مەزهەب و حکومەتى ئینسانى- وەڵامى حەمید تقوایى بە چەند پرسیارێک لە گفتوگۆیەکى ڕاستەوخۆ و کراوەدا...وەرگێڕانى لە فارسیەوە : کاروان نەجمەدین

یەکەمین پرسیار ئەوەیە دواى ئەوەى ئێوە بە دەسەڵات گەیشتن لەگەڵ مەزهەب چى دەکەن ؟ ، چونکە هەنێک هەن کە نوێژ دەکەن و زۆر ێک پێش جمهورى ئیسلامى حیجابیان هەبوە لەگەڵ ئەوانە چى دەکەن ؟

حەمید تەقوایى : ببینن سیاسەتى ئێمە لە بەرانبەر مەزهەبدا تەواوەن ڕۆشنە ، یەکەمین کار کە ئێمە ئەیکەین ئەوەیە کە دەستى مەزهەب لە ژیانى کۆمەڵایەتى خەڵک کۆتا ئەکەین ، لە یاسا ، لە پەروەردە و فیرکردن ، لە حکومەت و هەتا لە مجلیسى میوانى و ئاهەنگى هاوسەرگیرى ، لە مەراسمى پرسە و لەدایک بون و زەواج و تەڵاق ، لە هەموو ئەو کارانە دەستیوەردانى مەزهەب و بەلاشخۆرى ئاخوندى کۆئەکەینەوە ، بەڵام بەناونیشانى بیروباوەڕى تایبەتى مەزهەب ئازادە ، خەڵک ئازادن باوەڕیان بەهەر مەزهەبێک هەبێت ، یان هیچ مەزهەبێکیان نەبێت ، ئێمە مەزهەبى ڕەسمیمان نیە ، مەزهەبى ڕسمیمان نیە چونکە ئازادى مەزهەبمان هەیە ، لە تەواوى ئەو وڵاتانەى کە مەزهەبى ڕەسمى هەیە مەزهەبەکانى دیکە مافیان پێشێلکراوە ، ئەگەر مەزهەبى ڕسمى من شیعە بێت هەتا سونیەکان مافى ئازادى مەزهەبیان نیە تا ئەگات بە یەهودى و مەسیحى و بەهائى ، لەبەر ئەوە ئێمە مەزهەبى ڕەسمیمان نیە ، ئازادیى مەزهەبمان هەیەو ئازادیى بێ مەزهەبى ، کە ئەمەى دوایى زۆر گرنگە ، چونکە هیچکات مەزهەب مەحدودیەتى نەبووە ، هەمیشە قسەیان وتراوە ، ئەو کەسەى کە زمانى بڕدراوە ئاتەئیستەکان بون ، کەسێک بوە کە کاریکاتێری محمد ى کێشاوە یان لەگەڵ پیرۆزیەکانى مەزهەب ڕوبەڕو بونەتەوە ، هەرکەس ئەبێت ئازاد بێت لایەنگر یان دژى هەر مەزهەبێک هەرچى ئەوێت بە هەر شێوەیەک دەرى ببڕێت ، من ئەمەوێت کاریکاتێرى محمد یان هەر پیرۆزێکى تر بکێشم ، هەروەها تۆ بڕۆ کاریکاتێرى کەسێک بکێشە کە من خۆشم ئەوێت ، من ئەمەوێت یەک کتێبى ئایەتى شەیتانى بنوسم ، تۆ بڕۆ کتێبى ئایەتى زەمینى بنوسە ، من ئەمەوێت فلیمێک بەهەم بێنم هەمانشێوە کە لێرە لە وڵاتانى ڕۆژ ئاوا بەرهەمى دەهێنن فلیمێک تەنز ئامێزى بە مەسیح ئەکات ( ئەگەرچى لێرەش ناچاریانکردن کە ناوى فلیمەکە بگۆڕن ، بەڵام لە کۆمەڵگەى خوازراوى ئێمەدا ناچار بەوەش نین ) ، تۆ بڕۆ فلیم بەرهەم بێنە و تەنز لە هەرکەسێک بدە کە ئەتەوێت ، ئەبێت مەزهەب بخرێتە چوارچێوەى تایبەتیەوە چونکە مەزهەب بە شێوەى واقعى لە کۆمەڵگاکانى ئەمڕۆ و تەواوى کۆمەڵگاى چینایەتى بیروباوەڕى تایبەتى نەبووە و نیە .

خاڵى یەکەم : بروباوەڕ ویراسى نیە بەڵام مەزهەب بە ویراسى ئەگات ، ئەگەر دایکو باوکى تۆ لیبراڵ بن تۆ بە لیبراڵى نایتە دنیاوە ، گەورە ئەبیت و خەتى سیاسیت هەڵئەبژێریت ، ئەگەر دایکو باوکى تۆ لایەنگرى وەرزشى تێنس بن تۆ بە لایەنگریى وەرزشى تێنس لەدایک نابیت ، بەڵام ئەگەر دایک و باوکت مسوڵمان بن تۆ مسوڵمانى ، یەهودى بن تۆ یەهودیت ، بەو شێوەیە نیە کە خەڵک بو بە 18 ساڵ بچێت بۆ کتێبخانەو قورئان و ئینجیل و تەورات و ئاڤێستا و هەر دینێکى تر بخوێنێتەوە و دواتر مەزهەبێک هەڵبژێرێت ، کەسێک بە مەزهەبەکەى ڕازى نەبوە ، ئەوەیان بە میرات پێگەیشتوە .

لەبەر ئەوە بەو واتایە مەزهەب بیروباوەڕێکى تایبەتى نیە ، مەزهەب هەر لەسەرەتاوە بەسەر منداڵدا ئەسەپێت ، ئەبێتە بەشێک لە شێوە ژیانى خەڵک و لەگەڵیان گەورە ئەبێت و کەسێک کە لە کۆمەڵگایەکى ئیسلامیدا گەورەئەبێت بەپێى هەڵسەنگاندن مسوڵمانە و لە ئیسلامدا کەگەر بتانەوێت واز لە مەزهەبەکەتان بێنن خوێنتان حەڵاڵە ، ناتوانیت واز لە ئیسلام بهێنیت ، ئەتان کوژن ، لە مەزهەبى یەهودیدا کە تا ئاستێکى زۆر خوێنیى و قەومیە و مەزهەبى یەهودى و نەتەوەى یەهود کراوەتە یەک جەستەوە بەیەکەوە هەڵپیکراون ، بەڵام ئەگەر هەتا وازهێنان لە مەزهەب ئازاد بێت مەزهەب ئەبێتە وەرەسە ، هەڵنابژێردرێت ، مەزهەب هیچکات بیروباوەڕ نەبوە ، مەزهەب هەمیشە چەکێک بوە سەپێنەر بۆئەوەى هەڵاواردن و بێچارەیى و جەهەنەمى ئەو دونیایان ئاراستە بکات ،

خاڵى دووەم ئەوەى کە مەزهەب یەک شێوە کار و یەک پیشەى پڕ دەرامەت بوە و هەیە ، ڤاتیکان گەورەترین سەرمایەداى ئەوروپایە ، هەروەها ئیسلام کەلاى هەموتان زانراوە کە لە ئێراندا چ کارێک دەکات ، بە دۆلار و یۆرۆ ماڵتى ملیاردێرن ، واتاى دوەمى ئێمە بۆ سڕینەوەى مەزهەب لە کۆمەڵگادا بەرگرتنە بە مەزهەب وەک پیشەیەک ، ئەوە مەمنوع ناکەین کە سەرەنجام کەسێک ئەیەوێت نەزر و سەرفترە و زەکاتى بداتە ئاخوندێکى لاکۆڵان، بڕوات بیدات بەڵام ئەبێت نوسینگەکەیان کراوە بێت ، بەلاشخۆرى مەمنوعە ، باجیان ئەخرێتەسەر ،ئەوانەى تا ئەوکات لەخەڵکیان سەندوە ئەیگێڕینەوە بۆ خەڵک، تەواوى زەوى و ماڵ و موڵکى کە چ لەم سەردەمەو چ لەسەردەمى شادا کۆیانکردۆتە لێیان وەردەگیرێت ، بچن بەپێى سونەتەکانى خۆیان سەرفترە و زەکات و هەقى ئیمامەکانیان بدەن ، بەڵام شێوە و کارى مەزهەب ئەبێت محدود و یاسایى و تەواوەن ئاشکرا و کونترۆڵکراو بێت .

وەسەرەنجام بەجێگەیاندنى ڕێوڕەسمى مەزهەبى تا ئەو جێگەیەى زەرەر لە مافى کەسانى دیکە نەدات ئازادە ، لە کۆمەڵگادا مەزهەب ئازادە هەرکەسێک نەک تەنیا ئەتوانێت بەهەر مەزهەبێک باوەڕداربێت ، بەڵکو ئەتوانێت کار بە سونەت و ئاینى خۆشى بکات ، ئەتوانێت نوێژ بکات ، بچێت بۆ حەج ، هەتا ئەتوانێت ڕێوەڕسمى عاشوراشى هەبێت بەڵام بەو مەرجەى قەمە نەوەشێنێت ، نەک لەبەر ئەوەى قەمە وەشاندن ئیسلامیە ، بەڵکو لەبەر ئەوەى دژى ئینسانیە ، وەحشەتناکە و لەبەر ئەوەش پێشى پێ ئەگرین ، سەپاندنى مەزهەب بەسەر منداڵاندا مەمنوعە ، مناڵان مەزهەبیان نیە ، حیجاب لەسەرکردنى کچى 9ساڵ مەمنوعە ، لێگەڕێ با ببێت بە 18 ساڵ ، ئەگەر حەزى لێبو ئەیکات ، شایەت گا پەرست دەرچێت ، ناتوانیت بیسەپێنیت بەسەریدا ، ئێمە کۆشش ئەکەین مەزهەب بکەینە کارێکى تایبەتى و وەک یەک بیرو باوەڕ بە سێ ساڵ کارى کلتورى تەواوى دەکەین ، لەبەر ئەوەى دەسەڵاتى مەزهەب لە مەنتقى بونیەوە نیە ، هەر کەسێک دوو تا چوار بزانێت ئەفامێت کە لە چاڵێکدا کەسێک ناتوانێت 500 ساڵ بژى ، یان ڕۆژێکى زیندوبونەوە هەیە کە بەسەر پردێکدا تێپەڕیت کە وەک مو باریکە و وەک شمشێر تیژە ، ئەمە بە منداڵێکى 6 ساڵ بڵێ پێتان پێدەکەنێت ، دەسەڵاتى مەزهەب لەمەدا نیە ، دەسەڵاتى مەزهەب لە هەمان پیشەگەرى و لەوێدایە کە لەسەرەوە بانگەشە دەکرێت و وەک مارکس دەڵێت ڕۆحى دنیاى بێڕۆحى ئێمەیە ، کۆمەڵگایەک کە ئینسانى نیە پێویستى بە مادەى هۆشبەرە و مەزهەب هەرزانترین و ناسراوترین مادەى هۆشبەرى ئەو دنیایەیە ، لەو کۆمەڵگایەدا ئینسانیەت دەستەبەر نابێت ، هەژارى و بەدبەختى ئەبینیت ، دنیایەکى تر ئەسازێنن و دنیاى نمونەیى ئینسان ئەنێرنە ئاسمان و ئەڵێن دواى مەرگ ئەچیت بۆ ئەوێ ،نیگەرانى ئەمدنیا مەبە ئێرە کە دنیاى تێپەڕیوە و تەنیا 70 ساڵە دواى ئەڕۆیت بۆ ئاسمان و 700 ملیۆن ساڵ ئەژیت .

لەبەر ئەوە ڕیشەى مەزهەب لەسەر بنچینەى بێبەشى و هەژارى و وەبەرهێنانە و ئەوانە مەزهەب بە زیندویى پیشان دەدەن و ئەو چینانەى کە ئەو هەژارى و وەبەرهانانە ئەخوازن و سودى لێ ئەکەن ئەیپارێزن و گەورەى ئەکەن ، لە خوێندنگاکانیاندا دوبارە وەک دەرس ئەیلێنەوە ، تا ڕوداوێک دێتە پێشەوە کە پاپا ئەخەنە سەیارەیەکى گەورەى شوشەوە و بەدەورى ئەوروپاى خۆرهەڵات و خۆرئاوادا ئەیگێڕن ، لە ئەمریکاى لاتین ئەیگێڕن ، بزوتنەوەى ئیسلامى سیاسى زانستیى ئەکاتەوە ، لەبەر ئەوەى پارە لەوەدایە ، بەرژەوەندى هاوبەشى چینێک پێویستیەتى ، لەپێچەوانەى ئەم حاڵەتەدا کۆیلەدارى هەڵپێچرا ، مەزهەبیش دەیتوانى هەڵپێچرێت سەرمایەدارى پێویستى بە کۆیلەدارى نیە ، کرێکارێکى بەکرێى ئەوێت کە بە ڕواڵەت ئازادبێت و وەکو کۆیلەش کار بکات و ئەوەشى دروستکردووە ، بەڵام پێویستى بە مەزهەبە ، گەورەکانى شۆڕشى گەورەى فەڕەنسا ئاتەئیست بوون ، نێیەت باشەکانیان بیریانکردەوە بەڕاستى ئەیانویست مەزهەب کۆبکەنەوە ، بەڵام کۆمۆنەى پاریس ڕویدا و بینیان نا نابێت ،مەجبور بون مەزهەب بگێڕنەوە و گێڕایانەوە .

ئەوەى کە ئێمە ئەیڵێین مەزهەب وەلانێین بناغەکەى ئەوە نیە کە تەنیا تەبلیغ و تەرویج بکەین ، ئەوە بەشێکى بنەڕەتیە ، ئەوەى کە زمانیان بڕیوین و ئازادیمان نیەو ئێستا ئازادى بەدەست دێنین و مەزهەب بەناونیشانى یەک بیروباوەڕى تایبەتى ئەبینین و بەم پێیە لەجێگەى خۆیدا ئەچینە جەنگیەوە ، بەڵام بنەماى تێکۆشانى ئێمە دژى مەزهەب ئەوەیە کە پایە واقعیەکانى لەبەین بەرین ، وەک مارکس دەڵێت مەزهەب گوڵێکە کەبە زنجیرەوە ڕواوە ، ئەگە ر ئەتەوێت لەناوى ببەیت زنجیرەکە بپسێنە ، گوڵکە لێبکەیتەوە دووبارە دەردێتەوە ، ئەو دنیاى توندوتیژ و نائینسانى و قبوڵنەکراوەى کە مەزهەب بەسەر زۆرینەى خەڵکى هەژار و بێچارەد ئەیسەپێنێت ، ئەو هەژارى و بەدبەختیە لەناوبەرن ، مەزهەب ئیتر جێگایەکى نیە وەک تەشویشێک لەناو ئەچێت ، وەک کرمێکى زەلکاو ، زەلکاوەکە وشک بکەیت کرمەکەش لەناوئەچێت .

ئەمە بنەماى جوڵەى ئێمەیە بەرانبەر مەزهەب و لە هەمانکاتدا وەک کارێکى تایبەت محدودمانکرد و بەناونیشانى بیروباوەڕێک ئاسان ئەتوانین ڕەخنەى لێبگرین و ڕەتى بکەینەوە ، چونکە هەمان شێوە کە وتم دەسەڵاتى مەزهەب لە مەنقى بونیەوە نیە .دەسەڵاتى لەوانەدایە کە وتم و ئەبێت ئەوانە بسڕینەوە .


پرسیار : مەزهەبیەکان کام ئازادیانەیان هەیە ؟

حمید تەقوایى : ئازادن تا کاتێک ئارامى خەڵکانى تر نەشێوێنن ، هەقیان نەیە 5ى بەیانى لە بڵنگۆى گەڕەکەوە بانگ بدەن ، بچن لە ژورەکانتانا بانگەکەتان بدەن و نوێژەکەتان بکەن ، ویستت بچى بۆ حەج بڕۆ ، ئەتانەوێت عاشورا بەڕێبخەن بەڕێى بخەن ،بەڵام مافتان مەڕ بەوشێوە جەزرەبەیە بکوژن ، کارم بەوە نیە قورئان وتویەتى یان کەسێکە دیکە ، هندەکانیش دەڵێن نابێت گا بکوژیت ، هەرکەسە شتێک ئەڵێت ، ئێمە کارمان بەوە نیە ئێمە مافى ئاژەڵان ئەپارێزین ،ئێوە نابێت ئازارى ئاژەڵ بدەن ، لەبەر ئەوەى 1400 ساڵ لەمەوبەر کەسێک وتویەتى مریشک نیوە مردو بکەیت پاشان پەلەقاژە بکات تا ئەمرێت ،ئەوە مەمنوعە ، جا چجاى مافى منداڵ و ئینسان ، لە هەرشوێنێک مەزهەب بەشێوەیەک دەستێوەردانى کرد لە مافى مرۆڤدا کە مافى مرۆڤ پێشێلبکات مەمنوعە ، نەک لەبەر ئەوەى مەزهەبە ، ڕەنکە تۆ ناسیۆنالیست بیت و بڵێیت مەرامى من وادەڵێت کە هەرکەس ئاگرى بەردایە ئاڵایەکى سێ ڕەنگ ئەبێت لە پەناگوێى بدرێت ، پێش بە تۆش ئەگرین ، ناسیۆنالستبە بەڵام ناتوانیت دەستدرێژى بکەیت و مافى ئەوانى دیکە بەرتەسک بکەیتەوە ، گا پەرستیت ؟ محمد پەرستیت ؟ بودا پەرستیت ؟ مەسیح پەرستیت ؟ ببە ، هەرکەس هەیت کارەکەت بکە ، ئازادیت کتێب بنوسیت ، ئازادیت بۆنەت هەبێت ( هەمان شێوە کە وتم بەبێ ئەوەى کە بیتە مایەى عەزێتکردنى خەڵکانى دیکە) ، ئازادیت حیجاب بپۆشیت ، بەناونیسانى بیروباوەڕ بەحس بکەیت ، کتیب بنوسن و جوابتان ئەدەینەوە ، مونازەرە ساز ئەدەین ، گفتوگۆ ئەکەین ، کارى کلتورى ئەکەین ، کارى زانستى ئەکەین ، ئەوە ئازادە لەکۆمەڵگادا ، ئەمەوێت بڵم هەتا ئەو مەزهەبیانەى کە نیگەرانن ئەبێت خوازیارى کومەڵگاى سۆسیالستى بن چونکە ئەو کۆمەڵگایەیە کە بەشێوەیەکى واقعى ئازادى مەزهەب تێیدا جێبەجى ئەبێت ، چونکە کۆمەڵگاى ئێمە مەزهەبى ڕسمى نیە ،بەپێچەوانەى ئەمەوە ئەڵتەرناتیڤێکى دیکە ئەگەر بییەوێت ڕەچاوى مەزهەبى ڕەسمى بکات ئەوا واتا مەزهەبەکانى دیکە بێ مافن .

پرسیار : لەم ماوەیەدا باسێک هەیە لە سوید ، کەسانێک کە حیجابن بە ئاشکرا ئەڕۆنەدەرەوە و هەتا کەسێک هەیە کە دەیەوێت لە ڕەوزەیەکى منداڵان ئیش بکات ئەڵێت من ئەم حیجابەم هەیە و لەم وڵاتە مەزهەب ئازادە و من ئەمەوێت لەم خوێندنگایە بە هەزهەب و بە حیجابى خۆمەوە ئیش بکەم ، حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى ئەڵێت من باشترین حیزبم و باشترین ئەڵتەرناتیڤم هەیە و هەموکەس ئەتوانێت مەزهەبى خۆى پیادە بکات ، ئایا ئێوە ڕێگە ئەدەن کە کەسێک بە ئاشکرا بە حیجابەوە لەسەر جادەکان بڕوات و لە فەرمانگەى دەوڵەتى و خوێندنگادا ئیش بکات ؟ ئەو ئازادیە لە حیزبى ئێوەدا هەیە ؟ ئەگەر بە دەسەڵات گەیشتن لە سبەینێى کۆمەڵگەى ئێراندا مۆڵەتى ئەو کارە بەو دەدەن ؟ من وەڵامێکى کورت بە پرسیارەکەى خۆم دەدەمەوە ، بە بۆچونى من ئەگەر ئەو مۆڵەتەى بدەن ئەوە پێشپَلکردنى کەسایەتى منە ، لەبەر ئەوەى ئەو کەسە لە کۆمەڵگادا بۆچونى باوەڕى خۆى ئاشکرا دەکات و بەو کارەى هەر ساتەو ئازادى من کەم و محدود دەکاتەوە .

حمید تەقوایى : ئێوە چەند خاڵێکتان گوت کە بە بڕواى من جیاوازن مەزهەب لە دامەزارەوەى دەوڵەتیدا مەمنوعە ، وە هەر جۆرە ڕوکەشێکى مەزهەبى لە خوێندنگا و فەرمانگەکاندا مەمنوعە.

لە خوێندنگادا نە ئەبێت اللە و ئەکبەر بکرێت و نە ئەستێرەى داود و نە سەڵیب ، لە دەوائیر و خوێندنگادا ڕێوڕەسم و بانگەشەى مەزهەبى مەمنوعە ، نابێت مامۆستا بەجلى مەزهەبى ئیسلامى و مەسیحى و بودایى و ئەوانى ترەوە بچێت بۆ خوێندنگا ، جیایى دین لە پەروەردە و فێرکردن تەنیا ئەوە نیە کە لە کتێبەکاندا دەرسى دینى نەلێینەوە ، بەڵکو بەو واتایەى کە جلوبەرگەکان و و نیشانەکان و ڕێوڕسمى مەزهەبى لە خوێندنگاکاندا مەمنوعە و هەروەها لە دامازراوەى دەوڵەتییش، سکۆلاریسم واتا ئەوە ، کەسێک ئەیەوێت لە شەقامەکان بە حیجابەوە بڕوات ئازادە ، ئەیەوێت پرسەگێڕیى عاشورا بکات ئازادە ، ئەوە ئەبێتە ئازادى بێقەیدو شەرتى بەیان ،کەسێک ئەیەوێت لە شەقامەکان بڕوا بە رێدا و بگرى ،هیچ کەس زەرەر ناکات ، ئەوە پرسیارێک بوو کە لەکۆبونەوەیەکى حزبى لێیانکردم ، وتیان مۆڵەتى عاشورا ئەدەن وتم بێگومان دەیدەین ، لەبەرانبەردا مۆڵەتى کەرنەڤاڵى شادیش دەدەین ، ئەمڕۆ عاشورا و سبەى کەرنەڤاڵى موزیک و یان کەرنەڤەڵى گەى و لەزبیەنە ، لە هەمان شەقام ، سەیربکەن خەڵک بۆ کەرنەڤاڵى شادى باشتر ئەچێت یان پرسە ، ئێمە ئەبێت بە سەلماندن مەزهەب لە کۆمەڵگادا کۆبکەینەوە ، ئەبێت کاربکەین کە بپوکێتەوە ،یاساییەن ڕاست نیە و هەتا بە قازانجى مەزهەب تەواو دەبێت ، ئەگەر بڵێیت کەتۆمافت نیە لە شەقام نمایش بکەیت ، بۆنمونە مۆڵەت نەدەیت بڕۆن بۆ حەج و مەمنوعە و خورافەیە ، باشە خورافەیە کە خورافەیە تۆ ئەو خورافەیە لە بیرى مندا تێکبشکێنە ، بەڵام ئەى ئازادى سەفەر چیلێهات ؟ ، ئازادى مەزهەب چیلێهات ؟ ، مەزهەب بەناونیشانى کارێکى تیبەتى ئازادە هەتا ئەگەر ئەو کارە تایبەتیە یانەیەک بێت ، سەیرکەن لە ئەمریکا ئەنجومونێک هەیە وابیر دەکەنەوە کە زەوى تەختە ، ئەچن بانگەشە ئەکەن ، ڕێپێوان ئەکەن ، پیکنیک ئەکەن ، کۆبونەوەى وتاردان ئەبەستن ، نازانم ئەندامەکانیان چەند نەفەرە بەڵام هەن ، بەشێکیش باوەڕیان وایە خودا هەیە ، ئەوانە لەو ئەنحومەنى زەمین تەختە زیاترن و بەڵام بیروباوەڕیان بە یەک ئاست خورافیە ، با بڕۆن ئیشى خۆیان بکەن و قسەى خۆشیان بکەن ، لەبەر ئەوەى من ئیسپاتى بکەم کە زەوى تەختنیە ئەنجومەنەکە قەدەغە ناکەم ، یەک وێنەیان پیشان ئەدەم کە لەڕێگەى سەتەلایتەوە گیرابێت دەڵم سەیرکە زەوى خڕە ، ( ئێمە لە پۆلى 12 لە خوێندنگا کتێبێکمان ئەخوێند بەشێکى 50 لاپەڕەیى تێدابوو ئەوەى ڕون دەکردەوە کە بۆچى زەوى خڕە ،لەکتێبەکەدا هاتبوو کە کەشتى لە ئاسۆدا دەڕوات لەپێشدا بەیداخەکەى ئەبینرێت و ئۆقیانوس خڕدەبێت و خۆر نیوەى دەرئەکەوێت و ئەوانە ، مامۆستاکەمان وتى ئەو بەشە تەرک بکەن من وێنەیەکم هەیە پیشانتان دەدەم ، زەوى خڕەو تەواو !)

من ئەمەوێت بڵێم هەرکەسێک چى ئەنجومەنێک دروستدەکاتو لەبارەى هەرچیەکەوە ئازادە ، تەنها مەزهەب نیە دەربارەى هەرشتێکى وەکو لایەنگرانى زەمین تەختە و یانەى خۆیانیان هەیە ، شیعەکان ، سونەکان ، یەهودیەکان ، هەڵبەت ئەزانم زۆر لەم قسانە قوڵتر و مێژوویى تر و بنەڕتى ترن ،بەڵام لەڕوى یاساییەوە کەئێمە تێى ئەڕوانین لەکۆمەڵگەى سۆسیالستیدا ئەبێت هەبێت ئەوانە هەمو مافى کۆبونەوە و ئەنجومەن و ڕێخراوەیى ئەیانگرێتەوە ، ئێوە لەبارەى هەرشتێکەوە ئەتوانیت ئەنجومەن دروست بکەن ، لە کومەڵگەکانى ئەوروپادا دەیان هەزار لەوانە هەیە ، هەندێک لەوانە ئەوەندە گاڵتە ئامێزن کە پێکەنینتان پێى دێت بەڵام دروستیانکردووە ، لەدەورى یەک کۆدەبنەوە و نانى ئێوارە بەیەک دەدەن و سەیران ساز ئەکەن و لە شەقامەکاندا خۆپیشاندان ئەکەن ، ئەگەر بابەتێکى کۆمەڵایەتى و واقعیش بێت هەزاران کەسیان لێ کۆدەبێتەوە ، وەکو دژى ستەم بەرانبەر ژنان ، شکستى عەولەمە ،بزوتنەوەى ژینگە کە لە ئەمریکا و کەنەدا و هەم لە ئەوروپاش هەیە و خۆپیشاندان ئەکەن ، مافى هاو ڕەگەزبازان لەو ڕۆژانەدا باشترین ئاڵایا بەرز ئەکەنەوە چونکە مافى هاوڕەگەز بازان لە ئەمریکاى شیمالى مەسەلەیەکى گەرمە ، ئەگەر مەسەلەیەکى کۆمەڵایەتى نەبوایە وەکو ئەنجومەنەکانى زەوى تەختیان لێدەهات ، ئێستا بزوتنەوەى مەزهەبى وەکو ئەو پارێزەرانەى ژینگەى لێهاتووە و ئەمانەوێت کار بکەین کە وەک ئەنجومەنەکانى زەوى تەختەیان لێبێت ، لەبەر ئەوەى بتوانین ئەو کارە بکەین ئەبێت بڵێین ئازادید ، ئەگەر ئەوان بکەینەژ ێرزەمینى وەک نمونەیەک کە هاوڕێەک وتى کاتێک شورەوى شکستى خوارد مەزهەب لەهەموو کونو کەلەبەرێکەوەهاتە دەرێ و یەکێک لە مەزهەبیترین وڵاتەکان وڵاتەکانى ئەوروپاى ڕۆژهەڵاتن ، لەبەر ئەوەى ناکرێت شتێک کە لە زهنى ئینسانەکاندایە بەزۆر بیسڕیتەوە ، ئەبێت کۆشش بکەین مەزهەب ببێتە بیروباوەڕێکى تایبەتى ، وەختێک گۆڕا بە بیروباوەڕى تایبەتى نابێت بە یاسا بچیتە سۆراخى چونکە پێچەوانەکەى لێدەکەوێتەوە ، ئەبێت بە مەتق ، بە بە وریایى و بە تیشکى زانست بچیتە سۆراخى .
ئەمە شێوەى مامەڵى ئێمەیە لەگەڵ مەزهەب .

 

* تێبینى وەرگێڕ: دەقى فارسى ئەم گفتوگۆیە لە ژمارە 449 ى 6-3-2010ى هەفتەنامەى لاوانى کۆمۆنیست ( جوانان کومونیست )وەرگیراوە