ڕاسیزم، پۆستمۆدێرنیزمێکە کە ئیتر قوبوڵکردنی بەسەر چووە!

حەمید تەقوایی

پۆستمۆدێرنەکان و لایەنگرانی نیسبیەتی فەرهەنگی لەوباوەڕەدان کە ڕەخنەگرتن و هەجوکردنی پیرۆزیەکانی ئیسلام ڕاسیستیە ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی کە ڕاسیستیە خودی تیئۆری پۆستمۆدیرنیزم و نیسبیەتی فەرهەنگییە .ڕاسیزم ڕویەکی تری ئەو تیۆریە یە کەلەو باوەڕەدایە شارستانیەت وفەرهەنگ و بەها مرۆییەکان بەسەر ئاین و میللەت و خێلەکاندا دابەش ئەبن.پۆستمۆدێرنیزم لەباوەڕەدایە کە دەبێ ئەوانی تر قوبوڵ بکەیت،ڕاسیزم باوەڕی وایە کەنابێت قوڵی بکەیت. جیاوازیان تەنها لێرەدایە.ڕاسیست پۆست مۆدێرنیستێکە کە ئیتر قوبوڵکردنی بەسەر چووە.

پۆست مۆدێرنیزم و ڕاسیزم لە ڕوی جیهان بینی و مەرامی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە جیاوازیەکی زۆریان نیە .هەردوکیان فەرهەنگ و پێشکەوتن و بەها مرۆییە هاوبەشە جیهانی یەکان ڕەتدەکەنەوە! هەردوکیان کۆمەڵگاکان بە تێکەڵەیەک لە ئەنتیکەی نەتەوە و ئاینی و ڕەگەزی ئەزانن وە کۆمەڵگای سەردەمی، کۆمەڵگای پێکهاتوو لە هاوڵاتیانی خاوەن مافی یەکسان ، واتە پێشکەوتنخوازی و پێشکەتن بەمانای تەواوی ووشە ،ڕەتدەکەنەوە. ئەبێت بەجەختکردن لەسەر ناسنامەی هاوبەشی هەموو دانیشتوانی سەرگۆی زەوی ،وەبەپێداگری لەسەر پیشکەوتنخوازی و فەرهەنگ وبەها مرۆییە جیهانی یەکان لەگەڵ هەردووکیان ڕوبەڕوو ببینەوە. لەم نەبەردەییەدا زۆری خەڵکی دونیا لەگەڵ ئێمەن .٢٢/٠١/٢٠١٥ 

وەرگێڕانی لە فارسی یەوە :کاوە عومەر

پێداچونەوەی: هیوا ئەحمەد

 

 

 

 

http://journal-ruzaneh.com/1393/10/30/post_49537183.shtml