پرۆژە ياساى سەنديكاى رۆژنامەنووسان، ئەگەر "پەرلەمان"يش دەنگى لەسەر بدا، دەبێ هەڵبوەشێتەوە وەلابنرێت!

 

پرۆژە ياساى رۆژنامە نووسان دواى دوسێ هەفتە تاوتوێ كردن و ڕەخنە گرتن و ناڕەزايەتى دەربڕين لە بەرامبەرى، ئەم پرۆژە ياسايە لە ئاستێكى فراوان و بەريندا ڕووبەڕووى ڕەخنە و ناڕەزايەتى توند بووەتەوە، خەڵكى كوردستان دەست لەم خەباتەى خۆيان هەڵناگرن و درێژەى پێ دەدەن تا بەتەواوى وەلا دەنرێت و لەجێگاكەيدا ئازادي بێ قەيد و شەرتى ڕۆژنامەگەرى و ئازادى ڕادەربڕين بەڕەسمى دەناسرێت.

ئەم پرۆژە ياسايە كە پەرلمانى كوردستان دەيويست بە بێ هەرا بەسەر كۆمەڵگەيدا تێبپەڕێنى، و كارنامەى ڕەشى چەند ساڵەيان لەبەرامبەر ئازادى ڕادەربڕين و ئازادى ڕۆژنامەگەرى بكەنە ياسا ،و هەرچى كۆنەپەرستى و داب و نەريتى دواكەوتوو و دين و پێاوانى دينى و سەرانى ناسێوناڵزمى كۆنەپەرست هەيە، لەدەستى ڕەخنەى ئازاديخوازان بپارێزێ. بەڵام بە هەوڵ و تێكۆشانى كۆمۆنيستەكان وئازاديخوازانى كوردستان گۆرا بۆ يەك گۆڕەپانى ڕوو بەڕووبوونەوەى نێوان ناسێوناليزم و ئازاديخوازان، بوو بەيەك مەسەلەى گرنگ لە كۆمەڵگەدا كە پۆلاريزاسيونى چەپ و ڕاستى گۆمەڵگە پێشان بدات و لەبەرامبەر يەكدا ڕايان بگرێ.

لەم نێوەدا " دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕين" دەورێكى زۆر گرنك و پڕ ئەهميەتى بينى و توانى لە ماوەيەكى زۆر كورتدا و بەبێ ئەوەى ئامرازى تەبليغاتى فراوانيان بەدەستەوە بێت، ئازاديخوازان لەدەورى خۆيان كۆبكەنەوە و چەندان سيمنار و كۆڕ و چاوپێكەتن و ڕوون كردنەوە بدەن لەسەراسەرى كوردستان دا و كارەكانيان درێژە پێ بدەن ، لە دەيان ماڵپەڕ و ڕۆژنامە دا بڵاو كردنەوەو ڕاگەياندنەكانيان بڵاو بكەنەوە، سكۆێكى گرنگ پێك بهێنن بۆ پوچەڵ كردنەوەى ئەم هەوڵە كۆنەپەرست و دژى ئازادىيەى ناسێوناڵزمى كورد.

هەڕاجخانەى پەرلەمانى كوردستان كە نمايندەى ناسێوناڵزمى كورد و عەشيرەت و پياوە دينيەكانى كودستانە، لە ژێر ڕەخنەو ناڕەزايەتى و خەباتى ئازاديخوازان و قەڵەم بەدەستانى ئازاديخوازدا و لە ريزى پێشەوەياندا " دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕين" دا تووشى سەرەگێژى و ناكۆكى دەروونى بكەن.

مێژووى حەڤدەساڵەى ڕابردووى پەرلەمان و حكومەتى كوردستان  بێجگە لە سەركوت و كوشت و كوشتار و مەحروم كردنى خەڵك لەسەرتايى ترين مافەكانيان و گەندەڵيان هيچ شتێكان بۆ خەڵكى كودستان نەكردووە، لەبەرامبەر ئازادى ڕۆژنامە نووسى و ئازادي دەربڕين و قەڵەم دا هەميشە ڕێگر و بەربەست بوون ئەوەندەى بۆيان كرابێ ڕۆژنامەيان داخستووە و قەڵەم بەدەستانيان زيندانى كردووەو ڕاوناوە. بۆيە هەر نەرمى نواندنێك بە پەرلەمان و پەرلەمان تاران ئەم بزووتنەوەيە لە بەردەم خەتەرىلە بارچوون دادەنێت و ئاسۆكەى لێڵ دەكات، پەرلەمانتاران نەك بەشێك نين لە ئيعتراز بەڕووى سەركوتى ئازادى و ئازادى ڕادەبڕين و" دەنگى نا بەو پرۆژە ياسايە" نين وەك لە بەيانامەى "دەستەى بەرگرى لە ئازادي ڕادەربڕين" دا هاتوە ، بەڵكو ئەوان هەميشە لەدژى خەڵكى كوردستان ياسا و دەستورێكيان داناوە سەرتاپا كۆنەپەرست و لێسەندنەوەى ئازادى بووە ، ئەمانە هەموويان دەنگيان بە دەستوورى ئيسلامى عێراق داوەو لاريەكيان لێى نيە.

 پەرلەمان و حكومەتى هەرێم هەميشە لە دژى بەرژەونديەكانى خەڵك ڕاوەستاون ئەم پرۆژە ياسايەش هەنگاوێكە بۆ خەفە كردنى دەنگى ناڕەزايەتى خەڵك و داسەپاندنى سەركوت و زەوت كردنى ئازاديە سياسيەكان، دەربڕينى وەك  "پشتيوانى" لە ئەندام پەرلەمان لە بەرژەوندى ئازايدخوازاند نيە، سنوور بەندى نێوان بزووتنەوەى ديفاع لە ئازادى و ئازادى ڕادەربڕين لەبەرامبەر حكومتى هەرێم و پەرلەماندا لێڵ دەكات.

ئێمە بەم بەيانە بانگەوازى سەرجەم ئازاديخوازان و قەڵەمە ئازادەكان و " دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕين" دەكەين، كە بە هيچ هەڵچوون و داچونێكى ناو پەرلەمان خەباتى خۆيان كاڵ نەكەنەوە لە دژى پەرلەمان  و هێزى ئێمە لەناو جەماوەرو لەسەر جادەكان و شارو شارۆچكەكاندايە، بە هێزى جەماوەرى بەرين ئێمە دەتوانين نەك تەنها فراواترين ئازادى بەسەر برجوازى و ناسێوناليزمى كوردا داسەپێنين و ئەم پرۆژە كۆنەپەرستە تێك بشكينێن، بەڵكو ئەگەر ئەم پەرلەمانە گەندەڵە ئەم پرۆژەيە بكاتە ياسا ئێمە بەم هێزە دەتوانين هەڵى بوەشێنينەوە و ئازادى ڕادەربڕين لە كۆمەڵگەدا فەراهەم بكەين،و بۆ دامەزراندنى  دنيايەكى ئازاد و يەكسان و خوشگوزەران هەنگاو هەڵبهێنينەوە.

 

بژى ئازادي ڕۆژنامەگەرى

بژى سۆشياليزم

حزبي كؤمؤنيستى كرێكارى چەپى عێراق

4\12\2007