بەیاننامە سەبارەی بە هێڕشەکانی داعش بۆ سەر کەرکوک!!
بەیاننامە سەبارەی بە هێڕشەکانی داعش
بۆ سەر کەرکوک!!
بە پیێ هەواڵەکان لە کاتژمێر دووی شەوی ڕابردوەوە
ژمارەیک چەکداری داعش هێڕشیان کردوەتە سەر شاری کەرکوک
و هێڕەشەکانیان لە زیاتر لە هەشت شوێنەوە هێڕشیان
کردوە، دەیان کەس کوژراو بریدار هەیە ژمارەیەک لە
بریندارەکان گەینراوەنەتە شاری سلێمانی و هەولێر ،
هاوکات داعش هێڕشی کردوەتە سەر کارەبای دوبس و
ژمارەیەک کەس لا ناو مودیریەتی کارەبا ی دوبس کوژراون.
ئەمە لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە جەنگ بۆ دەرپەڕاندنی
داعش لە موصل درێژەی هەیە و هەموو هێزەکانی سوپا و
پێشمەرگەو هێزەکانی هاوپەیمانان لەم جەنگەدا بەشدارن.
بە پێی هەواڵەکان داعش لە هەموو بەرەکان جەنگ شکستی
هێناوە و ئەم هەوڵەی داعش لەپەلەقاژەیەکی مەرگ زیاتر
نیە.
بەپێی هەواڵەکان بەشداری خەڵک لە شاری کەرکوک بۆ
پارێزگاری لە ژیان و ئاسایشی خۆیان زۆر بەرچاوەو هەر
ئەم دەخالەتەی خەڵکە کە شکستی داعشی لەم شارە
بەسەرنجام گەیاندوە. ئەمە لە هەمان کاتدا لە شاری موسل
لاوان و خەڵک خەریکی تێکشکاندنی داعشن.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق ڕایدەگەیەنێت لەناو
بردنی داعش لەبەرژەوەندی خەڵک تەواو دەبیت، لەناو
بردنی ئەم هێزە درندەو کۆنەپەرستە کە دوژمنایەتی خۆی
لەگەڵ هەموو کۆمەڵەگەدا کردوەتە ئامانج هەنگاوێکی
پۆزەتیڤە. ئێمە دەزانین بە تێا چونی داعش ئازادی
ویەکسانی ورفاه بەدەست نایەت بەلام لە کۆڵ کردنەوەی
ئەم دڕندانە لە بەرژەوەندی خەڵک تەواو دەبێت.
ئێمە بانگەوازی خەلك دەکەین لە شاری کەرکوک و لە شاری
موسڵ بۆ پێچانەوە هێزەکانی داعش چالاکانە بەشداری بکەن
و خۆیان لە شوراکاندا ڕێک بخەن و بە هەموو هێزیانەوە
ڕوو بەڕووی ئەم هێزە هارو دڕندەیە ببنەوە.
سەرکەوتو بێت ئیرادەی خەڵک !
بژی ئازادی ویەکسانی!
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
٢١-١٠-٢٠١٦