووەکەی ئەمڕۆ، شۆڕشی ژنانی ژیانی ئازادی، ئێمە شاهیدی ئەم هاوپشتی و هاوڕێیەتییە جیهانییەین لە دەوری ئەو جۆرە بەهایانە.
کاریگەرییەکی دیکەی شۆڕشی ئینفورماتیک بریتییە لە پێشخستنی بێوێنەی تێگەیشتن و هۆشیاری گشتی لە ئەنجامی ئازادی و زانیاری ئازاد. جگە لە ئینسایکلۆپیدیا و فەرهەنگ و سەرچاوەی هەواڵ-زانیاری ئازاد، کۆمەڵەیەکی زەبەلاح لە وتار، سیمینار یان وێبینار، دیبەیت و چاوپێکەوتنی پراکتیکی، کۆمەڵایەتی، سیاسی، هونەری و مێژوویی لە ئینتەرنێتدا بە زمانە جیاوازەکان بەردەستە. دەرئەنجامی کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەمە بۆ نەوەی کۆتاییZ کە لە سەرەتای ژیانەوە دەستی بەم زانیاریانە گەیشتوە، تا ڕادەیەکی زۆر پێویستی بە پەروەردەی کلاسیک و تەنانەت ئۆتۆریتەی بەساڵاچووان نییە. زانست و زانستی ئینتەرنێت جێگەی ئامۆژگاری و زانیاری گەورەکانی گرتۆتەوە. لە زۆر بواردا ئەوە هەرزەکارەکانن کە دایک و باوکیان ئاگادار دەکەنەوە و فێریان دەکەن. لە پەروەردەکردنی منداڵ و ئامۆژگاری چێشت لێنان و تەندروستییەوە تا دەگاتە زانیاری مێژوویی و هونەری و ئەدەبی و هتد. جیاوازیەکان نامێنن چونکە هەموو کەسێک دەتوانێت بە فشاری پەنجەیەک ڕاستی هەموو بۆچوون و بیرۆکە و ڕێنمایییەک بپشکنێت. ئەمەش لە بەرامبەردا دەسەڵات و هەژموونی تایبەتی بەسەر خەڵکی ئاساییدا، و ئۆتۆریتەی حکومەتەکان وەک تایبەتمەندیە باوەکان بەسەر جەماوەری خەڵکدا لەناو دەبات و دەبێتە هۆی یەکسانی و هاوتابوونی کولتووری-زانیاری لە هەموو کۆمەڵگادا.
هەموو ئەمانە بەو مانایەیە کە ئینتەرنێت ناسنامەی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان بەهێز دەکات و تیشک دەخاتە سەر بەو ئاراستەیەی کە سۆسیالیستەکان زیاتر لە جاران دەیانەوێت. سۆسیالیزم واتە ڕەسەنایەتی کۆمەڵگا، واتە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کەسایەتی و ناسنامەی مرۆڤەکان کۆمەڵایەتییە. تەنانەت زمان و مێشک و پەرەسەندنی بایۆلۆژیشمان قەرزاری ژیانی کۆمەڵایەتین. سۆشیال میدیا ئەم ناسنامە مرۆییە زیاتر بەرچاو و تایبەتتر دەکات. سێبەری لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی-ئاینی دادەنێت و تەنانەت شوناسی ناوخۆییش بەکۆمەڵایەتی دەکات و بەم شێوەیە کولتوورێک دروست دەکات کە لە جەوهەرەکەیدا سۆسیالیستییە.
هەموو ئەو خاڵانەی کە من ڕوونم کردەوە، بەتەواوی پێچەوانەی پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری و لەگەڵ ئەو کولتوورەی کە لەسەر بنەمای کێبڕکێ و قازانج سازی دامەزراوە. ئه مڕۆ سه ڕمایه داری له سه ڕ بنه مای یاسا ئابووری و ئۆبژێکتیڤه کانی بازاڕ نییه ، وه ک ئه وان پێی ده ڵێن ” ده ستی نه بینراوی بازاڕ”، به ڵکو به هێزی یاسا یاسایی و سزاییه کان، ڕێگری له تێکچوونی په یوه ندییه کانی سه ڕمایه داری ده کات. قەدەغەکردنی بەرهەمهێنانەوەی بێبەرامبەر و دابەشکردنی بەرهەمە فیکرییەکانی وەک پرۆگرامی کۆمپیوتەر، کتێب، مۆسیقا، فیلم و هتد، بێکاریی کرێکاران لەبری کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردن، پاراستنی یاسایی خاوەندارێتی تاکەکەسی لە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی وەک ئۆبەر و ئایربینب، کە پێویست دەکات نەخێر تەنها خاوەندارێتی بەڵام وەبەرهێنانیش.و هیچ کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنێکیان نییە و بە ئاسانی دەتوانرێت بە کۆپیکردنی ئەپێک بەرهەمبهێنرێنەوە، ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە بە “نهێنی” دادەنرێت وەک نایاساییکردنی ویکیلیکس و هتد و هتد، هەموویان ئاماژەن بۆ… هەوڵەکانی حکومەتەکان بۆ پاراستنی پەیوەندییەکان کە سەردەمەکەیان بە تەواوی هاتووە
پەیوەندی سەرمایەداری زۆر توند و تۆڵە بۆ پێشکەوتنە زانستی و تەکنەلۆژییەکانی سەردەمی ئێستا. شۆڕشی پیشەسازی چوارەم، وەک گۆڕانێکی خێرا و بەردەوام، بڕیارە ئەم توێکڵە بشکێنێت و خزمەت بە ڕزگاری و خۆشگوزەرانی گشتیی هەموو دانیشتوانی زەوی بکات. بێگومان ئەم پەرەسەندنە پێویستی بە شۆڕشێکی سیاسی هەیە، بەڵام هەلومەرجی بابەتیی زیاتر لە جاران بۆ پێکهێنانی شۆڕشێکی لەو شێوەیە. شۆڕشێک کە ڕزگاری بێت لە سەرمایەدارە مفتەخۆرەکان و هەموو ئەو ئاسانکارییە بابەتیانە بخاتە خزمەت کۆمەڵگا.
حەسەن ساڵحی: دەست خۆش، لە بەرنامەی داهاتوودا دوا پرسیارەکانم دەکەم.


تێبینی:
وەرگێڕانی کارل مارکس (سەرچاوە: وەرگێڕانی ئینگلیزی لەلایەن گروندریس، چاپخانەی پێنگوین، ئۆنلاین)
https://www.marxists.org/…/کارەکان/١٨٥٧/grundrisse/index.htm
“سروشت هیچ ئامێرێک دروست ناکات، هیچ لوکۆمۆتیڤێک، هێڵی ئاسن، تەلەگرافی کارەبایی، کەرێکی ئۆتۆماتیکی و هتد. ئەمانە بەرهەمی پیشەسازی مرۆڤن؛ ماددە سروشتییەکان گۆڕاون بۆ ئۆرگانی ئیرادەی مرۆڤ بەسەر سروشتدا، یان بەشداریکردنی مرۆڤ لە سروشتدا. ئەوان ئۆرگانەکانی… مێشکی مرۆڤ.بە دەستی مرۆڤ دروست دەکرێن؛ ئەوان هێزی بابەتیی زانینن.گەشەسەندنی سەرمایەی جێگیر ئەوە نیشان دەدات کە زانینی کۆمەڵایەتی گشتی تا چەند بووەتە هێزێکی ڕاستەوخۆی بەرهەمهێنان، و لێرەوە تا چەندە بارودۆخی پرۆسەی ژیانی کۆمەڵایەتی خودی خۆی دوورە لە ژێر کۆنترۆڵی عەقڵدا. بەو پێیە بانگەشەی بۆ دەکرێت و دەگۆڕدرێت. تا چەند هێزەکانی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی، نەک تەنها لە شێوەی زانین، بەڵکو وەک ئۆرگانی دەستبەجێی پراکتیکی کۆمەڵایەتی، لە پرۆسەی ژیانی ڕاستەقینەوە بەرهەم دەهێنرێن.”
لاپەڕە ٦٢٥-٦٢٦
“ئاڵوگۆڕی کاری زیندوو بۆ کاری بابەتیی – واتە دانانی کاری کۆمەڵایەتی لە شێوەی دژایەتی لە نێوان سەرمایە و کاری کرێدا- گەشەسەندنی کۆتایی پەیوەندی بەها و بەرهەمهێنانی بەها. پێشگریمانەکەی بارستەی… کاتی کارکردنی ڕاستەوخۆ، بڕی کارە بەکارهێنراوەکان، بۆ تایتڵ فاکتەری دیاریکەر لە درووستکردنی ساماندایە و هەرواش دەمێنێتەوە.
بەڵام تا ئەو ڕادەیەی کە پیشەسازیی بەرفراوان گەشە دەکات، دروستکردنی سامانی ڕاستەقینە کەمتر پەیوەستە بە کاتی کار و بڕی کارە کارپێکراوەکانەوە نەک بە هێزی ئەو هۆکارانەی کە لە کاتی کاردا دەخرێنە جووڵەوە، “کاریگەری بەهێز”. کە ئەم هۆکارانە پێیان دەوترێت.
(گەشەسەندنی ئەم زانستە، بە تایبەت زانستە سروشتییەکان و زانستەکانی دیکە، لە بەرامبەردا پەیوەندی بە گەشەسەندنی بەرهەمهێنانی ماددییەوە هەیە.) بۆ نموونە کشتوکاڵ دەبێتە تەنیا بەکارهێنانی زانستی میتابۆلیزمی ماددە، [و] ئەو ڕێکخستن بۆ زۆرترین سوودی هەموو جەستەی کۆمەڵگا. سامانی ڕاستەقینە- و پیشەسازی گەورە ئەمە ئاشکرا دەکات- لە ناڕێژەیەکی ترسناکدا لە نێوان کاتە کارپێکراوەکان و بەرهەمەکەیدا دەردەکەوێت، هەروەها لە ناهاوسەنگییەکی چۆنایەتی لە نێوان کاردا، کە کورتکراوەتەوە بۆ ئەبستراکتێکی پاک و دەسەڵات. سەرپەرشتی دەکات.
پێدەچێت کار زۆر لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا نەماوە. بەڵکو مرۆڤ وەک پارێزەر و ڕێکخەرێک زیاتر لەگەڵ خودی پرۆسەی بەرهەمهێناندا کارلێک دەکات.
لاپەڕە 624
“سەرمایە خۆی دژایەتییەکی جوڵاوە، [بەو پێیەی کە فشار دەخاتە سەر کەمکردنەوەی کاتی کار، لە کاتێکدا لە لایەکی دیکەوە کاتەکانی کار وەک تاکە پێوەر و سەرچاوەی سامان سەیر دەکات. لێرەوە کاتەکانی کار بەپێویستی کەم دەکرێتەوە ڕێگەی پێدەدات زیادەڕۆیی زیاد بکات.” لێرەوە، پێوانە زیادەکان دەکاتە مەرجێک- بابەتی ژیان یان مردن- بۆ شتە سەرەکییەکان.
بۆیە سەرمایە لە لایەکەوە بانگەوازی ژیان دەکات بۆ هەموو هێزەکانی زانست و سروشت، وەک پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بۆ ئەوەی دروستکردنی سامان تاڕادەیەک سەربەخۆ بێت لەو کاتە کارەی کە تێیدا بەکاردەهێنرێت. لە لایەکی دیکەوە دەیەوێت کاتی کار وەک پێوەرێک بۆ ئەو هێزە کۆمەڵایەتییە زەبەلاحانەی کە دروستکراون بەکاربهێنێت و سنوورداریان بکات بەو سنوورانەی کە پێویستن بۆ پاراستنی ئەو بەهایەی ئێستا وەک بەها دروستکراوە. هێزەکانی بەرهەمهێنان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان – دوو لایەنی جیاوازی گەشەسەندنی تاکی کۆمەڵایەتی- بۆ سەرمایە وەک ئامرازێکی تەنیا دەردەکەون و تەنیا ئامرازی بەرهەمهێنانن لەسەر بنەمای سنوورداری خۆیان.
بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان هەلومەرجی ماددین بۆ تەقاندنەوە و بەهەوادا بردنی ئەم بناغەیە”.
ل ٦٢٥
١٠ی ئەسفندی ١٤٠٢، ٢٩ی فێبروەری ٢٠٢٤

(4)


 

حەسەن ساڵحی: ئەو ئاڵوگۆڕانەی باست کرد لە ڕوانگەی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە چ ڕۆڵێکی دەبێت لە ئێرانی سۆسیالیستیدا؟

حەمید تەقوایی: سەرەتا پێویستە ئەوە ڕوون بکەمەوە کە ئێمە دەمانەوێت کۆمارێکی سۆسیالیستی لە ئێران دابمەزرێنین و لە هەر شوێنێکدا لەم چاوپێکەوتنەدا ئاماژە بە ڕێوشوێنی “ئێمە” بکەم، مەبەستم ئەو ڕێوشوێنانەیە کە حزبی ئێمە پێی وایە دەبێ لە لایەن دەسەڵاتی شوراییەوە ئەنجام بدرێت لە کۆمارێکی سۆسیالیستیدا. پێشتر سەبارەت بەو ڕێوشوێنە دەستبەجێیانەی کە دەبێ لە دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بگیرێنەبەر، ڕوونم کردۆتەوە. لێرەدا تەنیا ئەوەتان بیردەخەمەوە کە لابردنی دەستبەجێی مافیای ئابووری کە خاوەنی زیاتر لە ٥٠٪ی ئابووری ئێران لە ژێر دەستی ئەواندایە.بەخۆڕایی کردنی چاودێری تەندروستی، خوێندن، گواستنەوە،و گەیاندن و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی شار و خۆشگوزەرانی لە یەکەم ڕێکارەکانی حکوومەتی سۆسیالیستی دەبێت . لەم حاڵەتەدا هەروەها ڕوونم کردەوە کە کۆمەڵگای ئێران دەوڵەمەندە بە سەرچاوە داراییەکان وجێبەجێ کردنی ئەو هەنگاوانە بەتەواوەتی گونجاوەتێیدا. بەڵام لە ئاستێکی بنەڕەتیتردا، بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی سۆسیالیستی ڕێکبخرێت، واتە بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای دابینکردنی پێداویستییە گشتیەکان نەک قازانج، پێویستە ئەو سیاسەتانە ڕێکبخرێن کە لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای شۆڕشی پیشەسازی چوارەم بن. خاڵی یەکەم ئەوەیە کە پێویستە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی – کۆمپیوتەر و ئەلیکترۆنی، ئینتەرنێت و ڕۆبۆت و ئەپلیکەیشن (ئەپ) و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و هەروەها زیرەکی دەستکرد و دەستکەوتەکانی تری شۆڕشی پیشەسازی چوارەم بەکاربهێنین – چ لە پیشەسازییە گەورەکان و چ لە بواری بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریدا کە لەلایەن تاک و گروپە بچووکەکان و هەوڵە هاوبەشەکانەوە لە ئینتەرنێت و ئۆنلاین دابین دەکرێن. ئێمە ئەپە بێبەرامبەر ەکان و سەرچاوە کراوەopen source فراوان دەکەین و هەوڵدەدەین خزمەتگوزاری زیاتر بخەینە بەردەستی کۆمەڵگە بە خۆڕایی یان بە تێچووی زۆر کەم. بە یارمەتی پرۆگرام و ئەپەکانی کۆمپیوتەر و بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت جۆرێک لە بەرهەمهێنان ڕێکبخرێت کە بە تەواوی دوور بێت لە بیرۆکراسی و بەڕێوەبردن و خاوەنکار و خاوەندارێتی. نموونەی ئەم جۆرە بەرنامانە، وەک ئۆبەر کە لە سەرەوە ڕوونم کردەوە، لە ئێستادا لە کۆمەڵگا سەرمایەدارییەکاندا بەکاردەهێنرێن. دەکرێت فاکتەری خاوەنکار و خاوەندارێتی ئەو بەرنامانە کە بەتەواوی زیادەڕۆیی و ناپێویستن، نەهێڵرێت و بە ئاراستەی سیاسەتی سۆسیالیستی بەکاریان بهێنرێت. ئەو نموونانەی تر کە باسم کرد – ویکیپیدیا و بەرنامەکانی سەرچاوە کراوە open sourceو بەرهەمهێنانی زیادە بە هاوکاری ئامێری چاپی سێ ڕەهەندی و airbnb و زیرەکی دەستکرد و ڕۆبۆت و هاوشێوەکانیان – هەموویان دەتوانن سەربەخۆ بن لە قازانج و کێبڕکێ، کە ئەمڕۆ تەنها لە ڕووی ماف و یاساییە.نەک پێداویستییە بابەتییەکانی بەرهەمهێنان، زاڵیان کردووە، بۆ ئەوەی ڕزگار بکرێن و بە شێوەیەکی بەرفراوان لە خزمەت بە وەڵامدانەوە بەدابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا بەکار بهێنرێن. بە کۆمپیوتەرکردنی بەرهەمهێنانی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان تا دەتوانین، بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکرد، بڵاوکردنەوەی کۆدی کارپێکردنی بەرنامەکان و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بە ئاشکرا (سەرچاوەی کراوە)open source ، بەرهەمهێنانی سامان زیاد دەکەین لەگەڵ کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردن. خاڵێکی تر ئەوەیە کە بە کەڵک وەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد ئامانج و ئامانجی قازانج لە بازاڕ دوور بخرێتەوە، بەڵام ڕۆڵی بازاڕ لە دابینکردن و خواست و دابەشکردنی کاڵاکان و میکانیزمی ڕێکخستنی قەبارەی بەرهەمهێنان لە هەر کەرتێکدا دەتوانێت پارێزگاری لێ بکرێت. لە بازاڕی سەرمایەداریدا ئەم هۆکارانە بە زیادبوونی قازانج و ڕێژەی قازانج لە هەر کەرتێک و گواستنەوەی سندوقەکان بۆ کەرتە قازانجدارەکان دیاری دەکرێن. بەڵام بەڕای من تەواو ئەگەری ئەوە هەیە کە بە یارمەتی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکرد، لە پلاندانانی ئابووریدا، لەبری تەرکیزی قازانج، دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا پرەنسیپ بێت و لەسەر ئەم بنەمایە بڕی بەرهەمهێنانی کاڵا و… خزمەتگوزارییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا ڕێکدەخرێن و دیاری دەکرێن. شۆڕشی پیشەسازی چوارەم ئەم هەنگاوانەی بەتەواوی کردۆتە کارێکی گونجاو. بەرهەمهێنان لە ئێرانی سۆسیالیستیدا لە بنەڕەتدا لە شێوەی هاوکاریکردن و هەرەوەزیدا بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە بەڕێوەبردن و خاوەن کار، نە تایبەت و نە حکومی، لە سەری کۆمپانیا و ناوەندەکانی بەرهەمهێناندا نین و قازانج یان بەهای زیادکراوی ئەو… کاری کرێکاران، بەڵکو هەموو کاروبار و بڕیارەکان لە دەستی کرێکاران و ئەو جەماوەری خەڵکدایە کە لە شوراکاندا کۆبوونەتەوە. دروشمی ئێمە ئەوەیە: کە هەریەکەس بەپێی توانای و بۆ هەریەکەس بەپێی کارەکەی. ئەمەش بەو مانایەیە کە کرێ بە پشتبەستن بە سەبەتەی بژێوی و بەهای کار دیاری ناکرێت، بەڵکو بەهای ئەو کاڵایانە دیاری دەکرێت کە هەر کرێکارێک بەرهەمی دەهێنێت. ئەمەش بە واتای هەڵوەشاندنەوەی کار وەک کاڵایەک. بە سەقامگیربوونی تەواوەتی بەرهەمهێنانی سۆسیالیستی، دەتوانین لەوە تێپەڕین و هەمووان دەتوانن چێژ لە سامانی کۆمەڵایەتی نەک تەنانەت بەپێی کارەکەی بەڵکو بەپێی پێویستی خۆیان وەربگرن. ئەمەش بە واتای داننان بە مافی بژێوی ژیان و ژیان بەبێ گوێدانە بڕی کارێک کە مرۆڤەکان ئەنجامی دەدەن. (دانی مووچەی بنەڕەتی هەنگاوی یەکەمە بەرەو ئەم ئاراستەیە). “لە هەریەکەیانەوە بەپێی توانای خۆی بۆ هەریەکەیان بەپێی پێویستی خۆی” کار لە پێوەرێک بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانەوە دەگۆڕێت بۆ چالاکیەکی داهێنەرانە و هۆشیارانە و خۆبەخشانە. ئەمەش لەگەڵ گەشەی بەرهەمهێنانی سۆسیالیستی و زۆربوونی کاڵا و خزمەتگوزاریی پێویستی کۆمەڵگا مەیسەر دەبێ و ئەوە ئایندەیە کە زیاتر لە جاران لەگەڵ شۆڕشی پیشەسازی چوارەمدا لە دیدگای ئێمەدایە. ڕوونە کە سۆسیالیستیکردنی تەواوەتی بەرهەمهێنان لە هەموو بوارەکاندا و دواجار بەدیهێنانی دروشمی “لە هەریەکەوە بەپێی توانای خۆی بۆ هەریەکەیان بەپێی پێویستی خۆی” یەکسەر مومکین نییە و پێویستی بە کات هەیە. ڕەنگە لە هەندێک ناوەندی بەرهەمهێناندا دەستبەجێ ڕزگاربوون لە سەرمایە نەتوانرێت، بەڵام تەنانەت لەم ناوەندانەشدا دەتوانرێت ئیستغلالکردن بە شێوەیەکی کردەیی هەڵبوەشێنرێتەوە، بەو مانایەی کە حکومەتی شوراکان جیاوازی نێوان بەهای بەرهەمەکە و بەهاکە دەداتە کرێکاران لە کاڵاکە، واتە بەهای زیادە. بە واتایەکی تر، هەرچەندە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو کەرتانەی کە بە هۆی هۆکاری جۆراوجۆرەوە، یەکسەر پراکتیکی نین بۆ ڕزگاربوون لە سەرمایە، لەسەر بنەمای قازانج کار بکەن، بەڵام ئەم قازانجە لە داهاتی هەموو کۆمەڵگا دەدرێت و نا لە ئیستغلالکردنی کرێکارانەوە. ئەمانە ئەو ئاراستە و گرنگترین کردارانەن کە لەسەر ئاستی ئابووری ئەنجام دەدرێن. لە ڕوانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە گرنگترین کردار دامەزراندن و سەقامگیرکردنی شوراکانە وەک ئۆرگانی حکومەت. پێشتر جەختم لەسەر ڕۆڵی شوراکان کردووەتەوە و ڕوونم کردووەتەوە کە چۆن حکومەتی شوراکان و ئیدارەی شوراکانی کۆمەڵگا بە تەواوی لە ڕێگەی تۆڕی سەرتاسەری شوراکانەوە بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئیمکاناتی ئەلیکترۆنی بە تەواوی دەکرێت. ڕێکخستنی تۆڕی شوراکان ڕێگە نادات هیچ جۆرە هەرەمێکی دەسەڵات لە سەرەوە بێتە خوارەوە و هەر جۆرە بیرۆکراسییەکی ئیداری دروست بێت. بە تایبەت لە ئێراندا ئەم بابەتە زەمینەیەکی کۆمەڵایەتی زۆر لەباری هەیە، چونکە ڕێکخستن و بانگەشەکردن لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە شتێکی باو و بزووتنەوەی شورای و خواستی ئیدارەی سۆڤیەت بابەتی مێژووە و لە بیروڕای گشتیدا بە باشی ناسراوە. کرێکاران و جەماوەری خەڵکی ئێران لە دوای شۆڕشی ١٣٥٧ەوە هەرگیز ئازادییان بە پەڕلەمان و هەڵبژاردنی پەڕلەمانیەوە گرێ نەداوە و ئەمەش زەمینەیەکی زۆر لەبار بۆ دامەزراندنی حکوومەتی شورایی لە ئێراندا دەڕەخسێنێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، پێمان خۆش بێت یان نا، قۆناغێکمان دەبێت. ئەو ماوەیەی کە پێویستە بۆ دامەزراندنی تەواوەتی و سەقامگیرکردنی حکومەت، جا چ شورا بێت یان بە هەر شێوازێکی تر. لەم قۆناغی گواستنەوەیەدا پێویستە خەڵک بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری بکەن لە بڕیاردان. هەندێک بڕیاری وەک پەسەندکردنی دەستوور و دیاریکردنی ناوی سیستەمەکە لە ڕێگەی ڕیفراندۆمی سەرتاسەریەوە دەدرێت. بەڵام جگە لەوەش لە قۆناغی گواستنەوەدا، بەو پێیەی هێشتا شوراکان لەسەر ئاستی سەرتاسەیدا بەتەواوی پێکنەهێنراون، دەکرێت بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ئاماژەدان بە دەنگی ڕاستەوخۆی هەموو خەڵک بڕیاری جێبەجێکردن و دانانی بەرپرسان بدرێت. هەروەها ئینتەرنێت ئاسانکارییەکی زۆری بۆ ڕیفراندۆمەکان کردووە. بەشێک لە ڕێوشوێنە دەستبەجێیەکانی ڕۆژی دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، دیاریکردنی ئەرکە لەگەڵ ڕێژیمی پێشوو. ڕێبەران و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستیان لە تاوان و سەرکوتەکانی حکومەتدا هەیە، لە دادگای دادپەروەرانە و ئاشکرادا دادگایی دەکرێن، بەڵام هیچ کەسێک سزای لە سێدارەدانی بەسەردا نادرێت. ئێمە ڕایدەگەیەنین لە ڕۆژی یەکەمەوە لەسێدارەدان قەدەغەیە و لە ڕۆژی یەکەمەوە یاسای هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدان جێبەجێ دەکەین. ئێمە زیندانی هەتاهەتایی بە نائینسانی دەزانین و ئەم جۆرە سزایە قەدەغە دەکەین. لایەنێکی تر کە پێشتر جەختم لەسەر کردۆتەوە دەستەبەرکردنی ئازادیەکانە. ئێمە ئازادی هەموو جۆرە حزب و ڕێکخراوە ناحکومییەکانمان دەوێت کە ئەمڕۆ بوونیان هەیە – لیژنە و سەندیکا و شورای کرێکاری، ناوەند و دامەزراوە، کۆمەڵە، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و هتد، و ڕێکخراوەکانی تر کە ڕەنگە سبەی سەرهەڵبدەن- و ئێمە هاندەدەین و هاوکاری دەکەین بۆ دامەزراندنی ئەوانە – ئێمە بە شێوەیەکی یاسایی و پراکتیکی دەستەبەری دەکەین. ئێرانی سۆسیالیستی دەبێتە خاکی ئازادی بێ کۆت ومەرجی قسەکردن و بیروڕا، قەڵەم و چاپەمەنی، ئازادی پاس و مشتو مڕ، ڕەخنە و نوکتە و ئازادی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتن. لە ئێرانی سۆسیالیستیدا، هیچ پێگەو دەسەڵات و ئۆرگانێک، هیچ تابۆ و پیرۆزێک نییە کە نەتوانرێت ڕەخنەی لێبگیرێت و تەنانەت گاڵتەشی پێبکرێت. هەموو کەسێک دەتوانێت ڕەخنە لە سیاسەت و کردەی بەرپرسانی حکومەت بگرێت و دژایەتی بکات و ناڕەزایەتی دەرببڕێت. هەروەها شوراکان گوێ دەگرن و بڕیار دەدەن. ئەو ئازادییانە لە یاساکانی ئێرانی سۆسیالیستیدا جێگیر و زامن کراون. خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە کۆمەڵگای سۆسیالیستی ئێران کۆمەڵگایەکی تەواو کراوە و بەختەوەر و شەفاف دەبێت. هەر لە یەکەم ڕۆژەوە پێویستە جیهان بزانێت کە بە پێچەوانەی ئەو ئەزمونە شکستخواردووانەی کە کۆمەڵگایەکی داخراو و مڕومۆچ لە ژێر ناوی سۆسیالیزمدا خوڵقاندووە، سنوورەکانی ئێران هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بۆ هەموو دەزگاکانی هەواڵ و ڕۆژنامەنووسان و هەموو ئارەزومەندان کراوە دەبن کەسانێک کە دەیانەوێت سەردانی ئێرانی سۆسیالیستی بکەن. هەمووان دەتوانن بێن و لە نزیکەوە خەڵکی ئێران بناسن و چاوپێکەوتن بکەن و فیلم و کلیپی ڤیدیۆیی دروست بکەن و بۆ جیهان پەخش بکەن. پێشوازی لە هەموو ئەم چالاکییانە دەکەین. فێستیڤاڵ و کەرنەڤاڵ و ئاهەنگی سەر شەقامەکان سازدەکەین و بانگهێشتی سەرجەم هونەرمەندان و گۆرانیبێژان و هەموو کەسانی ئارەزومەندی جیهان دەکەین بۆ بەشداریکردن لەم بۆنانەدا. ئێرانی سۆسیالیستی کۆمەڵگایەکی مۆدێرن، کراوە، بەختەوەر و زیندوو دەبێت. هەروەها چەندین سیمینار و کۆنفرانس و وتار بە بەشداری بێدینان و چالاکانی بزووتنەوەی LGBTQ+ و بزووتنەوەی ژینگەپارێزی و شارەزا و کەسایەتییەکانی جیهانی چەپ و ئینساندۆست و پێشکەوتنخواز سازدەکەین. ئێرانی سۆسیالیستی دەبێتە ناوەندی پێشکەوتووترین و مۆدێرنترین و پێشکەوتنخوازترین بیرۆکەی هونەری، ئەدەبی، زانستی، کۆمەڵایەتی و سیاسی. بەکورتی ئەمانە ئەو سیاسەت و کردارە سەرەکیانەن کە ئێرانی سۆسیالیستی فەرمانی پێدەکات و جێبەجێی دەکات. نزیکەی هەموو ئەم کردارانە پشت بە گەشەسەندنی ئپێداویستیەکانی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی دەبەستن کە بە شۆڕشی ئەلیکترۆنی بەدەست هاتوون. ئێمە ئەم ئاسانکاریانە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنین، چ لە بواری بەرهەمهێنان و ئابووری و دابینکردنی خۆشگوزەرانی گشتی، چ لە ئاستی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیدا. ئەگەر بمەوێت جەخت لەسەر خاڵێک بکەمەوە، ئەویش بەکارهێنانی بەرفراوانی تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەرە لە بەرهەمهێنانی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە، لە بنیاتنانی حکومەتی شوراکان و لە دابینکردنی ئازادییە کۆمەڵایەتییەکاندا. ئێمە سود لە هەموو ئەو پێداویستیە فراوانبووانەی کە شۆڕشی پیشەسازی چوارەمی خێرا و بەردەوام دروستی کردووە، بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ئاوەدان و بەختەوەر و مرۆڤدۆستانە وەردەگرین.

حەسەن ساڵحی: ڕوونکردنەوەکانت سەبارەت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم، ئەو پرسیارە بۆ من دەوروژێنێت، چۆن ڕێگری لە بێکاری بکەین؟ بەکارهێنانی ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە زۆر بواردا بێکار بن. و پەیوەندی بە لەشکری گەورەی بێکارانەوە پەیوەستبن. ئایا بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای کۆمپیوتەر لە کۆمەڵگەیەکی سۆسیالیستیدا هەمان دەرئەنجامەکانی نابێت؟
حەمید تەقوایی: لە کۆمەڵگای سەرمایەداریدا پێشکەوتنی تەکنەلۆژی دەبێتە هۆی بێکاری، چونکە دەیانەوێت بەرهەمی زیاتر بگۆڕن بۆ قازانجی زیاتر، نەک کەمکردنەوەی کاتی کارکردن و زیادکردنی کاتی بەتاڵی کرێکاران. ئێمە پێچەوانەکەی دەکەین. بەکارهێنانی ئامرازەکانی شۆڕشی ئەلیکترۆنی وەک کۆمپیوتەر و ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد و ئەپەکان لە خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنان و دابەشکردندا بەو مانایەیە کە دەتوانرێت کاتژمێرەکانی کارکردن بۆ نیوە کەم بکرێتەوە – و ئاستی بەرهەمهێنانی ئەمڕۆ نەک هەر پارێزگاری لێناکرێت بەڵکو تەنانەت زیاد دەکرێت. ئەم پڕۆسەیە بە هۆی بەردەوامیی شۆڕشی پیشەسازیی ئێستاوە خێراتر دەبێت.
لە ئێرانی سۆسیالیستیدا دەتوانین لە هەفتەیەکدا ٥ ڕۆژی کارمان هەبێت و لە هەنگاوی یەکەمدا ڕۆژی کارکردنی ٦ کاتژمێریمان هەبێت. بە فراوانکردنی بەکارهێنانی ڕۆبۆت و ئەپەکان لە ناوەندەکانی بەرهەمهێناندا، دەتوانرێت ڕۆژی کارکردن کەم بکرێتەوە بۆ ٤و ٥ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا. کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردن لە سیستەمی سۆسیالیستی ئێراندا پرۆسەیەکی بەردەوام دەبێت. لە قۆناغی کۆتایی کۆمەڵگای سۆسیالیستی، یان کۆمەڵگای کۆمۆنیستی، وەک پێشتر ڕوونم کردۆتەوە، پەیوەندی نێوان کاتی کارکردن و داهاتی کرێکاران، و هەموو خەڵک، دەبڕدرێت، و هەمووان دەتوانن چێژ لە خۆشگوزەرانی وەربگرن ئاسانکارییەکان نەک لەسەر بنەمای کارەکانیان بەڵکو بەپێی پێویستیەکانیان. و بەم شێوەیە کاتی دەوام ڕۆڵی نابێت لە دابینکردنی خۆشگوزەرانی گشتی خەڵک. لە ئێرانی سۆسیالیستیدا “بێکاری” وەک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بێمانا دەبێت و تەکنەلۆجیاش خزمەت بە زیادکردنی “کاتی کات بەسەربردن”ی خەڵکێکی زۆرتر و زیاتر.

حەسەن ساڵحی: ئەم گۆڕانکاریانەی کە ئێوە دەڵێن زۆر سەروژێرکەر و بنەڕەتین. ئایا حکومەتەکان و دامەزراوە سەرمایەدارییە جیهانییەکان تەحەمولی ئێرانی سۆسیالیستی دەکەن؟ ئایا نا کەوێتە بەر هێرشی سەربازی یان سزای ئابووریەوە؟

حەمید تەقوایی: پێموایە دەتوانین حکومەتەکان ناچار بکەین تەحەمولی ئێرانی سۆسیالیستی بکەن. ئێمە پشت بە هێزە پێشکەوتنخوازە جیهانییەکان و بزووتنەوەی کرێکاری جیهانی و حزب و کەسایەتییە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان و بە گشتی خەڵکی شەریفی جیهان دەبەستین، کە لە ئێستادا دەبینن چۆن لە پشتیوانیکردنی شۆڕشی ژنانی ژن ژیان ئازادیدا چالاک بوون. ئەگەر ئەم ڕێکارانەی کە من ڕوونم کردۆتەوە جێبەجێ بکرێن و هەر لە یەکەم ڕۆژەوە سیستەمێکی کراوە و ئازاد و شاد و شەفاف و مۆدێرن بخەینە بەر چاوی جیهان؛ ئەگەر لە ئێراندا نیزامێک پێک بێت کە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە لە سێدارەدان قەدەغە بکات و تەنانەت سەرکردەکانی حکومەتی ڕووخێنراویش لە سێدارە نەدات؛ ئەگەر هەر لە یەکەم ڕۆژەوە هەموو سنوورەکان بەڕووی ڕۆژنامەنووساندا کراوە بن و هەرکەسێک بتوانێت بێتە ئێران و چاوپێکەوتن لەگەڵ هەرکەسێک بکات کە بیەوێت و ڕاپۆرتێک ئامادە بکات؛ ئەگەر ڕایبگەیەنین کە هیچ جۆرە جیاکارییەک قبوڵ ناکەین؛ ئەگەر جیهان یەکسانییەکی تەواوەتی ژن و پیاو و لابردنی ستەم و چەوسانەوەی نەتەوەیی و لابردنی ستەمی ئایینی و بەفەرمی ناسینی مافی کەوانەکان و بە یاسایی کردنی ژیانی هاوسەرگیریان و لە ئاستی ڕۆشنبیریدا، بڵاوبوونەوەی مۆسیقا، هونەر ببینێت و کولتوری مۆدێرن، کە ڕۆژئاوا پێشەنگییەتی، لە ئێرانی سۆسیالیستیدا، زۆر قورس دەبێت بۆ حکومەتەکان هێرش بکەنە سەر وڵاتێکی لەو جۆرە. ئێمە حساب بۆ ئیرادەی خەڵکی ئێران و خەڵکی ئازادی جیهان، لە سەدا نەوەدونۆکان لە هەموو وڵاتان دەکەین. لێرەدا دیسانتیشک دەخرێتە سەر ڕۆڵی سۆشیال میدیا . لە سەردەمێکدا کە هەموو هاوڵاتییەک پەیامنێر بێت، هیچ حکومەتێک توانای سانسۆرکردنی هەواڵەکانی پەیوەست بە پێشهاتە پێشکەوتنخوازەکانی ئێرانی سۆسیالیستی نابێت، ئەو پێشهاتانەی کە ڕای گشتی لە هەموو وڵاتان پشتیوانییان لێدەکرێت. ناتوانن دیوارێک لە دەوری ئێران دروست بکەن و پڕوپاگەندەی شەڕی سارد بەکاربهێنن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بە پێچەوانەوە دەربکەون. جەماوەری خەڵکی ئێران ڕاپۆرتی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان دەدەن، پەیوەندی بە سۆشیال میدیا و میدیاوە دەکەن، واقیعە ورووژێنەرەکانی کۆمەڵگایەکی ئازاد لە کابوسی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هەموو لایەکدا بەیەکەوە دەبەستنەوە و لەلایەن هێزە ئازادیخواز و چەپ و پێشکەوتنخوازەکانی جيهانەوە پێسوازی لێدەکرێت. ئەگەر حکومەتەکان بیانەوێت هێرش بکەنە سەر کۆمەڵگەیەکی وا، پێش هەموو شتێک پێگەی خۆیان لە وڵاتی خۆیان لەدەست دەدەن. بۆیە حکومەت و سەرۆکی دەوڵەتان، بۆ ئەوەی پێگە و بنکەی کۆمەڵایەتی و هەڵبژاردنی خۆیان لە وڵاتی خۆیاندا بپارێزن، ناچارن تەحەمولی ئێرانی سۆسیالیستی بکەن و تەنانەت پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵدا هەبێت. لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، بزووتنەوەی دژی ئینسانی و تیرۆریستی ئیسلامی سیاسی کە سێبەری ڕەشی خۆی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا کێشاوە، گورزێکی جددی لێدەدرێت و لەم ڕوانگەیەوە، ئێرانی سۆسیالیستی لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و جیهانەوە پێشوازی لێدەکرێت. ئەو حکومەتانەی کە بەردەوام پڕوپاگەندە و هەڵوێستیان لە دژی تیرۆریزمی ئیسلامی کردووە، ناتوانن بە ئاسانی ڕووبەڕووی شۆڕش و سیستەمێک ببنەوە کە میحوەرەکەی تیرۆریزمی ئیسلامیی تێک وپێک شکاندووە. هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ڕایدەگەیەنین کە نە دەمانەوێت شۆڕشەکەمان هەناردە بکەین و نەدەمانەوێت پەیوەندی دوژمنکارانەمان لەگەڵ هیچ حکومەتێکدا هەبێت. لەم ڕوانگەیەوە دوژمنایەتی لەگەڵ ئێرانی سۆسیالیستی زۆر قورس دەبێت. ئەو هەڵوێست و سیاسەتانەی سەرەوە و لە هەمووی گرنگتر، دامەزراندنی ئازادییە مەدەنی و سیاسییەکان و خۆشگوزەرانی گشتی لەسەر بنەمای ئەو ڕێوشوێنە دەستبەجێانەی کە لە سەرەوە ڕوونم کردەوە، پراکتیکیترین و متمانەپێکراوترین ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لە دەستێوەردانی سەربازی و تەنانەت فشاری حکومەتەکان لە دژی ئێرانی سۆسیالیستی.

حەسەن ساڵحی: دوا پرسیارم ئەوەیە ئایا ئەم ڕوونکردنەوە و تێگەیشتنە لە سۆسیالیزم کە ئێوە پێشکەشی دەکەن ئامانجی ئایندەیە یان کاریگەری لەسەر چالاکییەکانی ئێستای حیزب هەیە؟

حەمید تەقوایی: ڕوونە کە دەبێت هەر لە ئەمڕۆوە ئەو دیدە بخەینە بەردەم کۆمەڵگا. تا ئەو جێگایەی کە بۆ خەبات بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە، بڵاوکردنەوەی ئەو ڕوانگە و ئەو ئاڕاستەکردنە ناڕەزایەتی و ڕەخنەی جەماوەری خەڵک لە بارودۆخی هەنووکەیی قووڵتر دەکاتەوە. بۆ نموونه لێکدانه وه یەک کە ئێمه هەمانە بۆ ئازادی وەردەگێڕدرێت بۆ “نا” بەهه ڕ جۆره حکومه تێکی سەرو خه ڵکی و ناڕه زایه تی ده ڕبڕین نه ک ته نها لە دژی سانسۆر و نادادپه ڕوه تییه مه ده نییه کان، به ڵکوو ناڕه زایه تی ده ڕبڕین له به ڕامبه ڕ زۆری(جبر)ی ئابوری. وێنە و ڕوونکردنەوەی ئێمە بۆ یەکسانی بەو مانایەیە کە ئێمە هیچ جۆرە جیاکارییەک قبوڵ ناکەین، لەوانەش جیاکاری چینایەتی و نایەکسانی؛ ئێمە بێمافی و کەمتەرخەمی کە بەهۆی پێگەی ئابووری خەڵکەوە دروست دەبێت، قبوڵ ناکەین؛ ئێمە ئەو بۆشاییە گەورەیەی نێوان مووچەی فەلەکی و نەهامەتی گشتی قبوڵ ناکەین. کۆمەڵگا لە ئێستادا بە هەمان ئاراستەدا دەڕوات و ئەرکی ئێمەیە – و تا ئەمڕۆش هەمان کارمان کردووە – قووڵکردنەوە و ڕەگداکوتانی “نا”ی خەڵک بۆ ئەو دۆخەی کە هەیە. ئەو دەستەواژەیەی ئێمە لە ئەدەبیاتی حیزبیدا بەکاری دەهێنین، “قووڵکردنەوەی نا”ی خەڵکە، واتە قووڵکردنەوەی ڕەخنە و ناڕەزایەتیی خەڵک بەرامبەر بە تەواوی حکومەت و سیستەمی هەبوو. ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم ڕەتکردنەوە و ڕەخنە و ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە دۆخی ئێستا تا دەتوانین ڕادیکاڵ و قووڵ و ئینسانی و هەمەلایەنە بکەینەوە. دەکرێ بڵێین ئەمە مانای نەرێنی دیدگای سۆسیالیزمە کە ئێمە پێشکەشی کۆمەڵگەی دەکەین. سۆسیالیزم بە واتای لەناوبردنی لە کۆیلایەتی کرێ، لەناوبردنی زۆرەملێی ئابووری و جیاکاری چینایەتی. یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەم گوتار و ڕوونکردنەوە نەرێنییە بۆ سۆسیالیزم بەرزکردنەوەی ئاستی چاوەڕوانییەکانی خەڵکە لە هەموو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن. وێنە و چاوەڕوانی کۆمەڵگەیە بۆ ئازادی و ڕزگاری بەرزتر دەبێتەوە و قووڵتر و هەمەلایەنەتر دەبێت و لە ئەنجامدا هەر حزب و هێزێکی ئۆپۆزسیۆن تەنانەت بانگەشەی ئازادیخوازی و بەرگری لە مافی مرۆڤیش بکات، ناچارە کە بانگەشە و سیاسەتەکانیان لەگەڵ چاوەڕوانیە ڕادیکاڵ بووەکانی خەڵکدا بگونجێنن. جگە لەوەش ئەمە لە پەیوەندی بە داواکاری هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان ڕوویدا و ئەمڕۆ تەنانەت ئۆپۆزسیۆنی شاهانەش دژی سزای لەسێدارەدانن. هەموو هێزێکی ئۆپۆزسیۆن، چ ڕاست بێت، چ چەپ بێت، یان ناوەڕاست، ئەگەر بیەوێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگەی بەپارێزراوی بهێڵێتەوە، دەبێت مل بە چاوەڕوانی و داواکارییە ڕادیکاڵییەکانی خەڵک بدات و ئەمەش دەرئەنجامێکی دیکەی بڵاوبوونەوەی ڕەخنەی سۆسیالیستیە لە دۆخی ئێستادا. لە ئاستێکی گشتیدا پێویستە بگوترێ کە هەرچەند ڕەخنەیەی قووڵ لە بارودۆخی هەنووکەیی و وێنەیەکی ئینسانی لەداهاتوو ڕووبە کۆمەڵگە بڵاو بکەینەوە، ناڕەزایەتییەکانی هەموو کۆمەڵگە و هەڵسوڕاوانی شۆڕش و بزوتنەوە ناڕەزایەتییەکان ڕادیکاڵتر دەبێت، و لە ئەنجامدا، کاریگەرتر و کاراترمان کردووەتەوە.کۆی ئەو چالاکییانە نەک هەر بۆ جێبەجێکردنی سۆسیالیزم دەمانخاتە ئاقارێکی دروستەوە، بەڵکوو ئەمڕۆ خەباتی شۆڕشگێڕانە بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی قووڵتر و بەهێزتر دەکات و ڕێگای سەرکەوتن و ڕزگاری خۆش دەکات.

١٥ی ئەسفەندی ١٤٠٢، ٥ی مارسی ٢٠١٤

حەسەن ساڵحی: ئەو ئاڵوگۆڕانەی باست کرد لە ڕوانگەی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە چ ڕۆڵێکی دەبێت لە ئێرانی سۆسیالیستیدا؟

حەمید تەقوایی: سەرەتا پێویستە ئەوە ڕوون بکەمەوە کە ئێمە دەمانەوێت کۆمارێکی سۆسیالیستی لە ئێران دابمەزرێنین و لە هەر شوێنێکدا لەم چاوپێکەوتنەدا ئاماژە بە ڕێوشوێنی “ئێمە” بکەم، مەبەستم ئەو ڕێوشوێنانەیە کە حزبی ئێمە پێی وایە دەبێ لە لایەن دەسەڵاتی شوراییەوە ئەنجام بدرێت لە کۆمارێکی سۆسیالیستیدا. پێشتر سەبارەت بەو ڕێوشوێنە دەستبەجێیانەی کە دەبێ لە دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بگیرێنەبەر، ڕوونم کردۆتەوە. لێرەدا تەنیا ئەوەتان بیردەخەمەوە کە لابردنی دەستبەجێی مافیای ئابووری کە خاوەنی زیاتر لە ٥٠٪ی ئابووری ئێران لە ژێر دەستی ئەواندایە.بەخۆڕایی کردنی چاودێری تەندروستی، خوێندن، گواستنەوە،و گەیاندن و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی شار و خۆشگوزەرانی لە یەکەم ڕێکارەکانی حکوومەتی سۆسیالیستی دەبێت . لەم حاڵەتەدا هەروەها ڕوونم کردەوە کە کۆمەڵگای ئێران دەوڵەمەندە بە سەرچاوە داراییەکان وجێبەجێ کردنی ئەو هەنگاوانە بەتەواوەتی گونجاوەتێیدا. بەڵام لە ئاستێکی بنەڕەتیتردا، بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی سۆسیالیستی ڕێکبخرێت، واتە بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای دابینکردنی پێداویستییە گشتیەکان نەک قازانج، پێویستە ئەو سیاسەتانە ڕێکبخرێن کە لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای شۆڕشی پیشەسازی چوارەم بن. خاڵی یەکەم ئەوەیە کە پێویستە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی – کۆمپیوتەر و ئەلیکترۆنی، ئینتەرنێت و ڕۆبۆت و ئەپلیکەیشن (ئەپ) و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و هەروەها زیرەکی دەستکرد و دەستکەوتەکانی تری شۆڕشی پیشەسازی چوارەم بەکاربهێنین – چ لە پیشەسازییە گەورەکان و چ لە بواری بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریدا کە لەلایەن تاک و گروپە بچووکەکان و هەوڵە هاوبەشەکانەوە لە ئینتەرنێت و ئۆنلاین دابین دەکرێن. ئێمە ئەپە بێبەرامبەر ەکان و سەرچاوە کراوەopen source فراوان دەکەین و هەوڵدەدەین خزمەتگوزاری زیاتر بخەینە بەردەستی کۆمەڵگە بە خۆڕایی یان بە تێچووی زۆر کەم. بە یارمەتی پرۆگرام و ئەپەکانی کۆمپیوتەر و بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت جۆرێک لە بەرهەمهێنان ڕێکبخرێت کە بە تەواوی دوور بێت لە بیرۆکراسی و بەڕێوەبردن و خاوەنکار و خاوەندارێتی. نموونەی ئەم جۆرە بەرنامانە، وەک ئۆبەر کە لە سەرەوە ڕوونم کردەوە، لە ئێستادا لە کۆمەڵگا سەرمایەدارییەکاندا بەکاردەهێنرێن. دەکرێت فاکتەری خاوەنکار و خاوەندارێتی ئەو بەرنامانە کە بەتەواوی زیادەڕۆیی و ناپێویستن، نەهێڵرێت و بە ئاراستەی سیاسەتی سۆسیالیستی بەکاریان بهێنرێت. ئەو نموونانەی تر کە باسم کرد – ویکیپیدیا و بەرنامەکانی سەرچاوە کراوە open sourceو بەرهەمهێنانی زیادە بە هاوکاری ئامێری چاپی سێ ڕەهەندی و airbnb و زیرەکی دەستکرد و ڕۆبۆت و هاوشێوەکانیان – هەموویان دەتوانن سەربەخۆ بن لە قازانج و کێبڕکێ، کە ئەمڕۆ تەنها لە ڕووی ماف و یاساییە.نەک پێداویستییە بابەتییەکانی بەرهەمهێنان، زاڵیان کردووە، بۆ ئەوەی ڕزگار بکرێن و بە شێوەیەکی بەرفراوان لە خزمەت بە وەڵامدانەوە بەدابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا بەکار بهێنرێن. بە کۆمپیوتەرکردنی بەرهەمهێنانی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان تا دەتوانین، بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکرد، بڵاوکردنەوەی کۆدی کارپێکردنی بەرنامەکان و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بە ئاشکرا (سەرچاوەی کراوە)open source ، بەرهەمهێنانی سامان زیاد دەکەین لەگەڵ کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردن. خاڵێکی تر ئەوەیە کە بە کەڵک وەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد ئامانج و ئامانجی قازانج لە بازاڕ دوور بخرێتەوە، بەڵام ڕۆڵی بازاڕ لە دابینکردن و خواست و دابەشکردنی کاڵاکان و میکانیزمی ڕێکخستنی قەبارەی بەرهەمهێنان لە هەر کەرتێکدا دەتوانێت پارێزگاری لێ بکرێت. لە بازاڕی سەرمایەداریدا ئەم هۆکارانە بە زیادبوونی قازانج و ڕێژەی قازانج لە هەر کەرتێک و گواستنەوەی سندوقەکان بۆ کەرتە قازانجدارەکان دیاری دەکرێن. بەڵام بەڕای من تەواو ئەگەری ئەوە هەیە کە بە یارمەتی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکرد، لە پلاندانانی ئابووریدا، لەبری تەرکیزی قازانج، دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا پرەنسیپ بێت و لەسەر ئەم بنەمایە بڕی بەرهەمهێنانی کاڵا و… خزمەتگوزارییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا ڕێکدەخرێن و دیاری دەکرێن. شۆڕشی پیشەسازی چوارەم ئەم هەنگاوانەی بەتەواوی کردۆتە کارێکی گونجاو. بەرهەمهێنان لە ئێرانی سۆسیالیستیدا لە بنەڕەتدالەشێوەی هاوکاریکردن و هەرەوەزیدا بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە بەڕێوەبردن و خاوەن کار، نە تایبەت و نە حکومی، لە سەری کۆمپانیا و ناوەندەکانی بەرهەمهێناندا نین و قازانج یان بەهای زیادکراوی ئەو… کاری کرێکاران، بەڵکو هەموو کاروبار و بڕیارەکان لە دەستی کرێکاران و ئەو جەماوەری خەڵکدایە کە لە شوراکاندا کۆبوونەتەوە. دروشمی ئێمە ئەوەیە: کە هەریەکەس بەپێی توانای و بۆ هەریەکەس بەپێی کارەکەی. ئەمەش بەو مانایەیە کە کرێ بە پشتبەستن بە سەبەتەی بژێوی و بەهای کار دیاری ناکرێت، بەڵکو بەهای ئەو کاڵایانە دیاری دەکرێت کە هەر کرێکارێک بەرهەمی دەهێنێت. ئەمەش بە واتای هەڵوەشاندنەوەی کار وەک کاڵایەک. بە سەقامگیربوونی تەواوەتی بەرهەمهێنانی سۆسیالیستی، دەتوانین لەوە تێپەڕین و هەمووان دەتوانن چێژ لە سامانی کۆمەڵایەتی نەک تەنانەت بەپێی کارەکەی بەڵکو بەپێی پێویستی خۆیان وەربگرن. ئەمەش بە واتای داننان بە مافی بژێوی ژیان و ژیان بەبێ گوێدانە بڕی کارێک کە مرۆڤەکان ئەنجامی دەدەن. (دانی مووچەی بنەڕەتی هەنگاوی یەکەمە بەرەو ئەم ئاراستەیە). “لە هەریەکەیانەوە بەپێی توانای خۆی بۆ هەریەکەیان بەپێی پێویستی خۆی” کار لە پێوەرێک بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانەوە دەگۆڕێت بۆ چالاکیەکی داهێنەرانە و هۆشیارانە و خۆبەخشانە. ئەمەش لەگەڵ گەشەی بەرهەمهێنانی سۆسیالیستی و زۆربوونی کاڵا و خزمەتگوزاریی پێویستی کۆمەڵگا مەیسەر دەبێ و ئەوە ئایندەیە کە زیاتر لە جاران لەگەڵ شۆڕشی پیشەسازی چوارەمدا لە دیدگای ئێمەدایە. ڕوونە کە سۆسیالیستیکردنی تەواوەتی بەرهەمهێنان لە هەموو بوارەکاندا و دواجار بەدیهێنانی دروشمی “لە هەریەکەوە بەپێی توانای خۆی بۆ هەریەکەیان بەپێی پێویستی خۆی” یەکسەر مومکین نییە و پێویستی بە کات هەیە. ڕەنگە لە هەندێک ناوەندی بەرهەمهێناندا دەستبەجێ ڕزگاربوون لە سەرمایە نەتوانرێت، بەڵام تەنانەت لەم ناوەندانەشدا دەتوانرێت ئیستغلالکردن بە شێوەیەکی کردەیی هەڵبوەشێنرێتەوە، بەو مانایەی کە حکومەتی شوراکان جیاوازی نێوان بەهای بەرهەمەکە و بەهاکە دەداتە کرێکاران لە کاڵاکە، واتە بەهای زیادە. بە واتایەکی تر، هەرچەندە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو کەرتانەی کە بە هۆی هۆکاری جۆراوجۆرەوە، یەکسەر پراکتیکی نین بۆ ڕزگاربوون لە سەرمایە، لەسەر بنەمای قازانج کار بکەن، بەڵام ئەم قازانجە لە داهاتی هەموو کۆمەڵگا دەدرێت و نا لە ئیستغلالکردنی کرێکارانەوە. ئەمانە ئەو ئاراستە و گرنگترین کردارانەن کە لەسەر ئاستی ئابووری ئەنجام دەدرێن. لە ڕوانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە گرنگترین کردار دامەزراندن و سەقامگیرکردنی شوراکانە وەک ئۆرگانی حکومەت. پێشتر جەختم لەسەر ڕۆڵی شوراکان کردووەتەوە و ڕوونم کردووەتەوە کە چۆن حکومەتی شوراکان و ئیدارەی شوراکانی کۆمەڵگا بە تەواوی لە ڕێگەی تۆڕی سەرتاسەری شوراکانەوە بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئیمکاناتی ئەلیکترۆنی بە تەواوی دەکرێت. ڕێکخستنی تۆڕی شوراکان ڕێگە نادات هیچ جۆرە هەرەمێکی دەسەڵات لە سەرەوە بێتە خوارەوە و هەر جۆرە بیرۆکراسییەکی ئیداری دروست بێت. بە تایبەت لە ئێراندا ئەم بابەتە زەمینەیەکی کۆمەڵایەتی زۆر لەباری هەیە، چونکە ڕێکخستن و بانگەشەکردن لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە شتێکی باو و بزووتنەوەی شورای و خواستی ئیدارەی سۆڤیەت بابەتی مێژووە و لە بیروڕای گشتیدا بە باشی ناسراوە. کرێکاران و جەماوەری خەڵکی ئێران لە دوای شۆڕشی ١٣٥٧ەوە هەرگیز ئازادییان بە پەڕلەمان و هەڵبژاردنی پەڕلەمانیەوە گرێ نەداوە و ئەمەش زەمینەیەکی زۆر لەبار بۆ دامەزراندنی حکوومەتی شورایی لە ئێراندا دەڕەخسێنێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، پێمان خۆش بێت یان نا، قۆناغێکمان دەبێت. ئەو ماوەیەی کە پێویستە بۆ دامەزراندنی تەواوەتی و سەقامگیرکردنی حکومەت، جا چ شورا بێت یان بە هەر شێوازێکی تر. لەم قۆناغی گواستنەوەیەدا پێویستە خەڵک بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری بکەن لە بڕیاردان. هەندێک بڕیاری وەک پەسەندکردنی دەستوور و دیاریکردنی ناوی سیستەمەکە لە ڕێگەی ڕیفراندۆمی سەرتاسەریەوە دەدرێت. بەڵام جگە لەوەش لە قۆناغی گواستنەوەدا، بەو پێیەی هێشتا شوراکان لەسەر ئاستی سەرتاسەیدا بەتەواوی پێکنەهێنراون، دەکرێت بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ئاماژەدان بە دەنگی ڕاستەوخۆی هەموو خەڵک بڕیاری جێبەجێکردن و دانانی بەرپرسان بدرێت. هەروەها ئینتەرنێت ئاسانکارییەکی زۆری بۆ ڕیفراندۆمەکان کردووە. بەشێک لە ڕێوشوێنە دەستبەجێیەکانی ڕۆژی دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، دیاریکردنی ئەرکە لەگەڵ ڕێژیمی پێشوو. ڕێبەران و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستیان لە تاوان و سەرکوتەکانی حکومەتدا هەیە، لە دادگای دادپەروەرانە و ئاشکرادا دادگایی دەکرێن، بەڵام هیچ کەسێک سزای لە سێدارەدانی بەسەردا نادرێت. ئێمە ڕایدەگەیەنین لە ڕۆژی یەکەمەوە لەسێدارەدان قەدەغەیە و لە ڕۆژی یەکەمەوە یاسای هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدان جێبەجێ دەکەین. ئێمە زیندانی هەتاهەتایی بە نائینسانی دەزانین و ئەم جۆرە سزایە قەدەغە دەکەین. لایەنێکی تر کە پێشتر جەختم لەسەر کردۆتەوە دەستەبەرکردنی ئازادیەکانە. ئێمە ئازادی هەموو جۆرە حزب و ڕێکخراوە ناحکومییەکانمان دەوێت کە ئەمڕۆ بوونیان هەیە – لیژنە و سەندیکا و شورای کرێکاری، ناوەند و دامەزراوە، کۆمەڵە، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و هتد، و ڕێکخراوەکانی تر کە ڕەنگە سبەی سەرهەڵبدەن- و ئێمە هاندەدەین و هاوکاری دەکەین بۆ دامەزراندنی ئەوانە – ئێمە بە شێوەیەکی یاسایی و پراکتیکی دەستەبەری دەکەین. ئێرانی سۆسیالیستی دەبێتە خاکی ئازادی بێ کۆت ومەرجی قسەکردن و بیروڕا، قەڵەم و چاپەمەنی، ئازادی پاس و مشتو مڕ، ڕەخنە و نوکتە و ئازادی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتن. لە ئێرانی سۆسیالیستیدا، هیچ پێگەو دەسەڵات و ئۆرگانێک، هیچ تابۆ و پیرۆزێک نییە کە نەتوانرێت ڕەخنەی لێبگیرێت و تەنانەت گاڵتەشی پێبکرێت. هەموو کەسێک دەتوانێت ڕەخنە لە سیاسەت و کردەی بەرپرسانی حکومەت بگرێت و دژایەتی بکات و ناڕەزایەتی دەرببڕێت. هەروەها شوراکان گوێ دەگرن و بڕیار دەدەن. ئەو ئازادییانە لە یاساکانی ئێرانی سۆسیالیستیدا جێگیر و زامن کراون. خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە کۆمەڵگای سۆسیالیستی ئێران کۆمەڵگایەکی تەواو کراوە و بەختەوەر و شەفاف دەبێت. هەر لە یەکەم ڕۆژەوە پێویستە جیهان بزانێت کە بە پێچەوانەی ئەو ئەزمونە شکستخواردووانەی کە کۆمەڵگایەکی داخراو و مڕومۆچ لە ژێر ناوی سۆسیالیزمدا خوڵقاندووە، سنوورەکانی ئێران هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بۆ هەموو دەزگاکانی هەواڵ و ڕۆژنامەنووسان و هەموو ئارەزومەندان کراوە دەبن کەسانێک کە دەیانەوێت سەردانی ئێرانی سۆسیالیستی بکەن. هەمووان دەتوانن بێن و لە نزیکەوە خەڵکی ئێران بناسن و چاوپێکەوتن بکەن و فیلم و کلیپی ڤیدیۆیی دروست بکەن و بۆ جیهان پەخش بکەن. پێشوازی لە هەموو ئەم چالاکییانە دەکەین. فێستیڤاڵ و کەرنەڤاڵ و ئاهەنگی سەر شەقامەکان سازدەکەین و بانگهێشتی سەرجەم هونەرمەندان و گۆرانیبێژان و هەموو کەسانی ئارەزومەندی جیهان دەکەین بۆ بەشداریکردن لەم بۆنانەدا. ئێرانی سۆسیالیستی کۆمەڵگایەکی مۆدێرن، کراوە، بەختەوەر و زیندوو دەبێت. هەروەها چەندین سیمینار و کۆنفرانس و وتار بە بەشداری بێدینان و چالاکانی بزووتنەوەی LGBTQ+ و بزووتنەوەی ژینگەپارێزی و شارەزا و کەسایەتییەکانی جیهانی چەپ و ئینساندۆست و پێشکەوتنخواز سازدەکەین. ئێرانی سۆسیالیستی دەبێتە ناوەندی پێشکەوتووترین و مۆدێرنترین و پێشکەوتنخوازترین بیرۆکەی هونەری، ئەدەبی، زانستی، کۆمەڵایەتی و سیاسی. بەکورتی ئەمانە ئەو سیاسەت و کردارە سەرەکیانەن کە ئێرانی سۆسیالیستی فەرمانی پێدەکات و جێبەجێی دەکات. نزیکەی هەموو ئەم کردارانە پشت بە گەشەسەندنی ئپێداویستیەکانی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی دەبەستن کە بە شۆڕشی ئەلیکترۆنی بەدەست هاتوون. ئێمە ئەم ئاسانکاریانە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنین، چ لە بواری بەرهەمهێنان و ئابووری و دابینکردنی خۆشگوزەرانی گشتی، چ لە ئاستی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیدا. ئەگەر بمەوێت جەخت لەسەر خاڵێک بکەمەوە، ئەویش بەکارهێنانی بەرفراوانی تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەرە لە بەرهەمهێنانی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە، لە بنیاتنانی حکومەتی شوراکان و لە دابینکردنی ئازادییە کۆمەڵایەتییەکاندا. ئێمە سود لە هەموو ئەو پێداویستیە فراوانبووانەی کە شۆڕشی پیشەسازی چوارەمی خێرا و بەردەوام دروستی کردووە، بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ئاوەدان و بەختەوەر و مرۆڤدۆستانە وەردەگرین.

حەسەن ساڵحی: ڕوونکردنەوەکانت سەبارەت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم، ئەو پرسیارە بۆ من دەوروژێنێت، چۆن ڕێگری لە بێکاری بکەین؟ بەکارهێنانی ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە زۆر بواردا بێکار بن. و پەیوەندی بە لەشکری گەورەی بێکارانەوە پەیوەستبن. ئایا بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای کۆمپیوتەر لە کۆمەڵگەیەکی سۆسیالیستیدا هەمان دەرئەنجامەکانی نابێت؟
حەمید تەقوایی: لە کۆمەڵگای سەرمایەداریدا پێشکەوتنی تەکنەلۆژی دەبێتە هۆی بێکاری، چونکە دەیانەوێت بەرهەمی زیاتر بگۆڕن بۆ قازانجی زیاتر، نەک کەمکردنەوەی کاتی کارکردن و زیادکردنی کاتی بەتاڵی کرێکاران. ئێمە پێچەوانەکەی دەکەین. بەکارهێنانی ئامرازەکانی شۆڕشی ئەلیکترۆنی وەک کۆمپیوتەر و ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد و ئەپەکان لە خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنان و دابەشکردندا بەو مانایەیە کە دەتوانرێت کاتژمێرەکانی کارکردن بۆ نیوە کەم بکرێتەوە – و ئاستی بەرهەمهێنانی ئەمڕۆ نەک هەر پارێزگاری لێناکرێت بەڵکو تەنانەت زیاد دەکرێت. ئەم پڕۆسەیە بە هۆی بەردەوامیی شۆڕشی پیشەسازیی ئێستاوە خێراتر دەبێت.
لە ئێرانی سۆسیالیستیدا دەتوانین لە هەفتەیەکدا ٥ ڕۆژی کارمان هەبێت و لە هەنگاوی یەکەمدا ڕۆژی کارکردنی ٦ کاتژمێریمان هەبێت. بە فراوانکردنی بەکارهێنانی ڕۆبۆت و ئەپەکان لە ناوەندەکانی بەرهەمهێناندا، دەتوانرێت ڕۆژی کارکردن کەم بکرێتەوە بۆ ٤و ٥ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا. کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردن لە سیستەمی سۆسیالیستی ئێراندا پرۆسەیەکی بەردەوام دەبێت. لە قۆناغی کۆتایی کۆمەڵگای سۆسیالیستی، یان کۆمەڵگای کۆمۆنیستی، وەک پێشتر ڕوونم کردۆتەوە، پەیوەندی نێوان کاتی کارکردن و داهاتی کرێکاران، و هەموو خەڵک، دەبڕدرێت، و هەمووان دەتوانن چێژ لە خۆشگوزەرانی وەربگرن ئاسانکارییەکان نەک لەسەر بنەمای کارەکانیان بەڵکو بەپێی پێویستیەکانیان. و بەم شێوەیە کاتی دەوام ڕۆڵی نابێت لە دابینکردنی خۆشگوزەرانی گشتی خەڵک. لە ئێرانی سۆسیالیستیدا “بێکاری” وەک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بێمانا دەبێت و تەکنەلۆجیاش خزمەت بە زیادکردنی “کاتی کات بەسەربردن”ی خەڵکێکی زۆرتر و زیاتر.

حەسەن ساڵحی: ئەم گۆڕانکاریانەی کە ئێوە دەڵێن زۆر سەروژێرکەر و بنەڕەتین. ئایا حکومەتەکان و دامەزراوە سەرمایەدارییە جیهانییەکان تەحەمولی ئێرانی سۆسیالیستی دەکەن؟ ئایا نا کەوێتە بەر هێرشی سەربازی یان سزای ئابووریەوە؟

حەمید تەقوایی: پێموایە دەتوانین حکومەتەکان ناچار بکەین تەحەمولی ئێرانی سۆسیالیستی بکەن. ئێمە پشت بە هێزە پێشکەوتنخوازە جیهانییەکان و بزووتنەوەی کرێکاری جیهانی و حزب و کەسایەتییە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان و بە گشتی خەڵکی شەریفی جیهان دەبەستین، کە لە ئێستادا دەبینن چۆن لە پشتیوانیکردنی شۆڕشی ژنانی ژن ژیان ئازادیدا چالاک بوون. ئەگەر ئەم ڕێکارانەی کە من ڕوونم کردۆتەوە جێبەجێ بکرێن و هەر لە یەکەم ڕۆژەوە سیستەمێکی کراوە و ئازاد و شاد و شەفاف و مۆدێرن بخەینە بەر چاوی جیهان؛ ئەگەر لە ئێراندا نیزامێک پێک بێت کە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە لە سێدارەدان قەدەغە بکات و تەنانەت سەرکردەکانی حکومەتی ڕووخێنراویش لە سێدارە نەدات؛ ئەگەر هەر لە یەکەم ڕۆژەوە هەموو سنوورەکان بەڕووی ڕۆژنامەنووساندا کراوە بن و هەرکەسێک بتوانێت بێتە ئێران و چاوپێکەوتن لەگەڵ هەرکەسێک بکات کە بیەوێت و ڕاپۆرتێک ئامادە بکات؛ ئەگەر ڕایبگەیەنین کە هیچ جۆرە جیاکارییەک قبوڵ ناکەین؛ ئەگەر جیهان یەکسانییەکی تەواوەتی ژن و پیاو و لابردنی ستەم و چەوسانەوەی نەتەوەیی و لابردنی ستەمی ئایینی و بەفەرمی ناسینی مافی کەوانەکان و بە یاسایی کردنی ژیانی هاوسەرگیریان و لە ئاستی ڕۆشنبیریدا، بڵاوبوونەوەی مۆسیقا، هونەر ببینێت و کولتوری مۆدێرن، کە ڕۆژئاوا پێشەنگییەتی، لە ئێرانی سۆسیالیستیدا، زۆر قورس دەبێت بۆ حکومەتەکان هێرش بکەنە سەر وڵاتێکی لەو جۆرە. ئێمە حساب بۆ ئیرادەی خەڵکی ئێران و خەڵکی ئازادی جیهان، لە سەدا نەوەدونۆکان لە هەموو وڵاتان دەکەین. لێرەدا دیسانتیشک دەخرێتە سەر ڕۆڵی سۆشیال میدیا . لە سەردەمێکدا کە هەموو هاوڵاتییەک پەیامنێر بێت، هیچ حکومەتێک توانای سانسۆرکردنی هەواڵەکانی پەیوەست بە پێشهاتە پێشکەوتنخوازەکانی ئێرانی سۆسیالیستی نابێت، ئەو پێشهاتانەی کە ڕای گشتی لە هەموو وڵاتان پشتیوانییان لێدەکرێت. ناتوانن دیوارێک لە دەوری ئێران دروست بکەن و پڕوپاگەندەی شەڕی سارد بەکاربهێنن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بە پێچەوانەوە دەربکەون. جەماوەری خەڵکی ئێران ڕاپۆرتی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان دەدەن، پەیوەندی بە سۆشیال میدیا و میدیاوە دەکەن، واقیعە ورووژێنەرەکانی کۆمەڵگایەکی ئازاد لە کابوسی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هەموو لایەکدا بەیەکەوە دەبەستنەوە و لەلایەن هێزە ئازادیخواز و چەپ و پێشکەوتنخوازەکانی جيهانەوە پێسوازی لێدەکرێت. ئەگەر حکومەتەکان بیانەوێت هێرش بکەنە سەر کۆمەڵگەیەکی وا، پێش هەموو شتێک پێگەی خۆیان لە وڵاتی خۆیان لەدەست دەدەن. بۆیە حکومەت و سەرۆکی دەوڵەتان، بۆ ئەوەی پێگە و بنکەی کۆمەڵایەتی و هەڵبژاردنی خۆیان لە وڵاتی خۆیاندا بپارێزن، ناچارن تەحەمولی ئێرانی سۆسیالیستی بکەن و تەنانەت پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵدا هەبێت. لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، بزووتنەوەی دژی ئینسانی و تیرۆریستی ئیسلامی سیاسی کە سێبەری ڕەشی خۆی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا کێشاوە، گورزێکی جددی لێدەدرێت و لەم ڕوانگەیەوە، ئێرانی سۆسیالیستی لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و جیهانەوە پێشوازی لێدەکرێت. ئەو حکومەتانەی کە بەردەوام پڕوپاگەندە و هەڵوێستیان لە دژی تیرۆریزمی ئیسلامی کردووە، ناتوانن بە ئاسانی ڕووبەڕووی شۆڕش و سیستەمێک ببنەوە کە میحوەرەکەی تیرۆریزمی ئیسلامیی تێک وپێک شکاندووە. هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ڕایدەگەیەنین کە نە دەمانەوێت شۆڕشەکەمان هەناردە بکەین و نەدەمانەوێت پەیوەندی دوژمنکارانەمان لەگەڵ هیچ حکومەتێکدا هەبێت. لەم ڕوانگەیەوە دوژمنایەتی لەگەڵ ئێرانی سۆسیالیستی زۆر قورس دەبێت. ئەو هەڵوێست و سیاسەتانەی سەرەوە و لە هەمووی گرنگتر، دامەزراندنی ئازادییە مەدەنی و سیاسییەکان و خۆشگوزەرانی گشتی لەسەر بنەمای ئەو ڕێوشوێنە دەستبەجێانەی کە لە سەرەوە ڕوونم کردەوە، پراکتیکیترین و متمانەپێکراوترین ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لە دەستێوەردانی سەربازی و تەنانەت فشاری حکومەتەکان لە دژی ئێرانی سۆسیالیستی.

حەسەن ساڵحی: دوا پرسیارم ئەوەیە ئایا ئەم ڕوونکردنەوە و تێگەیشتنە لە سۆسیالیزم کە ئێوە پێشکەشی دەکەن ئامانجی ئایندەیە یان کاریگەری لەسەر چالاکییەکانی ئێستای حیزب هەیە؟

حەمید تەقوایی: ڕوونە کە دەبێت هەر لە ئەمڕۆوە ئەو دیدە بخەینە بەردەم کۆمەڵگا. تا ئەو جێگایەی کە بۆ خەبات بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە، بڵاوکردنەوەی ئەو ڕوانگە و ئەو ئاڕاستەکردنە ناڕەزایەتی و ڕەخنەی جەماوەری خەڵک لە بارودۆخی هەنووکەیی قووڵتر دەکاتەوە. بۆ نموونه لێکدانه وه یەک کە ئێمه هەمانە بۆ ئازادی وەردەگێڕدرێت بۆ “نا” بەهه ڕ جۆره حکومه تێکی سەرو خه ڵکی و ناڕه زایه تی ده ڕبڕین نه ک ته نها لە دژی سانسۆر و نادادپه ڕوه تییه مه ده نییه کان، به ڵکوو ناڕه زایه تی ده ڕبڕین له به ڕامبه ڕ زۆری(جبر)ی ئابوری. وێنە و ڕوونکردنەوەی ئێمە بۆ یەکسانی بەو مانایەیە کە ئێمە هیچ جۆرە جیاکارییەک قبوڵ ناکەین، لەوانەش جیاکاری چینایەتی و نایەکسانی؛ ئێمە بێمافی و کەمتەرخەمی کە بەهۆی پێگەی ئابووری خەڵکەوە دروست دەبێت، قبوڵ ناکەین؛ ئێمە ئەو بۆشاییە گەورەیەی نێوان مووچەی فەلەکی و نەهامەتی گشتی قبوڵ ناکەین. کۆمەڵگا لە ئێستادا بە هەمان ئاراستەدا دەڕوات و ئەرکی ئێمەیە – و تا ئەمڕۆش هەمان کارمان کردووە – قووڵکردنەوە و ڕەگداکوتانی “نا”ی خەڵک بۆ ئەو دۆخەی کە هەیە. ئەو دەستەواژەیەی ئێمە لە ئەدەبیاتی حیزبیدا بەکاری دەهێنین، “قووڵکردنەوەی نا”ی خەڵکە، واتە قووڵکردنەوەی ڕەخنە و ناڕەزایەتیی خەڵک بەرامبەر بە تەواوی حکومەت و سیستەمی هەبوو. ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم ڕەتکردنەوە و ڕەخنە و ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە دۆخی ئێستا تا دەتوانین ڕادیکاڵ و قووڵ و ئینسانی و هەمەلایەنە بکەینەوە. دەکرێ بڵێین ئەمە مانای نەرێنی دیدگای سۆسیالیزمە کە ئێمە پێشکەشی کۆمەڵگەی دەکەین. سۆسیالیزم بە واتای لەناوبردنی لە کۆیلایەتی کرێ، لەناوبردنی زۆرەملێی ئابووری و جیاکاری چینایەتی. یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەم گوتار و ڕوونکردنەوە نەرێنییە بۆ سۆسیالیزم بەرزکردنەوەی ئاستی چاوەڕوانییەکانی خەڵکە لە هەموو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن. وێنە و چاوەڕوانی کۆمەڵگەیە بۆ ئازادی و ڕزگاری بەرزتر دەبێتەوە و قووڵتر و هەمەلایەنەتر دەبێت و لە ئەنجامدا هەر حزب و هێزێکی ئۆپۆزسیۆن تەنانەت بانگەشەی ئازادیخوازی و بەرگری لە مافی مرۆڤیش بکات، ناچارە کە بانگەشە و سیاسەتەکانیان لەگەڵ چاوەڕوانیە ڕادیکاڵ بووەکانی خەڵکدا بگونجێنن. جگە لەوەش ئەمە لە پەیوەندی بە داواکاری هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان ڕوویدا و ئەمڕۆ تەنانەت ئۆپۆزسیۆنی شاهانەش دژی سزای لەسێدارەدانن. هەموو هێزێکی ئۆپۆزسیۆن، چ ڕاست بێت، چ چەپ بێت، یان ناوەڕاست، ئەگەر بیەوێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگەی بەپارێزراوی بهێڵێتەوە، دەبێت مل بە چاوەڕوانی و داواکارییە ڕادیکاڵییەکانی خەڵک بدات و ئەمەش دەرئەنجامێکی دیکەی بڵاوبوونەوەی ڕەخنەی سۆسیالیستیە لە دۆخی ئێستادا. لە ئاستێکی گشتیدا پێویستە بگوترێ کە هەرچەند ڕەخنەیەی قووڵ لە بارودۆخی هەنووکەیی و وێنەیەکی ئینسانی لەداهاتوو ڕووبە کۆمەڵگە بڵاو بکەینەوە، ناڕەزایەتییەکانی هەموو کۆمەڵگە و هەڵسوڕاوانی شۆڕش و بزوتنەوە ناڕەزایەتییەکان ڕادیکاڵتر دەبێت، و لە ئەنجامدا، کاریگەرتر و کاراترمان کردووەتەوە.کۆی ئەو چالاکییانە نەک هەر بۆ جێبەجێکردنی سۆسیالیزم دەمانخاتە ئاقارێکی دروستەوە، بەڵکوو ئەمڕۆ خەباتی شۆڕشگێڕانە بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی قووڵتر و بەهێزتر دەکات و ڕێگای سەرکەوتن و ڕزگاری خۆش دەکات.

١٥ی ئەسفەندی ١٤٠٢، ٥ی مارسی ٢٠١٤