قسەوباسی حەمید تەقوایی سەبارەت بە ناساندنی بڕیاری"شوراکان لەبارودۆخی شۆڕشگێڕانەدا"لەپلینۆمی ٤٩حیزبدا

لەگەڵ بڕیار سەبارەت بە شورا لە سەردەمی شۆڕشگێڕانەدا

حیزبی ئێمە حیزبی شوراکان وئاڵا هەڵگری بزوتنەوەی شوراییە.بەڵام هۆکاری ئەوەی کە لەم پلینۆمەدا بەتایبەتی بڕیاری شوراکان دەخرێتە ڕوو ئەوەیە کە ئەمڕۆ ئیتر شوراکان بونەتە ئاڵای بزوتنەوەی کرێکاری،وەیان بەشێک لە ڕابەرانی بزوتنەوەی کرێکاری لە چالاکترین بەشی ئەم بزوتنەوەیەدا وەکو قامیشی شەکری حەوت تەپە(٠نیشکری هفت تپە)و گروپی پۆڵای ئەهواز،باسی شوراو خواستی ئیدارەی شورایی خەریکە لە کۆمەڵگەدا پەرە دەسێنێت.حیزبی ئێمە ئەرکێتی کە لەم بارودۆخەدا ڕونکردنەوەی تایبەتی خۆی سەبارەت بە شوراکان ڕاگەیەنێت.جیگاو دەوری شوراکان چیە،لە بزوتنەوەی سەرنخونی لە کوێدا وەستاوە،لە بزوتنەوەی کرێکاریدا چ جێگایەکیان هەیە.لە ئایندەی کۆمەڵگەدا چ جێگەو ڕیگەیەکی ئەبێت وهیتر.ئەبێت ئەوانە بەڕۆشنی پێناسەو ڕونبکەینەوە لەبەر ئەوەی بۆچونی جیاواز هەیە لەناو  بزوتنەوەی چەپ وکرێکاریدا.ئێمە ئەبێت ڕونکردنەوەو باس و شرۆڤەی خۆمان و لەئەنجامدا پێشبینی وچاوەڕوانیەک کەئەبێت لە شوراکان هەمان بێت لە بزوتنەوەی کرێکاری ولە کۆمەڵگەدا بیخەینەڕو.هەڵسواڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاری کە ئاڵای شوراکانیان بەرزکردوەتەوە ئەبێت بزانن جێگای شوراو کاریگەریەکەی لە خەباتی ئەمڕۆو سبەی ئەواندا چیە.

 یەکەمین خاڵ ئەوەیە کە ئەو شورایانەی کە ئەمڕۆ دەخرێنە ڕو درێژەی خەتی هەمان شوراو کۆبونەوەگشتیە ڕیکخراوەکانی خەباتی هەموو ڕۆژەی کرێکاران نیە.بەدڵنیایی ئەوەنە پێکەوە پەیوەندیدارن بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ خاڵی وەرچەرخان و چۆنیەتیەکی جیاواز لە بزوتنەوەی شورایی ڕوبەڕوین.ئەم چۆنایەتیەتازەیە بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانەی هەرئێستای بەشوراکان بەخشیوە.

شۆڕشی ٧٩لەبەرچاوبگریت.لەو کاتەدا نە حیزبی ئێمە هەبوو وەنە لەبزوتنەوەی چەپی ئەو سەردەمەدا،بەگشتی  لە خەتی چریکی و مائوئیستی وەیان لە هەردوو خەتی بەناو سیاسی-وڕێکخراوەی،باسێک لە شورا گۆرێدا نەبوو.لەگەڵ ئەم حاڵەشدا شوراکان لە کارگەکان ولە گۆمەڵگەدا تاویان سەندو لە هەموو جێگایەک سەریان دەرهێنا.ئەڵبەت چەپیش بەرەوپری ڕۆشت.یەکەێک لەو بەڵگانەی کە بزوتنەوەی چەپی ئەو کاتەی لینینیست توانی ماویزم بخاتە پەراوێزەوە بەو هۆیەوە بوو کە بزوتنەوەی کرێکاری لە شارەکانەوە بە ئاڵای شوراکانەوە سەریان بەرزکردەوەو هەموو چەپیان خستە ژێر کاریگەریەوە.مەبەستی من ئەوەیە کە هەتا ئەوکاتە هیچ کەسیک باسی شورای لە کۆمەڵگەدا نەخستبەوەڕو.قسە لەسەر دەورگرتنی شارەکان لە ڕیگەی لادیکان بوو وەیا خەباتی چەکداری هەم ستراتیج وهەم تاکتیک وەیان خەتی حیزبی تودە(حیزبی شیوعی ئێران)کە لەگەڵ لایەنگری دژی ئەمریکای لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پێکهاتبون.شوراکان لە کوێوە هاتبو؟هەلومەرجی بابەتی خەبات شورای داوادەکرد.

شورا وەکو شۆڕش خۆی دیاردەیەکی بابەتیە.بەبڕاوی من شورا یەکێک لە بەرهەمەکانی سەردەمی شۆڕشی کرێکاری پیشەسازییە.

ئەزانیت کە داواکاری وباسی شورا لە سەردەمانی شۆڕشدا لە کوێ وە سەرچاوە دەگرێت؟لە بیتوانی دەوڵەتەوە لە ئیدارەکاروباری هەموو ڕۆژەی کۆمەڵگە لەگەڵ ئەوەشداو بەتایبەت لە ئەرکی بەرهەم هێنان وەلەکارگەکاندا،وەلە دەکردنی کرێکاران و جەماوەری خەڵک بەم ڕاستیەی کە ئیتر هیچ کارێک لە دەوڵەت دروستنیە وە من خۆم باشتر دەتوانم کارەکان بەڕێوەبەرم.قسەی کرێکارانی حەوتەپە لەگەرمەی مانگرتنەکانیاندا ئەوە بوو کە ئیمە لە دەوڵەت وخاوەنکاو بەڕێوەبەرەکان باشتر دەناسین،ئێمە خۆمان پسپۆڕی بەرهەمهێنانین.بۆچی کارگە بدەینە دەست هاوشێوەی کازمیەکان کە دەیبەن ودەیدزن وئەڵێن شکستمان هێناوەو پارەمان نیەو دەرئەکات و شتیتر؟خۆمان بەڕێوەی دەبەین ئەوە بۆچونێکە کە لەهەلومەرجی شۆڕشدا پەرەی پێئەدرێت وگشتگیر دەبێت.

شورا بەرلەهەر شتێک دەرهاویشتەی خستنە ژێرپرسیاری دەوڵەت و ژیرپێنانی بەکردەوەی ئۆتۆریتەی دەوڵەتەو لەبارودۆخی شۆڕشدا ئەم ڕوداوە ڕوئەدات.پێشتریش لە شۆڕشی بەلشەیکەکانداهیچکەس قسەی لەشۆرا نەکرد.کۆمۆنیستەکانی ئەو سەردەمە لەسەر بنەمای ئەزمونی کۆمۆنەی پاریس،حکومەتی هاوشێوەی کۆمۆنیان دەخستەڕوو.لە شۆڕشی ڕوسیادا شوراکانی کرێکاران وجوتیاران وسەربازان لە هەناوی شۆڕشدا پێکهاتو دواتر لینین لەسەر بنەمای ئەم ئەزمونە کردەییە ئەوەی تیئۆری کردەوە و دروشمی هەموو دەسەڵاتێک بۆ شوراکانی خستەڕو.لە شۆڕشی ٧٩(٥٧ی ئیران .وەرگێڕ)یشدا کرێکاران بەئەزمن گەشتنە شورا.بەو شێوەیە نەبوو کە کرێکاران مێژوی شۆڕشی ئۆکتۆبەریان خویندبێتەوە و لە کتێبەکانەوە بە پێوست بونی شورا گەیشتبن.ئەمڕۆش دیسان بەهەمان شێوەیە.هەڵسڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاری لەسەر بنەمای تیئۆری یان هەڵوێستگیریەکانی ئەحزابی هاوشێوەی ئێمە شورا ناکەنە جێگەی باس.بەدڵنیایی ئەزمونی مێژویی وبەردەوامی بزوتنەوەی شورایی وهەڵسوڕانەکانی حیزبی ئێمە کاریگەریان هەیە بەڵام لێرەدا دیسان بارودۆخی بابەتی دەورێکی چارەنوس سازی دەبێنێ.ئەزمونی حەوتەپە دەرکەتن و نمونەی واقیعیەتێکی گشتی ترە لەبزوتنەوەی کریکارو لەهەموو کۆمەڵگە.ئەم ڕاستیەی کە دەوڵەت وهەموو ئەوانەی سەرەوە ئیتر ناتوانن بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان بکەن.وە ئەمەش بە واتای  هەژاری وبرسێتی وهەلومەرجی دژواری ژیانی کرێکاران وزۆرینەی زۆری خەڵکی ڕەوانەکراو بۆ هێڵی ژێر هەژاری.ئەمە بەمانای برسی کردنی منی کرێکارو برسی کردنی خێزان ومناڵەکانم.باڵادەستەکان ناتوانن ژیانی کرێکان دابین بکەن وپێشبینیەکیش نیە.

بەڕیوەبەری دوای بەڕێوەبەر هاتو دزیویەتی و ڕۆشتوە هەر ئەو کرێکارەی کە ڕەنگە مارسی دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ زیادکردنی کرێ وەیان وەرگرتنی کرێ دواکەوتوەکانیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی کاردا کۆدەبونەوە هەر ئەوکرێکارە ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنێت کە خۆم بەڕێوەی دەبەم لە شۆڕشدایە کە تۆتۆریتەی باڵادەستەکان تێک دەشکێنن وە"هیچ نەبوەکان"بەو ئاکامە دەگەن کە ئەبێت خۆمان ئیدارە بەڕێوەبەرین ئەوە ناوەرۆکی داواکاری و ئایدیای باسی شوراکانە لەبارودۆخی ئێستادا.

لەسەر ئەم بنەمایەیە کە بڕیارەکە ڕایدەگەیەنێت کە شوراکان دەرهاویشتەی شۆڕشن.وە وە بەو مانایە شورا دیاردەیەکی بابەتیە.هەر بەشێوەیەی کە لە شۆڕشی ١٩٧٩ وشۆڕشی ئۆکتۆبەریشدا وابوو.

خاڵێ دوهەم کەخۆی سەرچاوەی لەهەمان پێوستی بابەتیەوە وەرگرتوە.ئەوەیە کە شوراکان ئەمڕۆ وەسیلەیەکن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی حکومەتێکی بێتوانا.وەنەک وەسیلەیەک بۆ بەڕیوەبردنی کاروبارەکان لەگەڵ بونی حکومەتی ئیستا.

مەیلێک هەیە کە تایبەتمەندی سیاسی بزوتنەوەی شورایی.واتە خواستی بەڕیوەبردنی کاروبار لە سەر ناوەرۆکی ڕوبەڕوبونەوەو ململانێی حکمومەتی ئیستا نابینێتەوە وسنورداریدەکاتەوە تەنها بە بەڕیوەبدرنی کارگەوە.بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سەرمایەداردا ناتوانی کارگەکان بەپێی خواست وە کرێکاران بەڕێوەی بەرن.سۆسیالیزم لە ئاستی کارگەکاندا ئیمکانی نیە.سەرەتا ئەبێت حکمومەت لەدەستی سەرمایەداران بێنیتە دەرەوە.مەیلی ئانارکۆ سەندیکالیستی وچەپیک کە پیاهەڵدانی بەچینی کرێکاردا لەگەڵ ڕادیکاڵیزمی کرێکاریدا بەهەڵەوەرگرتوە وابیردەکاتەوە کە ئیدارەی هەر کارگەو ناوندێکی بەرهەمهێنان لەڕێگەی کرێکارانی ئەو ناوەندەوە بەواتای ژێرپێنانی سەرمایەداریە.بەڵام ئەمە خۆشباوەڕیە.لابردنی سەرمایەداری بەبێ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی لەلایەن حزبی چینی کرێکارەوە ئیمکانی نیە.لەئەرجەنتن بزوتنەوەی بەڕێوەبردنی کارگەکان-بزوتنەوەی کارگەکانی بێ خاوەن کار-کەوتەڕێ وگەشەشیکرد بەڵام لەکۆتاییدا سەری دای لەبەرد.لەبەر ئەوەی لەگەڵ دەوڵەتدا ڕوبەڕو نەدەبویەوە ئەیویست کارگە لەدوای کارگە داخوازیەکانی کرێکاران بەدەست بهێنێت.ئەمە ئیمکانی جێبەجی بونی نیە ئەڵبەت ئەبێت شورا داواکاری بەڕێوەبردنی کارگە ڕاگەیەنێت.ئەبێت وەکو شورای کرێکارانی هەفت تەپە بڵێت کارگە دەگرین و بەڕێوەی دەبەین.لەکۆتایدا ئەمە ڕوبەڕوبونەوەی دەوڵەتە.ڕاگەیاندنی ئەوەیە کە دەوڵەتی بێ توانا و داماو لەبەڕیوەبردنی کارگەدا ئەبێت بڕوات.

شورا لەبارودۆخی شۆڕشگێڕانەدا نیشانەو بەرجەستەیی پێکادانی دەسەڵاتە.وەسیلەی شۆڕش و ڕوخاندنی دەسەڵاتە.وە هەرلەبەرئەوە بزوتنەوەی شورایی دەتوانێت برەوپەیدابکات وشوراکان لە بزوتنەوەی سەرنگونی و لەناو هەموو بەشەکانی خەڵکدا کە خوازیاری ڕوخانی دەوڵەتن پێکبێت.لەزانکۆکان و فەرمانگەکان وتەنانەت لە ناو سوپاداشدا بۆی هەیە شوراکان دابمەزرێن.هەر بەوجۆرەی کەلە شۆرشی ١٩٧٩دا بەوشیوەیەبوو.

خەڵک سەرۆک وئاغایان ناوێت بەسەریانەوە وەئەمەش جەوهەری شورایە هەم وەک ئۆرگانی خەبات وهەم وەک ئۆرگانی دەسەڵاتدارێتیە.بزوتنەوەی دەستبەسەرداگرتن هەر لەم ڕۆژئاوایەدا هەمان تایبەت مەندی هەبوو.لەبزوتنەوەی دەستبەسەرداگرتنیشدا بنەمای جوڵانەوەکە لێدان بوو لە دەوڵەتی سەرو خەڵکی.ئەگەر بیرتان بێت لە کۆنگرەی حیزبدا لەهەمان بارودۆخدا من جەختم لەسەر هەمان خاڵ کرد،بزوتنەوەی دەست بەسەرداگرتن(Occupy) خۆ بەڕیوەبەری لە شارەکان و مەیدانەکاندا ڕیکدەخست وە هەرچەند لەو بزوتنەوەیەدا چەپ دەوری بنەڕەتی هەبوو بەڵام لەم بارەیەوە بزوتنەوەکە بەدیلی خۆی لە شۆڕشی میسرو مەیدانی تەحریرەوە وەردەگرت.

بزوتنەوەی دەستبەسەرداگرتن بزوتنەوەی لەسەدا نەوەدونۆکان بوو لەبەرامبەر لەسەدا یەکەکان بوو وە ئەمڕۆ  ئەرکی شۆڕشێک کە لە ئێران لە حاڵی ڕوداندایە هەم یەکلایکردنەوەی چارەنوسی نەوەدونۆ لەسەدەکانە لەگەڵ لە سەدایەکەکان .ئەمەوێت بڵێم جەوهەری  قوڵی شۆڕشگێڕانەو پڕۆلیتاری بزوتنەوەی شورایی ئەوەیە کە نەک تەنها دەوڵەتی ئێستا بۆ نمونە کۆماری ئیسلامی لە ئێران،بەڵکو هەر جۆرەدەوڵەتێکی سەرو خەڵکی دەخاتە ژێر پرسیارەوە وە لەناوی دەبات.وە ئەمەش واتە حکومەتی کرێکاری.حکومەتی کرێکاری ناتوانێت سەروخەڵکی بێت وەنیشە بەڵکو شوراییەو پشت بەستوە بەجەماوەیری ڕێکخراو.ئاشکرایە کە لەبارودۆخی ئێستادا هێشتا شوراکان لە ئێران وەک ئۆرگانی دەسەڵاتدارێتی نەکەوتونەتە ڕوو.بەڵام ئەم داهاتوە لەئاسۆی داهاتوی کۆمەڵگەدا دائەنێن،باسی شورا وەک ئۆرگانی بەڕیوەبردنی کۆمەڵگە ڕوانگەیەکی ڕۆشن لە شێوازی ئەو دەسەڵاتەی کەلەئایندە شۆرشدا دێتە دەرەوە ئەدات بەدەستەوە.

بەکورتی خاڵی کۆتایی وەسیلەی شورا لەیەکخستن و پیکەوە بەستن و دەخالەتی جەماوەری کرێکار لە خەباتدایە.سەندیکا تەنها نوێنەرایەتی ئەندامەکانی دەکات بەڵام شورا نوێنەرایەتی یەکەیەکی بەرهەم هێنان دەکات.شورای هەفت تەپە نوێنەری هەموو کرێکارانی هەفت تەپەیە،بەڵام سەدیکای هەفت تەپە ڕیکخراوی کرێکارانی ئەندامای سەندیکای هەفت تەپەیە.شورا لەبارودۆخی شۆڕشگێڕانەدا لەم ڕوشەوە گرنگە.لەبارودۆخی شۆڕشگێڕانەدا جەماوەری کرێکاریش چالاکت دەبن.چالاکوانی ڕشتەیی کرێکاری لەبارودۆخی ئاسایدا سەندیکا وەک وەسیلە بەکار دەهێنێت،بەڵام لە باروخی هەڵچوندا هەموو کارێکاران چالاکوانن.لەتۆفاندا هەموو کرێکاران سیاسین هەموو کڕێکاران ئەیانەوێت تۆڵەی دڵی خۆیان لە سیستەم وەرگرنەوە.کەوایە ڕێکخراوێک پێویستە کە پێناسی ئەندامێتی بخاتەلاوەو نوێنەرایەتی هەموان بکات.شورا پشتبەستوە بە کۆبونەوەی گشتی هەموو کرێکارانی یەکەیەکی بەرهەمهێنان وە ئەمەش خاڵی بەهێزو گرنگی شوراو هەر شێوازێکی تری ڕێکخراوی جەماوەریە.تەنانەت یەکیەتیەکان(سەندیکا)کان لەبارودۆخی شۆڕشگێڕانەدا دەتوانن پست بەکۆبونەوەی گشتی ببەستن.ئێمە لە پەیوەند وبەو کێشمەکیشەی مایەک لەمەوبەری  کەلە سەندیکای (شەریەتی واحید) سەری هەڵدا هەمان ڕێگەچارەمان خستە ڕوو.وتمان کۆبونەوەی گشتی واقیعی،کۆبونەوەی گشتی دیموکراتی و شتگیر چارەسەرە.تەنانەت لە بارودۆخی ئاسای وخەباتی هەموو ڕۆژەی کرێکارانیشدا ئێمە جەخت لەسەر کۆبونەوەی گشتی ڕێکخراو وەک باشترین شێوازی بەشداری ڕاستەوخۆی جەماوەری کرێکار دەکدەوە،حیزبی ئێمە هەمیشە شورای بە باشترین شێوازی ڕێکخراوبونی جەماوەری کرێکاری بۆ نوێنەرایەتی کرێکاران زانیوە.. بەو دەلیلەکە شورا کە شورا پشت بەستوە بە کۆبونەوەی گشتی.لە بارودۆخی شۆڕشگێڕانەدا.لەبارودۆخی شۆڕشگێڕانەدا گرنگی وپێوستی چەندجار زیاد دەکات.

کورتی کەمەوە:حیزبی ئێمە سوراکان وەک وەسیلەی خەباتی ڕۆژانەی کرێکاران لەبارودۆخی ئاساییدا،وە هەم وەکو پایەیەکانی حکومەتی کرێکاری تیئۆریزەکردوەو خستوەتە ڕوو.بەڵام ئەزمونی ئەمڕۆ دیاردەی سێهەمە ئەگەرچی جیاوازترە لەهەردوکیان بەڵام لەڕاستیدا بەجۆرێک ئەنجام و نیشانەی دوو شوێنەکەی سەرەوەیە.شوراکانی ئەمڕۆ لەو باوەڕە گشتیەوە سەرچاوەیان گرتوە کەلەناو کڕێکاران و بەشوێنیدا هەموو بزوتنەوەی سەرنگومکردنە کە دەسەڵاتداران ناتوانن وهیچ ئۆمێدێک بە باڵەکانی حکومەت نیە.ئەوباوەڕەی کە حکومەت ڕێگاچارەی واقیعی نیە.ئیتر ناتوانن حکومەت بەڕێوەبەرن،ئەبێت خۆمان بەڕێوەبردنی کاروباربەدەستەوەبگرین .ئەمە جەوهەری شورایانەیەکە ئەمڕۆ کەوتونەتە ڕوو وە ئەمەش لەبنەمادا هێرشی سیاسی  چینی دەسەڵاتدارە بۆسەر کۆمەڵگە.بەوهۆیەوەیە کە شورا ماهیەتێکی قوڵی چینایەتی-پڕۆلیتاریایی هەیە کە لەوانەیە هەڵسوڕاوانی ئەم بزوتنەوەیەش لەبارەیەوە وشیاریان نەبێت وەیان ئەوە بەزمانیاندا نەهێنن بەڵام جەوهەری واقیعی شورا لەبارودۆخی شۆڕشگێڕانەدا شتێک نیە جگەلەوە.بزوتنەوەی دەست بەسەرداگرتن لە ئەمریکا ڕاشکاوانە دروشمیان ئەدا نا بۆ واڵسترێت نابۆ کۆنگرە نابۆ سوپا.واتە ڕەدکردنەوەی هەموو دەستگای دەوڵەتی سەرو خەڵکی.

 ئەم بریارە ئەیەوێت ئەم شرۆڤەیەلەنێو هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی شورایی ئێراندا برەوپێبدات،چونکە ئەگەر کرێکاران لێکدانەوە وچاوەڕوانی و هیوایەکی هەڵەیان هەبێت شکست دەهێنن وبێ ئومێد ئەبن.هاوشێوەی ئەزمونی ئەرجەنتین کە شوراکان ئیدارەی کارگەکانیان بەدەستەوە گرت وشکستیان خوارد.ئەبێت بە باسەکان وبزوتنەوەی"ئیدارەی شوراکان"لەگەڵ حکومەت ڕوبەڕو ببیتەوەو خوازیاری بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی بیت.لێرەدایە کە دەوری حیزب پێویست وبەرجەستە دەبێت.هەر بەوشێوەی کەلە بڕیارەکەشدا باسکراوە ڕوبەڕوبونەوەی سیاسی حکومەت لەڕێگەی شوراکانەوە بەدستداماڵینی سیاسی لەدەوڵەت لەڕێگەی حیزبی چینایەتی کرێکاران بە کۆتایی دەگات.

ئەوانە بەشە جیاوازەکانی لیکدانەوەو بۆچونی ئێمەیە بۆ شوراکان وە ئەرکمانە ئەم خاڵانە بەشێوەی بریارنامەیەک ڕوبە کۆمەڵگە ڕاگەیەنین.بیکەینەو ڕونیبکەینەوە.

وەرگێڕانی:کاوە عومەر

حەمید تەقوایی ئەم باسەی لە ٨\١١\٢٠١٩لەپلینۆمی ٤٩ پیشکەش کردوە

١١\١\٢٠٢٠

 

بڕیار سەبارەت بە شورا لەبارودۆخی شۆڕشگێڕانەدا

پەسندکراو بەکۆی دەنگ

بەلەبەرچاو گرتنی ئـەوەی کە:

١)بارودۆخی شۆڕشگێڕانەی ئـێستا بۆ باسی شوراکان و  ڕوکردنە پێکھێنانی شوراکان لەناو کرێکاران و ھەڵسوڕاوانیبزوتنەوەی کرێکاری داپەرەی گرتوە.زۆرێک لە نوێنەرانی کرێکاران کەسایەتی و ھەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاریخوازیاری پێکھێنانی "شورا سەربەخۆکانی کرێکارانن"و"شورای واقیعی خەڵکی"ین

 

٢)خستنە ڕوی باس و خواستی شورا لە بارودۆخی ئـەمڕۆدا پشت بەستوە بە بونی مەیلێکی بەھێزی  شورایی لە ناوبزوتنەوەی کرێکاری و لە ناو  ھەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی  ئـەم بزوتنەوەو نیشان دەری  قورسایی  بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستیە لەناو کرێکاران و تەواوی کۆمەڵگەدا.گرایشی شورایی لە شۆڕشی ١٩٧٩ دا پێی گرتوە وە ئـەمڕۆش ھەروەک  سەردەمی شۆڕشی ٧٩ ھەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی شورایی وەک  ھەنگاوێکی شۆڕشگێژانە  لەدژی ھەموو  ئـەوسیستەمەی 

ئـیستا ھەیە ئـاڵای شوراکانیان بەرزکردوەتەوە.ئـەمڕۆ نەک ھەرلە ناو بزوتنەوەی کرێکاریدا بەڵکو لەزانکۆکانیشدا قسەلە 

ئـیدارەی شوڕایی دەکرێت.

 

٣)پێکھێنانی شوراکان لە بارودۆخی شۆڕشگێڕانەدا پێویستیەکی بابەتیە و لەھەناوی ئـەزمونی کرێکاران و 

جەماوەری بێ بەشی خەڵکەوە دێتەدەرەوە شورا لەبنەڕەتدا وەک تایبەت مەندی سەردەمی شۆڕشگێڕانە وەک بێتوانای دەوڵەت لەبەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگەدا،چونەپێشەوەی  ڕاستەوخۆی کرێکاران بۆ  دابین کردنی  پێویستی و خواستەدەست بەجێ کانیان و ڕوبەڕو بونەوەیان وچاڵێنج کردن لەگەڵ ھەموو حکومەت و نەزمی سەرمارەداری لە دڵی ئـاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە، گرنگیەکەی  دەردەکەێت و جەماوری دەبێتەوە.

 

٤)شورا کرێکاریەکان ،لە ھەلومەرجی بێ توانایی حکومەت یان خاوەن کارەکان لەبەڕێوەبردنی ئـیدارەیبەرھەمھێنان.لە زۆردۆخدا بەڕێوەبردنی  کارخانەو جڵەوی بەرھەمێنان دەگرن بەدەستەوە .بەڵام ئـەمە ھەنگاوێک نیە بۆھەڵوەشاندنەوەی ئـابوری و جێبەجێکردنی سۆشیالیزم،بەڵکو بەکردەوە بەمانای  چالێجی ئـۆتۆریتەی دەوڵەت وخاوەن کارەکان و لەسەر ئـەو باوەڕەی ئـەمە ھێرشێکە دژی دەوڵەت و  نیزامی سەرمایەداری.ئـەم ھێرشە لەگەڵ دەستداماڵینی سیاسی دەسەڵاتی سەرمایداری وبەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی لەڕێگای حیزبی چینایەتیکرێکارانەوە دەگاتەکۆتایی.

 

٥)-شوراکان پشت بەستون بە کۆبونەوەی گشتی کرێکاران لەھەر یەکەیەکی بەرھەمھێناندا ئۆرگانی  ئیرادەی کاری ڕاستەوخۆی کرێکارانن.هەر بەو دەلیلە بەتایبەت لە سەردەمی شۆڕشگێڕانەدا شوراکان دەتوانن بەکاریگەرترین شێوە جەماوەری کرێکاران لە خەباتی سەرنخونکردنی دەسەڵات و تێکشکاندنی ڕژێمی سەرمایەداریدا بەڕێدەخات.

 

٦) بزوتنەوەی کرێکاری پێشەنگی بەرپاکردنی شوراکانە بەڵام پیکهێنانی شوراکان سنوردار ناکرێتەوە بەکرێکارانەوە.بەتایبەت لە سەردەمی شۆڕشگێڕانەدا سورا وەسیلەی دەسەڵات وئیرادەی ڕاستەوخۆی جەماوەرە بۆ چاڵینج کردن لەگەڵ هێزی دەسەڵات وڕێکخستنی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی بەشەجیاوازکانی کۆمەڵگە بۆ ڕوخانیدنی دەسەڵات.

٧)ئەودەوڵەتەی کەلە ئەنجامی شۆڕش هاتوەتەدەرەوە بۆ ئەوەی کە بتوانێت بۆ خواستەکان وئاسۆو ئامانجە ئینسانیەکانی چینی کرێکار و زۆرینەی زۆری خەڵکی کۆمەڵگەبەرگی کردەیی لەبەربکات ئەبێت پشت بەشورای خەڵکی ببەستێت.بەهەر ئەندازەیەک شوراکان لە ڕەوەندی ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامیدا لەئاستێکی فراوانتردا لە ناو کرێکاراندا وبەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا پێکهاتبێت وچالاک بێت هەر بەو پێوانەیەش دەورو نەخش و بەشداری زیاتری لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتودا دەبێت.

 

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری وەکو هێزێک کەبەردەوام ئاڵا هەڵگری  بزوتنەوەی شورایی و خوازیاری دامەزراندنی شوراکرێکاریەکان بوە.جەخت لە گرنگی و پێویستی پێکهێنان شوراکان لە بارودۆخی شۆڕشگێڕانەی ئێستادا دەکاتەوەو بانگەوەزای هەموو هەڵسوڕاوان ونوێنەرانی بزوتنەوەی کرێکاری و جەماوەری کرێکارو هەمووخەڵک دەکات بۆ پێکهێنانی شوراکان.

پەسەندکراوی پلینۆمی ٤٩

وەرگێڕانی کاوە عومەر

٨\١١\٢٠١٩